الاثنين، 9 مارس 2015

چەند نمونەیەك لە وتاری داعشیەکان: جیهاد - ئەنتیبایوتیکی بەکتریای هەڵگەڕاوەکانە!!

چەند نمونەیەك لە وتاری داعشیەکان: جیهاد - ئەنتیبایوتیکی بەکتریای هەڵگەڕاوەکانە!!
محەمەد هەریری

-2-
- بەڵگەی سەربڕین لە سونەدا
نوسەر دوو بەڵگە دەهێنێت، یەکێکیان قەولی:
دەڵێت ابن الاثیر و ابن اسحاق وهیتریش لە سیرەت نوسان لە عمرو بن العاص دەگێڕنەوە، کە دەڵێت: "ڕۆژێك قورەیش کۆببونەوە سەرکۆنەی پیغەمبەریان دەکرد، ئەوەی دوچاری هاتوون بە دەستی ئەو، لەو کاتەدا پێغەمبەر [د.خ] دەرکەوت وبەلایاندا تێپەڕی وئەوانیش لاقرتێیان دەکرد و دوو س سێ جاری تریش هەر وایان کرد، ئەویش پێیانی گووت: [گوێتان لێیە قوڕەیشەکان، قەسەم بەوەی گیانی محەمەدی بەدەستە سەربڕینم بۆ هێناون"
(اتسمعون يا معشر قريش، والذي نفس محمد بيده جئتكم بالذبح). انظر الرحيق المختوم 88، وهذا الحبيب 121.
- دوەمیان: ئیقرار و بڕیار لەسەردان

الطبراني بە سەنەدی پیاوە سیقەکانی دەگێرێتەوە لە فیروز الیملي کە دەڵێت: [کەلـلە سەری الاسود العنسي هێنا بۆ پێغەمبەر [د.خ] ]
فقد روى الطبراني بإسناد رجاله ثقات عن فيروز الديملى رضي الله عنه قال: (أتيت النبي صلى الله عليه وسلم برأس الأسود العنسي).
ئینجا چەندین نمونەی سەربڕین دەهێنێتەوە، لە شەڕ وغەزواتەکانی سەحابە وەك شەڕی المختار الثقفي و فتوحاتی ئەفریقیا وڕوداویتریش دەهێنێت، دوایی باسی غەزوەی بني قورەیزە دەکات ودەڵێت:" پاش غەدری بەني قورەیزە سعد بن معاذ بڕیاری کوشتنی پیاوانیاندا و دابەشکردنی ماڵ وسامانیان و بە کۆیلەبردنی مناڵ وژنانیان. پێغەمبەر [د.خ] گووتی: ( تۆ حوکمی خوات بەسەر ئەواندا لە سەرووی حەو ئاسمانەوە). پێغەمبەر [د.خ] بڕیاری سەعدی پەسند کرد، و بەخۆی سەرپەرشتی کرد لەسەر کوشتنیان، وفەرمانی دا بە هەڵکەندنی چاڵەکان، وزیاتر لە ٦٠٠ جولەکەی بۆگەن بوون"!!

وقد أقر رسول الله صلى الله عليه وسلم حكم سعد، وأشرف على قتلهم بنفسه، وأمر بحفر الأخاديد، وقد كانوا أكثر من 600 يهودي نتن.
ئینجا باسی سەربڕینی جەعدى کوڕی درهەم دەکات کە لەسەر دەستى والی ئومەویی خالیدى کوڕی عەبدولڵای قەسری بە دڕەندەترین شێوە سەری بڕا لە رۆژی جەژن ولەژێر مینبەرى مزگەوتدا!! هەموو زانا ونەزانە سەلەفیەکان بەو پەڕی شانازییەوە باسی ئەو سەربڕینە بەبێ هیچ حورمەت دانانێک بۆ خوێنى موسڵمان لەناو مزگەوتیش ولەرۆژی جەژنیش!! هەر ئیبن تەیمیە لە منهاج السنە زیاتر لە سێزدە جار باسی ئەو پاڵەوانیەتە دەکات، بکوژەکە جەعدى کوڕی درهەم، خالید القسری هێندە دڕندە وخوانەناس بوو نەدەگەیشتە کەوشەکانی زانایەکى وەک جەعدى کوڕى درهەم.

بێگومان نوسەر خالیدی قەسری پێ سەلەفی ساڵحە ودەڵێت: لە جەژنی قوربانی ساڵی ١٢٨ هیجری سەرکەوتە سەرمینبەر وگووتی: "خەڵکینە قوربانیتان بکەن، خوا لە ئێمە و ئێوەی قبوڵ بکات، من قوربانی دەکەم بە جەعدى کوڕی درهەم، کە دەڵێت: خودا ئیبراهیمی نەکردۆتە خەلیلی خۆی، ولەگەڵ موسا قسەی نەکردوە، خوا لە ئێمە و ئێوەی قبوڵ بکات!! لەبەر چاوی خەڵکدا سەری بڕی، عەللامە ابن القیم ڕەحمەتی خوای لی بیت ئەو ڕوداوەی نەمر کرد و ستایسی بکەرەکەی کرد، ولەوبارەیەوە دەڵێت:

ولأجل ذا ضحى بجعد خالد القسري يوم ذبائح القربان
إذ قال إبراهيم ليس خليله كلا ولا موسى الكليم الدان
شكر الضحية كل صاحب سنة لله درك من أخي قربان

قەسەم بەخوا ئەگەر سەلەفیەتی داعشیەت تەنها ئەو شەرمەزاریەی تۆمار کردبێت لە مێژووی ئیسلامدا بەسیەتی بۆ ئەوەی روو ڕەشی دنیا وقیامەت بن، بێن شیعر بهۆننەوە لەسەر سەربڕینی زانایەکی موخالیفی خۆیان، وبیکەنە بەڵگە لەسەر رەوایەتی سەربرینی موسڵمانانی موخالیف بە خۆیان! ببینە بۆ هەموو کارە قێزەونەکانیان دەیان بەڵگە دەیهێننەوە لە هەموو سەرچاوەکانی ئیسلام، بە قورئان و حەدیس و سیرە و فیقه و مێژوو وهتد...کەوابوو داعش لە بۆشاییەکانی ئاسمانەوە نەهاتوون، بەڵکو ئەو وەحشەن کە ئومەتی ئیسلام لەناو سەرچاوەکان و توراس و کەلەپوری خۆیدا گەورەیان دەکات.

12/01/2015

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق