الاثنين، 16 مارس 2015

ئەدیب وگزیرى پۆلیس کـێـشــەى ئـەدەب وسـیاسـەت لـە وڵاتـە سـۆشـیالیسـتەکـان

ئەدیب وگزیرى پۆلیس کـێـشــەى ئـەدەب وسـیاسـەت لـە وڵاتـە سـۆشـیالیسـتەکـان نوسینى: جۆرج بالوشى هۆرفات وەرگێرانى: محەمەد هەریری ناوی کتێب لە عەرەبىدا:"الادیب ومفوض الشرطة" دار الکاتب العربی للتڕلیف والترجمە – بیروت. پَشەکى دیاردەیەکى سەرنج ڕاکێشەر هەیە لە مێژووى حیزبە کۆمەنیستەکان، ئەودیاردەیەش ئەوەیە کە حزبە کۆمونیستەکان لەماوەى خەبات کردنیان واتە پێش ئەوەى دەسەڵات بگرنە دەست سەربەستیەکى زیاتر دەدەن بەئەندامانى حیزب، بەڵام هەرکە جڵەوەى حوکم ودەسەڵاتیان گرتە دەست ئەوە ڕۆژ بەڕۆژ ئەو سەربەستیەیان لێ گڵدەدەنەوە و چەپۆکى دیکتاتۆریەت تونتر دەبێت، لینین لە نوسراوى (رێکخراوى حیزبى و ئەدەبى حیزبى) پێ لەسەر پەیوەندى ئەدەب بەڕۆحى حیزبەوە دادەگرێت بریاردەدات بەوەى دەبێت (پەیامى ئەدەب بەشێکى تەواوکەرى پڕۆسێسى حیزب بێت) کەچى لەنوسینەکانى پێش هەلگیرسانى شۆڕشى ئۆکتۆبەر هەست بە هەناسەیەکى قوڵتر و سینگێکى فراوانتر دەکرێت لەبەردەم ئازادى ڕەخنەدا!! ستالین دەیوت: (ئاسان نىیە یەکێکى وەک من بە هەڵەدابچێت)ئەو نێرگزیەتەى ستالین زۆر بەزەقى لەسەردەمى حوکمرانیدا ڕەنگى دایەوە 1924-1953 ،لەسەرەتادا دیکتاتۆریەتى پڕۆلیتاریاى کردە مێردەزمەى یەکیەتى سۆڤیەت دوایى گۆڕى بەدیکتاتۆریەتى حیزب، ئینجا هێدى هێدى بازنەکەى بچوک دەکردەوە تاکردى بەدیکتاتۆریەتى تاکە کەسى خۆى یاکردى بە عیبادەتى شەخسى "Personal Cult"، ئەوە بوو لەیەکەم کۆنگرەى نوسەرانى سۆڤیەت1934 رێبازى ڕیالیزمى سۆشیالیزمى داهێنا ووەسفىئەدیبانى کرد بە (ئەندازیارانى ڕۆحى مرۆڤایەتى) وڕایگەیاند کەدەبێت ئەدیبان لەمەو دوا پەیڕەوى ڕیالیزمى سۆشیالیزم بکەن کرێکاران پەروەردە بکەن بەگیانى سۆشیالیزمى. هەر ئەدیبێکیش پاپەندى سیاسەتى دیاریکراوى حیزب نەبوایە ئەوە بە بیانوى لادانى لە هێڵى دەقگرتووىحیزب ولایەنگرى کردنى بۆرژوا وجیهانى سەرمایەدارى پەلکێش دەکرا بەرەو بەفرستانى سیبریا وئۆڕال، نوسراوەکانیشیان لە بازاڕ وکتێبخانەکان گڵ دەدرایەوە لەوانەشبوو لەدرەنگە شەوێک دا درابایە بەر دەستڕێژىگوللەى K.G.B. (پۆلیسى نهێنى). لە پاش کۆچ کردنى ستالین، جۆرێک لە سیاسەتى واڵاکردن (الانفتاح) رێى پێدرا، بەڵام هێڵەگشتىیە کەى سیاسەتى حیزب بەرامبەر بەنەیارانى حیزب و ئەدیبان هەر وەک خۆى مایەوە.کۆنگرەى دووەمى یەکیەتى نوسەرانىسۆڤیەت پێشکەوتنێک بوو بەرەو دواوە!! چونکە کۆنگرە بڕیارىدا لەسەر سەرپێ سپاردنێکى ڕەها بۆ حیزب!! کەوابوو قۆناغى نیکیتا خرۆشۆف هەر هەمان هەڵوێست بوو سەبارەت بە ئەدەب و ئەدەبیات. لەکۆنگرەى سێیەمى یەکیەتى نوسەرانى سۆڤیەتدا وتى: (ئەدیبەکان یاریدەدەرى چالاکى حیزبن لە پەروەردە کردن و گۆشکردنى کرێکاران بە گیانى کۆمەنیستى). بەو پێیە دەتوانین بڵێین ئەدیبانى سۆڤیەت ووڵاتانى بلۆکى سۆشیالیزمى لە سێ گەمارۆى کۆنکریتیدا بەند کرابوون:- یەکەمیان: (گەمارۆى زمانەوانى: هەروەک لەسەرەتاى ئەو کتێبەدا هاتوە: زمان لە ژیانى ڕۆژانەى حیزبى کۆمونیستیدا ئامرازێکى گەلێک ترسناک وورد وگرنگ بوو پێویستى دەکرد وشەکان بە پێی ڕێنمویى دەستەواژە وزاراوە پەسند کراوەکان بەکار هێنرابان. ئەو وشەیەى سەرکردەى مەزن بەکارى هێنابا دەبوایە هەموو ئەدیب و نوسەرێک بەکارى بهێنن بەبێ گۆڕان، قوڕ بەسەرى ئەوەى شتێکى دەخستە سەر یا شتێکى لێ کەم دەکردەوە، بەو پێیە ئەدیب ونوسەران لە ترسێکى بەردەوام دا دەژیان، ترسیش قەڵاچۆکەرى داهێنانە، بۆیە ئەگەر بەرهەمى ئەدیبانى پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەر وپاش شۆڕشەکە بەراورد بکەین بۆمان بەدیار دەکەوێت کە ئەو ئەدەبەى گۆگۆل و تۆلستۆى ودیستۆفسکى دەیان نووسى هەر بۆ بەراورد ناشێت لەگەڵ ئەو ئەدەبە پڕو پاگەندەیی یەى پاش شۆڕش کەخاڵىیە لە گیانى داهێنان و جوانکاریدا. دووەم: ئابلوقەى فیکرى: ئەدیبان لەوڵاتە کۆمەنیستەکاندا بۆیان نەبوو هیچ بەرخوردێکى ڕۆشنبیرى و فیکرىیان هەبێت لە گەڵ فیکرو ڕۆشەنبیرى وڵاتانى دەرەوەى جیهانى کۆمەنیستى. بۆ نمونە فادیێف کە چواردە ساڵان دیکتاتۆری ئەدەبى سۆڤیەتى بوو واتا سکرتێر وسەرۆکى یەکیەتى نووسەران بوو، دەربارەى نوسەرە ڕۆژئاواییەکان گوتى:(ئەگەر کەمتیارێ بیتوانیبایە لە سەر تایپێک (گابعە) کارى کردبایە یا چەقەلێک تواناى بەکارهێنانى قەڵەمى هەبوایە، دەیانتوانى ئەو شتانە بنوسن کە ت. س. ئەلیوت ویۆجین ئۆنێڵ ودۆسى باسوس وجان پۆڵ سارتەر وئەندرێ مارلۆ دەیان نووسى!!! سێیەم: ئابلۆقەى سەفەر کردن: ئەم ئابلۆقەیەش ئەگەر لەوانى تر سەختتر نەبێت کەمتر نەبوو. بەدرێژاى فەرمانڕەوای کۆمەنیستى هەتا هەڵوەشاندنەوەى یەکیەتى سۆڤیەت سەفەر کردن قەدەغە بوو بۆ ئەدیبان وهەموو هاوڵاتیەک. بێ گومان سەفەر کردن ودنیا دیتن وشارەزابونى چۆنیەتى بیرکردنەوەى خەڵکانىترلە وڵاتانى تر گەلێک خزمەت بە ئاستى ڕۆشنبیرى ئەدیب ودەوڵەمەندکردنى فیکرى دەکات وهانى دەدات شان بەشانى سەردەم بڕوات بەڕێوە. بۆیە هەروەک ئەو کتێبە باس دەکات ئاماژە بۆ کردنێکى زۆر دەکرا بۆ سنورى داخراوى یەکیەتى سۆڤیەت هەر وەک لە شیعرەکەى (ئەفگینى ئەفتو شنکۆ) بە دیار دەکەوێت کە گلە وگازاندە دەکات لە سنورە داخراوەکان وحەزدەکات لە بۆینس ئایرس وشەقامەکانى نیۆرک بسوڕێتەوە ولە لەندەن خەڵک ببینێت لەگەڵ منداڵ وخەلک وهەموو کەسێک بدوێت، لەپاریس سوارى پاس بێت!! بەڵام ئەم قسانە وڕێنەى بۆرژوازى بوون لەلایەن فەرمانڕەواکانى سۆڤیەت!! ئێمەى کوردیش وەک ژمارەیەکى زۆرى ئەو نەتەوانەى سەر ڕوى زەمین بەبەرق وباقى ئەو ئەدەبە فریودرابووین وگۆرانیمان بۆی دەچڕی. ئەوەتە دکتۆر (عزالدین مێگفى رسول) لەکتێبى (الواقعیە فی الادب الکردى)دەڵێت: "ئەدەبى ڕیالیزمى کوردى وەک قوتابخانەیەکى ئەدەبی خاوەن سیما وڕوخسارى خۆى، لەپاش جەنگى جیهانى دووەم دامەزرا، گۆرانیش ڕێبەرى ئەم قوتابخانەیە". ئەو حوکمە پێویستى بەلێوردبونەوەیەکى زۆر هەیە چونکە کورد لە هەلومەرجێکى تایبەتى وکۆمەڵایەتى دەژى هەروەک ئیسماعیل بێشکچى دەڵێت: "کوردستان وڵاتێکى خاوەن پلەیەکى نزمترە لەپلەى وڵاتێکى کۆڵۆنى، کوردیش نەتەوەیەکە خاوەنى پلەیەکى نزمترە لە پلەى خەڵکى بە کۆڵۆنیکراو. وڵاتێکى بێ ناسنامە ونەتەوەیەکى بێ پێناسنامەیە" لە سەردەمى ڕژێمیش لەنوسینى کاڵ وکرچ ووڕێنە شعر وشیعرى تەلیسماوى وئاڵۆز هیچى ترمان نەدیت. ئێستاش لە بەشە باکورى کوردستان لە پاش ڕاپەڕینەکەى بەهارى 1991 پاش ئەوەى جۆرە ئازادیەک بەرقەرار بوو هەندێک کۆمەنیست دەیانەوێت جارێکى تر ئەدەبى پڕوپاگەندەى پاشکەوتوى کۆمەنیست بەسەر گەلى کورد ساغ بکەنەوە چەند قۆناغێکیش ڕزگارى و سەربەخۆیى کوردستان دوا بخەن بەوەى ئێمەش لە کوردستان حەفتا ساڵێک بەدواى کڵاوى بابردوىکۆمەنیست بکەوین، نێوەندى ئەدەبى کوردیش بخەینە ناو بۆتەى ڕیالیزمىسۆشیالیزم. لە کۆتاى دواى ئاکامە بەدەکان بڵێین: ببورن هێشتا قۆناغى بەرقەرار بوونى سۆشیالیزم نەهاتبو، هەڵەکە هەڵەى جێبەجێ کردن بوو ئەگینا سۆشیالیزم فیکرەیەکى هەمیشە زیندووە! خوێنەرى ئازیز: ئەو کتێیەى بەردەستت کەکاک (م.هەریرى)بۆی وەرگێڕاندونەتە سەر زمانى شیرینى کوردى، بەپێى زانینى خۆم تاقە کتێبێکە لەو بابەتە بەو قەبارەیە نوسرابێت چونکە نێوەندى ڕۆشەنبیرى و ئەدەبى کوردى هەردەم بەشێوەیەکى سادەو ساویلکانە درۆ ودەلەسەکانى ئامێرى پڕوپاگەندەى سۆڤیەتیان دوبارە دەکردەوە بەشان وباڵى ئەو ئەدەبە فریودراوەیان هەڵدەگوت.. هیوادارم ئەو کتێبە کەلێنێکى بەرچاوى پڕکردبێتەوە لە کتێبخانەى کوردى. سەلام ناوخۆش 20-7-1993 "لەمەو بەرو ئێستاو لەمەو دواش حزبی کۆمەنیستى بەتەنها فەرمانڕەوایە لەسەر بیرو هۆشمان دەربڕى ڕاو ئاوەتەکانمانە، هەروەما سەرکردەو ڕێکخەرى گەلە لە گشت قۆناغەکانى خەباتیدا لەپێناوى کۆمەنیزمدا" پراڤدا: 6ی گەلاوێژ ساڵى 1956 "تاکایەتى دوژمنى هەرەگەورەى سەربەستى باڵایە" پراڤدا "حیزب بەبازوى پۆڵایى خۆى دەجەنگێ لەدژى پێدزە(تسلل)کردنى هەر بیروباوەڕێکى نامۆ بۆ ناو ئەدەب و هونەردا.. پێویستە چەکى ئایدیۆلۆژیمان هەردەم ئامادە وتەیاربێت وبەبێ ساتمە کردن کار بکات" خرشۆف لەلێدوانێکیدا لە یەکیەتى نوسەرانى سۆڤیەتدا لە ساڵی 1957. "پێویستە ئەدەب ببێتە ڕەوڕەوە وبوڕغى لە ئامێرى مەزنى حیزبدا" لینین لە کتێبى (ڕێکخستنى حزبى). " پێویستە بابەت و بوارەکانى کارە ئەدەبیەکان سنورداربن: ئەدیب بۆى هەیە یا ستایشى کۆمەڵگاى نوآ بکات، یانیش ڕەخنەکانى ئاراستەى کۆمەڵگاى کۆنى گەندەلڕ بکات " شانغ هین شۆ: لە کۆنگرەى نوسەرانى چین. "تاک ڕەوێتى بورژوازى سەرچاوەى هەموو شەڕ وخراپەیەکە ودوژمنى یەکەمى کۆمۆنیزمیشە. بۆیە بەبێ لەناو بردنى تاکڕەوێتى ناتوانین کۆمۆنیزمى بنیات بنێین" لوى لینگوى: سەرۆکى یەکیەتیەکانى بازرگانى لە چین. "نەیارى کردنى حیزب واتا خیانەت کردن و کاوڵکردنى وڵات وکارەسات هێنان بۆ نەتەوە کەمان" ماوتسى تۆنگ ئەدەب و گزیرى پۆلیس لینینیزم: ئەدیبەکان شەڕێکى ناچارین(شىْ لابد منە) دەڵێن ناپلیۆن دەربارەى شاعیر گوتویەتى: بێ گومان شاعیر مرۆڤێکى بەهرەمەندە فێرى دانانى هۆنراوە بووە هەروەک چۆن سەرباز فێرى مەشق دەبێت، بۆیە پێویستە شاعیر گوآ ڕایەڵى فەرمانى سەرۆکەکەى بێت هەروەک چۆن سەرباز گوێ ڕایەڵى لە فەرمانى سەرۆکەکەى دەکات. بەڵام ناپلیۆن لە هەموو بارودۆخێک دا ئەو گوآ ڕایەڵیەى بە شاعیراندا ڕەوانەدەدیت. بەڵکو لێى ڕادەدیتن لەچەند کارێکى گرنگ ئەو گوآ ڕایەڵیە بنوێنن، بۆ نموونە: هاریکارى بکەن بۆ پژاندنى گیانى وڵات پارێزى وئازایەتى لە خەڵکى فەرەنسادا هەروەها کار بکەن بۆ (دابینکردن وپاراستنى وڵات) زۆرترین و توندترین وڕێکترین هەوڵ کەدرابێ بۆ بەردەست کردن وسەرپێ نەواندنى ئەدیبان، لەلایەن ڕژێمە کۆمەنیستىیەکانەوە دراوە لە سەدەى بیستەمدا. بەڵام ئەزمونە گەورەکانى ئەدەب دەیسەلمێنن کەوا ئەو هەوڵ و تەقەڵایانە ئاکامى هەردەم سەرنەکەوتنە، هەتا ئەگەر هاتو ئەو ئەنجامە لە ڕێگاى پشت بەستنمان تەنها بەسەرچاوە کۆمەنیستەکان بنیات بنێین. لەو کتێبەى بەردەستتدا ئەو ڕێبازەمان گرتۆتە بەر. شاعیر ناتوانێ گوێڕایەڵى فەرمانەکان بێت وبەمویەک لێى لانەدا هەتا ئەگەر خۆشى بیەوێت ، چونکە شاعیر (یاهەر نوسەرێک) ناتوانێ مل کەچ بێت بۆ فەرمانەکان، هەر چەندە بە پەرۆشیش بێت بۆ مەسەلەیەک یان بۆ ڕێبازێک. شاعیر ناتوانێ وەکو سەربازەکانى ناپلیۆن مل کەچ بێت وگوێڕایەڵى بکات، چونکە سەرباز وشاعیر دوو جیهان ودوو شتى لەیەک جیان، جیاوازى ئەرد وئاسمان. لەو بابەتەدا مرۆڤ توشى چورتم و چەپۆ کێکى زۆر دەبێت، چونکە ئەوانەى بەشدارى لەو درامایە دەکەن هاوەڵن لە یەک تیپ دا، بیانەوێ یا نەیانوآ بەریەک دەکەون ودەکەونە بەربەرەکانى، دەتوانین ئەودرامایە ناو بنێین(ئەدیب وگزیرى پۆلیس) ئەو دوانەش بە شێوەیەکى حەتمى هەر سنگ وبەرۆکى یەکترى دەگرن! لەسەردەمى کۆمۆنیزمیدا ئەدیب ونوسەر وهونەرمەندان شەڕێکى ناچارى و قیرسیایین، چونکە لە داب ونەریتى بیروباوەڕى کۆمۆنیستیدا ئەو کۆمەڵگایەى کە لەڕۆشنایى بیروباوەڕی مارکسیزم ولینینزم دا دەڕۆن بەڕێوە، بە پێشکەوتوترین وبەرزترین جۆرى کۆمەڵگاکانى تردادەنرێت. لەبەر ئەوە دەبێت مارکسیزم ولینینزم ڕێبەر بێت لەبوارى هونەردا. بەڵام ئەوەى هونەرمەند وئەدیبان بە بەرهەمى دەهێنن لەژێر پاڵپەستۆ وزۆرە ملێیدا شتێکى وا ناقۆلایە کە هەرگیز بیر وهۆشى ڕۆشەنبیران پێیان هەرس ناکرێت. بەڵام هەر کە تروسکایەک سەربەستیان بەدى کرد هەر ئەو ئەدیب وهونەرمەندانە دەبنە زمانێک کەتەنها نارەِزایى وبێزارى دەردەبڕن. هەموو ئەو سەردەمانەى کە کۆمەنیستى فەرمان ڕەوا بووە. دەبینین بەناچارى دەمێک فشاریان زیاد کردوە ودەمێکى تر خاویان کردۆتەوە، دەمێک نازى ئەدیبانیان کێشاوە ودەمێکى تر لەسێدارەیان داون وهەڵیان واسیون. مێژووى ئەدەبی کۆمەنیستى واتا مێژووى تۆقاندن مێژوى ئەدەب لە ماوەى زیاتر لە چڵ ساڵدا لە ڕوسیا وئۆکرانیا کۆمارە سۆڤیەتى یە ئاسیایەکان، هەروەها لە لاتڤیا ولیتوانیا وئستونیا لە ساڵى 1944 وە، هەروەها لە ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات وپۆڵۆنیا وچیکسلۆفاکیا وهەنگاریا وڕۆمانیا بوڵغاریا وئەلبانیا لە ساڵى 1945 وە، لە کۆتاى دا لە چین وڤێتنامى باکور وکۆریاى باکور لە ساڵانى 1949-1950 یەوە. مێژوى ئەدەب لە نێوان ئەو ساڵانەدا لەو وڵاتانەدا ماوەیەکى باش و بە پێزمان دەداتە دەست بۆ توێژینەوەى ئەو بابەتەى کە مەبەستمانە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە ئێمە هەرگیز پشت نابەستین بە جگە لەو ڕاستی وبەیان نامانەى کە بەڵگە نامەکانى کۆمەنیستى خۆیان دانیان پیا ناوە بە ئاشکرایى، یا پەخش کراوە لەو ئێزگانەى کە لە ژێر ڕکێفى حکومەتن یا لەو وڵاتانە چاپکراون کەلە خولگەى یەکیەتى سۆڤیەت وچین دا سوڕ دەکەن. تا ئێستا کەس لیستەیەکى ناوى ئەو نوسەرانەى دانەناوە کە لەجیهانى کۆمەنیستیدا لە سێدارە دراون کە ژمارەیان هەزارەهایە بە دان پێهێنانى ڕاپۆرتە ڕەسمیەکان. ئەوانەش کە بەند کراون یا تا ئێستا لە زیندانن ژمارەیان دەیان هەزارە. هەروەها لیستەى ئەو گۆڤارە ئەدەبی و هونەریە ساڵانە ومانگانەو ڕۆژانە کە قەدەغە کراون زۆر درێژە، ئەو ئەدیب و هونەرمەندانەى کە لە لیستەى ڕەش تۆمارکراون ژمارەیان دەیان هەزارە. ئەونوسەرە سۆڤیەتیانەى کە بەتونترین شێوە هێرش کراوەتە سەر بەرهەمەکانیان لەلایەن بیرۆکراتیەکانى حیزبدا- نموونەى بلنیاکو وزوشانکۆ وئیخماتۆڤ و دورنتسێڤ وباسترنام-ئەوانە تەنها نین بەڵکو هاوەڵێکى زۆریان هەن لەو وڵاتانەى لە ژێر چەپۆکى کۆمەنیستی دان. ناسازى حەتمى لە نێوان بەهرەى ئەدەبى و پاوانکردنى حیزب بەر لەوەى دەست بکەین بە نمایشێکى کورتى چارەنوسى نوسەرانى هەر چوار گۆشەى جیهانى کۆمەنیست، واچاکە چاوێک بەو نەسازىیە سەرەکیانەدا بخشێنین کەلە نێوان نوسینى بەرز وباڵاى ناوەڕۆکدار وڕژێمى کۆمەنیستدا دروست دەبن. نەسازى لە نێوان بەهرەى ئەدەبى تاک و پاوان کردنى حیزبیدا زۆر ڕوون و ئاشکرایە چونکە حیزب سورە لەسەر چەپۆک بەسەر کردنى تەواوى ئەدەب و هەروەها سوریشە لەسەر بەداردەست کردنى ئەدەب، هەروەها بە ئاشکرا ڕق وقینەى خۆى دەنوێنى لە دژى بلیمەتى وبەهرەى تاک، هەروەها سوریشە لەسەر پێکچونى شێوە وناوەڕۆک، بۆیە دیکتاتۆریەتى کۆمەنیستى وئەدەب لە بنچینەدا نەساز وناکۆکن. ئەوەش بۆتە هۆى دوژمنایەتى یەکى هەمیشەیى لە نێوان ئەدیب و گزیرى پۆلیس بەهۆى جیاوازى نێوان سروشتى هەر یەکێکیان. زمانیش لە ژیانى حیزبى کۆمەنیستدا ئامرازێکى گرنگ وورد وگەلێکیش ترسناکە. لە هەمان کاتدا زمان ڕۆلێکى گرنگى هەیە وەکو ڕآ وڕەسمێک (گقوس)، بۆیە پێویستە بەکار بهێنرێت بە پێى ڕێنمویى ڕاستى تقوسەکان. نوسینى (دەستەواژەیەکى چەوت) یان دەربڕینى ووتنى لە دوان ونوسینە حیزبیەکان دا. کارێکى پڕ مەترسىیە، چونکە کەمترین لادان لە کڵێشەى پەسنکراوى ڕەسمىدا کارێکى دەگمەنە وهەموو کەسێک زاتى کردنى ناکات. چونکە گۆڕینى کڵێشەى دەستەواژەکان کارى تایبەتى ڕەهبەرى باڵایە ( پاسەوانانى بیروباوەڕ: ستالین یان خرۆشۆڤ یان ماو) یا کارى ڕەهبەرانى کەرتى ئابورى وڕۆشنبیرى وکەرتەکانى ترە. ئەوەش واى پێویست کردوە لەسەر فەرمانبەرانى حیزب لە کاتى دەرچونى (دەستەواژەیەکى چەوت) لە زمان و پێنوسیاندا، ڕەخنەیەکى خودى توند وتیژ لە خۆیان بگرن. لەسەردەمى ستالیندا وا باو بوو ئەوانە حەواڵەى ژێر خاک بکرێن. بە گوێرەى گزیرى پۆلیسیش، کەمترین گۆڕین ولادان لە دەستەواژەى سەرەکى تقوس دا مەترسیەکى گەورەیە. سەرکەوتنى گزیرى پۆلیسیش هەروەها ژیانیشى بەندە لەسەر تواناى پاراستنى شێوەى سەرەکى پەسندکراودا. بۆیە گزیرى پۆلیس لە شێوەى سەپێنراو دەترسێ ڕێزى لێ دەگرآ. جادروشمەکان ودەستەواژە تقوسیەکان دەگۆڕێن بە پێى گۆڕانى پلان و ستراتیژیەتى حیزب. پێویستە لەسەر گزیرى پۆلیس لە کاتى پێ هەڵگەڕانى بە پەیژەى پڕ مەترسى پلە وپایەى حیزبدا، بە شێوەیەکى ئۆتۆماتیکى هەموو ڕوداوێک ومەسەلەیەک لە ژیانى تایبەتى وگشتیدا ببەستێتەوە بەدروشمێک لە دروشمە هاودەمەکانى حیزب یان بە دەقێک لە دەقەکانى مارکسیزم و لینینزم، بۆیە گزیرى پۆلیس زۆر بە ئاسانى وتوتى ئاسا درووشم ودەقەکان دەڵێت دەڵێتەوە . هەروەک چۆن پەندێکى کۆنى مۆسۆکۆیى دەڵێت: (هەموو شتێک قەدەغەیە ئەوەش ڕێى پێدرا دەبێتە تۆپزآ وزۆرە ملێ). بۆیە لە کاتێ ڕێگا دەدەنە گزیرێکى پۆلیس شتێک بڵێ، لێی ڕادەبینن کە دەقاودەق ئەوە بڵێ کە دروشمى هاودەم و سەپێنراوە. چونکە ئەو باش دەزانێ لادان لەزمانى (پراڤدا) مرۆڤ دەخاتە مەترسیەوە نەک بەتەنیا مەترسییە بۆ ئەوەى ئەو لادانەى لێ دەدات، بەڵکو بۆ ئەوانەش مەترسىیە کە گوێیان لێ دەبێت ولە ئاستیدا بێ دەنگ دەبن. ئەدیب مرۆڤە و گزیرى پۆلیسیش قامچى تەمبێ کردنە نوسەر گزیرى پۆلیس دەوروژێنێ بە تەوسە ڕەخنەکانى، هەروەها زیاتر ڕقى دەبزوێنێ لە کاتى گوتنى ئەو شتانەى کە دەیەوێ بە شێوەى جۆرا وجۆر بە پێچ وپەنا بیڵێ. بۆیە نوسەر لە گۆشەى نیگاى گزیرى پۆلیس دا مرۆڤێکى ڕواڵەت باز وڕوهەڵماڵراوە وبەرپرسیار نىیە بەرامبەر قسەکانى. گزیرى پۆلیسیش لە وڵاتە کۆمەنیستیەکاندا (زێوانى)هەرە بەرزە. گزیر زۆر بڕواى بەوەیە کە جگە لە ڕەهبەرى هەرە مەزن یاڕەهبەرانى مەزن دا کەس بۆى نىیە ڕیزى تایبەتى وجەماوەرى هەبێت لە ژیانى حیزبایەتى وگشتیدا، چونکە ڕیز وجەماوەریەتى دوو شتن تەنها حیزب مافى بنیاتنان وڕوخاندنیان هەیە. چونکە پێویستە هەموو شتێک بڕیارى لەسەر بدرێت لە مەڵبەندە جۆربەجۆرەکانى حیزبدا. بەڵام نوسەران بەپێی سروشتى کارەکەیان ڕیزى تایبەتى بۆ خۆیان بنیات دەنێن، جەماوەرێکى زۆریش سەرسام دەکەن بە نویسنەکانیان، دوور لە بڕیارەکانى حیزب. چونکە بەهرەى تاکە کەسى لە تواناى هیچ گزیرێک دانىیە دابەشى بکات وچاودێرى بکات. ئالەو خاڵەوە مەترسىیە بێ شومارەکان سەرهەڵدەدەن. گزیرى پۆلیس داوا لە نوسەر دەکات بەژدار بێت لە خەباتى سیاسی ڕۆژانەى حیزب. چونکە هیچ کەسێک و شتێک ناتوانێ لەدەرەوەى سیاسەتدا بمێنێتەوە بە بآ لایەنى. بەڵام هەتا لێرەش بەربەستێکى دەربڕین لە گۆڕێدا هەیە چونکە مەبەستى گزبییرى پۆلیس لە نوسینى سیاسیدا ئەو ئەدەبەیە کە بریتىیە لە چەکێکى پڕوپاگەندەى بۆ بڵاو کردنەوەى سیاسەتى ڕۆژانەى حیزب. دەبینین گزیرى پۆلیس نوسەرى بەناوبانگ (دیکنز) ستایش دەکات چونکە پەردەى لاداوە لە سەر ئەو ژیانە چەرمە سەریە وتاڵەى کەلە وڵاتەکەى بەرچاوى کەوتوە. بەڵام تیاچوون و لەناوچون بەشى ئەو نوسەرەیە کەزات دەکات بەهەمان شت هەڵسێت لە یەکێ لە وڵاتە کۆمەنیستیەکاندا. نوسەریش زۆربەى جاران دژى گزیرى پۆلیسیش دەوەستێ وهەڵى دەداتێ لەسەر نەتەوە ستەمدیدە وهەژارەکانى وڵاتە کۆمەنیزمىیەکان. بەڵام هەر کە ئەو هەڵوێستەى نیشان دا یەکسەر ڕاوڕاوێنەى پێ دەکرێت لە لایەن کاربەدەستان بە بیانوى ئەوەى کەبوختان هەڵبەستێکى نەگریسە لە دژى بنیاتنانى کۆمەنیستى. گزیرى پۆلیس داواى پەیڕەوکردنێکى توندو تیژ دەکات لە نوسەران، ئەوانیش هەڵبەتە ڕقیان لە توندو وتیژىیە لە پەیڕەو کردندا. لەلاى گزیرى پۆلیس زۆربەى کۆمەڵایەتى گرنگترە لە تاکە کەسان و تاکایەتى. بەڵام لاى نوسەران بەختیارى وخۆشگوزەرانى کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى پێوانە دەکرێ لەسەر بنچینەى خۆشگوزەرانى گەل وەکو تاک. نووسەر دەنگى دەخاتە پاڵ دەنگى باسترناک کەدەڵێ مرۆڤ لە دایک بووە بۆ ئەوەى بژێ، نەک خۆى ئامادەبکات بۆ ژیان. گزیرى پۆلیسیش باوەڕناکات کەشتێکى ڕاست وجوان هەبێت بە شێوەیەکى سەربەخۆ دوور لە ئامانجەکانى حیزب ودوور لە ناوەڕۆکى سیاسەتى حیزبدا. گزیرى پۆلیس داوا لە نوسەر دەکات گیان لەبەرە مرۆییەکانیان وا بۆ دەستەمۆ بکەن بە جۆرێک نە پرسیار بکەن ونە گفتوگۆ. بەڵام نوسەر ئامانجى ئاشکراکردنى نهێنیەکانى گیان لەبەرە مرۆییەکانە. بەو شێوەیە دەبینین کەوا نووسەر وگزیرى پۆلیس هەرگیز ناتوانن بە ئاشتى وبە تەبایی بژین لە وڵاتە پۆلیسیەکاندا. ئەدەبی سۆڤیەتى ژمارەى پێوانى تۆماردەکات لەو بەرهەمانەى کە لە ئەنجامى ترسەوە دێنە کایەوە قۆناغەکانى ئەدەبی سۆڤیەتى دەتوانین ئەدەبی سۆڤیەتى لە سەرەتاى شۆڕشەوە دابەش بکەین بۆ چوار بەشى سەرەکى: بەشى یەکەم لە ساڵى1917 وەتا1930 دەگرێتەوە. لەو ماوەیەدا نووسەر کەمێک سەربەستى پێدرا، بۆ ئەنجامدانى ئەزموون، وداهێنانى ئەدەبى. لەدەورانى 1930 زەبرى کوشندەى سەردەمى ستالینى زۆر بەتوندى بەر پیاوانى ئەدەب کەوت. ئەوەش سەرەتاى ماوەى دووەم بوو-ماوەى دیکتاتۆریەتى ستالین هەتا ساڵى 1953 کە دەرگاى کردەوە لەسەرماوە کورتەکەى سآیەم، کە پێى دەڵێن ماوەى (واڵابوون) ، لەکاتێکدا ماوەى 1958-1959 خۆى دەنواند وەکو دەرگا واڵاکردن لەسەر قۆناغێکى توندڕە وبەرە ودیکتاتۆریەتى سەرتاسەرى خرۆشۆف. ماوەى دووەم کە بۆ ماوەى دوو پشت ودوو نەوەی لە ئەدەبیاتى سۆڤیەتى خایاند ، ئەو ماوەیە بەناهەموارترین سەردەمى ئەدەبی سۆڤیەتى دژمێردرێت. ئاشکراشە کە نایابترین بەرهەمى ئەدەبی سۆڤیەتى لە دوو ماوەى یەکەم وسێیەم دابەچاپ گەیەنرا، چونکە سەربەستىیەکى نیسبى لەو دوو ماوەیە هەبوو ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ماوەکانى تردا. لەو ماوانەدا ماوەى کورت ودرێژ لە بەبەست کردن وواڵاکردن لە ئاڵو گۆڕدابوون بەپێى بارودۆخى سیاسی. هەڵبەتە ڕژێمى سۆڤیەتیش نموونەى حوکمى سەپێنراوە بوو بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەى کە لەژێر چەپۆکى فەرمانڕەواى کۆمەنیسیدا دەژیان. ئەدیبان ئەم وڵاتانەش لە هەمان بۆتەى ئەزموونى ئاوەڵە ڕوسیەکانیان تاقى کرانەوە، بەڵام لەگەڵ یەک جیاوازى، ئەویش ئەوەیە کەئەزمونى چوار نەوەى سۆڤیەتى سەپێنرایە سەر یەک نەوە بە هەموو تالڕى وسوێریەکانىیەوە، بۆیە دەبینین کاردانەوەى ئەو وڵاتانە خێراتر وتونتر وبوو. لەسەرەتاى شۆڕشدا زۆر لە ئەدیبە ڕوسیەکان کۆمەنیستى دڵسۆز بوون، کەئێمە ئەمڕۆ ناویان دەبەین بە کۆمەنیستە ئەندێشەییەکان یان خولیامەندەکان (هواە) یا باشتر ووردتر وەسفیان دەکەین بە ( هاوڕێیانى ناو حیزب) ئەو بیرۆکەیەى کەدەڵێت نووسەر وەکو سەربازێکە لە (بەرەى ئەدەب) دا دەجەنگێت لە پێناو سەرکەوتنى کۆمۆنیزم لە جیهاندا، پێشوازیەکى گەرمى لێکرا لەلایەن نووسەرانى چەپ ڕەو. لەپاش سەرکەوتنى شۆڕشى بەلشەڤى زۆربەى زۆرى ئەو نووسەرانەى کە لەدوایدا لە سێدارە دران یان ناچارکران دەمیان داخەن یان ناچار کران خۆکوژى بکەن، زۆربەیان (سەرەتاى لیلیڤیتش) یان قەبوڵ کرد کە دەڵێت: "ئامانجى سەرەکى ئەدەب وهونەر بریتىیە لەدرم کردنى خوێنەر بە میکرۆبى (ئایدیۆلۆژیاى) چینى فەرمان ڕەوا- واتە ئایدیۆلۆژیەتى مارکسىیە بەلشەفیەکان (لەدوایدا لیلیڤیتش لەسێدارەدرا بە تاوانى لادان". لەو سەردەمەدا حیزبى بەلشەڤى تاقە پاوانکەرێک نەبوو وەکو سەردەمى ستالین. بەڵکو هێشتا ماوەى پێڕ وگرۆهەکانى تر تاڕادەیەک هەبوون، بۆیە چەند تەوژمێکى ئەدەبى جۆرا وجۆر هەبوون لە ناو حیزب ولە دەوروبەرى حیزبدا، کە هەڵوێستى خۆیان دەربارەى خەباتکردن دەربڕى، ویستیان دیکتاتۆریەتى ڕۆشنبیرى پڕۆلیتارى دروست بکەن. هەر وەکو ئەڤرباخ گوتى: "پاش ئەوەى دەسەڵاتى سیاسیمان وەگیرکەوت، پێویستە لە مەیدانى ڕۆشنبیریش سەرکەوین وفەرمانڕەوایى بکەین". دەبێ حیزب ئەدەب بخاتە ژێر چەپۆکى خۆى بەبێ دڵ لە دڵ دان لەو بارە ناهەموارە وشڵەژاوەدا زۆر لە شاعیرانى (هاوچەرخ) ونوسەرە سیمبۆلیستەکان هەستیان کرد کە شوێنى ڕاستە قینەیان لە یەکێک لەو دەستە وتاقمە نوسەرە کۆششکەرانەیە. ئەو دەستەو تاقمانەش یا (کۆمەڵانى نووسەرانى پڕۆلیتاریان) یا ئەو تاقمانەن کە ناوەکانیان بەڵگەن لەسەر گیانى شۆڕشگێڕى وتێکۆشەریان. یەکێک لەو تاقمانە دەى گووت دەبێ حیزب دەست بەسەر ئەدەبدا بگرێ بەبێ سێ ودوو. لە مۆسکۆش ئەو ئەدیبانەى کەپشتا وپشت دەگەڕانەوە سەر چینى پڕۆلیتاریا ناویان لە کۆمەڵەکەیان نابوو (کورە) ((کورەى ئاسنگەر)) ئەوانە جاڕیان دا وگوتیان ئەدەبی پڕۆلیتارى ئەو ئەدەبەیە کە کەسێتى چینى پڕۆلیتاریای تێدا ڕەنگ بداتەوە. هەروەها دەستەیەکى تریش هەبوون بەناوى (کۆمەڵى تشرینىیەکەم) کە ئیفرباخ و کیرنسکى وگەلێک کۆمەڵەى ناوچە گەورەکانیش سەر بەو کۆمەڵەیە بوون. هەروەها شاعیرانى (ئایندەش) خۆیان بەگەر شۆڕشدا ولەدوایشدا (بەرەى چەپڕەوى نووسەران) یان پێک هێنا. سەر کاروانى ئەو بەرەیەش شاعیرى بەناوبانگ ڤلادیمێر مایکۆفسکى بوو ئەو مایکۆفسکىیەى کەدروشمى (دوا ڕۆژ لە خزمەت شۆڕشدایە)ى داهێنا. لە ساڵى 1918 چەند دێرێکى نووسى لەژێر ناونیشانى (مەرسومێک بۆ لەشکرى هونەر) کە تێیدا دەڵێ: تەنیا ئەوانە کۆمەنیستى ڕاستگۆن: کە پردى پەشیمانى دەروخێننن ئایندەیىیەکان! بابەس بێ هەنگاو سستى بەرەو ئایندە ڕۆکێت ئاسا رێکەون! زۆربەى کۆمەڵە ئەدەبیەکان ئۆرگانى وەرزیانەى تایبەتى خۆیان هەبوو، هەروەها لە هەموو دەزگا چاپەمەنیەکان نوێنەرى خۆیان هەبوو. هەروەها پەیوەندیان ڕاستەو خۆبوو بە حیزب ونوسینگە دەوڵەتیەکان کە زۆر لە فەرمانبەرانیان ئەندامانى ئەو کۆمەڵە ئەدەبیانە بوون. گرنگترین فەرمانگەى حکومەت لەنەزەرى ئەدیبانەوە تا ئێستا (فلاڤالیت) بوو، واتا کارگێڕى سەرەکى کاروبارى ئەدەب، کە لێپرسراوى چاودێرى وبڵاوکردنەوەبوو. ئەو فەرمانگەیەش ڕاستەو خۆ لە ژێر ڕکێفى (ئیجیتروب) دابوو. یەکێک لە هەرە گرنگترین خالڕ کە شۆڕش لە ڕژێمى نوێدا ڕەچاوى کردبوو، ئەوە بوو کە ئەدیبان تا ڕادەیەکى زۆر پشت بە گزیرە سیاسیەکان ببەستن، یا ڕاستر بڵێین بە گزییرانى پۆلیس، چونکە گزییرانى پۆلیس تەنها فەرمانبەرێک بوون لە دەزگاى پۆلیسى نهێنیدا. بەر لە جێگیر بوونى دیکتاتۆریەتى سەرتاسەرى، ئەدیبان هەوڵیاندا کەوا لە گزیرانى پۆلیس بگەیەنن کەوا دەتوانن خزمەتى چاکتر بە پارت وشۆڕش بگەیەنن بەبێ هاریکارى ئەوان، گزیرانى پۆلیسیش بەشێوەیەکى گشتى لەو ماوەیەدا هەوڵیان نەدا دەست بخەنە شێوازکارى مادامەکآ نێوەڕۆکى ئەدەبى بۆنى دوژمنایەتى کردنى لێ نەدەهات. لە ڕاستیدا ئەو کۆمەڵە ئەدەبیانەى کە لە نێوان خۆیاندا لە پێشبڕکێ دابوون، ئەو پێش بڕکآکردنە لە گزیرانى پۆلیس سامناکتر بوو، بە تایبەتى ئەگەر کۆمەڵێک پەیوەندیەکى باشتر ولەبارترى هەبوایە بە پۆلیسى سۆڤیەتىکە ئەوەش دەبووە نوشوستى حەتمى بۆ کۆمەڵەکەى تر. وەڵامى کێشەکانى کاروبارى ئەدەب وهونەر لەلایەن مارکسیزم دەست دەکەوێت ئەو کاتە بەرەى ئەدەب شلەژابوو، چونکە هەندآ لەناوداران کەلەسەرەتادا باوەشیان بۆ شۆڕش کردەوە، ئێستا هەڵگەڕاونەتەوە دژى هەندێک لە ئەنجامە ڕاستەوخۆکانى وەک (یەسانین)ى شاعیر. بە نیسبەت (یوورى ئولیشاوە) کە شۆڕشگێڕێکى بڕواپتەو بوو، سوور بوو لەسەر دەست گرتن بە بیروباوەڕەکەى لەبارەى بەردەوام بوونى کێشەى نێوان تاکایەتى و کۆمەڵایەتى. (ڕ.بابل) یش بەردەوام بوو لەسەر نووسین دەربارەى ماوەى شەڕى ناوخۆ لە جیاتىنووسین دەربارەى بابەتى پێشکەوتنى پیشەسازىدا. بلۆک ومایکۆفسکیش هەرچەندە باوەشیان بۆ شۆڕش کردەوە، بەڵام شێواز بڵح وهەرتوقى (هرگقە) بوون ( واتا لە بنچینەکانى مارکسیزم لایاندابوو) گیرو گرفتى هەرە گەورە ئەوە بوو کەس نەیدەتوانى بڵێ کآ زەندیقە وکآ زەندیق نىیە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمارکسیزم چڵە پۆپەى زانستەکان بو وخاوکەرەوەى هەموو گرێ پوچکە وکوێرەکان بوو، بە هیچ شێوەیەک گومانى لێنەدەکرا کە تواناى وەڵامدانەوەى ڕاستى نەبێت بۆ هەموو پرسیارێک ومەسەلەیەک بەڵام بەتەواوى دەستەوسان بوو لەبەردەم دۆزینەوەى وەڵامى دڵخۆشکەر وڕازیکەر ودڵنیاکەر لەسەر گیروگرفتەکانى ئەدەب. دوایى بەدیار کەوت کە ئەو شتەى پێیان دەوت (زیباسازى) (الجمالیات) مارکسی، ناوى لە تورەکەى تەریشدا نىیە. حیزب یان کەمتر بڵێین هەندێک لە ڕابەرانى حیزب بەدرێژایى چەندەها ساڵ تاقى کردنەوەیان ئەنجامدا لە پێناوى بنیاتنانى رۆشنبیرى پڕۆلیتارى. دەبوایەش تاقىکردنەوەکان دەست پێبکەن بە فێرکردنى کرێکاران لەسەرچۆنیەتى نوسینى (ناویان) چونکە داخوازى یەکەمى نوسینى کۆمەنیستى وبنیاتنانى ئەدەبى پڕۆلیتارى ئەوەبوو کە دەبوایە ئەو نوسینە لە ڕەگ و ڕیشەوە کرێکارى بێت چ لەلایەن نوسەرەوە، چ لەلایەن نووسین و ناوەڕۆکەوە، هەرچەندە ئەو ئەزموونە هەرەسى هێنا، بەڵام ئەو بیرۆکەیە هەر مایەوە کە دەڵێت لەمەودوا نابێت هونەرمەندان و نوسەران (زانایان) لە خێزانێکى سەر بەچینێکى غەیرى چینى کرێکار سەرهەڵدەن! دوایى وایان بە چاک زانى بێنە سەر بڕیاردان لەسەر یەکگرتنى نوسەرە پڕۆلیتارى وناپڕۆلیتاریەکان لە بەرەیەکى گەورەدا، هەروەها لەسەریانە کەبەڵێن بدەن لەسەر لایەنگیرى کردنى دەسەڵات داریەتى سۆڤیەتى وکۆشش بکەن لە پێناو بنیاتنانى سۆشیالیزمى، بەڵام ستالین هێشتا واتا لە نێوەڕاستى ساڵانى سىدا حیزبى نەکردبوە ئامرازێکى ڕووتى تۆقاندن. هەندآ لە شاعیران هێشتا گیانى حەماسەتیان تێدا مابوو. مایکۆفسکى لە ساڵى 1926 نووسی: "دەمەوى پێنووس و سەربەستى لە یەک ئاستدا دابنرێن، داوا لە ستالین دەکەم، بەناوى پۆلیتیبیرو کە ڕاپۆرتەکانى پێشکەش بکات لەبارەى بەرهەم هێنانى شیعر شان بەشانى ئەو ڕاپۆرتانەى کەدەربارەى ئاسن و پۆڵا پێشکەشى دەکات". شەڕى چینایەتى لە بەرەى ئەدەبدا هێشتا پڕۆژەى پێنج ساڵەى یەکەم لە قۆناغى ئامادەکردن دابوو کە بەپەلە پروزکآ دروشمانێک سەریان هەڵدا کە دەیان گوت: "پێویستە گەل بەچەکى بیروباوەڕ چەکدار بکرێت بۆ وەدى هێنانى پڕۆژەکانى بەسەروزیادەوە". لەسەرەتاى دەست پێکردنى پڕۆژەکە لە ساڵى 1928، (کۆمەڵەى ئەدەبیاتى پڕۆلیتارى روسى) سەرى هەڵدا وەک یەکێک لە بەهێزترین کۆمەڵەى ئەدیبان ونووسەران، چونکە ڕاستەو خۆ پاڵپشتى لێدەکرا لەلایەن حیزبەوە، سەرکردەکانى ئەو کۆمەڵەیە بریتى بوون لە ئیفرباخ وڤادێڤ وبانفیورۆف کە چەند ساڵ بوو خەباتێکى ئەدەبیانەیان دەکردلە دژى (شێوازى بێڕەحمانەى درۆوبوختان هەڵبەستى) دەستەى ناوبراو لەساڵى 1925 توانیان چەندەها کۆمەڵە وتاقم لە ئەدیبان ونووسەران دەم کوت بکەن، چەندەها بڵاوکراوەى مانگانە ووەرزیانەیان لە دەرچون وەستاند، چەندین ڕۆمانیش لە چاپکردن قەدەغەکران، بگرە چەندەها شاعیریان پاڵپێوەنا بۆ خۆکوژى وەک یەسانین بۆ نموونە. لە ئاخر وئۆخرەکانى ساڵى 1930 ستالین لە ئامادەکردنى دەزگا مەردووم کوژەکان ببۆوە کەلەسەرەڕۆیى بیرۆکراتى خۆى دەنواند، کاروبارى پاڵاوتن ولە بێژینگ دان دەستى پێکرد، هەر لە سەرەتاى هەلمەتەکە هێرشیان بردە سەر ئیفرباخ وڤادێڤ چونکە (ئەو دوانە تەنها دژى سەرەڕۆیى چەپڕەوان دەجەنگان، لە کاتێکدا لادانى ڕاست ڕەوەکانیان خستبوە پشت گوآ). بەڵام چى پێ نەچوو کرانە دوو گزیرى پۆلیس ئەدەب، دوو سەرکردەى جەنگى چینایەتى لە بەرەى ئەدەبدا. سەدەها ڕۆمان هێشتا لە ژێر چاپدابوون قەدەغەکران، نووسەرانێکى وەک فاسیفۆلود و ڕ.بابل قەدەغەکران لە چاپکردنى دوا بەرهەمەکانیان. کەڵە ڕۆمان نوسێکى وەک بۆریس بلنیاک ناچارکرا کەوا گۆڕانکارى بخاتە ناووڕۆکى دوا ڕۆمان کە نووسیبووى، بولڤاکوڤیش بە تەواوى دەمکوتکرا. فورنایف وشۆلۆخۆفیش بە تووندى هێرشیان کرایە سەر. لە ساڵى 1929 بلینیاک وئەدیبى لینینگراد زمیاتین تاوانبارکران بەچالاکى تێکدەرانە ووبە مەیلدارى کردنى وردە بۆرژوا و ترۆتسکیزم. جا لەسۆنگەى ئەوەى کە ئەدەب بەشێکى دانەبڕاوى ژیانى سیاسىیە، بەسەدان نوسەر لەناوبران لە هەڵمەتى پاڵاوتن ولە بێژینگ داندا کە لە ئالقەى چوارەمى ئەو سەدەیە ئەنجام درا، هەروەها زۆر لە ڕابەرەکانى شۆڕشى ئەدەبی ناوزڕکران وئەو دانراوانەیان کە لەژێر چاپدابوون فەوتێنران، ئەوانەشى چاپکرابوون گوێزرانەوە ستۆرەکان وقفلدران. کە ساڵى 1930 هات کۆمەڵەى نوسەرى ڕوسە پڕۆلیتاریەکان هەر بەتەواوى ژیانى ئەدەبى سۆڤیەتیان پاوان کردبوو، (ڤلادمێر) شاعیرى شۆڕش تاوان بارکرا وەک تێک دەرێک کەئەویش بووە هۆى قەدەغەکردنى دوو ڕۆمان لە ڕۆمانەکانى، لەدوایدا وەکو نووسەرانى تر ناچارکرا بە گەر (کۆمەڵەى نووسەرانى پڕۆلیتاری) کەوێت، لە پێناو بەرگرى کردن لە خۆیدا. بۆ یەکەم جار مایکۆفسکى لە ساڵى 1930 هاتە کۆبوونەوەیان وگوتى: "بیروڕامان جیاوازن چونکە ئێوە دەمناسن ومنیش بە چاکى دەتان ناسم، ئەوا منیش بوومە ئەندامێکى کۆمەڵەکەتان چونکە دەزانم ئەگەر لەدەرەوەى کۆمەڵەکەتان بم ئەوا هیچم بۆ ناکرآ" سەرکردەکانى کۆمەڵەکە بەردەوام بوون لە هێرشکردنیان بۆ سەر مایکۆفسکى بە بیانوى بایەخ نەدان بە کاروبارى جەماوەر. لە 25ى ئادارى هەمان ساڵ مایکۆفسکى شیعرێکى نوێى خوێندەوە لە کۆبونەوەیەکى گشتى تێیدا هات: ئیتر بێزار بووم لە پڕوپاگەندە ودنەدان لە مێژە دەمەوآ سرودى خۆشەویستیتان بۆ بچڕم ئاى لەو شیعرانە چەند جوان و ئەفسوناوی وبەهەرمێنن؛ بەڵام من بەسەر خۆمدا زاڵ بووم لەژێر پێیەکانم ئەو گەروەم پێخوست کرد کەسرودەکانى منى دەچڕى. لە 14ى نیسانى 1930 مایکۆفسکى خۆى بەگوللە کوشت، ئەو ڕفتارەى بەتوندى ڕەخنەباران کرا چونکە هەرگیز لەگەڵ بۆلشەڤیەتى نەدەوەشایەوە، ماوەیەک بەسەر چوو هیچ نوسراوێکى چاپ نەکرا وناویشى لە پڕۆگرامى قوتابخانەکان ڕەشکرایەوە. بەڵام ئەمڕۆ سەرلەنوآ بەشاعیرى شۆڕشى ناو دەبەن بۆ وەبەرهێنانى ئەو ناوبانگەى کەدەرى کردبوو. لە کۆنفرانسى حیزب لە ساڵى 1930 بڕیاردرا کە "لەو ڕۆژگارانەى کە خەباتى چینایەتى پەرەدەسەتێنآ، هەرچاوپۆشیەک وهەر ڕێزگرتنێک بۆ جوان سازى زمانەوانى یارمەتى دانێکى ڕاستەوخۆیە بە دوژمن" گەورە ئەدیبان پەنا دەبەنە بەر (پاڵەوانێتى بێ دەنگ) دوا بەدواى ئەو سەردەمێک هات کە بەتەنیا ڕەخنە گرتن لەهەر نوسەرێک دەبوە هۆى زیندانکردنى، چونکە ڕەخنە گرتن لەهەر یەکێک ماناى تاوانبارکردنى بەڕەسمى دەگەیاند. هەر کاتێک نوسەرێک تاوانبار کرابا بە تاکڕەوى بورژوازى وگومانکەر لە واقیعى سۆڤیەتى ئەوا دەمێک بوو پۆلیسى ئاسایشى سۆڤیەتى ڕاپۆرتێکى گەیشتبوآ لەلایەن کۆمەڵەى ڕوسى نووسەرانى پڕۆلیتارى (کە لە دوایدا بووە یەکیەتى نووسەران) هەر کە ئەو ڕاپۆرتەیان پآ دەگەیشت ئەوا کابراى ئەدیب دەبووە میوانێکى هەمیشەیى گرتوخانەى لوبیاتکا یان لە یەکآ لەو هەزارەها سەربازگە پەرت وبڵاوەى نیشتیمانى سۆشیالیستى خۆى دەدۆزیەوە. لە 17ى تشرینى دووەمى ساڵى 1930 کۆمەڵەى نووسەرى ڕوسى پڕۆلیتارى لە بەیاننامەیەکدا گووتیان: "ئێمە نووسەر ودراما نووسانى سۆڤیەتى لە ناخى دڵمانەوە سڵاو وڕێزمان هەیە بۆ پاسەوانى ڕاستەقینەى شۆڕش کەڕێکخراوى (غیبۆیە) داواش لە حکومەت دەکەین میدالیاى لینینىیان پێ ببەخشآ" لەوانەیە وەک گاڵتە تەنزێکى قەدەر بۆ خوێنەران دیار بێت کە زۆربەى ئەوانەى ئەو پێشنیارەیان پێشکەش کرد یا ناچارکران بآ دەنگ بن، یا لەسێدارە دران لەدوایدا. هەندآ لە گزییرانى پۆلیسى ئەدەب ترسناکى ئەو ڕفتارەیان بەدى کرد، وەک ئەلیکسەندەر فیدیێڤ، کە پێکەوە لەگەڵ لیبدنسکى ناڕەزاییان نیشاندا لەسەر (داب ونەریتى تاوانبارکردنى نوسەر بە دوژمنى چین وفاشیزمىیەت لە بەر بچوکترین هۆ، دوا جاش دورخستنەوەى لە مەیدانى ئەدەبى سۆڤیەتى وناردنى بۆ (شوێنێکىتر) بۆ هەتا هەتایە. لەو ماوەیەبوو کە ڕ.بابل دەستەواژە بەناوبانگەکەى داهێنا: "پێوییستە نووسەران لەمەودوا پاڵەوانێتى بآ دەنگ نیشان بدەن". دەسەڵات گرتنێکى تەواو بەسەرمەیدانى ئەدەب لە ساڵى 1934 بەتەواوى هاتە دى، لەو کاتەى کە گۆنگرەى یەکەمى یەکێتى نوسەرانى سۆڤیەتى بەسترا، یەکآ لەوخاڵە بنچینەییانەى یەکێتیەکە دەڵێ: ئامانج لە یەکیەتیەکەمان بریتىیە لە بەرهەم هێنانى ئەدەبێکى بەرز ولە پلەیەکى بەرزى هونەری، ئامێتەبو بەگیانى پاڵەوانیەتى و تێکۆشان و پڕۆلیتاریاى جیهانىیەوە، تێکهەڵکێشراو لەگەڵ مەزنایەتى سەرکەوتنى سۆشیالیزم، ڕەنگدەرەوەى دانایى حیزبی کۆمەنیستیى بێت. بەم پێیە بەتەواوى دەست بەسەر مەیدانى ئەدەبدا گیرا، هەروەها شێوازێکیان گرتە بەر بۆ دەست بەسەرداگرتن وهەڵسوڕاندنىکاروبارى ئەدەبى لەهەرچوار گۆشەکانى جیهانى کۆمەنیستى. بە پێویستى دەزانم بە درێژى باسى ئەو شێوازە بکەین چونکە دووبارە وسێبارە بوونەوەن لە هەموو ئەو وڵاتانەى کەلە خولگەى چین-وسۆڤیەتدا دەخولانەوە. دام ودەزگاى حیزب دەست دەخاتە ئەوکى ئەدیبان ئەو دەسەڵاتەى یەکیەتى نووسەرانى سۆڤیەت (هەروەها یەکیەتیەکانى هەموو وڵاتە کۆمەنیستیەکان) بەدەستیانەوە بوو زۆر زیاتر بوو لە دەسەڵاتى هەر یەکیەتیەکى کرێکارى لە گشت جیهاندا، هیچ ئەدیبێکى چالاک نەیدەتوانی لەدەرەوەى ئەو یەکیەتیە ژیانى ئەدەبى خۆى بەسەر بەرێت: چونکە هەموو ڕۆژنامە ئەدەبى و ڕەسمیە سۆڤیەتیەکان سەربەدام ودەزگاى دەوڵەت بوون یان ڕاستەوخۆ لەژێر ڕکێفى دەوڵەتدا بوون. هەروەها هەموو دەستە نوسەرەکانى ڕۆژنامە وگۆڤارەکان ملکەچى بڕیارەکانى یەکیەتى نووسەران بوون، ئەویش بەش بەحاڵى خۆى مل کەچى ویست وخوازەکانى لێژنەى ناوەندى بوو بۆیە ئەوەى ئەندامى یەکیەتى نەبووایە بۆى نەبوو بەرهەمەکانى چاپ بکرآ. ئەو ئەندامانەشی دەرکرابوون ئەوا بێگومان قەدەغەدەکران لە چاپکردنى بەرهەمەکانیان، هە تا جاڕى پەشیمان بوونەوەیان نەدابا یان تاڕیزیان بۆ نەگەڕابایەوە. یەکیەتى نووسەران بەخشرابوون لە هەموو جۆرە باج ومیرانەیەکى ناوخۆ وحکومى، لەهەمان کاتدا (سندوقى ئەدەبى یەکیەتى سۆڤیەت) لە ژێر باڵى خۆیان بوو، ئەو سندوقەى کە ڕێژەى (10%)ى ئەو پارەیەى وەردەگرت کەدەدرایە ئەو نوسەرانەى کەلە ڕۆژنامە وگۆڤارەکان شتیان بڵاو دەکردەوە. ئەو سندوقە سەرپەرشتى دەکرد لەسەر کاگێڕى خانووەکانى حەسانەوە وڕابواردن وچێشتخانەکان ودایانگەى منداڵەکانیان. هەرەوەها ماوەى پشودانى بۆ نووسەران دیارى دەکرد وکۆمەکى پارەو پولى ئەو ئەدیبانەى دەکرد کە سەرگەرمى دانانى بەرهەمى نوێى قەبارە گەورە بوون. کەواتە یەکیەتى نووسەران وسندوقى ئەدەب وەکو شادەمارى خوێنى ژیانى مادى نووسەران بوون. دەرکردنیش لە یەکیەتى واتا سڕینەوەى سیفەتى (نوسەر) لەبەردەم وشەى (پیشە) لە ناسنامەى نووسەران دا. کە نوسەریش دەردەکرا یان ناچار بوو بگەڕێ بەدواى کارێکى تر ولە بوارێکى تر (ئەوەش کارێکى گرانە بۆ ئەو و هاووێنانى ئەو) یان لە ڕیزى بآ پیشەیى وبآکاران پۆلێن دەکرا، ودەکەوتە ڕێزى بآکار وبآجآ کە مافى خانودارى لە دەست دەدا لەو شارەى کە تێیدا دەژآ. جا لەبەر ئەوەى گەلێک جاران ئەوانەى لە یەکیەتیدا کاردەکەن، هەر ئەو کەسانەن کەسەرپەرشتى سندوقى ئەدەبیان بەدەستە، هەڵبەتە پەیوەندیەکى تووندو پتەویان هەیە بە دەزگاى حیزبەوە. ئەو دەزگایەش کە بەرپرسیارە لە هەردوکیان بەشى ڕۆشنبیرى وزانستە لە لێژنەى ناوەندى، کە ئەویش بەدەورى خۆى بەرپرسیارە بەرامبەر سکرتاریەتى حیزب لە بارەى هەموو کاروبارەکانى ئەدەب دا. یەکێتى نوسەرانیش لەلایەنى ئایدیۆلۆژیەوە بەستراونەتەوە بە بەرژەوەندێتى پڕوپاگەندە ودنەدان. بەو شێوەیە دەبینین دەزگاى ڕەسمى دەستى خستۆتە ئەوکى نوسەر، بۆیە دەبآ هەموو بەرهەموو نوسراوەکانى جیهانى کۆمەنیستى لەبەر ڕۆشناى ئەو ڕاستیەدا بخوێندرێتەوە. ئەدیبان بوونەتە مایەى ڕق وقینى خوێنەران لەیەکەم کۆنگرەى یەکیەتى نووسەران ستالین ئەدیبانى وەسف کردوە وەک ئەندازیارێک کەبنیاتنانى گیانى مرۆڤایەتى ئاراستە دەکەن. جیدانۆڤ گوتى ئەندازیارانى گیانى مرۆڤایەتى دەتوانن بیرو هۆشى خوێنەر گۆش بکەن وگیانى سۆشیالیزمى تێدا بچکێنن لە ڕێگاى ڕیالیزمى سۆشیالیزمیدا. هەروەها گوتى: "ئەدەبى سۆڤیەتیمان لەوە ناترسآ تاوەنبار بکرێت بەلایەنگیرى، بەڵآ، لایەنگیرە. چونکە لەسەردەمى خەباتى چینایەتى دا ناشێ ئەدیبێکى ناسیاسى وچین نەناس و بێ لایەن هەبێت". لەهەمان کۆنگرەدا کارل رادیک گوتى: "ئەگەر دەستبەرداربوون لە ڕایەکى تایبەتىگران بوو لاى نوسەرێک، پێویستە لەسەرى ئەزموونەکانى شۆرشى سۆڤیەتى بە وردى بخوێنێتەوە، ئەوکاتە بۆى ڕوون وئاشکرا دەبێت کەئەوەى بیەوآ خەبات بکات لەدژى ئیمپریالیزم، دەبێت لەڕیزى جەماوەردا ڕآ بکات. بەڵام ئەگەر بەناوى ڕاى تایبەتى دژى جەماوەر وەستا، ئەوکاتە بەدەر دەکەوآ کەئەو ڕایانە ڕاى تایبەتى خۆى نین، بەڵکو ڕاى کۆمەڵانێکى بورژوازى ودژ بە پڕۆلیتاریان". هێندەى نەبرد رادیک بە دە ساڵ زیندانى حوکم کرا وەک دوژمنێکى پڕۆلیتاریا! ئەو کاتە ئەدیبانى سۆڤیەت گەیشتنە ئەو باوەڕەى کە هەرچى زووە خۆیان دەرباز بکەن لە بیر وڕایە تایبەتیەکان، چونکە شێوازى تاکایەتى وتایبەتى بەرە بەرە بووە شتێکى ترسناک وسامناک. بۆیە لە ڕۆمان نوسان قەدەغەکرا وەسفى فەرمانبەرانى حیزب و کرێکاران وجوتیاران بکەن بەواقیعی، بەڵکو دەبوایە بەپێى ویستى حیزب باسیان بکەن. بۆیە دەبوایە (پاڵەوانى ئیجابى) لە هەموو چیرۆک وڕۆمان ودرامایەک کۆمەنیستێکى تەواوى بێ عەیب بێت، لە لایەکىترەوە ( پاڵەوانى سەلبى) کورتەى هەموو تاوان و خراپەکارییەکى بورژوازى بێت. نالەبارترین سەردەم کەئەدیبان بەخۆیانەوە دیت، سەردەمى پاکسازى جوتیاران وپاکسازیە مەزنەکان بوو کەستالین ئەنجامى دا، لەو سەردەمەدا ئەدیبان بۆ نزمترین پلەى مرۆڤایەتى دابەزین لە نیگاى گەلانى سۆڤیەتدا، زۆریان ببوونە مایەى ڕقلێبوونەوەى خەڵک. بەپێى ئارەزووى ستالین لەکاتى هەوڵدانى بۆ بە زەبرو زەنگ سەپاندنى رژێمى گێڵگە گشتىیەکان، نزیکەى دە ملیۆن جوتیار لەناو بران هەزارەهاشیان دوور خرانەوە بۆ سەربازگاکانى کارە زۆرە ملێ وبێگارەکان. ئەو فەرمانەی کە ستالین ومولوتوڤ لە 9ى ئایارى ساڵى 1933 دەریان کرد سەبارەت بە دەستگیرکردنى جووتیارە دەوڵەمەندەکان (کۆلاک) ئەو چەشنە جووتیارانەى دیارى کرد بۆ گرتن ودورخستنەوەى خۆیان وخێزانیان. بەو شێوەیە ملیۆنەها جوتیار لە سێدارە دران کە بووە هۆى پڕبوونى ڕێگا وبان وشارودەرەکان بەو هەتیوانەى کە سەرگەردان وئاوارە بوون. ڕژێمى پۆلیسى نهێنیش باڵى کێشا بەسەر کێڵگە گشتىیە نوێیەکان. جوتیاران دەردەسەریان کێشا بەدەست هەژارى وترس ولەرز، لە هەموو ناوچەکان هەزارەها کۆمەنیست گیران بەتاوانى هاوسۆزیان لەگەلڕ جوتیاران، ئەو کۆمەنیستانە ڕەوانە کرابون بۆ لادآیەکان بۆ سەپاندنى سیستمىکێڵگە گشتىیەکان، بەڵام ئەو تاوانانەى کە پێیان سپێردرابوو نەیان دەکرد، شارەکان پڕ ببوون لە جوتیارە هەڵاتووەکانى کێڵگەکان. لەسەر شەقامەکان بڵاو ببونەوە لاکەیان دەهات لەبرسان ودەرۆزەیان دەکرد. ملیۆنەها کرێکار وجوتیار دەکوژران وبرسى دەکران لەکاتێکدا ئەدیبان باسى بەختیارى سۆشیالیستیان دەکرد. هەر لەخودى ئەو ماوەیەدا سەدەها ڕۆمان چاپکران لە ستایش کردنى خەبات لە پێناوى جێبەجآ کردنىکێڵگە گشتىیەکان، هەر ڕۆمانێکیش باسى گوندێکى دیارى کراوى دەکرد کەوا چۆن بەربەرەکانى دروست دەبوو لە نێوان جوتیارە کۆنە پەرستەکان کە دەست بەردارى کێڵگەکانیان نەدەبوون، ولە نێوان جوتیارە (پێشکەوتو خوازەکان) کە چووبونە ڕیزى حیزب وئارەزوى جێبەجآ کردنى کشتوکاڵى بە کۆمەڵیان دەکرد. پاش ئەوەى کێڵگەکە دروست دەکرا بە (قایل بوون) چەند گیروگرفتێک دەهاتە پێشەوە. وەک بآ بارانى ولافاو ووشکى کەهەڕەشەیان لەبەرهەم دەکرد، هەروەها خۆدزینەوە وکردەوەى تێکدەرانە دەبوونە هۆى زیان گەیاندن. لە کۆتایى ڕۆمانەکە، لە ژێر سەرکردایەتى (پاڵەوانى ئیجابى)، جوتیارێکى ( پێشکەوتوخواز) یان سەرۆکى کێڵگەى گشتى، یان زۆر جار سکرتێرى حیزب بەدیاردەکەوتن وخەباتەکەیان بەسەرکەوتنێکى مەزن کۆتایى پێدەهێنا هەر یەکسەر پاش ئەو خەباتە خێر وخۆشى بەسەر کێڵگەکە دەبارین. ئینجا پیاوانى پۆلیسى نهێنى هەردەم ئامادە دەبوون دەست وپێى (کاوڵکەرە هیچ و پوچەکان و دوژمنە چەپەڵەکانى گەڵ) کۆت وزنجیر بکەن. ئەم بابەتانە، لەگەڵ چەند گۆڕانێکى ناوخۆیى وکەم، جەمسەر وتەوەرەى هەموو چیرۆکەکانى ئەو سەردەمە بوون، ئەو رۆژگارە جەماوەر بآنرخى ومایە پوچى دانەر وئەدیبانیان بۆ بەدیار کەوت. چونکە کەس نەبو ئاگاى لە قەسابخانە گشتیەکان وشێوازە تۆقێنەرەکان وداپلۆسێنەرەکان نەبوبێ کە گرتیانە بەر بۆ جێبەجێکردنى ڕژێمى کێڵگە گشتىیەکان، لە لایەکى ترەوە هەروەک ئەوەى جەماوەر لە گوێى گادا نووستبێ ئەدیبان ونووسەران بەردەوام بوون لەسەر نووسینى ئەو ڕۆمانانەى کە باسى بەهەشتى خەیاڵى جوتیاران وپاسەوان وپارێزەرانیان دەکرد لە پیاوانى پۆلیسى نهێنى. بەو شێوەیە سەندیکاکانى کرێکاران لە گشت کارگەکانى یەکێتى سۆڤیەت بوونە ئامێرێکى یاریدەدەر وداردەستەى پۆلیسى نهێنى، ئینجا سەعاتى کارکردنیان زیاد کرد، مووچەى ڕاستى کەم کرایەوە، بار وگوزەرانیش بەتەواوى شلەژا. لەگەڵ ئەو بارە نالەبارەشدا هێشتا رۆِمان نوسان زیاتر زیادەڕۆییان دەکرد لە باسکردنى ئەو ناز ونیعمەتەى کە کرێکاران تێیدا دەژیان. هەروەها باسى ئەو سەرکەوتنانەیان دەکرد کە بەدەستیان هێنا لەگەلڕ ئەو هەموو کۆسپ وتەگەرانەى کە لە پێشیان بوون. بەڕاستى ئەو ڕۆمان ودراما وکورتە چیرۆک و شیعر وسرودانەى کە هەڵبەستران بۆ ستایشکردن وبەشانوباڵا هەڵگوتنى ستالین ودارودەستەکەى. هۆى سەرەکى بوون لە دوورکەوتنەوە وپشت لێکردنى جەماوەر لە ئەدەبى هاوچەرخى سۆڤیەتى. شتێکى ئاشکراشە کەوا بەرهەمى ئەدەبى ئەو سەردەمە بەپێی پلانێکى نەخشە بۆ کێشراو ئاراستە دەکرا، کاتێک دەیانەویست دەزگایەکى پیشەسازى یان شتێکى لەو بابەتانە دروست بکەن، لەشکرێک لەنوسەران ڕەوانە دەکرانە مەیدانى کارکردن لەوآ دەمانەوە هەنگاو بەهەنگاو باسى ئەنجامدانى کارەکەیان دەکرد وڕۆڵى نەمرانەى ستالینیان لە پڕۆژەکە بەدیار دەخست، ئەو ستالینەى کە هەموو گیر گرفتێکى چارەسەردەکرد بە ئامادەبوونى یان تەنها بە ناردنى وشەیەک وئامۆژگاریەک. کەسێکیش ڕزگارى نەبوو لە نوسینى ئەو جۆرە بەرهەمە بآ نرخانە تەنها دوو تاقم نەبآ: یەکەمیان تەشریفیان لە زیندانەکان بوون دووەمیان پەنایان بردبوە بەر (پاڵەوانێتى بآ دەنگ) هەندێک لەنوسەرە ناودارەکان توانیان ئەو درۆیانەى کە لەناو نوسینەکانیان دا هەبوو زۆر زەق وئاشکرا نیشانى نەدەن وکەمتر ببێتە هۆى وروژاندنى بێزارى خەڵک، بەڵام هەتا ئەوانەش لە دوایى دا چەندین درۆ ودەلەسەیەکى ئابڕوتکاویان خزاندە ناو نووسینەکانیان. دیکتاتۆری ئەدەبى ڕوسى لە ساڵى 1936، کە پاکسازى مەزن دەست پێکرا، ئەوکاتە ڤادێڤ سەرۆک وسکرتێرى گشتى یەکیەتى نووسەران بوو، لەو پایەى مایەوە هەتا ساڵى 1944، ئینجا دیسان هاتەوە سەر پلەو پایەکەى لە ساڵانى نێوان 1946-1954، زۆربەى زۆرى ئەو ماوەیە سەرۆک وسکرتێرى لێژنەى ئەدەبیاتى حیزب وسەرۆکى لێژنەى خەڵاتى ستالین بوو. بە واتایەکى تر، دیکتاتۆرى ئەدەبى سۆڤیەتى بوو. جیهانى ئازادیش لەو ڕۆژە ناسیان کە ڕەفتارە سەیرو سەمەرەکەى نیشان دا لەکۆنگرەى ئاشتى نێو دەوڵەتى لەساڵى 1948، کاتى هێرشە دڕندانەکەى کردە سەر ئەدەبى ڕۆژئاوایى وباسى شکستى وهەرەسهێنانى ئەدەب وخۆرئاوابوونى ڕۆشەنبیرە بەریتانیەکانى کرد، دەربارەى ئەدەب وڕۆشنبیرى ئەمریکاش گوتى بۆنى لەناوچوون وبۆگەن بوونى لێدێت. لەهەمووى سەیرتر ئەوە بوو کە گوتى: "ئەگەر کەمتیاران بیان توانیبایە لەسەر ئامێرى چاپکردن کار بکەن، یا رێویەکان قەڵەم پاندانیان بەکارهێنایە دەیان توانى ئەو بەرهەمانە بنووسن کە ت. س. ئەلیوت ویوجین ئونێل ودوسی باسوسى و جان بۆلڕ سارتر و ئەندرآ مارلو دەینووسن" ئەو تەرزە پیاوە بە درێژایى 14 ساڵ دیکاتۆرى ئەدەبى سۆڤیەتى بوو. هێشتا ناتوانین بەیان وبڕیارى کۆتایى بدەین دەربارەى ئەدەبى سۆڤیەتى لە سەردەمى ستالین دا. بەڵام جیهانى دەرەوە ئاگادارە لەو کۆمەڵە ڕۆمانەى کە بەزمانى (پراڤدا) نوسراون تا بڵێى مەلول و بێزارکەرن. کە خوێنەرى ڕوسی ناچارکرد بگەڕێتەوە ڕابردوو بەرەو ئەو ئەدەبە باڵایەى کە لەسەدەى نۆزدەم دا گۆڕەپانى ئەدەبى ڕوسى جۆشدا بوو. لە ڕاستیدا ژمارەى ئەو دانراو وڕۆمانە بەنرخانە نازانین کە لەو کاتەدا قەدەغەکران. بەڵام بەڵگەنامەکانى حیزبى سۆڤیەتى وهەروەها دەستهاویژى نووسەرە سۆڤیەتیەکانى پاش سەردەمى ستالین، پەنجە بۆ سەدەها نموونە درێژ دەکەن. بەڵام ڕوەکەى ترى بەیانى کۆتاى ئاماژەى دەکرد بە ڕوداوەکانى خۆکوژى وگرتن وکوشتن ولەسێدارەدانى ئەدیب ونوسەران چونکە باسى رێزگەڕاندنەوەى دەکرد بۆ کۆمەڵە ئەدیبێکى وەک کرشون وبسینسکى وکوسلتۆف تریاکۆف وچەندانى تر. هەندێکى تر لەپاش بەسەر چونى 17 سالڕ لە سیاچاڵەکانى ئازادکران. بەڵام ڕ.بابل وکەسانێکى زۆرى تر هەرلە گرتووخانەکان سەریان نایەوە. هەر لەو ماوەیە زانرا کەوا بۆریس بلنیاک گوللەباران کراوە، بەڵام تێکڕاى جیهان نازانآ کام جۆرە مردن سەپێنراوەتە سەر دراما نوسانى وەک ئەراکادین وئوروغلو بالى لیادوف ومیرهۆلد ورافالسکى وناتالى سارلز، ئەوەش تەنها باسى ئەدیبە ناودارەکان بوو، چونکە ناتوانین باسى هەموو هاو چارەنوسانى تر لە ئەدیبە بچوکەکان بکەین. بەگوێرەى گۆرگآ تائێستاش ئەدیبانى ڕوسى دەڵێن ژەهر خوارد کراوە. لە ماوەى واڵابوونیش هەرگیز باسى ڕەخنەگرانى ئەدەبى وەک ئیفرباخ و بورباتوف ولیلیفتش نەدەکرا، هەروەها هیچ دەربارەى چارەنوسى ئەو ئەدیبانە نەدەزانرا کە تاڕادەیەک لە ڕۆژئاوا ناسراوبوون لە پاش ون بوونیان. لەوانەش تاراسۆف ورودوجونۆف وئەنتلیموک ودومانۆف ئۆسب ماندلستام و مرسکى چەندانى تر. بانگەوازێک بۆ ئەدیبان بۆ گەواهى هێنانەوە بە قسەى ڕاست بەڵام بەگوێرەى ئەدیبە ئۆکرانیەکان وئەوانەى لەوان لەسێدارەدران وزیندانى کران ژمارەیان زۆر زۆرترە لە ژمارەى هاوەڵەکانیان لە ڕوسیا. هەروەها لیستەى خۆکوژەکان زۆر درێژترە. چەندین نووسەریش ناچارکران لەسەر بێدەنگى بۆ چەندەها سالڕ ، لەوانەش جگە لە باسترناک، ئەننائخماتۆف وزوهشنکۆ وسیبیلنیا ویورىئۆلیشا. لەساڵى 1946 دیکتاتۆرى ئەدەب فادیف وەسفى باسترناکى کرد بەوەى کەوا تاکڕەوێتیەکى سەیر ونامۆ دەنوێنآ کە دوورە لە گیانى کۆمەڵگاى سۆڤیتى. جیدانوفیش وەسفی ئەننا ئیخماتوفى کردبە دزێوترین شێوە کاتێک گوتى ئەننا ئافرەتێکى سۆزانى وڕاهیبەیە، نوێژ وئاڵودەکى تێیدا تێکەلڕ بەیەک بوون. لەبارەى زۆشنکۆەش گوتى ئەو پیاوە ئابڕوبەرى کۆمەڵگەى سۆڤیەتە ودوژمنێکى چەپەڵى گەلە، ئەونوسەرانە بۆ ماوەیەکى زۆر بێدەنگ کران. ئینجا ئەو گۆڕانکاریانە دەستیان پێکرد، کە دوایى بەماوەکانى واڵابوون ناسران هەر ڕاستەوخۆ لەپاش مردنى ستالین. هەر لەساڵى 1953 ئەوتاوانە ئاشکراو ڕوپۆشانەى کە ئاراستەى ڕێبازى حیزب دەرکرا لە ئاراستەکردنى ئەدەبدا تا دەهات زیاتر وبەهێزتر دەبوون. ڕۆژنامەى (پرافدا)چەند وتارێکى بڵاوکردەوە تێیدا هێرشێکى تووندى بردە سەر ئەو ئەدیبە شەرمنانەى کە لەجیاتى ئەوەى خۆیان تاوانبار بکەن بە شێواندنى ڕاستى وهەقیقەتى سۆڤیەتى. لە جیاتى ئەوە هەڵسان بەرەو نەقدارکردن وباقو بریق کردنى ئەو هەقیقەتە. هەروەها (پراڤدا) گلەیى وگازاندەى لە دەست بەتاڵى وبێ جەماوەرى شانۆکان کرد چونکە گەلی سۆڤیەتى بێزار ومەلول ببوو لە ژیانى بەتاڵى وبێ کێشەیى. لە پاش ئەوە بە چەند مانگێک سالنسکى ڕۆمان نووس لە ڕۆژنامەى (لیتیرارى گازیت) لە ڕێکەوتى 20ى تشرینى یەکەمى ساڵى 1953 نووسى: "ئەوەى زیاتر مایەى پەژارە وخەمانە، هەندآ لە نوسەران هێشتا خۆیان ئازاد نەکردووە لەو چاودێرە پەنهانىیەى کە بۆ ماوەیەکى درێژە جێگاى خۆشکردوە لە تەنیشت نوسەر وبۆتە هۆى بەستنى بیر وزمانى نووسەر). لە ئەیلولى 1953 فیرا ئەنبەرلەبەردەم ئاپۆرەیەک لە ڕەخنە گران گوتى: "جەماوەرى سۆڤیەت تەواو بێزار بوون لە (هەڵگرتنى هەمان خاکەناس و بنیاتنانى هەمان عەمبارو قیرتاوکردنى هەمان ڕێگا" هەروەها گلەیى کرد لەڕەخنەگرانى سۆڤیەت چونکە زات ناکەن بیروڕاى کەسێتى خۆیان دەرببڕن لە جیاتى ئەوەى هەر سوڕ بخۆنەوە لە گەواهى هێنان بە دەقەکانى ئایدیۆلۆژیەتى حیزب. ئەدیبانى دووڕو پاکانە دەکەن بۆ درۆیەکان ئۆلگا برغفولتزى شاعیر لە ڕۆژنامەى (لیترارى گازیت) گوتى:"ژمارەیەکى زۆر لە شیعر وسرودەکانمان شتێکى گرنگیان کەمە ئەویش مرۆڤایەتى، وگیان لەبەرى مرۆڤە". کەڵە نوسەرانى سۆڤیەت بەشێوەیەکى گشتى پەردەیان لەسەر کەلاکى دزێوى ئەدەبى سەردەمى ستالین هەڵدایەوە. کاتێک ئافرەتى بلیمەت وڕۆمان نوس لیدیا سیگۆلینا مرد لە تەمەنى پەنجا ساڵیدا، هاوەڵەکانى بێدەنگى لیدیایان دەگەڕاندەوە بۆ سروشتى بەرهەڵسکارانەى ناوەوەى خۆى لە دژى هەموو درۆ ودەلەسەیەک. ئاشکراشە کەوا لیدیا ناچرالست (سروشتى)بوو سەر بەقوتابخانەى کۆن بوو، لە ڕاستى وحەقیقەتیش بەولاوە نەیدەتوانى هیچ شتێکى تر بهێنێتە بەرهەم. ئەهرنبێرگ گوتى: "دەستگرتنى لیدیا بەڕاستى وڕاستگۆیى کارێکى مەزن بوو چونکە ئێمە ناتوانین لە ڕێگاى ئەدەبەکەمانەوە ڕاستى بەپەرش و بڵاوى بدۆزینەوە". ماریتا شاغریان کە وەک ئەهرنبێرگ لە ڕاستى لاى دابوو هەتا لەنووسین نەوەستآ لە وتارێکیدا کە بۆ بەراورد کردنى بآدەنگى دەستە خوشکەکەى سیگۆلینا درۆ ودەلەسەکانى نوسەران نوسیبوى: " مرۆڤ بەزۆرەکى نابێتە درۆزن ئەگەر چەند درۆیەک لەدەمى هاتە دەرەوە، من باسى ئەم جۆرە درۆیە تایبەتیە دەکەم کەلە ئەنجامى دەسخەڕۆکردن دروست دەبآ بۆ ئەوەى ئەدیب خۆى لەپشتیەوە بشارێتەوە وخۆى دەرنەخات لەو قەوقەعە ناوخۆیەوە ناوەکىیە، ئەو جۆرە درۆیانە درمەکەى بۆ زۆربەى هەرە زۆرى ئێمەى ئەدیب و نوسەرانەوە گوێزراوەتەوە. ئەو درۆیە بێگومان ڕوپۆشێکى بەرگرىیە، گەندەڵى پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان دەسەلمێنآ، لەسەر مرۆڤیش پێویستە خۆى پآ روپۆش بکات هەتا دەبێتە بەشێک لە روخسارى" لەهەڵسوکەوتى خوێنەرانى سۆڤیەت بە دیار دەکەوێت کە ئەوانیش لەوباوەڕەن کە مرۆڤ بەناچارى نابێتە درۆزن لە بەر چەند درۆیەک چونکە دەیانزانى ئەگەر نووسەر بیەوێت نوسینێکى تیِشکى خۆر ببینێت پێویستە چەند درۆیەکى زۆرە ملێیانەى تێکەلڕ بکات، چونکە ئەو کارە هەلێکى باشى بۆ دەڕەخسێنآ بۆ گوتنى چەند ڕاستیەک، یان لەوەش گرنگتر – چەند ڕاستیەکى گرنگ بشارێتەوە لەنێو دێرەکانیدا. لە ڕاستیدا هەر کاتێک ڕژێمى فەرمان ڕەوا سوور بوو لەسەر ماڵیکردنى ئەدەب بۆ بەرژەوەندى خۆى، یەکسەر ژمارەى ئەو خوێنەرانە زۆر دەبێت کە بەدواى قسەى ڕاستدا دەگەڕێن لە پشت دەستەواژەى درۆیە سەپێندراوەکان دا. ئەو سەردەمە ناونرا بەناوى ڕۆمانێکى ئیلیا ئەهرنبێرگ بە ناونیشانى (توانەوەى سەهۆلڕ) کە لەژمارەى مانگى ئایارى 1954 لە گۆڤارى (زناهیا) بڵاوکرایەوە. هەوەها بەهەڵە لەڕۆژنامەکانى ڕۆژئاوا گوترا کەوا ئەو ڕۆمانە بوێرەى ئەهرنبێرگ یەکەم پەردەلادان بوو لەسەر هەقیقەتى جەور وستەمى ناوەوە. ئەوەش ڕاست نىیە، چونکە ئۆزبنسکایا ولیونید لیونۆف وچەندێکى تر ئەو جۆرە ڕۆمانە چاونەترس ئازادانەیان بڵاوکردبۆوە لە ساڵى 1953. هەروەها هەندێکى تر لەوجۆرە ڕۆمانانە لە پاش مردنى ستالین نوسران، کە پڕبوون لە قسەو دەستەواژە بوێرانە هەرچەندە کەسانێک ئیدیعاى ئەوە دەکەن کە لەدوایدا بۆیان زیادکراوە واتە لەسەرەتادا ئەو جۆرە دەستەواژە بوێرانەى تێدا نەبوون. زۆر لەنوسەران نەیان دەتوانى ئەرکى چاودێرى خودى ئەنجام بدەن، چونکە بەسەربەستى دەیان نوسى بآ ئەوەى بیر لە چاودێرى بکەنەوە. پیلانى نوسینیان ئێستا ولە ڕابردوشدا بریتىبوو لە لەبیرخۆبردنەوەى هەموو شتێک لەکاتى نووسیندا، هەتا هیچ شتێک نەبێتە هۆى پساندنى زنجیرەى بیرکردنەوەى. بەڵام پێش ناردنى دەست نووسەکە بۆ چاپخانە، زۆربەى دەستەواژە بوێرەکانیان لادەبرد بۆ ئەوەى لەگەڵ شێوازى ئەوانى تر بگونجابایە. ترسنۆکەکان بەدەم ڕێوە دەست دەکوتن بەنێو تۆپەڵە درۆیەکاندا لەپاش مەرگى ستالین کاتێک نووسەران چالاکیەکانیان دەست پێکردەوە، هێرشیان کردە سەر ستەمکارى، هەندێکیان هیچ شتێکیان لە نووسینەکانیان لانەدەبرد بە پێى خواست و ئارەزووى حیزب ، ئەوەش نهێنى ئەو هەموو ڕۆمانە لە جۆرى ڕۆمانى ئەهرینبێرگ مان بۆ ئاشکرا دەکات کە ڕاستەوخۆ لە پاش مردنى ستالین بە دیار کەوت. لە پلەى یەکەمدا ڕۆمانەکان جەختیان کردە سەر ڕیسواکردنى کردەوەکانى داپلۆسین وگرتن ولە سێدارەدانى خەڵکانێکى بآتاوان. لە ساڵى 1953 ئوزنبسکایا ڕۆمانێکى بڵاوکردەوە لە ژێرناونیشانى (هاوین مان) لەو ڕۆمانەدا پاڵەوانى ڕۆمانەکە پڕۆفیسۆر لوباتین دەبێتە قۆچى قوربانى تۆقاندنى شێتانە پاڵەوانى ڕۆمانەکە دیاردەیەکى سەیر ونامۆ بەدی دەکات لەو زانکۆیەى کە تێیدا وانە دەڵێتەوە، ئەو دیاردەیەش ئەوەیە کەهەندێک وشە ماناى ڕەسەنى خۆیان ون کردووە لە جیاتى ئەوان چەند زاراوەیەکى نوآ هاتوونەتە کایەوە، بۆ نموونە ون بوونى وشەى ( بیروڕا). ئەگەر بیرکردنەوەى فلان مامۆستا وفیسار زانایە نەگونجا لەگەلڕ بیرکردنەوەى بەڕێوەبەر، بەو بیرکردنەوەیە ناڵێن (بیروڕا) یە یان ڕێبازە. بەڵکو پێى دەڵێن (هەڵە). ڕەخنەو ناڕەزایەکانیش پێیان ناگوترآ گۆشەنیگا وڕوانگە یان گفتوگۆى فیکرى بەڵکو پێى دەڵێن (هەڵمەت) یان (هێرش). ئەگەر هاتو مامۆستایەک بەبآ ئەنقەست (هەڵە)یەکى کرد، یان (هێرش)ێکى کرد، ئەوا دوا ڕۆژى هەر لە پێشەوە بڕیاردراوە. چونکە بە ڕاى ئەوان پێویست ناکات خۆیانى پێوەماندوو بکەن ومشت ومڕى لەگەڵدا بکەن یان هەوڵدەن قەناعەتى پێ بێنن کە کارەکەى هەڵەیە، بەڵکو لە جیاتى ئەوە دەست دەکەن بە سوک کردن وگاڵتە پێکردنى، ئەگەر هەر سور مایەوە لەسەر بیروڕاى خۆى ئەو کاتە (تەدابیرى ئیدارى) توندى دەرهەق دەردەکەن. وشەى(تەدابیرى ئیداری) هەڵبەتە دەستەواژەیەکى نەرم وناسکە ماناکەى (دەرکردنە). ئوربنسکایا لە ڕۆمانەکەى بەدیار دەخات کەوا چۆن ناوەڕۆکى زانست لە مەترسىدایە لە سۆنگەى لوتبەرزى گزیرە نەفامەکانى پۆلیس، هەوەها دەریخست کەچۆن ملهوڕێتى دەستدرێژى دەکاتە سەر توانایى داهێنان وکۆششە باڵاکانى مرۆڤ. پاڵەوانى ڕۆمانى (داستانى ڕوسى) لیونید لیونوف کە ساڵى 1953 چاپ کرا، لە هەمان بارودۆخى پڕۆفیسۆر لوباتین دایە، بەڵام بەهەوڵ وکۆششى بولیاى کچى ڕزگارى دەبێت، ئەو کچەى کە نوێنەرى نەوەى نوێى سۆڤیەتىیە. ئەو کچە شیرگۆش کرابوو بەڕق لێبوونەوەى سەرمایەدارى وجیهانى کۆن، بەڵام بەتاسە وئاواتەوە حەزى بە دیتنى ئەو جیهانە دەکرد لەوبارەیەوە دەڵێت: " شتێکى زۆرم لەبارەى ئەو جیهانە خوێندۆتەوە، بەڵام چەند دەکەم لە شتێک ناگەم. ئەویش ئەوەیە چەندەها سەدەیە ئەو جیهانە بەرەو تێکداشکان و هەڵوەشانەوەو هەرەسهێنان دەچێت، بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا هێشتا لەسەر پێیانە. چەند بەئاواتەوەم کە تەنها چاوێکم پێى بکەوێت! چۆن دەشێت شتێکى وا بەو شێوەیە بەردەوام و زیندوو بێت؟! بۆچى هێشتا نەتەقیوەتەوە وپارچە پارچە نەبووە بەهۆى ئەو بارە قورسەى ئێش وئازار وپەژارەى مرۆڤایەتیە زۆرەى کە هەڵى گرتووە ؟!" باوکى بۆلیا پڕۆفیسۆر فیخرۆف لەو ڕۆمانە، هەردەم دەناڵێنآ بە دەست بێ متانەیى وترس. بۆنى گەنیوى دودڵى وگومان لێک کردن وا لە خەڵک دەکات متمانەیان بەیەک نەبآ. هەروەها ڕۆمانەکە نیشانى دەدات کەوا ئەو خەڵکەى لە کێڵگە گشتیەکان دەژێن لە ڕاستیدا خەڵکێکی دڕندە وسەرەتایین. ترس ودەمارگرژى ودژوارى داوایە ناماقوڵەکان دەستى بەسەردا گرتوون، دەیانبینى بەماندوویى بەدەم ڕێگاوە دەست دەکوتن لە نێو(تۆپەڵە درۆیەکان)! شولوخۆف: ئەدیبانى سۆڤیەت گیانى مردوون لە ساڵى 1953 فیرابانوڤا کە ئافرەتێکى ڕۆمان نووس بوو سآ ڕۆمان لە ڕۆمانەکانى خەڵاتى ستالینیان وەرگرتبوو، لەو ساڵە ڕۆمانێکى بە چاپ گەیاند بەناویشانى (وەرزەکانى ساڵ) ئەو ڕۆمانەى بە پێچەوانەى ئەوانى تر هیچ جۆرە ماستاو ساردکردنەوە ومەرایەکى تێدا نەبوو دەربارەى بارودۆخى ئەو کاتە، هەروەها هیچ فێڵ وتەڵەکەى تێدا نەبوو بۆ داپۆشینى ڕاستىیە وروژێنەرەکان دەربارەى ژیانى وشک وسەختى ژێر سایەى پڕۆلیتاریاى سۆڤیەتیدا. لەو ڕۆمانەدا بەچەندەها نموونە لە مرۆڤى سۆڤیەتى ئاشنا دەبین، لە بە ڕێوەبەرى نەزان وبەرتیل خۆرى کارگەوە بگرە، هەتا کرێکارى زەحمەت کێش وڕەنج بەفیرۆچوو کەبۆتە ئامێرێک وبەس. بەڵام ڕۆمانەکەى ئەهرینبێرگ ( توانەوەى سەهۆلڕ) ئەو ناونیشانەى کە بووە دروشم وداواى گەل، دەربارەى ژیانى خەڵکێکى سادە وساکاربوو کە لە یەکآ لە وڵاتانى(ڤۆلکا)دا دەژیان. ڕۆمانەکە ژیانى کرێکار نیشان دەدات وەک ژیانێکى پڕ نائومێدى وچەرمەسەرى. کەسەکانى ڕۆمانەکە بریتین لە: پیرەمێردێکى کۆمەنیست کەناوى بوخۆفە هێشتا هەندێک بیرو باوەڕى ماوە چونکە پاسەوانێکى کۆنى کۆمەنیستە، دووەمیان ناوى سابارۆفە، وێنەگرە کەلەبرسان لاکەى لێوە دێت چونکە ناوى خراوەتە ناو لیستەى ڕەشەوە، بەڵام پاڵەوانى سیاسى ڕۆمانەکە فولودیا بۆخۆفە، کوڕى پیرەمێردە کۆمەنیستەکەیە، وێنەگرێکى سەرکەوتووە چونکە پەیوەندیەکى باشى هەیە بە گزیرى پۆلیس. دەیبینین زۆر بە لوتبەرزى وخۆهەلکێشانەوە بە سابوک دەڵێت: "ئەگەر خودى ڕافاییلى زیندوو بایە لە یەکیەتى هونەرمەندانى سۆڤیەتى نەدەهاتە وەرگرتن". ئەو ڕۆمانە وڕۆمانەکانى ترى هاوچەشن وێنەیەکى ڕاست وبێ ڕتووشمان دەداتە دەست دەربارەى بارودۆخى ڕاستى یەکیەتى سۆڤیەت. لە پاش ئەوە بەچەند ساڵێک نوسەرێکى پۆڵۆنى بەتەواوى وەسفى بار ودۆخەکەى کرد وگوتى: "پێویست ناکات بڵێین مرۆ دەبێت لە نێو دێرەکان بیر وڕاى ڕاست وشاراوەى دەست بکەوێت" ماوەى ( واڵابوون) بەردەوام بوو، نوسەران وئەدیبانى سۆڤیەتى کەوتنە نوسین بە بوێریەکى بآ وێنە دەربارەى هەموو ئەو شتانەى کە زاتیان نەدەکرد بیان نوسن لەسەردەمى ستالین دا. ئەو بوێریە گەیشتە چڵە پۆپەى کاتێک خرۆتشۆف وتارە بەناوبانگەکەى لە ساڵى 1956 دەربارەى تاوانەکانى ستالیندا خوێندەوە. هەر لەو کۆبونەوەیەدا میخائیل شۆلۆخۆف ڕۆمان نوسى مەزنى سۆڤێت هێرشى کردە سەر هەڵسوڕاندنى کاروبارى ئەدەب لەلایەن حیزبەوە، زۆر بە ڕوونى گوتى: "یەکیەتى نووسەرانى سۆڤیەت تێکڕایان 3773 ئەندامى گۆش کراون بە قەڵەم وبەهرەى ئەدەبى بەڕادەى جیاجیا. بەڵام وریا بن ولەو ژمارەیە نەترسن ودڵیشتان پێى خۆش نەبآ، چونکە بەشى هەرە گەورەى (گیانى مردوون) هیچیان لەباردا نىیە لەسەرى بنووسن، چونکە یەکیەتى نووسەران لە ڕێکخراوێکى باڵاوە کرایە دەزگایەکى کارگێڕى، هەرچەندە کە سکرتاریەت بە چالاکیەوە کۆبوونەوەکانى خۆى دەبەست، بەڵام هیچ کتێبێک لە ئارادەنەبوو. هەروەها بەئاشکرا دیار بوو کە فادێف (سکرتێرى گشتى) ، ئەڤیندارى دەکرد لە گەڵ دەسەڵات داران. ئایا نەدەبوایە یەکێک بە ڤادێڤى بگوتایە لە زوەوە کە (یەکیەتى نووسەران کەتیەبیەکى عەسکەرى نىیە وزیندانێکى تەربیەت دان نىیە تا بیخاتە ژێر دەسەڵاتى ڕووتى خۆیەوە). لە ئایارى 1956 فادێف خۆى کوشت بەڕەسمى ماتەمیان بۆی گێڕا، پاسەوانى شەرەفیش پێکهاتبوون لە خروشۆف ومولوتوف وبولفانین. ئەلیجەر: دەنگمان دا بۆ ساختە و بوختان هەڵبەستن لە کاتى بەستنى کۆنگرەى بیستەم هەوڵدان بە هێدى بەردەوام بوو بۆ گەڕاندنەوەى ڕیزى زیندان کراوە ستەم لێکراوەکان، هەروەها جاڕى گەردن ئازایى وبێ تاوانى زۆر لە نووسەرە ناودارەکانى شۆڕش درا کە جارێکى تر بەدیار کەوەتنەوە لە پاش بەسەر بردنى چەندەها سالڕ لەسیاچاڵەکاندا. لەمەودوا بە سەربەستى کۆ دەبونەوە لە گەلڕ هاوڕآ یانیان. لە ڕوسیا وئەرمێنیا وهەنگاریا ولاتیڤیا وچیکۆسلۆفاکیا، هەموو شوێنەکانى تر شاعیران خەباتیان دەکرد لەدژى ئەو ڕاستیە تاڵە، لەوانەش کچە شاعیرى سۆڤیەتى مەرگرێتا ئەلیجەر کە شیعرێکى بڵاوکردەوە بە ناونیشانى: (ڕاستى)چەند دێرێکى بڵاو دەکەینەوە: هاوڕێ یەکەم لە تافى لاوێتیدا دوژمنان ڕیسوایان کرد بە دڵ ڕەقى ئەى خۆشەوست ترین کەس لەبەر دڵم من دەزانم ئازار وئەشکەنجەت لە بیر ناچآ دەزانم ڕیسواکردن ومل پێ کەچ کردنت لە یاد ناچآ چونکە تۆ خەمۆکى لەبیرتە گوتمان دەبآ شتێک هەبآ دەستى هەمە پرسەمان بۆ درۆ وبوختان بەرزکردەوە، نەک بۆ ڕاستى وتن ئاىلەو شورەیىیە پر ئازارە هەوڵم نەدا بەرگریت لێ بکەم ئەو چەند دێرەى خوارەوەش هى شیعرێکە بە ناونیشانى(ئەو ساڵە)لە دانانى ئولگا برغولتز: ئەو ساڵە واى لێکردم ژیانم هەمووى بە بیر بێتەوە لەناو هەموو شتێک سەرلەنوآ ژیامەوە لەو ساڵە کاتآ هاوڕێکانم لە قوڵایى دەریا ولەژێر زەمینەکان بەدەستە دەگەڕانەوە بۆچى دەبآ ڕاستى بشارمەوە بۆچى نەڵێم زۆربەیان هەرگیز نەگەڕانەوە هەڤدە سالڕ، هەڤدە ساڵى درێژە بەترش وتاڵیەوە! لە کۆبونەوەیەک کە ئەدیبانى مۆسکۆ بەستیان لەئازارى 1957 دا دودنتسین گوتى: "وابزانم وەک دەست پێکەرانێک لێمان دەگەڕێن کەوا بەتەنیا مەلە بکەین، بە بآ یارمەتى بۆ تاقى کردنەوەى بەختى خۆمان لە خنکاندا. بەڵام بەداخەوە، هەردەم هەست دەکەم شتێک پێ بەستم دەکات، شتێک وەک ئەو دەسرازەیەى کە منداڵى پێوە دەبەستنەوە بۆ ئەوەى بەرنەبێتەوە، ئەوە قەدەغەم دەکات لەمەلە کردن". هێرش کردنە سەر (هەقیقەتى) سۆشیالیزم لە ماوەى (واڵابوون) نوسەرانى سۆڤیەتى چەند هێرشێکى نوێ یان کردە سەر تیورى هەقیقەتى سۆشیالیزم. لە هەموو هێرشەکان توندتر هى خاوەنى شیعرى (ئەفسانەیەکى ڕۆژهەڵاتی) بوو، دەبا خوێنەر لەکاتى خوێندنەوەى ئەم شیعرەدا وەک خوێنەرە ڕوسى یەکان دەستەواژەى (خان ئەحمەد) بگۆڕن بە (هەقیقەتى سۆڤیەتى) ئەگەر وات کرد هەقیقەتى سۆشیالیزم بەدیار دەکەوێت: سێ وێنە (ئەفسانەیەکى ڕۆژهەڵات) لە نووسینى سیرجى میخالکۆف دانەرى سرودى نیشتمانى سۆڤیەتى. ئەحمەد خانى خاوەنشکۆ ویستى وێنەیەکى بۆ بکێشین خان یەک دەست ویەک چاو بوو فەرمانى میرانەى دەرکرد بۆ هەرسآ وێنە کێشەکانى بۆ جێ بەجآ کردنى مەرامى گوتى دەیەوآ خۆى ببینآ لە سەر ئەسپێک لەگەرمەى شەڕدا بێت دەهۆڵى جاڕ لێدان بۆ ئەو مەبەستە لێدرا دوو وێنە کێشی یەکەم وێنەکانیان نارد وێنەى یەکەم واى تووڕە کرد ئاگرى توڕەیی گشت لەشى داگرت چونکە وێنە کێشەکە بەهەڵە وێنەکەى کێشا بوو دەستەکانى خان لەسەر تیرو کەوانەکە بوو چاوەکانى تیژو دەدرەوشانەوە خان گوتى من یەک چاو ویەک دەستم هەیە ئەو وێنە کێشە تەڵەکە بازە چۆن زات دەکات وێنەکەم بگۆڕێ دەبێت تۆبە بکات و تەمبآ بکرآ ئەو دوو ڕوە دەبآ خاک بەدەر بکرآ (خان ئەحمەد) بە تووڕەى نەڕاندى بەسەر وێنە کێشى یەکەم خانى مەزن لەجارى پێشوو توڕەتر بوو گوتى من باش دەزانم چى لە دواى پیلانەکەتە هەى پیس وچەپەڵى دوو ڕوو دەتەوآ دوژمنم پآ خۆش بکەى دەتەوآ دووپاتى کەیەوە خان ئەحمەد یەک دەست ویەک چاوە بەو شێوەیە وێنە کێشى دووەمیش کوژرا ئینجا نۆرەى وێنە کێشى سێ یەم هات وەک بى ناو ئاو دەلەرزى دوا وێنەى لەدەستدا بوو خان ئەحمەدى لە گۆشەیەکەوە وێنە کێشا بوو بە جۆرێک دەم و چاوى بەتەواوى دیار نەبوو کەس نەى دەزانى چاوى ڕاستى ودەستى ڕاستى لە شوێنى خۆیان نین دەستى چەپەى بە قەلغان بوو چاوى ڕاستەشى کە ساغ بوو وەک چاوى باز دەدرەوشایەوە بەو شێوەیە ئەو وێنە کێشە بلیمەتە دەوڵەمەند بوو پلە و پایەشى بەرزتر بۆوە کاتێکیش مرد میدالیایەکى زۆریان خستە سەر گۆڕى زۆر جاران هونەرمەندانمان هەمان شت دەکەن هەمان ڕێگا دەگرنە بەر وێنەى ژیان ڕوو بەڕوو ناکێشن بەڵکو لەیەک لاوە ولەیەک گۆشە دەیکێشن لە ئایارى 1957 لێپرسراوانى یەکیەتى نووسەران داوایان لەنووسەرانى سەردەمى واڵابوون کرد کە پاشگەز ببنەوە لە قسەکانیان، بەڵام ئەوان ئەو داوایەیان ڕەت کردەوە. بەڵام هیچیتر هێرشیان نەکردەوە کاتێک بە ئاشکرا نیشانەکانى دیکتاتۆریت لە ئاسۆ بەدیار کەوتن، ولەپاش پاکسازى کردنى(دەستە نەیارانى حیزبى) کە پێک هاتبوو لە مانکۆف ومولوتوف وکاغانوفتش وچەندانى تر، ڕۆژنامەى (لیترارى گازیت) ى ڕەسمى لە 9ى تەمموزى 1957 گەیشتە ئەو دەرەنجامەى کەوا پەیوەندیەکى ڕاشکاو هەیە لە نێوان دەرکراوان وبانگەوازى کردن بۆ گێرەشێوێنى کە خەیاڵى کەوتبوە سەرى نووسەران، گزییرى پۆلیسیش لیونید سۆبولیوف ڕۆژنامەى (لیتیرا تورنایا موسکوڤا)ى تاوەنبارکرد بە ژەهراوى کردنى بیرو هۆشى لاوانى سۆڤیەت لە دوو ژمارە لەژمارەکانىدا. هەروەها هەڕەشەى لەنوسەرى دوو وتارەکە کرد بە دەرهێنانى تەدابیرى ئیدارى لەدژیان. لە پایزى 1957 مرگریتا ئەلیجەر ڕەخنەى خودى لە خۆى گرت، بەڵێنی دا کە هەرگیز لەیاد نەکات کە ئەدیبى سۆڤیەتى هەر کارێک ئەنجام دەدات ئەوە کارێکىسیاسىیە، ئەو کارەش دەتوانرآ بە شێوەیەکى ڕاست ئەنجام بدرآ بە پەیڕەو کردنى پلانى حیزب و شێوازى حیزب بەبآ دوو دڵى، هەروەها بە پەیڕوکردنى ڕژێمى ڕەفتارکردنى حیزبی ! فادیف: تەنها شەیتان دەزانآ سۆشیالیزم چىیە! بگرە وبەردە لە نێوان نوسەرانى سۆڤیەت وگزیرانى پۆلیس بە درێژاى ساڵى 1958 بەردەوام بوو، گزیرانى پۆلیس سور بوون لەسەر گەڕانەوەى ئەدەب بۆ بن باڵى دیکتاتۆریەتى حیزب. بەڵام سەرکەوتنێکى چاکیان بەدەست نەهێنا. لەو بەیاننامەى کە گزیرانى پۆلیسى سیاسى دەریان کرد وشەکانى سینگ فراوانى ومرۆڤایەتى وسەربەستى وتاکایەتى لێبوردەیی ببونە زاراوە دزێوەکان هەروەک چۆن لەسەردەمى ستالین وابوو. لە نیسانى 1958 میخائیل شۆلۆخۆف کە بەنوسەرى یەکەمى یەکیەتى سۆڤیەت دەژمێردرا سەردانى چیکسلۆفاکیای کرد. لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەگەرى چیکسلۆفاکیا بە ئاشکرا هێرشى بردە سەر سەرەرتاکانى جیدانۆف وگومانى کرد لەبوونى شتێک بەناوى (ڕیالیزمى سۆشیالیزمى)، هەر لەو چاو پێکەوتنەدا داوایان لێکرد سۆشیالیزمیان بۆ دیارى بکات، لە وەڵامدا گوتى: "تیۆرەکان لە بوارى لێکۆڵینەوەکانى مندا نین. من تەنها نوسەرێکم وبەس لەگەلڕ ئەوەشدا دەتوانم باسى شتێکتان بۆ بکەم کە لە نێوان من وئەلکسەندەر فادیف ڕویدا بەر لەمردنى بەماوەیەکى کوت، لەو دانیشتنە هەمان پرسیارى ئێوەم ئاراستەى کرد، لە وەڵامدا گوتى: ئەوەى ئەم پرسیارەم لێبکات بە ویژدانێکى ئاسودە وەڵامى دەدەمەوە: (تەنها شەیتان دەزانآ سۆشیالیزم چىیە!! من واتە (شۆلۆخۆف) سۆشیالیزمیم ؟ کاتێک ئەو پرسیارەم لێدەکەن دێتە بیرم کە چۆن تیۆریستە(منڤر) مارکسیەکان دەربارەى نوسینەکانم گوتیان نوسینێکى(کولاکى) ین. لە پاشان بومە نوسەرێکى شۆڕشى چەواشە، لەو ساڵانەى دوایدا دەڵێن من بەدرێژاى ژیانم سۆشیالیزمى واقعى بوومە!!" ئەو جۆرە ئاماژانە بەزۆر بەدیار دەکەوتن لە بەیاننامە وتارەکانى نووسەرە سۆڤیەتەکان. هەموو ئەو وتار وبەیاننامانە پەنجەیان درێژ دەکرد بۆ رژدى وپآ داگرتنى ژمارەیەکى زۆر لە نوسەرە سۆڤیەتەکان لەسەر دەست پێوەگرتنى مافى خۆیان. چونکە ئەو سەرەتایە پیرۆزەى کە دەڵێت (حیزب هەمیشە لەسەر هەقە)مایەى تەشەر وتوانج لێگرتن بوو هەتا خەڵک هەڵوێستە جیاجیاکانى حیزبی دەربارەى ئەدەب لەیاد بمێنێت. تۆ بڵێى کام کات حیزب لەسەر هەق بوبێت؟ ! ئەو کاتەى وتیان شۆلۆخۆف نوسەرێکى کۆلاکىیە؟ یان ئەو کاتەى وتیان دوژمنى گەلە؟! یا ئەو کاتە بۆ دوا جار گوتیان سۆشیالیزمى ڕیالیزمە؟!! ئەو جۆرە پرسیارانە لە مێشکى زۆر لە نوسەران ودەخولایەوە، هەر بە خولاوەییش دەمایەوە. زۆر جارانیش لە شیعرەکان ئاماژە دەکرا بۆ سنورى پۆڵاینى داخراوى نیشتیمانى سۆڤیەتى، هەروەک لەو شیعرەى خوارەوە بەر چاومان دەکەوێت کە یەڤگینى ئەفتونشکۆ نووسیویەتى: سنورەکان پەستم دەکات ئاى کە شتێکى نامۆن بۆینس ئایرس-م نەبینیوە، دەمەوآ تاکو بێزارى دام دەگرآ یاخود خرپەى دڵم زەنگى دآ بە جیهانا بسوڕێمەوە، بسوڕێمەوە! دەمەوآ لە لەندەن قسە بکەم ئەگەرچى زمانەکەشم پچڕ پچڕ بێت لە گەلڕ هەموو کەسێک بدوێم وەک منداڵێک بدوێم دەمەوآ سوارى(پاس)بم بەیانىیەک لە پاریس من هونەرێکى هەمەڕەنگم دەوآ وەک خۆم ڕۆژنامەى(لیتەر ناتویا گازیت)لە 8ى نیسانى1958 دەربارەى ئەو شیعرە گوتى: "لەوانەیە شتێکى بآ هودە و بآ نێوەڕۆک نەبێت ئەگەر یەڤگینى تەنها بیەوێت لە لەندەن وپاریس بسوڕێتەوە، بەڵام ئەوەى مایەى هەراسان کردنە ئەوەیە یەڤگینى شورەیى پآ دێت لە ناو سنورى یەکیەتى سۆڤیەت دا بژى". دژە هێرش بۆ سەر نوسەرانى ماوەى واڵابوون تونترین دژە هێرش دژى نووسینەکانى دواى ماوەى(واڵابوون) لە ڕۆمانەکانى کوشیتۆف (برایانى یارتۆف) وە دەستى پێکرد. ئەو ڕۆمانە کە لەهاوینى 1958 چاپکرا، لە مۆسکۆ ناویان نا (ڕۆمانى دژى دودنتسیف)، چونکە پاڵەوانەکانى بەوە نەوەستان تەنها هێرش ببەنە سەر خاوبونەوەى ئەدەبى بەڵکو گەیشتە ئەو ڕادەیەى کە هێرشیان بردە سەر بڕیارەکانى کۆنگرەى بیستەمى حیزب، هەڵمەتیان کردە سەر ستالین وهەروەها هێرشیان کردە سەر بەڕەڵاکردنى زیندانى وگیراوەکان. کۆشیتۆف گوتى: "لە ساڵى 1953 زۆر لە تاوەنبار وتوخمە گەندەڵەکان ئازادکران، ئەو بارودۆخەى کەئەو تاوەنبارانە هێنایانە کایەوە، بە تووندى کارى کردە سەر لاوانى سۆڤیەت". دوایى کۆشیتۆف بەرگرى کرد لە بریقەدارکردن وپآ هەڵگوتن، گوتى: "ئایا پآ هەڵگوتن وستایش کردن هەڵەیە؟! هونەرمەندان هەردەم بە بەشکۆمەندیەوە هەڵدەڵێن، ژیان بەبآ ئاکارى باڵا وبەرز ئەستەمە، کاتێک پێم دەڵێن نموونە وئاکارى باڵا لە گۆڕآدا نىیە دەزانم مەبەستیان چىیە. دەیانەوآ بڵێن. تۆ 39 ساڵان هەوڵى فێرکردن وپەروەردەکردنى خەڵکت داوە، بەڵام مرۆڤەکان هەروەک خۆیان ماون ، نەگۆڕاون. دەیانەوآ بڵێن: هاوڕآ نوشوستیت هێنا لە گۆڕانیان دا". لە هەمووى سەیرتر یەکێک لەپاڵەوانانى ڕۆمانەکەى کۆشیتۆف بە دەم گلەییەوە دەڵێت: "من ناوى خۆم ناوە بە بنیات نەرى کۆمەنیستى، بەڵام زەبوونم لە بنیات نانى ژیانى تایبەتى خۆم، من نەمتوانى چارەسەرى گیروگرفتى بەختیارى تایبەتى خۆم بکەم". بەگوێرەى هەلوێستى حیزب بەرامبەر ئەدەب لەسەردەمى خرۆشۆف مەسەلەى باسترناک لە ساڵى 1958 دا باشترین نمونەیە کاتێک ڕۆمانەکەى باسترناک (دکتۆر زیفاگۆ) خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى ئەوساڵیان پێ بەخشى، سۆروکۆف بە پلە پڕوزکێ خۆى گەیاندە میلانۆ بۆ ئەوەى نەهێڵآ چاپى بکەن. لەپاش ئەوەى هەوڵەکانى سورکۆف سکرتێرى یەکەمى نوسەران بە فیرۆ چوون هێندەى نەما لەڕوسیاش چاپى بکەن. گزیرانى پۆلیسی سیاسی بە هەموو شێوەیەکى سزادان هەڕەشە وگوڕەشەیان لە باسترناک کرد ئەگەر هاتو ڕۆمانەکەى لەچاپکەرە ئیتاڵیەکە وەرنەگرێتەوە. هەروەها کەڵە گزیرى پۆلیسیش لە وتو وێژێکى تۆمارکراودا چارە نووسى(بەلنیاک)ى بە بیرهێناوە کە چۆن گوللە باران کرا بەهۆى بڵاوکردنەوەى یەکێک لە بڵاوکراوەکانى لە هەندەران. کاتێکیش ئەو کتێبە بەهەڕمێنترین کتێب دەرچوو خەڵاتى نۆبڵیشى پێدرا، تەنگیان بەباسترناک هەڵچنى تاخەڵاتەکە وەرنەگرآ هەروەها دەریان کرد لە ئەندامیەتى یەکیەتى نوسەران. هەروەها نازناوى (نوسەرى سۆڤیەتی)یان لێ یاساغ کرد بەڕەسمی پێشیان ڕاگەیاند کەوا چارەنوسێکى دڵتەزێن چاوەڕوانى دکتور زیفاگۆ دەکات، هەروەها دانەریش چارەنوسى سوک وچروکىیە. بوریس باسترناک تەنها نووسەرێک نەبوو کە بەڕەسمى سزا بدرێت لە ساڵى 1958، ئەوەتا کۆنستانیتن سیمونۆڤ شاعیر وڕۆمان نووسى سۆڤیەتى کە خەڵاتى ستالینیشى پێدرابوو وئەوەى بەر لە ئەو کاتە چەندەها پلەو پایەى داگیر کردبوو لە حیزب وچەندەها میدالیاى بەرزیشیان پێدا بوو، لە پڕێکدا گڕى توڕەیى حیزب پەڕوباڵى ئەویشى سووتاند لە سەرۆکایەتى نووسینى گۆڤارى (نوڤى میر)یان خست ودوور خرایەوە بۆ ئۆزبەکستان. بۆچى ڕەخنە لەو کۆت بەدکاریانە ناگرین کەبەڕاستى هەن سیمونوف یەکێک بوو لەنوسەرە ناودارەکانى حیزب، زۆریش ناحەزبوو لەلاى نوسەرانى یەکیەتى، هەتا جارێکیان شۆلۆخۆف دەرهەقى گوتى: "دەبآ لاوەکانمان چ لەو بۆرە پیاوە فێربن جگە لەهونەرى ڕەفتارکردنى دبلۆماسیانە نەبآ". لە گەڵ ئەوەشدا نۆرەى سیمۆنۆفیش هات بۆ بەسەرداکردنى جامى خەشم وقینەى خرۆشۆف چونکە لە ماوەى(واڵابون)ڕەخنەیەکى توندى ئاراستەى بارودۆخى ئەدەب کردبوو، گوتبووى: "چەواشەکردنى ژیان لەئەدەبى سۆڤیەتیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەنەبوونمان بۆ ڕەخنە گرتن لەو کۆت وزنجیرە نا تەواوانەى کە بەڕاستى لە ژیاندا هەن" بە ڕێکەوتیش نەبوو کەوا کردارى چەواشەکردن وماڵشت وکردن گەیشتە ئەو پەڕى لەو نوسینانەى دەربارەى ژیانى لادآ نوسرابوون، چونکە زۆربەى کەم وکورتى وهەڵەکان لەلادآ بوون، جیاوازى نێوان بارودۆخى هەقیقى وشێوازى باسکردنى لادآ وەک جیاوازى نێوان ئاسمان وڕێسمان بوو، بۆ چەندین ساڵ". ئەو ئاماژە دیبلۆماسیە لە سۆنگەى بارودۆخى ڕاستەقینەى چارەنووسى ڕەشى جوتیارانى سۆڤیەت هات، هەروەها ئەو تۆقاندنە بەکۆمەلڕ کوشتنانەى بوە هۆى سەپاندنى کشتوکاڵى گشتى بەسەر لادێیەکان، هەروەها ئاماژە دەکات بۆ ئەو ڕۆمانە پڕوپاگەندەییانەى کە نوسرابوون بۆ پڕوپاگەندەکردن بۆ ئەو بەختیاریەى کە جوتیارانى سۆڤیەت گوایە تێیدا دەژیان، ئەو ڕۆمانانەی لەدوایدا بوونە مایەى گاڵتە پێکردنى نوسەرانێکى زۆر. یەکێکیان دەربارەى ئەو ڕۆمانانە گوتوبووى: "نمرەى پێوانەیى جیهانی یان تۆمار کردوە لەو قسانەى کە لە ئەنجامى ترسەوە دێنە نووسین". کاتێک کۆنگرەى سآیەمى هەموو یەکیەتى نووسەران بەسترا، خرۆشۆف ونزیکەى نیوەى ئەندامانى بریزیدیۆمى حیزب ئامادە بوون. لەو وتارە درێژەى کە خرۆشۆف بۆ نوسەرانى خوێندەوە فریشتەى ئاشتى لە ئاسماندا دەخولاندەوە، ئینجا بەڵێنى بەنوسەرە نوێ خوازەکان دا، کەوا لەمەودوا کەس نایان چەوسێنێتەوە و ڕاونانرێن بەمەرجێک مل کەچ وگوێڕایەڵى خۆیان بسەلمێنن. لەگەلڕ ئەوەشدا ڕژێمى یەکیەتى نوسەران ئەو بەندەى خرایە سەر: "یەکیەتى نوسەران جەنگێکى بێ پایان وخۆگرانەى بەرپاکردووە دژى هەموو جۆرە لادانە ئایدۆلۆژیەکان، لەسەروى هەموانەوە دژى نوآ خوازى، لەهەمان کاتدا بەدەستێکى پۆڵاین دەجەنگآ دژى باوەڕگەریەتى ولوتبەرزى وڕەفتار زبرى". دروشمى کۆنگرەکەش(ئەدەبێکى مەزن بۆ سەردەمێکى مەزن) بوو بە مەرجێک ئەو ئامانجە لە ڕێگاى (ڕیالیزمى سۆشیالیزم) و لەژێر چاودێرى وئاراستەکردنى حیزب بێتە دى. لەو کۆنگرەیەدا خرۆشۆف وگەورە پیاوانى ئەدەب هەوڵ وتەقەڵایەکى زۆریان دا بۆ بەرگرىکردن لە(پاڵەوانى ئیجابى)کە ڕاستى ڕوکەش دەکات بەنیازێکى باش. لە ڕاستیدا ئەو کۆنگرەیەش جیاوازیەکى زۆرى نەبوو لەگەڵ کۆنگرەکانى تر. دیکتاتۆریەتى بیرۆکراتى ڕوى ڕاستەقینەى ئاشکرا دەبێت هەر وەک لەکۆنگرەى پێشو رویدا، لەو کۆنگرەیەش چەند نوسەرێکى لادەر ڕێزیان بۆ گەڕاندرایەوە لەپاش پەشیمان بوونەوە وتۆبەکردن. لەوانەش مەرگریتا ئەلیجەر وڕ-یاشین. لەو کۆنگرەیەش چەند دەنگێکى ئازادى لێوە بەرز بۆوە کە پەنجەى ئاگادارى هەڕەشەکردنیان دەهەژاندەوە. بۆ نمونە ئەلکسەندەر توادوفسکى گوتى: "ئێمە هیچىتر ناتوانین بەو تەرزە بژین، پێویستە ئەوە بڵێین دەربارەى ئەدەبى دوێنآ وهەتا ئەدەبى ئەمڕۆشمان". باوستۆ فسکیش گووتى:" ئەگەر هاتوو نوسەران تەنها هەڵسو کەوت بکەن لەگەلڕ بابەتە باوەکان(ئەوەى بۆیان دیارى دەکرآ) هەرگیز ئەدەبێکمان نابێت پڕ بە ماناى وشە". لە پاش ئەو ئاگادار کردنەوانە نوسەران بڕیاریان دا کە بە جەرگ سۆزى بانگەوازى بکەن بۆ پڕۆژەى حەوت ساڵى. ئەو تەنها شتەى کە سەیرو سەمەرە بوو لەو کۆنگرەیە ئەوە بوو کە سکرتێرى یەکەم ڕاپۆرتێکى پێشکەش کرد تێیدا دوپاتى کردبۆوە کەوا یەکێک لەئەرکەکانى مێژوو نوسان وڕەخنە گران بریتیە لە دۆزینەوەى چارەسەرى دڵنیاکەر بۆ گرفتە تیۆریەکانى(ڕیالیزمى سۆشیالیزم). لە پاش کۆنگرەى بیست ویەکەمى ساڵى 1959 دیرەگەکانى (کۆڵەگەکانى) دیکتاتۆریەتى خرۆشۆف ڕەگیان داکوتا وفەلسەفەى(یەک پیاو ڕاستى لەلایە)ش سەر لەنوآگەڕایەوە، هەر لەدوای ئەوەشدا هەڵەوکانى وەگڕکەوتنەوە بۆ بەچاوەشکردنەوەى نوسەران وئەدیبان لەدیوەخانەی حیزب دا. بەڵام بآگومان چەندین بەربەست هەبوون لەڕێى زیندوو کردنەوەى سەردمى تۆقاندن. لەوانەش ماوەى حوکمڕانى ستالین وئاشکرابوونى ئەو جینۆسایدانەى کە ئەو ئەنجامى دابوون کە نەدەکرا وا بەئاسانى لەمێشکى خەڵک بسڕێتەوە. هەروەها پۆلیسى نهێنى هەمان ترس وهەیبەتى جارانى لاى خەڵک نەمابوو. جیهانى کۆمەنیستیش تووشى بومەلەرزەى گەورە بوبوو لەمەسەلەى تیتۆوە بگرە تا هەنگاریا وتیبت. هەر لەکۆنگرەى بیستەم بوو ئێسکە پەیکەرى تیورى بەند لەسەر ماکسیزم ولینینزم توشی چەپۆکێکى واتوند هات کەبنچینەکانى هێنایە لەرزین. لەبەر ئەو هۆیانە ئیتر بۆ گزیرانى پۆلیس ئاسان نەبوو بەتەواوى دەنگى ئازادى نوسەران خەفەبکەن. نوسەرانیش، هەمان بڕواى کوێرانەشیان بە ڕابەرەکان، وبەو پاڵەوانێتیانەى کەهەست وسۆزى دەبزواندن لەپاش سەرکەوتنىشۆڕش نەمابوو. چونکە هەر ئەو شۆڕشە هەزارەها ڕِۆلەى خۆى هەڵ لوشى. هەروەها ڕوى ڕاستەقینەى بیرۆکراتیەتیش ئاشکرابوو، سەربارى ئەوانەش نەوەیەکى نوێى گەلانى سۆڤیەتى وئەدیبانى سۆڤیەت لەئارادا بوون. بەو شێوەیە وادیاربوو هەڵچون وجۆش سەندن بەردەوام بوو، هەتا دەهاتیش هەوێنەکەى پتر کارى خۆى دەکرد. نوسینى دژى جەور وستەم لە ئەوروپاى ڕۆژهەڵات لەبانگەوازى کردن بۆ کۆمەنیستى تا شۆڕش کردن لەدژى وڵاتانى ژێر چەپۆکى یەکیەتى سۆڤیەت یان باشترە بڵێین مۆڵگەکانى یەکیەتى سۆڤیەت جیابوون بەپێى ڕابردووى سیاسى و ئاستى ڕۆشنبیرى، هەروەها لەچەند بوارێکى تریش جیاوازن. بەلام مەرگەساتى نوسەران لەو وڵاتانەدا تاڕادەیەکى زۆر لەیەک دەچێت. لەوانە زۆربەى ئەو وڵاتانە لەژێر داگیرکردنى نازیەکاندا بوون، هەروەها ڕۆڵەکانیان ناردرانە سەربازگەکانى گرتن، کەزۆربەى خەباتگێڕە نیشتمان پەروەرەکانى بەخۆوە گرتبوو. لەسەرەتاوە خەڵک لەسۆنگەى مۆتەکەى نازیانەوە وایان زانى لەشکرى سوور سەربەستى وئازادیان بۆ دێنآ. زۆربەى نووسەران و بیرمەندانیش وایان زانى کەوا کۆمۆنیزمى تەنها وەڵامێکە بۆ بەرهەڵستى کردنى فاشیزم. لەبەر ئەو هۆیانە بوو کە زۆربەیان چوونە ناو حیزبى کۆمەنیستى وقوربانیان دا بەهەندێک سەربەستى بەهرەى هونەرى تایبەتى خۆیان لە پێناو(بەرەبەیانى بەختیارى مرۆڤایەتى، دوا ڕۆژ وئایندەى پڕشنگدار). ئەوەى شایانى باسە حیزبى کۆمەنیستى لە قۆناغى خەبات کردنیدا زیاتر سەربەستى بە ئەندامانى دابوو لەوسەربەستیەى کەلەپاش جڵەو گرتنى حوکمى تۆقێنەرى پێى دابوون، بەو شێوەیە هەڵوێستى حیزب بەرامیەر ئەدەب نەرم نیان بوو هەتا ساڵى 1948 وسەرەتاى ساڵى 1949. بەڵام لە قۆناغى گواستنەوەى بەرەو ماوەى کۆمەنیستى دووەم، واتا پاش دامەزراندنى دیکتاتۆریەت لەسەر ئەدەب، سەدەها نوسەر خۆیان لەزیندان دۆزیەوە. بەو شێوەیە دەبینین ئەو ماوەیەى کە نووسەرانى وڵاتە کۆمەنیستەکانى ئەروپاى ڕۆژهەڵات تێیدا سەربەست بوون زۆر کورت بوو، بە پێچەوانەى نوسەرە کۆمەنیستەکانى ڕوسیا کە هەنگوینە مانگیان بۆ چەند ساڵێک درێژەى کێشا، پێش ئەوەى دووچارى هەمان چارەنووس ببن وخۆریان ئاوا بآ. سەر هەڵدانى دیکتاتۆریەت لە ئەوروپاى ڕۆژهەڵات خێراتر بوو لە ڕوسیا، بۆیە هیوا بڕان قوڵتر بوو بومەلەرزەکەش تونتربوو لەوآ. هەروەها ماوەى سێیەمیش لەناکاوێک هات هەتا ئەو شاعیرانەى کە خەریکى پێدا هەڵگوتن و ستایش کردنى ستالینى مەزن بوون، ببونە هەڵگرى مەشخەڵى شۆڕش دژى کۆمەنیستى لەپاش مردنیدا. بەڵام ئەو زیندانیە بێتاوانانەى کە لەو ماوەیە بەردران لە ژمارە نەدەهاتن، ئەو شتانەى ئەوان دەیان گێڕایەوە لەوە نامۆتر وسەیر تر بوو لەوەى ڕۆژئاواییەکان باوەڕى پێبکەن. ئەدیبان وێژدانى خۆیان کردە قوربانى درۆیەکى هەڵخەڵەتێنەر جۆشانى سیاسى لە ئەوروپاى ڕۆژ هەڵات لەپاش مردنى ستالین زۆر بەهێز وبەگوڕتر بوو، دەنگ وباسى شۆرَشى ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات، ویاخى بوونى فورکرتا، ونیشانەکانى بەرهەڵستى کردن لەهەر چوار پارچەى جیهانى کۆمەنیستى، ئاواتى خەڵکى لەهەموو لایەک زیندو کردەوە، بوە هاندەرێک بۆ نوسەران، لەلایەکى تر ڕۆژى ڕەشى کۆمەنیستە ڕادیکاڵەکان بوو. چونکە هەستیان کرد کەوا نموونەى باڵایان وردوخاش بوو، هەستیان کرد بەر لەئێستا لە گەلڕ بیروباوەڕ وفەلسەفەکەیان لەناو دەریایەک لە خوێن و فرمێسک دەژیان. کاردانەوەى هەندێکیان گەیشتە ڕادەى هەرەسهێنانى مێشک. هەندێکیان بتەکانیان ڕوخاند وهەندێکى تریشیان ویژدانیان ئەشکەنجەى دەدان لەبەر نەدیتنى دوورتر لەسەرى لوتیان، ولەبەر سەر پآ سپاردنیان بەو تاوانەى کە درایە پالڕ بآ تاوانەکان وبووە هۆى زیندانى کردن وئابڕوبردن وبرسى بوونیان، بۆیان بەدیار کەوت کەوا قوربانیەکى زۆریان دا، بە تواناى داهێنان وبەکەسایەتى وبە وێژدانیان، نەک لە پێناو ئایندەیەکى باشتر بۆ مرۆڤایەتى بەڵکو لە پێناو درۆیەکى کوشندەى مرۆڤ خەڵەتێندا. شۆڕش لەئەوروپاى رۆژهەڵات هورژمى بردە سەر گزیرانى پۆلیسى کۆمەنیستى بەو پەڕى تواناوە، لەبەر هۆیەکى تر، ئەویش ئەوە بو ئەو گزیرانەى پۆلیس لە ڕوانگەى گەلاندا وەک داردەستێکى بێگانە ونوێنەرى ولاتانێکى بێگانە بوون. بەو پێیە شۆڕشەکە شۆڕشێکى نەتەوایەتى بوو لە دژى داپلۆسینى ڕوسى. بۆیە دەبینین داواکردنى سەربەستى ڕۆشنبیرى شان بەشانى ئارەزووى وەدەست هێنانى سەربەخۆى نەتەوایەتى بوو. سەدەها لاوى ئەوروپاى ڕۆژهەلات فێرى زمانى ڕوسى ببون بەڕەوانى. چونکە فێربونى ڕوسى بە زۆرى بوو لە قوتابخانە وپەیمانگا وزانکۆکان. دوایى بەدیار کەوت کەفێر بوونى ئەو زمانە چەکێکى دوو سەرەیە، چونکە هەر زوو بەزوو ئاگادار بوونەوە لە شۆڕشى نوسەرانى ڕوسى دژى هەڵوێستى حیزب بەرامبەر ئەدەب ورۆشنبیرى، ئەهرنبورگ لە تشرینى یەکەمى 1953 لەڕۆژنامەى (زناما) نووسى: "ئەو لێپرسراوەى کە لەهەموان زیاتر دەستى تێوەر دەدایە کاروبارى نوسەران بەر لەشۆڕش، نەیدەوێرا پێشنیارى بابەتى چیرۆکێک بکات لە چیکۆف. ئایا هەستى بەرزى تۆلستۆى تواناى قەبوڵکردنى فەرمانى نووسینى شاکارە هونەرىیەکەى (ئەناکارنینا)ى هەبوو، یان گۆرکآ دەیتوانى بەفەرمانێک(دایک) بنوسآ؟! ئەدەبى هەنگارى خوێن و زیندان شۆڕش ئەدیبانى هەنگاریا یەکەم ڕاپەرٍِیو بوون پێش هەڵگیرسانى شۆڕشى هەنگاریا پیتەر فەرز لە گۆڤارى (ئورودالمى) نووسیبوى: "هەندێک نوسەر تواناى خۆگونجاندنیان هەیە، دەسەڵاتداریەتى سیاسى دەزانآ ئەو جۆرە نوسەرانە لە ڕاژەکردنى ئەودان. بەڵام جاروبار ڕودەدات ئەو(مهرج)انە چەپۆک وجەزربەى وا لە ستەم کاران دەدەن کە هەتا هەتایە دەنگ بداتەوە". لەڕاستیدا نوسەر وئەدیبانى هەنگاریا یەکەم کەس بوون کەلە ڕوى دیکتاتۆریەتى کۆمەنیستى ڕاپەڕین. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کەوا بزوتنەوەى دژایەتى ستالینیزم هەر لەزوەوە لە هەنگاریا دەستى پێکرد، چونکە(ئیمرى ناجى) بووە هەمەکارە لەتەموزى 1953، هەر کە هاتە سەر کار هەڵمەتى گەڕانەوەى سەربەستیە دیموکراتیەکان یەکسەر دەستى پێکرد، ناجى لە هەموو ڕابەرانى ئەوروپاى ڕۆژهەلات زیاتر لەو بوارە بڕى کرد. هەروەها ئەو یەکەم ڕابەر بووکە زیندانى وگیراوەکانى بەرەڵاکرد وسنورێکیشى دانا بۆ تۆقاندنى پۆلیسى نهێنى. بەڵام هێشتا جەماوەر پشوى هەڵنەکێشابوو کە دیکتاتۆرى ستالینزم رێچکە (ڕاکۆزى)سەرکردایەتى حیزبى گرتە دەست، دەستى کردە تەگەرە نانەوە لەبەردەم هەوڵ وکۆششەکانى ناجى. لە پاش ڕوخانى مالنکۆف لە ساڵى 1955 یەکسەر ئیمرى ناجیان وەدەرنا لە لەسەرکردایەتى وەزارەت ولە لێژنەى ناوەندى حیزبدا بەو جۆرە هەنگاریا دوو ماوەى ستالینى بەخۆوە دیت لەگەلڕ دوو ماوەى ئازادى. بەو جۆرە ئەوروپاى ڕۆژهەڵات دەکەوتە ژێر شەپۆڵە یەک بەدواى یەکەکانى ستالینزم ودژەستالینزم بە پێى ئاڕاستەى یارى گوریس کێشەکآ لە نێوان ستالینیەکان ونەیارەکانیان. هەریەک لەو دوو تاقمە ورەى بەرز دەبۆوە بە پێى ئەو سەرکەوتنانەىکەهاوبیرانیان بەدەستیان دەهێنا لێرە ولەوآ. هەروەها هەر هێرشێک کرابا لەلایەن نووسەرێک یان ئەدیبێک لە یەکێک لەو وڵاتانە یەکسەر لە وڵاتانى تر دەنگى دەدایەوە. کێشەى ئەدەبى گەیشتە چڵە پۆپەى لە هەنگاریا لەنیوەى دووەمى 1955 کاتێک چیرۆک نوسی ناودار غولیا هاى نوسى:" باڵکێشانى لەڕادەبەدەرى بیرۆکراتىیەت بەسەر ئەدەب هێندەى نەماوە بیکوژآ". حیزبیش یەکسەر گۆڤارەکەى گلڕدایەوە لە بازاڕ. خەبات لەپێناو ڕزگاربوون لە دیکتاتۆریەتى حیزب لە پاش هەڵمەتى دووەمى دژى ستالینزم کە خرۆشۆف دەستى پێکرد بە وتارە بەناوبانگەکەى لە شوباتى 1956، نوسەرانى هەنگاریا بڕیاریان دا ئەدەب بەیەکجارى ڕزگارکەن لە چنگى دیکتاتۆریەتى حیزبدا، چونکە کاتەکە لەبار بوو، حیزب هەتا بن باڵان نوقمى کێشەو ناکۆکیە ئایدۆلۆژیەکان ببوو. پیاوانى پۆلیسى نهێنى هەستیان دەکرد دوا ڕۆژیان لەمەترسیدایە. هەر لەو ڕۆژگارە ئەندرآ ئەنسزى چیرۆک نووسى ناودار کرایە سەرنوسەرى گۆڤارى (ئورودالمى) هەفتانە. یەکەم کار کە ئەنجامىدا ئەوە بوو بەتووندى ناڕەزایى دەربڕى لەدژى ئاراستەکردنى ئەدەب لە لایەن حیزبەوە وهەموو جۆرە چاودێریەک. گۆڤارەکەى کردە سەکۆیوک - منبەرێک- بۆ نووسینى سەربەست. دوا بودواى ئەوە چەندەها ناو بەدیار کەوتنەوە لە گۆڕەپانى ئەدەب پاش بزربونێکى زۆر. پەردە لە سەر هەموو بوارەکانى دیکتاتۆریەتى کۆمەنیستى هەڵدرایەوە لە ڕێگارى وتارى بوێر وشیعر وکورتە چیرۆکى بە هەڕمێن وبەپێزدا. لەپاش نوسین بەزمانى حیزب بۆ ماوەى چەندەها سالڕ. ئەدیبان گەڕانەوە بۆ جوان سازى لە شێواز وناوەڕۆکى ئەدەبدا. هەروەها سوربوون لەسەر ئەزمونى تایبەتى هونەرى لە ئەدەبدا، هێرشیشیان کردە سەر (ڕیالیزمى سۆشیالیزم) گاڵتەیان دەکردبەو بنەڕەتە کۆمەنیستەى کەدەیوت: پێویستە لایەنە خراپەکانى ژیان بشارینەوە بە نیشاندانى لایەنە ئیجابیەکان، هەروەها گاڵتەیان بەو فەرمان ڕەوایانە دەکرد کە گلەییان دەکرد لە دەست ئەو نوسەرانەى کە بەتەنیا لایەنە سەلبیەکان دەخەنە بەر تیشکى ڕەخنەکانیان ولایەنى ئیجابیەکانیش فەرامۆش دەکەن. ڕاهاتن لەسەر بیرکردنەوە گۆڤارى(ئوورودالمى)مایە پوچى ڕۆشنبیرى وڕەوشتى ئابوورى دیکتاتۆریەتى ڕاکۆزى ئاشکرا کرد. ئەویش لە کاتێکدا کە ڕاکۆزى ودەستەو دایەرەکەى لەسەر کاربوون. هەروەها نوسەرە پێشکەوتوخوازەکان هێرشیان دەکردە سەر ئەو فەرمان ڕەوایانەى کە گیانى باوەڕیان لەدڵى خەڵکدا ڕەشکوژ کردبوو. (نەفرەتیان لێکە خودایە) ئەوانە بوون باوەڕى گڕگرتوومانیان پآ خوست کرد (تایبور تارۆس) ى شاعیر وچیرۆک نووس لەسەر زمانى زۆر لە ئەدیبانى کۆمەنیست گوتى:" ئەو بارو دۆخە نالەبارەى کەپڕوپوچى مالشت کراو دروستى کرد لە ڕێگاى بڵاوکردنەوەى لەلایەن حیزبەوە، هەروەها بەکارهێنانى هۆیەکانى بە گوآ دادانەوە(ایحاْ )بووە هۆى ئەوەى ببمە کاسێتێکى کوێر(بەو شێوەیە وردە وردە لەسەر بیر نەکردنەوە ڕاهاتم). ئیمرى تاکسیش نووسى:"لەو وڵاتەى کە شاعیر تێیدا بە نهێنى دەنوسآ یاساش دەبێتە ئاشوب زۆر ئاسانە ئەدیب بە چاوى خۆى ببینآ کە چۆن بەهەشتى بەڵێنپێدراوى دەبێتە دۆزەخى نەفرەت لێکراو". ئینجا بەردەوام بوون (لەنێو هەموو چین وتوێژەکان چینى کرێکاران بەر گەورەترین چەپۆک کەوت لە ئەنجامىئەو تاوان وهەڵانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا ڕویاندا. چەند جارێک بە ئاشکرا لەناوەڕاستى نیوەڕۆ کرێکارانیان کۆت وزنجیر دەکرد وپەلکێشیان دەکردن بۆ زیندانەکان، ئەوە لەو کاتەى کە ئەدیبان باسى گەورەیى و پایەى کرێکارانیان دەکرد لە لایەکى تر کرێکاران ڕاپێچ دەکران بۆ زیندانەکان... هەر ئەو کرێکارانە لەسەریان بوو بارى گرانى باجەکان لەسەر شانیان هەڵگرن بۆ ئەنجامدانى پڕۆژە دۆڕاوەکانیان. بەکورتى دەبوایە کرێکاران خەرجى حوکمڕانى بیرۆکراتى بکێشن کە ئەوەندە زۆر بوو لە سنوورى چاوەڕوانکراو تآ پەڕیبوو! بەگوێرەى ئەو دروشمەى کە دەیوت:(بەدبەختى ئەو نەوەیە نرخێکە دەیدات بۆ رۆژێکى پڕشنگدار کە لە ئایندە دێت) ئەو قسەیە تەنیا درۆیەکى رووت بوو بەس:(چونکە ناشێت دوا رۆژی پڕشنگدار لەسەر کۆڵى ئەو کرێکارانە دروست بکرێت کە نەکرآ دەستیان وەردەگرت، نە خۆشى دەچوە دڵیانەوە). ئەدیبان و کرێکاران لەیەک ڕیزن دژى دیکتاتۆریەت تایبو دێرى لە هەمان گۆڤار چەند کورتە چیرۆکێکى نووسى کە دەنگدانەوەیەکی باشى هەبوو لەناو کرێکاران، گەورە لێپرسراوان وکاربەدەستانى حیزب هەندەى نەما بوو لە حەژمەتان شێت ببن کاتآ دیتیان کرێکاران وئەدیبان لەیەک ڕیزن لە دژى جەور و ستەم. بەو شێوەیە گۆڤارى (ئرودالمى) ئەوەندە بە هڕەمێن بوو هەتا ژمارەکانى کە دەردەچوون لە ماوەى چاوتروکانێک لە بازاڕ نەدەمان، هەندێک لە ژمارەکانى لە بازاڕى ڕەش بەپەنجا بەرامبەر نرخى خۆى دەفرۆشرایەوە. چى پێنەچوو ڕۆژنامەو گۆڤارەکانى تریش ملى هەمان ڕێگایان گرتە بەر، توماس ئەجزیل هەڵگرى خەڵاتى ئەدەبى ستالینى زنجیرەیەک وتارى نووسى دەربارەى چارەنووسى جوتیاران تێیدا باسى کردبوو کە چۆن لێپرسراوانى حیزب بە زەبرى تفەنگ جوتیارانیان پەلکێش دەکردە ناو ڕژێمى کێڵگە گشتیەکان. لە 23ى تشرینى یەکەمى ساڵى 1956 نووسەران و خوێنەرانى زانکۆ خۆپیشاندانێکى ئاشتیان لە بۆدابست ساز کرد زیاتر لە (300،000) کەس ڕژابوونە سەر شەقامەکانى بۆدابست، لەپەیکەرى(بتوفى)یەوە دەستیان پێکرد تا پەیکەرى(جەنڕال بین) کە دەکەوێتە ئەو بەرى ڕوبارى دانۆب، کە گەیشتنە ئەوآ پیتەر فێرس کە سەرۆکى یەکێتى نوسەرانى هەنگاریا ئەو بڕیارەى خوێندەوە کە نووسەران دەریان کردبوو لە بەیانى هەمان ڕۆژدا: "ئێستا ئێمە گەیشتینە خاڵى گۆڕانکارى مێژوویى، ئێمە ناتوانین لەسەر پآ بە چەسپاوى ڕاوەستین لەو قۆناغە شۆرٍشگێڕیە، ئەگەر تێکڕاى گەلى هەنگاریاى کرێکار بەرێک وپێکى وبەبآ سلڕکردنەوە دەورمان نەدەن". ڕابەرانى حیزب ودەولەت نوشستیان هێنا لە پێشکەش کردنى پڕۆگرام وبەرنامەیەکى پڕاکتیکى(عملی)باش. ئەوانەى بەرپرسن لەو بارودۆخە ئەو کەسانەن کە لەجیاتى بەرفراوان کردنى دیموکراسى وەخۆکەوتوون بۆ گەڕاندنەوەى سەردەمى ستالین وڕاکۆزى: واتە سەردەمى تۆاقاندن لە هەنگاریا. ئێمە نووسەرانى هەنگاریا داخوازیەکانى گەلى هەنگاریامان لە حەوت خاڵى سەرەکى کورت کردۆتەوە کە ئەمانەن: -سەربەخۆیى نەتەوایەتى -چاوپێداخشاندنەوە بە ڕێککەوتن نامەکانى بیانى لەسەر بنچینەیەکى یەکسان. -هەڵسوڕاندنى کارگەکان لەلایەن ئەندازیار و پسپۆرە کارامەکان. -ئازادکردنى جوتیاران لە دیار کردنى مافى چارەنووسى خۆیان بە سەربەستى. -گەل بەئازادى نوێنەرانى خۆى هەڵدەبژێرآ لە پەرلەمان و ئەنجومەنى شارەوانى ودەزگاکانى کارگێڕى لە ڕێگاى دەنگدانى نهێنیەوە. هەر کە بوڵێڵى ئێوارە داهات گوللەى پیاوانى پۆلیسى نهێنى بە لێشاو دەباریە سەر قوتابیانى بآ چەک، کرێکاران وسوپاى نیشتمانى و پۆلیسى ئاسایى بە یەک دەنگ ڕاپەڕین و چوونە پالڕ خوێندکاران لەو بەگژیەکداچوونەى کە هێندەى نەبرد بوە شۆڕشێکى بڵێسەدار بە پاڵپشتى دە ملیۆن هەنگارى. خەونمان بەشۆشیالیزمەوە دەدیت کەچى زیندان وخوێن بوو. لەماوەى یەکەمى سەرکەوتندا واتە پێش دژە هێرشى ڕوسى ژمارە دووى گۆڤارى شۆڕشگێڕى(ئرودالمى) دەرچوو لەکانوونى یەکەمى 1956 ئەم ژمارەیە بە گرنگترین بەڵگەنامەى شۆڕشى هەنگاریا دەژمێردرێت، لە نێو ئەوانەى کە لەو ژمارەیە نووسیبوویان تایبور دێرى بوو کە تا ئێستا لە زیندانە لە پاش نوشوستى شۆڕش، لەو وتارەیدا گوتبووى:"هەڤاڵان من بەرپرسیارم هەروەها من شادم وشانازى پێوە دەکەم لە سۆنگەى پیشەکەمانەوە یەکەم کەسانێک بووین کە گوێمان لە دەنگى بێزارى خەڵک بوو، کە دەم ودەست گەیاندمانە گوآى کاربەدەستان". ئەو شۆڕشە بەتەفرەدان وهاندانى کەسێک یان کۆمەڵێکى سیاسى یان بیرو ڕایەک نەبوو، بەڵکو ویستى گەل بوو. من ئێستا دەتوانم مەزەندەى ڕادەى دڕندایەتى وتاوانى فشارو زۆرە ملێ کردن بکەم کە گەل دووچارى هاتبوو، گەل بە تێکڕایى بێ چەک ودەست بەتالڕ بەڕووى تانکە قورسەکان ڕاپەڕى... لە سەرەتادا لەساڵى 1945، وام دەزانى کرێکاران وجوتیاران دەکەونە ناز ونیعمەتى کۆمەڵگاى نوێی بەڵێن پێدراو بەڵام لە ماوەى دەساڵان وڵاتیان بست بە بست تاڵان کرد وەک بەڕە لە ژێر پێ ێیان دەرهێناین. وامانزانى سۆشیالیستى بنیات دەنێین بەڵام لە جیاتى ئەوە تێیان هەڵداینە پشت دیوارى زیندانەکان، ئەو زیندانانەى کە لەسەر بنچینەى خوێن ودرۆ بنیات نرابوون. هاوڕێیان من هەست بە بەرپرسیارێتی خۆم دەکەم چونکە چاوم درەنگ کردەوە، ئێمەى ئەدیبانى هەنگاریا تەنها یەک پۆزشمان هەیە، هەر چەندە درەنگ ئەنجاممان دا، ئەویش ئەوەیە ئێمەى ئەدیب دەروازەى شۆڕشمان خستە سەر پشت دژى جەور وستەم. (خاوەنى ئەو وتارە نووسەرێکى کۆمەنیستە و مێژویەکى دوورو درێژى هەیە لە کۆمەنیستیدا کە دەگەڕێتەوە بۆ سى وشەش سالڕ) لە چوارى تشرینى دووەمى 1956 سوپاى سۆڤیەتى هێرشێکى بەرفراوانى سەرتاسەرى کردە سەر هەنگاریا، شێرە بەفرینەى شۆڕشى تواندەوە ودوا پەیامى یەکێتى نووسەران لەڕادیۆى سەربەستى هەنگاریا بەو وشانە کۆتایى هات: " ئێمەى ئەدیبانى هەنگاریا داواى فریاکەوتن لە هەموو نوسەرێک وزانایەک دەکەین لە جیهاندا. لە هەموو پەیمانگایەک و یەکێتىیەکى نووسەران دەکەین، هانامان بردە بەر هەموو ڕابەرێک وڕۆشنبیرێک. ماوەکە کورتە وئێوەش ڕاستیەکان دەزانن. هاریکاری نوسەران وزانایان وکرێکاران وجوتیاران ورۆشنبیرانى هەنگاریا بکەن، فریامان کەون، فریا... "! دیکتاتۆریەت گەڕایەوە و خامۆشى و تۆقاندنیش گەڕایەوە خامۆشیەکى سامناک باڵى بەسەر بۆدابست کێشا لە پاش حەوت ڕۆژ لە شەڕشۆڕى خوێناوى ودوو هەفتەش لەمانگرتنى سەرتاسەرى، سوپای سۆڤیەتى دڵێر وبوێر هەموو بەرگریەکى لەناو برد، ئیمرى ناجى وهاوڕێیانیشى بالڕ بەست کران، پۆلیسى نهێنیش گەڕانەوە سەر بەزمى جارانیان. نوسەران وکرێکاران و ڕابەران وخوێندکارانیش بە هەزارەها گیران. ژمارەیەکى زۆر لەوانە گوێزرانەوە بۆ ناو یەکیەتى سۆڤیەت لە لایەکى تر خەڵکێکى زۆر بەرەو سنورەکان ڕایان کرد ڕوەو ڕۆژئاوا. ژمارەى هەڵاتوەکان هەتا داخستنى سنور نزیکەى 200 هەزار پەناهەندە بوو لەوانە 50 هەزاریان کرێکار بوو و7 هەزاریشیان قوتابى زانکۆ بوون وزیاتر لە 100 کەسیش نووسەر و ڕۆژنامەنووس بوون. لە ژێر زەبرى لولەى تفەنگى سەربازە سۆڤیەتىیەکان دوا کۆنگرەى یەکیەتى نووسەران بەسترا، لەگەلڕ ئەو تۆقاندنەش یەکیەتى بڕیارىدا بە ئاشکرایى کە هێزەکانى سۆڤیەت شۆڕشى خەڵکى هەنگاریاى پآخوست کرد. هەروەها لەو بڕیارەدا هاتووە: لێرەدا لەبەردەم پاشماوەى وردوخاش بووى سورهەڵگەڕاوى بە خوێنى شۆڕشەکەمان لە پێناو سەربەستىدا، لە بەردەم ئاواتە بابردەڵەکانى سەرتاپاى گەلێک، دەوەستین بۆ پێشکەش کردن وبژاردنى کردەوەکانمان... گەلەکەمان گەلێک ئەشکەنجەى چێژت چونکە ئەو بیروڕایانەى کە گەلەکەمان باوەشى بۆ کردنەوە بەگەرمى وبە دڵسۆزى بەر لە دە سالڕ زۆر بە ڕێگایەکى دوژمن کارانە وداپلۆسێنەرانە هاتنە جێبەجآ کردن... گەلى ستەم دیدەمان بەتاسەوە دەیڕوانیە ژیانى سەربەخۆیى و نەتەوایەتى، هێزى هەڵقوڵاوى ئەو تاسە وئارەزوە بوو کە دەرگاى خستە سەر پشت بۆ شۆرشەکەى 23ى تشرینى دووەم ساڵى 1956. جا ئێمە وەکو گەواهیدەرێکى ئەو ڕوداوە بە ئەرکى سەرشانى خۆمان دەزانین کە بڵێین حکومەتى سۆڤیەت هەڵەیەکى مێژوویى کرد کاتێک شۆڕشەکەمانى لە خوێن گەوزاند. لە گەلڕ ئەوەشدا دەبینین گیانى زیندوى شاعیرانمان وباوەڕمان بەدادپەروەرى، دەمان گەیەنێتە ئەو باوەڕەى کەوا کاتى ئەوە دێت ئەوانەى هێزى خۆیان بە خراپى بەکارهێنا ڕۆژێک داواى لێبوردنمان لێبکەن. داخوازیە سەرەکیەکانى هەنگاریا بریتىیە لە سەربەخۆیى نەتەوایەتى وبنیاتنانى ڕژێمێکى کۆمەلایەتى دیموکراسى. ئێمەى نووسەرانیش پیرۆزبایى لەو داوا رەوایانە دەکەین ، ئێمە دەستى یارمەتى وهاریکارى درێژ دەکەین بۆ جوتیاران وکرێکاران ونەوەى پێگەیشتوو پاش ئەوەى هاوئامانجى کردینى بەیەک، بە یارمەتى ئەوان پێویستە فەرمانڕەوایان تێبگەینین کە هەرگیز نابێت سیاسەت بۆ خۆى ببێتە ئامانج بەڵکو هۆیەکە بۆ هێنانەدى خۆش گوزەرانى گەل. هەر چەندە ئەو بڕیارە هەرگیز بڵاو نەکرایەوە لە ڕۆژنامەگەرى کۆمۆنیستیدا. بەڵام زۆر بەخێرایى بە هەموو لایەکى وڵات بڵاوبوەوە، هەروەها وەرگێڕدرایە سەر چەندین زمان وبە هەرچوار لاى جیهانى چینى- سۆڤیەتى بڵاوکرایەوە. وەڵامدانەوەى حکومەت بۆ ئەو داوایانە بریتىبوو لە داخستنى (ئرودالمى) ویەکیەتى نوسەران، هەروەها سەدەها نوسەرو ڕۆشەنبیرى خستە زیندانەوە، نوسەرانى هەموو وڵات ڕەتیان کردەوە دەستى یارمەتى درێژبکەن بۆ حکومەت لە بڵاوکردنەوەى درۆیە زلەکە کە دەڵێت: "چەند کەسێکى کەم لە فاشیستەکان ڕابەرایەتى ئەو یاخى بوونەیان کرد لە هەنگاریا بە فیتى بە کرێگیراوانى ئیمپریالیزم. ئەو کەمە کەسەى کە پێویستى بە چوار تیپ لەسوپاى سۆڤیەتى بوو بۆ دامرکاندنى.. هەندێک لە نوسەران گاڵتەیان بە گوتەکانى حکومەت دەکرد ئەوەتا یە کێکیان دەنوسآ: ئەو چل هەزار قەشەو ئورستوکراتیەى کە لە کارگەکان سێپیلى پۆڵا کۆ ببونەوە ودوا دەستە بوون کە دەستیان لە بەرگرى هەڵگرت. لە بیستى تەموزى 1957 دادگاى بۆدابست فەرمانى لە سێدارەدانى دوو نوسەرى لاو جۆزیف جاڵى وجولیا ئۆبر چوفیسکى دا لە سۆنگەى بەشدار بوونیان لە نوسینى درامایەک بە ناونیشانى (گردۆلکەى سەربەستى) کە باسى لە سێدارەدانى پیاوێکى بێتاوانى دەکرد. ئەم فەرمانە وێژدانى پێنوس بەدەستان و بیرمەندانى جیهانى هەژاند بروسکەى ناڕەزایى وداواى سوک کردنى فەرمانەکە بە لێشاو داباریە سەر (کادار)، سەرەک وەزیرانى نوێى هەنگاریا، چەند نووسەرێکى جیهانى لە نێو ئەو کەسانە بوون کە بروسکەیان نارد لەوانەش: ئەلدۆس هێکسلى، گوڵ ڕۆماتۆس، ئەلپێر کامۆ، فرانسوا موریاک، جان پۆل سارتەر، ستیڤن سەندەر، بێرتراند رسل، پاپلو بیکاسۆ. حکومەتى هەنگاریا ناچار بوو حوکمەکە بۆ 15 ساڵ گیران سوک بکات. بەو شێوەیە شۆڕشى ویژدانى جیهان سەرکەوت لە ڕزگارکردنى ئەو دوو لاوە لە ژێر چڕنوکى مەرگ. بەڵام سەدەهاى تر هێشتا لە زیندانەکانى پۆلیسى نهێنى مەرگى هێواش دەنۆشن. لە هاوینى1957 چەند سەرکردەیەکى ژیانى ڕۆشنبیرى لە هەنگاریا چوونە لاى وەزیرى ناوخۆى ئەو کاتەى هەنگاریا بەڕێز فێرس میونخ ، ئینجا ناڕەزایى خۆیان دەربڕى لە دژى زیندانى کردنى چاکترین نووسەرانى وڵات. هەر کە ئەوەیان گوت میونخ لە ڕەفەى نوسینگەى نامەیەکى ئەدیب و شاعیرى پیرەمێرد (زولتە زەلک) ى دەرهێنا کە تێیدا دوپاتى کردبۆوە کە شۆڕشى تشرینى دووەم شۆڕشێکى نیشتیمانى نەمر بوو بە پێچەوانەى ئەوانەى دەڵێن شۆڕشێکى کۆنەپەرستانەى چەواشەکەر بوو بە فیتى بێگانە هەڵگیرسا. دوایى وەزیر گوتى: "ئەمەش بەڵگەیەکى تەواوە کە ئەو ئەدیبە هیچ تەماو ئومێدى نەماوە". ئەو شاعیرە بەرزە لە پێنجى ئایارى 1956 لە گۆڤارى (ئرودالمی) شعرێکى نووسىبوو بەناونیشانى (چۆن ئازا دەبم) ئەمەى خوارەوە بەشێکە لەو شیعرە: هاوڕێکەم من ئازا نیم بڕوا بکەن مچورک دەگاتە سەر ئێسقانم هەر کە ستایشى ئازایەتیم دەکەن من پڵینگ نیم بەڵکو مرۆڤم دڵم لانەو بێشەی ترسەو بەس بڕوام پێبکەن من دەترسم، دەترسم وا دیاربوو دەسەڵاتداران پەندیان لە مەسەلەى لە سێدارەدانى دوو ئەدیبە لاوەکە وەرگرتبوو بۆیە ئەو جارە هەتا (غایور فولدز) یان لە سێدارە نەدا باسیان نەکرد. لە پاش ئەوە بە چەند مانگێک چەند ئەدیبێکى ناسراویان زیندانى کرد وەک(تایبور درى)، (غولیا هاى)، (زولتا زەلک)، (تایبور تاروس) بۆ ماوەى نێوان شەش مانگ تا شەش سالڕ. لە ساڵى 1958 کاتێک سەرەک وەزیران (ئیمرى ناجى) وژەنەڕاڵ (بال هالیتەر) لە سێدارە دران، لە گەلڕ ئەو دوانەش کۆمەنیستەکان (میکلوس غیمز) وئەدیبى ناودار (جۆزیف سنرلاگى) و(ئیستیڤان بیبو) و(غیزا لوسترى) چایچیان لە سێدارە دان(غیزا و بیبو) دوو وەزیر بوون لە حکوموتى شۆڕشگێڕى ئیمرى ناجى. (ئیستیڤان بیبو) لە ساڵى 1945 وە بانگەوازى دەکرد بۆ ڕێبازى ئاشت بوونەوە وچارەسەرە ناوەندیەکان بۆ نەهێشتنى ناکۆکىیە نێو دەوڵەتیەکان. ئەمەش چەند بڕگەیەک لەو یاداشتەى کە پێشکەشى کرد بە بەرپرسانى لە دواى نوشوستى شۆڕشى هەنگاریا کە تێیدا داواى چارەسەرى ناوەندى کردبوو: "بارودۆخى ئێستاى هەنگاریا چەپۆکێکە بۆ هەموو لایەنگرانى پەیڕەوکردنى سیاسەتى(ڕێگاى سآیەم). ئەو دەوڵەت وکۆمەڵە وکەسانە- هتد وچەند دەوڵەتێکى ئاسیایى وهەموو حیزبە سۆشیالیست وسۆشیال دیموکراتەکان وچەند کۆمەڵێکى سیاسى تر- هەموویان لەو باوەڕەدان کەوا جیهانێکى دوو بەش کراو لە نێوان بیروباوەڕى سەرمایەدارى وبیرو باوەڕى کۆمەنیستى ،جیهانى دێوەزمە وخێوە بەگژیەکدا چووەکانە، جیهانى گیروگرفتە ساختە ودەسهەڵبەستەکانە، لەنێو ئەو دێوەزمە وخێوانە دەمارگیرى لە لایەن سەرەڕۆکانى سەرمایەدارى وکۆمەنیستى بەزەقترین شێوە بە دیار دەکەوێت…. لە ساڵى 1958و1959 ئەو ئەدیب و نووسەرانەى کە هێشتا فەرمانى قەدەغەکردنیان لە نوسین دەرنەچوو بوو، بەر لێشاوى توڕەى حیزب کەوتن کە تاوانبارى کردن بە مانگرتنى سەرتاسەرى بێدەنگ، تۆقاندنیش سەر لە نوآ ڕوخسارى دزێوى وەدیار کەوتەوە لە ئاکامدا (160 ئەدیب ونوسەر قەدەغەکران لە نووسین و بڵاوکردنەوەى هەر شتێک). ئەدەبى پۆڵۆنى لادان لە داڕێژگەى دەق گرتوو مۆڵگەیەک لە ئیمپراتۆریەتى ستالین پۆڵۆنیا بۆ ماوەى سەد ساڵ-هەتا ساڵى 1981- لە ژێر زەبر وزەنگى ئەڵمانیا وڕوسیا ونەمسا ژیا. ئەدیبانى ئەم گەلە ستەمدیدە وکوت وکوت کراوە وکۆیلەیە بوون کە پارێزگارى مەشخەڵى بلێسەدارى گەلیان کرد، هەتا کاتى سەربەستى هات. شاعیرانى وەکو(میکیو) و(کەز) وهاوچەشنى ئەوان بە ویژدانى (مێژوو) و(ڕۆڵەکانى سەربەستى)دادەنرێن لەو ڕابوونەدا. هێشتا بیست سالڕ تێپەڕ نەببوو بەسەر ئەو سەربەستىیە کاتێک هیتلەر پێشێلى کرد لە ژێر پۆستاڵى سەربازەکانى دا، هێشتا ئەو پۆستاڵە زەبەلاحانە لە سەر سنگى خاکى نیشتیمانى هەڵنەستا بوون کە وڵات بووە مۆڵگەیەک لە ئیمپراتۆریەتى ستالین. بەو پآیە دیسان لە چارەنووسى ئەو وڵاتە نووسرابو دوچارى ژێر چەپۆکى دوژمنە دێرینەکەى (ڕوسیا) ببێتەوە، کە دەستى کرد بە سەپاندنى بیروباوەڕى کۆمەنیستى بە زەبر وزەنگ وتۆقاندن. دوژمنایەتى وڕقى دێرینەى ڕوسیەکان پاڵنەرێک بوو بۆ سەپاندنى تووند وتیژترین جۆرى زۆرە ملێیى وچەوساندنەوە بەسەر گەلى پۆلۆنیا. ئەوەش شتێکى چاوەڕوان کراو بوو هەتا کۆمەنیستەکانى پۆڵۆنیاش لە داگیرکردنى ستالینىیەکان دەترسان. بەو شێوەیە دەبووایە فەرمانڕەوایان هەردەم لە کۆشش کردن یان بۆ دەمکوت کردن ومل پآ کەچ کردنى نووسەران وئەدیبانى پۆڵۆنیا، هەروەها بۆ دابڕینیان لە ئەدەبى جیهانى، وبە تووتى کردنیان، یان بیان کەن بە شایەر وچاوەش هەردەم سرودى ستایش وپێهەڵگوتن بە بەژن وباڵاى ڕابەرە کۆمەنیستەکان بڵێن وبیڵێنەوە، بەڵام بەشى ئەو هەڵمەتە وکۆششە نوشوستى بوو، هەر چەندە هەندێک سەرکەوتنیان بە دەست هێنا لێرە ولەوآ. چۆن حیزب ئەدیبێکى گەورە دەفەوتێنآ دەتوانین بیرۆکەیەک وەدەست بێنین دەربارەى ئەو تۆقاندنەى کە دەورى ئەدیب ونوسەرانى پۆلۆنیاى دابوو، هەروەها ئەو فشارەى کە لە سەریان بوو لە رێگاى مەسەلەى ئەدیبى ناودارى پۆلۆنیا (و.باک)، کە یەکێک بوو لە شاعیرە ناودارەکانى بزوتنەوەى بەرگرى نهێنى (دژە کۆمەنیست) دژى سەردەمى نازى لە پۆڵۆنیا. لە پاش کۆتاى جەنگ (باک) بەشدارى ژیانى سیاسى نەکرد هەر بە خەباتى بەرایى وازى هێنا، هێندەش کەیفى بە ڕژێمى کۆمەنیستى نەدەهات، کە هەموو هەوڵێکى نووسینى لێ قەدەغە کردبوو، باک داواى مۆڵەتى کرد بۆ سەفەرکردن بۆ ئیتاڵیا، وا دیار بوو دەوڵەت پێى شەرم بوو داوەیەکى ئاسایى وا ڕەت بکاتەوە بۆیە مۆڵەتیان پێدا، بەڵام پۆلیسى نهێنى ڕێیان پآگرت کاتێک هیچ شێوازێک لەگەلى دادى نەدا لە قەدەغەکردن وتۆقاندنىدا، دەستوریان دایە یەکیەتى نوسەران تا جاڕى شێتایەتى ئەو پیاوە بدەن وداوایەک پێشکەش بکەن بە(پۆلیسى نهێنى) بۆ ئەوەى بیخاتە نەخۆشخانەى شێتان. هەڵبەتە باک گیرا وخستیانە نەخۆشخانەى شێتان، لەوێوەش بۆ زیندانى پۆلیسى نهێنى گوێزرایەوە، دوایى بە ناچارى ئازادیان کرد پاش ئەوەى نەیان توانى شێتبونى بسەلمێنن، یان تەنانەت بەڵگەیەکى ساختەشى لە مەڕ هەڵبەستن. بەڵام هەر بەدوایەوە بوون تا گوتى: "ژیانم بۆتە مۆتەکەیەک هەرگیز بەرگەى ناگرم، ڕۆژ نىیە بانگم نەکەن بۆ ئامادە بوون لە بەردەم پۆلیس، یان دادگا، یان دکتۆرى نەخۆشیە عەقلیەکان، بە بآ هیچ هۆیەک، تەنیا ئەوە نەبآ کە دەیانەوآ بم فەوتێنن ولە ناوم بەرن" ئەوەش نمونەیەکە لە شیعرەکانى ئەو ئەدیبە ستەمدیدەیە: ئەوانەى لە (تۆ)یان دا کەوتنە گیانى منیش ئەوانەى (تۆ)یان رَیسواکرد کەوتنە ڕیسوا کردنى منیش دەزانى بۆ؟ چونکە هەناسەم بە سیەکانتا دێت ودەچآ چونکە خوێنم بە دەمارەکانتا هەڵدەکشآ! دەنگیشمان بە یەک ئاواز بەرز دەبێتەوە توڕەیەکى چەموش لە ناخما پەنگ دەخواتەوە لە شارو شارۆچکەکانى ئێرەش هەمان گڕ هەڵایساوە هەمان توڕەیى وخەشم وقین خۆى مەڵاس داوە هاژەى دار ودرەختەکان غەمگین بووە شۆستەکان تاڵاوى خامۆشیان نۆشتوە کاتێک دۆڕان بە دواى دۆڕا دێت هیوام بەسەرکەوتنێکى دوور زیاتر بووە ئەوانەى لە تۆیان دا کەوتنە گیانى منیش ئەوانەى تۆیان ڕیسوا کرد کەوتنە ڕیسواکردنى منیش ئەگەر هاتوو بەشەهیدى سەرت نایەوە بآ بەشم مەکە لەو سەرکەوتنە ڕۆژ بەڕۆژ سرودى توڕەیى بەرز دەبێتەوە قارەمانیم بە تاجە گوڵینەى سەرکەوتن دەڕازێتەوە پرسیارەکانى ئەندامێکى حیزب لە ماوەى چەندین سالڕ لە تۆقاندندا گزیرانى پۆلیس ئەوەى لە دەستیان هات کردیان بۆ سەپاندنى ڕێبازى ستالین بەسەر ئەدەبى پۆڵۆنى وبۆ خنکاندنى دەنگى ئەدەبى ئازاد. لە گەلڕ ئەوەشدا هێشتا چنگى گزیرانى پۆلیس گەلێک خاو نەبوبوەوە کە ئەدەبى پۆڵۆنى بەجۆرێک بەدیار کەوتەوە هەموو جیهانى سەرسام کرد. هۆى سەرسام بونیشیان، تەنها لەبەر ئەو ئازایەتیە بآ وێنەیە نەبوو کە ئەدیبان نیشانیاندا لە بەرەنگاربونەوەیان بەڕوى ڕژێم وگزییرانى پۆلیس، بەڵکو بە هۆى ئەو دۆزینەوەیە سەیر وسەمەرەیە بوو، لە سروشتى گەلى پۆلۆنى کە ڕادەى بلیمەتى وزیپک وزاکۆنى هەرگیز کارى لێ نەکرا لەگەلڕ ئەو فشارە لە ڕادە بە دەرەى کە داوێنگیرى ببوو بە درێژایى چەندین سالڕ. لە قۆناغى یەکەمى خاوبونەوەى چنگى ڕەشى کۆمەنیستى، ئەدیبەکان توانیان بەشێکى زۆرى شاکارە ئەدەبیەکانیان ئەدەبیەکانیان لەسەر پاشماوەى دار وپەردوى سەردەمى ستالین تۆمار بکەن. بەو کارەشیان ڕێگایان خۆش کرد لە بەردەم واڵابوونى سیاسى وشۆڕشى سپى پۆڵەندى لە تشرینى دووەمى 1965، هەروەها ماوەى واڵابوونیان بە هەل زانى بۆ پتەوکردن ودامەزراندنى بنچینەى هونەرى بەرهەمەکانیان، چونکە چەندین سالڕ تێپەرى لە نوسینیان بآ ئەوەى کەلەپورى ئەدەبى کافکا وفراست وجویس بچوکترین کاریگەرى هەبێت لە سەریان بەڵام، هێندەى نەبرد ئەدەبى پۆڵەندى بۆ هەموو جیهانى سەلماند کە شان بەشانى ئەدەبى جیهانى ڕێ دەکات. ئەو کتێبە تۆمارگەى ئەو هەموو کورتە چیرۆک وڕۆمان وشعر ووتارە چاونەترس وبوێرانە نیە کە لەو ماوەیەدا بەرهەم هاتن وئازایەتى ئەدەبى پۆڵۆنیان سەلماند. بەڵکو تۆمارگەى مێژووى ئەو ڕاپەڕینەیە کە گەلى پۆڵەندى ئەنجامىدا لە دەستگیرکردنى یەکەم هەلدا. ئەمەى خوارەوەش نموونەیەکە لەو شیعرانە، لە نووسینى (لوکتور واروسنرلکسى) بە ناونیشانى(پرسیارەکانى ئەندامێکى حیزب) حیزب ڕوبارێکى خاوێنە وهەرگیز پیس نابێت ئایا ماناى ئەوەیە من پێویستم بە خۆشۆردن نىیە؟! حیزب گا بەردێکى مەزنە ئایا من گەردێکى ئیفلیجى ناو تۆز وبام؟! حیزب مێشکى ڕێکخەرى چینەکەمانە ئایا من ژێر کاسەى سەرم بەتاڵە؟! حیزب دەنگى کۆتایىیە ئایا من دەهۆڵێکى لەرزۆکى دڕاوم؟! حیزب دەسەڵاتى باڵایە ئایا منى کەوش دور، لە سەرمە پرسیار لە حیزب بکەم چۆن کەوش ساز بکەم؟! ئایا منى ڕەزەوان، لە سەرمە پرسیار لە حیزب بکەم چۆن بایەخ بە سێو وخۆخەکانم بدەم؟! ئایا منى مۆسیقا ژەن، لە سەرمە ئەو ئاوازانەى لە کەللەم سەما دەکەن بۆ حیزب یان راڤە کەم؟! حیزب هەردەم لەسەر هەقە. ئایا هەر یەکێک لەسەر لوتکەى قوللەى حیزب وەستا ئەویش لەسەر هەقە ؟! حیزب متمانەى ڕوتە. ئایا دەبآ من خاین بم، هەر کە گومانم لە خۆم کرد؟! شۆڕشى سپى پۆڵۆنیا بە چەند ڕۆژێک پێش شۆڕشى هەنگاریا کەوت. چونکە لە ساڵى 1954(غوملکا)یان لە زیندان ئازاد کرد کە یەکێک بوو لە ڕابەرانى کۆمەنیست ویەکێک بوو لە سەرکردەکانى بەرگرى لە دژى نازیەکان، لە پاش چوار سالڕ زیندانى کردن (غوملکا) کرایە سکرتێرى حیزبى کۆمەنیستى پۆڵەندى ویەکسەر لە 21ى تشرینى یەکەمى ساڵى 1956 جاڕى سیاسەتى خۆى دا لەدژى تۆقاندن وزۆرە ملێیى. لە ڕاستیدا یەکەم خۆپیشاندانى شۆڕشى هەنگاریا بۆ پشتگیرى کردنى غوملکا وسیاسەتەکەى بوو لە پۆڵۆنیا. لەلایەک ئەدیبانى پۆڵۆنیا وەک ئاوەڵانىتریان ماوەى خاوبونەوەى ستالینزمیان بە هەلڕ زانى ووەبەریان هێنا، لەولایەوە هاوبەش بوون لەگەلڕ ئەوانى تر، بەڵام بەوەوە جیابوون لە ئاوەڵانى تریان کە بەرگریەکى خوێناویان کرد لە دژى سەرلەنوآ گەڕانەوەى دەسەڵاتى حیزب بەسەر ئەدەب دا پاش وێک هاتنەوەى شەپۆڵى ستالینزم. تابڵێى دلێرانە وبوێرانە بەرگرى هەموو هەوڵ وکۆششێکیان کرد بۆ سەندنەوەى سەربەستى یە تازە وەدەست هاتوەکان، بەوەندەش نەوەستان بەڵکو ڕەخنەى توند وتیژیان ئاراستەى نوسەران وئەدیبانى خودى سۆڤیەت کرد لەبەر دەستەپاچەیى وزەبوونیان، کارگەیشتە ئەو ڕادەیەى تەنانەت ڕەخنەیان ئاراستەى بارودۆخى ئەدەبى ناو ڕوسیاش کرد. بۆ ئەدیبانى بآ دەنگ و گوێ ڕادێر ئەمەش نموونەیەکە لەو نوسینانە. ئەو نموونەیەش لە وتارى (ک.ت.توبلتز) وەرگیراوە کە لەپاش سەردانێکى بۆ مۆسکۆ لە ساڵى 1975 نووسیویەتى: "ڕۆمانێکى (بوگودین)م دیت بە ناونیشانى(ئورستکراتەکان) لەسەر شانۆى مایکۆفسکى نمایش دەکرا. پاڵەوانەکانى ڕۆمانەکە سیخوڕ وبەکرێگیراوانى پۆلیسى نهێنى بوون. ناوەڕۆکەکەشى کردارى بنیاتنانى (نەوەیەکى نوآ)بوو لە یەکێک لە سەربازگەکانى بێگاریدا. ئەو نمایشە لە دەرهێنانى بلیمەتى سۆڤیەتى (مایرهولد)بوو، کە یەکەم جار لە ساڵى 1937 لە سەر شانۆ دەرى هێنا. لە پاشان بە ساڵێک دەستگیر کرا، پاش دوو سالڕ زیندانى، لە سێدارە درا. لە ساڵى 1956 جاڕى بێتاوانیان دا. ئەوەى مایەى سەر سوڕمانە کە هێشتا پۆلیسى نهێنى ڕۆمانى بنیات نانى (نەوەیەکى نوآ) نمایش دەکات. چەند ئاواتە خواز بووم کارەساتى(مایر هۆلد)یان لە سەر شانۆ بنواندایە". لە هەمان ژمارەى ئەو گۆڤارە، وتارێکى ترى بڵاوکردبۆوە بەناونیشانى(بۆ ئەدبیە بآ دەنگ وگوێرادێرەکان) تێیدا هاتبوو: "بۆ چەند ساڵێک ماوەى(مارتینۆف)یان نەدا شیعرەکانى بڵاوبکاتەوە. بەڵام دەستى لە شیعر هۆنیننەوە هەڵنەگرت بۆ خۆیى وبۆ برادەرەکانى دەینوسى. لەو ڕۆژەى کە تەمەنى گەیشتە پەنجا سالڕ، خوینەران وئەدیب دۆستانى کۆڕێکیان بۆ سازکرد وهێندەى نەبرد لە هۆڵەکە دەرزیت هەڵدابایە بەر عەرز نەدەکەوت. بەو شێوەیە بەدیارکەوت کە شیعرەکانى مارتینۆف ئەگەر چى بڵاویش نەدەکرایەوە بەڵام دەگەیشتە گەل. هەمان شت بە گوێرەى بوریس باسترناک، ئەوەى هەستابا شیعرێکى ئەوى خوێندبایەوە ئەگەر وشەیەکى لە یادچوبا یەکسەر ئامادەبووان بۆیان تەواودەکرد وبە بیریان دەهێنایەوە. لە پۆڵۆنیا قەدەغەکردنى ڕۆژنامەى (بوبرستو) بوە هۆى خۆپێشاندانى گەورە. ئەوڕۆژنامەیە دەمڕاستى خوێندکارانى زانکۆ وئەدیبان ولاوان بوو. لە ڕاستیدا ئەو ڕۆژنامەیە پێشڕەوى ڕۆژنامەگەرىتر بوو لە پاش هەرەسهێنانى ستالینزم، هەروەها سەرقافلەى ئەو بزوتنەوەیە بوو کە بووە هۆى گەڕانەوەى (غوملکا)بۆ فەرمانڕەوایەتى. ئا لەو کاتەوە ئەو ڕۆژنامەیە بەردەوامە لەسەر پاراستنى دەسکەوتەکانى شۆڕى سپى وبەگژدا چوونى ئەو هەوڵ وکۆششانەى کە حیزب دەیدات بۆ ژێر چەپۆک کردنى ئەدەب. ئەو ڕوداوانە کە بوونە هۆى خۆپیشاندانە گەورەکان لەوەوە دەستى پێکرد کاتێک دەسەڵاتداران سەرنوسەرى ڕۆژنامەى ناوبراویان ناچارکرد دەست لەکار هەڵگرآ وڕۆژنامەکە لە دوو مانگى تەمموز وئەیلولى 1975 لە دەرچوون وەستا کاتێک ژمارەیەک لە ئەیلول دەرچوو دەسەڵاتداران گلیان دایەوە بە بیانوى ئەوەى کە وروژێنەر وشۆڕش ئامێزە تا ئەو پەڕى شۆڕشگێڕایەتى. ژمارەکە دیسان نوسرایەوە بەڵام دەسەڵاتداران دیسان قەدەغەیان کرد. ژمارەکانى تشرینى یەکەمیش دووچارى هەمان چارەنوس بوون، ئەوەش بوە هۆى ئاشکراکردنى مەرامى دەسەڵاتداران لە داخستنى یەکجارەکى ڕۆژنامەکە. لەسەرەتادا ناڕەزایى دەستى پێکرد دوایى پەرەى سەند بۆ خۆپیشاندانى گەورە کە بەردەوام بوو بۆ چوار ڕۆژ لە فەدسۆفیا ودوایى پەلى هاوێشتە زۆربەى شارەکانى تر. پیاوانى پۆلیسیش هەڵیان کوتایە سەر خۆپیشاندەران بە کوتەک وگورز وبۆمباى فرمێسک هێن. خەڵکێکى زۆر بریندار بوون. حیزبیش بڕیارى دەرکردنى هەموو نوسەرانى ڕۆژنامەکەى دا لە ڕیزى خۆى. درۆ شێوەى مەرەکەبى چاپخانەى وەرگرتوە ئەدیبانى پۆڵۆنیا ورەیان نەڕوخا وبڕیاریاندا ڕۆژنامەیەکى تر دەربکەن لە ژێرناوى(ئوربە)بەڵام دەسەڵاتداران ژمارەی یەکەمى ئەویشیان گلدایەوە، ئەوەش بوە هۆى ئەوەى چەند نوسەرێک دەست لە کارى حیزب بکێشنەوە. بگرە وبەردە بەردەوام بوو لە نێوان ئەدیبان وگزیرانى پۆلیس بە درێژاى ساڵى 1958. (ئەنتوان سلوینمسکى) سەرۆکى یەکیەتى ئەدیبان لە پۆڵۆنیا بە ئاشکرایى ڕاى خۆى دەربڕى دەربارەى ئەو کێشە وبێشەیە لە ڕێگاى بڵاوکردنەوەى شعرێک لە گۆڤارى (نواکلتشورا) لە ساڵى 1958 کە کارتێکردنێکى گەورەى هەبوو سەر جیهانى کۆمەنیست بە تێکڕا: درۆ توخمى پێنجەمە بۆتە مەرەکەبى چاپخانەکان درۆ لەستوونەکانى ڕۆژنامە دەچۆڕێتەوە بنمیچى ماڵەکان، قیڕى شەقامەکان دادەپۆشێت وا دیارە هیچ شتێک نەگۆڕاوە تەنیا روخسارى فەرماندە نەبێت کە خەندە شەکرێکى زیاد کردوە لە تشرینى دووەمى ساڵى 1958 (ماریک هلاسکۆ) کە یەکێکە لە ناودارانى ئەدەبى لاوان وخاوەنى خەڵاتى ئەدەبیاتى وڵاتیش بوو، ڕاى کردە ڕۆژئاوا، پاش ئەوەى دەسەڵاتدارانى پۆڵۆنیا پاسپۆرتەکەیان بۆ نوآ نەکردەوە کاتآ لە ئەڵمانیاى ڕۆژئاوا دابوو. هەروەها لە مانگى کانوونى یەکەمى هەمان سالڕ یەکیەتى نوسەران بڕیارێکیان دەرکرد تێیدا بەتوندى ناڕەزایى خۆیان نیشان دا دژى چاودێرى کردنى توندو وتیژ کە بوە هۆى قەدەغەکردنى سێ نوسەر لە نوسین. بڕیارەکە داواى لە گەل کردبوو کە بەرگرى بکەن لە سەربەستى دەربڕینى بیروڕادا. ئینجا (جاسترون)ى شاعیر دەربارەى بڕیارەکە بە تەوسەوە گوتى: "دەسەڵاتداران بە گلدانەوەى هەورەتریشقەکان ناوەستن، بەڵکە ئەو هەورانەش گلدەدەنەوە کە دەبنە هۆى هەورەتریشقەکان". شتێکى ئاسایى بوو کە دەسەڵاتداران هەڵمەتێکى تووند وتیژ بکەنە سەر پۆلۆنیا لە هەموو وڵاتە کۆمەنیستەکان وتاوانى کۆنەپەرستى وگەڕانەوەى ڕەوڕەوەى ئەدەب بۆ دواوەیان بدەنە پالڕ، فکتور روسلسکى بە ناوى هەموو ئەدیبان وەڵامى ئەو تاوانەى دایەوە وگوتى: "دەستەواژەى گەڕانەوەى ئەدەب بۆ دواوە ئەوە دەگەیەنآ کە داڕێژگەیەکى نەگۆڕ وهەمیشەیى هەیە بۆ ئەدەب، لادان لەو داڕێژگەیەش سزادانى بە دواوەیە. ڕازى بوون بەو قسانە واتە لەناوبردنى توانایى داهێنان. ئەوە شتێکى ڕوون وئاشکرایە تا ئەو ڕادەیەى ئەو تاوانانە بەلامەوە گرنگیەکى ئەوتۆى نىیە. شت لە گۆڕان دایە، مەترسیەکى هەمیشەیى هەیە کە ئەو هەڵسەنگاندنە سەراوژێرانە ببنە یاسایەکى ڕووتى ئەدەب". گۆڤارى ڕەسمى حیزبیش (تربیونا لودو) هێرشێکى گەورەى کردە سەر ئەدیبان ویەکیەتیەکەیان وگوتى:" پاش 14 سالڕ لە حوکمڕانى گەل نەیان توانى شوێنێک داگیرکەن لەبەرەى کۆشش کردن لە پێناو بنچینە دانانى ڕژێمى نوآ ". هەمان شتیش لە چیکسلۆفاکیا وبۆلگاریا وڕۆمانیا ڕویدەدا. ئەدەب لە چکسلۆفاکیا و بولگاریا و ڕۆمانیا بە دواى یەکێک دا دەگەڕێت ڕزگارى کات لە تەونى جاڵجاڵۆکە گەل زەینى ڕوونە هەرکیز برینەکان لە یاد ناکات لە بڕیارى لێژنەى ناوەندى حیزب لە حوزێرانى ساڵى 1957 دا هاتووە: "ئەو مەسەلەیەى کە بووە هۆى مشت ومڕ لە نێوان ئێمە وچەند نوسەرێک پوختەکەى لە سۆنگەى ڕوونکردنەوەى چەند مەسەلەیەکى سیاسى وئایدۆلۆژى بوو وەک مەسەلەى پەیوەندى یان بە حیزبى کۆمەنیستى وسیاسەتەکەى، هەروەها پەیوەندیان بە دیکتاتۆریەتى پڕۆلیتاریا وتێڕوانینیان بۆ چەمکى سەربەستى" هۆى سەرەکى توڕەبوونى حیزب لە ئەدیبان ئەو جۆرە شیعرانە بوون: بۆ نموونەشیعرى (فرانتسک نشفتال): لە کۆنەوە جڕو جانەوەرە دڕندەکان وڵات داگیر دەکەن دەم نادەم دز و جەردەکان ئێسک و پەیکەرى گەل بەتاڵان دەبەن بۆ بازرگانى پێکردن فەرمانڕەواکانیش هەردەم مەعسومن دواى دەبنە ملهوڕى ستەمکار تاوانەکان لە کۆشک و تەلاریان هێلانە دەکەن درۆکان لەسەر کورسىیەکان بۆ هەتا هەتایى چاولێک دەنێن دەیانەوآ گەل بنوآ تا وەک ئاژەلڕ ڕاپێچى کەن بەڵام گەل زەینى ڕوونە هەرگیز زامەکانى لە یاد ناچآ؟! گەر چى گیانیش ئەمڕۆ بێدەنگ بێت با دەنگى زورناکەیان بەرز بێتەوە! با درۆ وفریودان لە دەمیان بزەى بآ! گەل هەر دەبآ لە چڕنوکى کارەساتا، ڕزگارى بآ و (سەربەستى)یش بەشکۆمەندى لەدایک بآ! بەڵام لە ڕاستیدا کەس ناتوانآ بە بارودۆخى ئەمڕۆى ئەدەبى چیکى دڵخۆشکەر بێت. گەورەترین دەسکەوتى ئەدەبى چیکى لە ماوەى سەدەى ڕابردوو وسەرەتاکانى ئەو سەدەیەش بزواندنى ویژدان وڕەخنەى بە هێزى کۆمەڵایەتى بنیات نەر بوو. ئەو دوو شتەش دوو دەرمانى تالڕ بوون کە (زولا وئەناتۆلى فرانس) بە فەرەنسایىیەکانیان پێشکەش کرد، (گۆگۆل وگۆرکێ)ش پێشکەشى ڕوسەکانیان کرد. بۆیە هەست دەکەین ئێمە پێویستمان بە شاکارێکى ڕەخنەیى هەیە کە گوزارش لە بیروڕا وئاوات وئاکار وڕەفتار وسروشتى چیکیەکان بکات لەو چل ساڵەى ڕابردوودا، ئەوەش چەند وەڵامێکە لە گۆڤارى یەکیەتى نوسەرانى چیکى بڵاوکرابویەوە. چەند پرسیارێک دەربارەى ئەدەبى چیکى لە سەردەمى کۆمەنیستیدا: "پ: بۆچى پەخشانى ئەدەبى هاوچەرخمان نە گەیشتۆتە ئاستى هونەرى ساڵى 1900 ؟!... و: چەنکە کارە ئەدەبیەکان بە شێوەىیەکى وشک وبآ گیان دێنە بەرهەم.. هەروەها بیرکردنەوەى زۆربەى ئەدیب وبیرمەندان بە کۆت وزنجیرى کۆنکریتى لە ناوەوە بەستراوەتەوە تەنانەت هەر هەوڵ وکۆششێک دەدرآ بۆ داهێنان ودروستکردن هەر لە لانکى خۆیدا دەکوژرآ وتیرۆر دەکرآ، بە چەند داڕێگەیەکى لەبەرکراو ووشک ئاڵوگۆڕى پێدەکرآ. ئەوەى کە زیانێکى زۆرى لە ئەدەبدا لەو ماوەیە کورتەدا ئەو بیروڕایە ساویلکە وساکارە بوو کە دەیگوت ڕاستى وهەقیقەت هەمووى دۆزراوەتەوە. ئەوەى لەسەر ئەدیبانە تەنیا نووسینە دەربارەى ئەو هەقیقەت وڕاستىیانە. سەربەستى پلانێکى ڕۆژئاوایە دژى سەربازگەى سۆڤیەتى لە بولگاریا بەر لە هەموو نمایش کردنێکى ڕۆمانى(ترس)ى (تیۆدۆر جینوف) یەکێک لە هونەرمەندان دەهاتە سەر شانۆ ئەم چەند دێرەى دەخوێندەوە: "ڕابەرایەتیمان بکە ئەى حیزب، ڕابەرمان بە! من ئامادەم قوربانى بە هەموو شتێک بدەم، ڕەوانەم کە هەندەران، گەر دەتەوآ لەو پەڕى دنیاوە بە دەنگتەوە دێم من ڕۆڵەى تۆم ئەى حیزبەکەم ئەگەر دەتەوآ، دەتوانى بم کەى بە وەزیر بۆ ئەوىهەموو ماڵێک بە تاجەگوڵینە بڕازێنمەوە بمدەرآ، تەنیا پلە وپایەکم بدەرآ چاکەکەت چەند بار وبار دەدەمەوە… شتێکى ڕوون وئاشکراشە کە چڵکاو خۆرێکى حیزب ئەو دێرانەى نووسىبوو نەک (جینوف) کە خۆى بەر لێشاوى هێرشەکانى ڕۆژنامە حکومەتیەکان کەوتبوو. چونکە قارەمانى ڕۆمانەکە لە گفتوگۆیەک لەگەلڕ بەکرآ گیراوێکىحیزب دەڵێت: ئاى کە تۆ شکستە نەفس وبێ فیزى لەگەلڕ هەندێک باش وڕوخۆشى بەسەر هەندێکیش چاکە دابەش دەکەى بەسەر هەندێکىتر گۆرەوى نایلۆنى پاریسى دابەش دەکەى ئاى جاڵجاڵۆکەیەکى گەورە چاوىلێمانە! بم بەخشە من وتۆ لە هەمان تەونى جاڵجاڵۆکەین دەبا بەدواى ڕزگارکەرێک بگەڕێین هەڵبەتە مەبەستى لە تەونى جاڵجاڵۆکەش لێژنەى ناوەندى بوو. بەناوبانگ ترین چیرۆک لە ماوەی خاوبوونەوەى ستالینزم بەدیارکەوت لە بولگاریا چیرۆکى(مەسەلەیەکى بێ بەڵگە) بوو لە نووسینى (ئەهیل ماتۆف) هەروەها چیرۆکى(خێزانى لاسکۆف) وچیرۆکى(نیستا کەمۆف) بوو کە باسى چەوساندنەوەى هەژاران دەکات بەدەست دەوڵەمەندان لەناو کۆمەڵگەى کۆمەنیستىدا. حیزبى کۆمەنیستیش ئەو هەوڵو تەقەلایانەى تاوانبار کرد بە گەڕانەوە بەرەودواوە هەروەها بە بوختان هەڵبەستنى کۆنەپەرستان لەدژى پێشکەوتن دا. (ستربانۆف) کە یەکێک بوو لە ڕابەرانى نوسەرە کۆمۆنیستیەکان لە بولگاریا جاڕى هەڵگەڕانەوەی لە کۆمەنیستىدا، کاتێک داواى تیورى دابڕاندنى هونەرى کرد لە سیاسەتەکانى حیزب. چى نەمابوو حیزب لە حەژمەتا شێت وهار بێت بۆیە سەر لەنوآ دەستى کردە گرتن وگەف وگورەشە لێکردن وچاودێرى کردن. لەبەردەم ئەم کارانە نوسەران جاڕى مانگرتنێکى سەرتاسەری بآ دەنگیان دا. ڕۆژنامەى حیزب(بەرەى ئەدەب)وتارێکى دەربارەى ئەدیبە مانگرتوەکان نووسى تێدا گوتى: "مەسەلە مەسەلەى ئەدیب ونوسەرانى سەلبى وبەرزەفڕ نىیە، بەڵکو مەسەلە مەسەلەى وەبەرهێنانى ئەو بێدەنگىیەیە وەکو هۆیەک بۆ بەرهەڵستى کردنى بیروڕاکانى حیزب لە بوارى ئەدەبدا. ئەو نوسەرانە هەمیشە بآ دەنگ نین، بە پێچەوانەوە لە خۆیان چەنەباز وزۆربڵآ تر نىیە کاتێک لە سەکۆى تایبەتى خۆیانەوە قسە دەکەن". لە کانوونى دووەمى 1958 ئیتر حیزب سەبر وئارامى لێ بڕاو وئەدیبانى تاوەنبار کرد بە گێڕانى پیلانێکى ڕۆژئاوایى دژى بەرەى سۆڤیەتى لە ژێر پەردەى بانگەوازى کردن بۆ دروشمە فریودەرەکە: (سەربەستى نووسەر). حیزب بیر و هۆشى ئەدیبان پاوان دەکات بەڵام لە ڕۆمانیا، کە چەوساندنەوەى ڕوسى هەر لە سەرەتاوە لەو پەڕى تووند وتیژى دابوو، ئەدیب ونوسەرانى تاوانبار کرد بە (ڕاکردن)، ڕاکردن لە بابەتە سیاسىیە کۆمەنیستىیەکان بۆ بابەتە ئەندێشەیىیەکان، هەروەها تاوانبارى کردن بە متەق لە خۆبڕین لە پاش کۆنفرانسى بیستەمى حیزب وڕوداوەکانى شۆڕشى هەنگاریا لە ساڵى 1956.کاتێک ئەدیبانى ڕۆمانیا لە بازنەى (بآ دەنگى)یەکەیان دەرچوون، ولە (ڕاکردن)، کە گەڕانەوە دەم و دەست هەڵوێستى هێرشیان گرتەبەر. جا کاتێک ئەوەى پێیان بوو گوتیان، ئەو جارە حیزب تاوانبارى کردن بە لادان وتەگەرە نانەوە بە مەبەستى ئیفلیج کردنى حیزب وکارەکانى. هەتا ڕۆژنامەکانى هەنگاریا وئەڵمانیاش لە خەشم وقینى حیزب ڕزگارى نەبوو چونکە دەهۆڵیان بۆ بیروباوەڕى زیان بەخش لێدەدا. بەڵام ئەم هەموو شتانە ئەدیبانى نەپریگاندەوە لە بەردەوام بوون لە جەنگ گێڕان دژى ئاراستەکردنى حیزب وپاوانکردنى بیر وهۆشى ئەدیبان، ئینجا(تودو ئەرگازین)کە مەزنترین شاعیرى سەرتاسەرى مێژووى ڕۆمانیا بوو، سیمینارێکى خوێندەوە تێیدا ستایشى(سانت ئوگستین)ىکرد ووەسفى کرد بەڕۆشنبیرێکى مەزن، هەروەها گوتى: من زۆر دەترسم لەو کەسانەى کە بە درێژاى ژیانیان لە کتێبێک زیاتریان نەخوێندۆتەوە. ئەو قسەیەش ئاماژەیەکى پەنهانى تێدابوو بۆ گزیرە نیمچە ڕۆشنبیرکانى پۆلیسى سیاسى. لە ئەڵمانیاى ڕۆژ هەڵات دابەزینێکى سامناک لە ئاستى بەرهەم هێنانى ئەدەبى وهونەرى ڕژێمە کۆمەنیستیەکان بەرگرى ئاڵ و گۆڕى ڕۆشنبیرى ئازاد ناگرن هەوڵى سەپاندنى دیکتاتۆریەتى سەرتاسەرى بەسەر ئەدەب لە ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات لە بارودۆخێک بەڕێوەچوو ئەنجامەکانى تیشکێکى تایبەتى دەخاتە سەر بابەتەکەمان. ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات –یان ئەڵمانیاى دیموکراتى_ هەروەک کۆمەنیستەکان ناوی دەبەن، سێیەکى نەتەوەى ئەڵمانیاى بەش بەش کراو پێک دێنێت. بە پێچەوانەى وڵاتەکانى ترى ژێر چەپۆکى کۆمەنیستى، ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات بەتەواوى لە جیهانى دەرەوە دانەبڕابو، چونکە لە رێگاى بەرلین پایتەختى دوولەت کراودا سآیەکى لاوانى ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات توانیان ڕابکەن بۆ کەرتى ڕۆژئاوا. بۆیە ڕژێمى کۆمەنیستى کەم وکورتىیەکى زۆرى هەبوو لە ژمارەى خوێندکارانى زانکۆ ومامۆستایانى، هەروەها هەمان گیروگرفتى هەبوو لە ژمارەى پزیشک ومامۆستا وئەندازیار ونووسەر وهونەرمەندان. جا لەسۆنگەى ئەوەى ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات بە تەواوى دانەبڕابوو لە کەرتى ڕۆژئاوا، هەروەها لەبەر نەبوونى بەربەستى زمانەوانى لە نێوانیاندا، ڕژێمى کۆمەنیستى هەردەم لە ژێر کارتێکردنى بارودۆخى ڕۆشنبیرى ئەڵمانیاى ڕۆژئاوادا بوو. کۆمەنیستەکان ئەوەى لە توانایان دابوو کردیان بۆ سنوردارکردنى پەیوەندىیە ڕۆشنبیرىیەکان لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، بەڵام بەو کارەیان کۆمەنیستەکان سەلماندیان کەوا لەوە لاوازترن بەرگەى ئاڵوگۆڕکردنى ڕۆشنبیرى ئازاد بگرن لەگەلڕ وڵاتانى ترى جیهاندا. هەلڕ ومەرجى نوسەران وهونەرمەندان لە ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات لە خاڵێکى گرنگدا جیایە لەگەلڕ ئاوەڵانیان لە وڵاتەکانى ترى کۆمەنیستدا، چونکە لە ڕاستیدا سەربەست بوون لە هەڵبژاردنی یەکێک لە دوو کەرتەکان. جا هیچ بیانویەکیان نەبوو بۆ گومان کردن لە دڵسۆزیەتى وسەرڕاستى ئەو ئەدیبانەى کە مانەوەیان هەڵبژارد لە کەرتى دیموکراتى بۆ بەژدارىکردن لە سەرلەنوآ بنیات نانەوەى وزەى گەل وهەوڵى چارەسەرکردنى کۆمەنیستى، بەڵام زۆربەیان بەشیان زیندان ودورخستنەوە بوو. لەسەر دەمى نازیەکان لە ئەڵمانیا ژمارەیەکى زۆر لە نوسەرە چەپڕەوەکان هەنگاویان نا بەرە وکۆمەنیستى یان بوونە هەڤاڵانى ڕێگا. لە نوسینەکانى ژمارەیەکى زۆر لە ئەدیبانى وەکو(بیرتهولد بریخت) و(ئانا سیفرز) و(ویلى بریدل) و(بیرنهارد کیلەرمان) و(هانزڤالد) وگەلێکىتر مرۆڤ دەتوانآ سەرنجى ئاراستەکردنى حیزبى تێدا بەدى بکات. هەرەسهێنانێکى گشتى لەکارە ئەدەبیەکان ئەگەر بەراوردى ئەو کتێبانەى (ئانا سیفرز ویلى بریدیل) بکەین، ئەوانەى بەر لە سەپاندنى دیکتاتۆریەتى سەرتاسەرى بەسەر ئەدەب نوسراون لەگەلڕ ئەوانەى لە پاش سەپاندنى دیکتاتۆریەت نوسراون، دەبینین لە بەرهەمەکانى یەکەم هەست بە تەزو وموچرکى خۆش وسۆزى شۆڕشگێڕى وگەشبینى مرۆڤایەتى دەکەیت، بەڵام ئەو بەهایە جوان وبەرزانەى هەربەتەواوى ون بوونە لە بەرهەمەکانى دووەم کە نوسەر بەپێى ئاراستەکردنى حیزب نوسیویەتى. ئەگەر چاو بەنوسینەکانى (برێت) بخشێنین هەتا ئەوانەى لە پاش 1945وە نوسراون، بەلایەنى کەمەوە ئەوانى رێى چاپکردنیان پێدرا بوو، دەبینین بیروبڕواى راستگۆیانەى تێدا نىیە، هەتا نوسەرانى کۆمەنیستیش ئەو بیروڕایەى پسپۆرانى ئەدەبیاتى ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵاتیان دەسەلماند، بەڵکو هەندێک لە ئەندامانى حیزبى کۆمەنیستیش لەسەر ئەو ڕایەبوون. شاعیرێکى وەک (جوهان بیخەر)ئەو ڕۆژە وەک شاعیرێک مرد کە دەستى کردە شعر هۆنینەوە لە ژێر سایەى دیکتاتۆریەتى ڕێبازى کۆمەنیست. کەسانێک لەگەلڕ نابەڵەدیان بە هونەر وئەدەب بە هەموو توانایانەوە هەوڵیان دەدا ئەدەب وهونەر کۆت وزنجیرکەن وملى پێ کەچ کەن بۆ ویست وئارەزووى خۆیان، لە ڕێگاى سەپاندنى سروشتى پڕوپاگەندەى بەسەر نێوەڕۆکى نوسیتەکاندا، هەروەها سەپاندنى شێوازێکى سادە وساویلکەى وەها کە چەشەى سەرەتاى یان تێر بکات. ئەوەشى بە موو لایدابا لە دروشمەکانى مارکسیسزم زۆر بآ شەرمانە پەڵەى بورژوازى چەپەڵیان بە نێو چەوانى وەدەنا. پڕۆفیسۆر ومێژوونوسى ئەدەب (هانز مایەر) لەو دوو سیمینارەى دەربارەى بابەتى ئەدەب لە ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات خوێندنەوەى، بەراوردێکى کرد لە نێوان دەوڵمەندى وقوڵى ئەو بەهرە بەرزانەى کە بەدیار کەوتن لە نێوان ساڵى 1914 وساڵى 1933 ولە نێوان ئەو بآ ئاستىیە ولاوازىیە ئاشکرایەى بارودۆخى ئەدەبى هاوچەرخى ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات. هەروەها بەتوندى دابەزىیە سەر ئەو تیۆرە ستالینیەى کە دەڵێت ئەدیبان ئەندازیارى گیانى مرۆڤن وگوتى: " گەلێک دژوار وئەستەمە زانستە تەکنەلۆژىیەکان بەراورد بکەین بە کارە ئەدەبىیەکان، چونکە ئەندازیار ناتوانآ بە هەوەسى خۆى دەست تێوەرداتە گیانى مرۆڤایەتى " هۆى لاوازى و بآ کرۆکى ئەدەبى ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵاتى گەڕاندەوە بۆ نوشوستى لە چارەسەرکردنى هونەریدا سەربەخۆ وجیا لە زانست وسیاسەت. ئینجا داواى سەربەستى لێکۆڵینەوەى ئەدەبى کرد لە ئەدەبى هاوچەرخدا، جا ئەو ئەدەبە بورژوازى بێت یان نا، هەروەها دوپاتى کردەوە لەسەر ماوەدان بۆ لێکۆڵینەوە وتوێژینەوەى ئەدەبى بە فراونترین شێوە. هەروەها گوتى: "پێویستە لێکۆڵینەوە وخوێندنەوەى کافکا بە کارێکى نهێنى وبە تەنیا لە تاریکى ئەنجام نەدرێت، هەروەها پێویستە بایەخ دان بە فولکزا یان بە ویلدەر بە کارێکى لادەرانە وناشەرعیانە دانەنرآ". لە ئاکامدا پرۆفیسۆر مایەر بە توندترین شێوە سەرزەنشت کرا لە سۆنگەى تیۆرەکانى، بەڵام سەرنوسەرى گۆڤارى (ئەدەبى ئەڵمانیاى نوآ) باسکى هەڵکرد بۆ بەرگرى کردن لە پڕۆفیسۆر، گوتى کەس لە ئێمەى ڕۆژنامەنوسانى گۆڤارە ئەدەبیەکان لە پڕۆفیسۆر مایەر چاکتر نازانێت کە ئێمە لە ساڵانێکى نەهات و نابوت دا دەژین، جا کاتێک مێژوو نووسێکى ئەدەبى پەنجە دەخاتە سەر برینەکان و هۆیەکان ئاشکرا دەکات، پێویستە بەڕێزەوە پێشوازى لێ بکرێت نەک بە سەر زەنشت کردن وگاڵتە پێکردن. شاکارە هونەریەکان توشى نەزۆکى یەکى تەواو هاتوون ئەڵمانیا لە پێش سەردەمى هیتلەر بەڕابەرى جیهانى شانۆ ونواندن دەژمێردرا دراما نوسان ودەرهێنەران وبەرپرسانى جل وبەرگ لە چڵە پۆپەى هونەریدا بوون. ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات دەیتوانى پشت بەو پاشماوە وکەلەپورە ببەستآ، بە تایبەتى لەگەلڕ بوونى مامۆستاى کارامەى گەروە وبەرزى وەک برێخت وگەلێکىتر لە درامانووسە کۆمەنیستەکان ئەگەر هاتباو بە ئاراستە کردنەکانى حیزب دەست نەخرابایە نێو کاروبارەکانیان. گۆڤارى (شانۆ) کە حیزبى کۆمەنیست دەرى دەکرد، لە ژمارەى ئازارى ساڵى 1957 گوتى: "چل شانۆگەرى لە سەرجەمى شێست وچوار شانۆگەرى لە یەک جار زیاتر نمایش نەکران لەبەر ئەو بآ ئیقبالیەى کە بەخۆیانەوە دیت، ئەوانى تریش لەبارترینیان لە پێنج جار زیاتر نمایش نەکران". ئینجا گۆڤارەکە گلەیى دەکرد لە دەست ئەو بایەخە زۆرەى کە ئەدیبان دەیاندا بەدراما وچیرۆک وڕۆمان نووسانى ڕۆژئاوایى وەکو سامۆیل پێکت، وکوکتو وجید وفولکنەر، لە جیاتى ئەوەى هانى ئەدیبە تازە پێگەیشتوەکانى وڵات بدەن. ئەو سکاڵا وگلەیىیە کە لە ناوەڕۆکەوە ئاماژەى بۆ دەستەى هونەر مەندانى شانۆ وڕابەرانى دەکرد کارى لەهیچ یەکێک نەکرد، بە تایبەتى ئەگەر بزانین وەزارەتى ڕۆشنبیرى ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات، هەردەم لە نێوان بەرز ونزم وگرژبوون وواڵا بوون دا بوو. ئەو بارودۆخەش بوە هۆى ڕێکخستنى زنجیرەیەک لە خۆپیشاندان وپشێوى لە بەرلینى ڕۆژهەڵات وچەند شار وناوچەیەکى تر، لە دوایدا فشارى ئەو بارودۆخە ناچارى کردن سیاسەتێکى نوآ بگرنەبەر. گۆڤارى(کالتشر بوند)یش لە حوزەیرانى 1953 دا نوسیبوى: " ڕۆشنبیران کۆشش دەکەن لە پێناو بەدیهێنانى سەربەستى بیروڕا لە هەموو بوارێکى لێکۆڵینەوە زانستى وئەدەبىیەکان، دەست تێوەردان وخۆتآ هەڵقورتاندن دەسەڵاتدارانى وڵات پێویستە دەم ودەست ڕابگیرێت، پێویستە ڕۆژنامەگەرى وئێزگەکان ئەو ڕاستىیەیان لێ ون نەبێت کە جەماوەر هەردەم ئاگادرارى هەوالڕ وزانراوە ڕاستەکانە". لە پاش چوار ڕۆژ ئەکادیمیاى هونەرەکان لە ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات پێشنیارێکى شۆڕشگێڕانەیان خستە ڕوى حکومەت تێیدا داوایان لە حکومەت کرد ڕاوێژ بە ئەوان بکات بەر لەوەى هەر یاسایەکى پەیوەنددار بە ئەدەب وهونەر دەربکات. (جروتهول)ى سەرەک وەزیرانیش لە وتارێکىدا لە بەردەم لێژنەیەکى ناوەندى پەیمانىدا بە لابردنى (هەندێک کۆسپ وتەگەرە لە بەردەم داهێنانى ئەدەبى وهونەرى وپەیمانىدا کە لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەو کۆسپ تەگەرانە نەمێنن) ئنجا دانى پێداهێنا وگوتى:" داهێنانى هونەرى ئەوەندە بە خێرایى لەتەوەرەى حیزب ودەوڵەت دەخولێتەوە تا ئەو ڕادەیەى تووشى نەزۆکیەکى تەواوى کردوە". هەروەها بەڵێنیشىدا کە سنورێک دابنێت بۆ ئەو ڕفتارە ناحەز ودزێوانەى کە لە هەندێک ئەندامانى حیزب وبەرپرسان دەردەچێت لە دژى هونەرمەندان وبەرهەمەکانیان. بەڵام هێشتا زایەڵەى ئەو بەڵێنانەى لە گوێى خەڵک زرینگەى دەدایەوە کاتێک لێپرسراوان بەڵێنەکانیان لە بیرەخۆ بردەوە لە پاش ئەوەى پشێوى وشلەژان کەمێک هێدى بوونەوە. لە 19ى تشرینى یەکەم هەر (جروتهول) بڕیارى دا: "دەوڵەتەکەمان ناتوانآ دەست لەمافى ئاراستەکردنى ئەدەب وهونەر هەڵگرێت". ئاڵاى حیزب لەسەرەوەى ئاڵاى ڕۆشنبیرى و هونەرە کاردانەوەى هونەرمەندان گەلێک توند وتیژ بوو، هەتا کۆنفرانسى چوارەمى نوسەران کە بڕیاربوو لە ئایارى ساڵى 1954 ببەسترێت، بە فەرمانى دەسەڵاتداران دواخرا بۆ سەرەتاکانى ساڵى 1956. لە ساڵى 1955 دکتور (ویلهەم جیرنوس) کە ئەندامێکى باڵاى حیزب بوو هێرشى بردە سەر(واڵتەر فیکتۆرى) نووسەر چونکە گوتبووى: "بەهرە وبلیمەتى زگماکى نوسەر لە داهێنانى ئەدەبیدا ڕۆلێکى باڵاتر دەگێڕێت لە ئیلتیزامی ئایدیۆلۆژى". (دکتور جرینوس) لاى وابوو کە ڕوونى ئایدیۆلۆژی وباوەڕ بە رٍِِێباز دوو هۆى هەرە گەورە وسەرەکین لە بڕیارى هەڵسەنگاندنى بەرهەمى ئەدەبى سۆشیالیستى. لە کۆنفرانسى چوارەم بریدل کە کۆمەنیستێکى کۆن ولە نوسەرە بەرایەکانى ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات بوو لە (جرینۆس) هاتە دەنگ وگوتى: "ئایا دکتور جرینۆس وادەزانآ ئێمە هەر کە ئەو قسانەمان گوآ لێ بوو دەسبەجآ ڕێگا وروگەمان دەگۆڕین، وە بە دڵێکى پڕ لە جۆش وخرۆشەوە دەپەرژێینە سەر کارە نوێیەکانمان؟! ئەوە چۆن ڕفتارێکە؟! حەزدەکەم بزانم بە چ هەقێک ئەو جۆرە قسانە دەکرآ ودەنووسرآ؟!". پاش دوو ڕۆژ لە تەواوبوونى دانیشتنەکانى کۆنفرانسەکە (لودیگ وین) چیرۆک نووسى ناودارى حیزب وەڵامى حیزبى بڵاوکردەوە وتێیدا بڕیارى حیزبى دوو پات کردەوە لە ئەدیبان وهونەرمەندان بە پێویستى توێژنەوەى مارکسیزم ولینینزم سەر لە نوآ بە قووڵى وبەوردى. لە کۆتایى دا گوتى: "ئەگەر والتەر ڤیکتۆر ئاڵاى هونەرى بەرز کردبێتەوە ئێمەش مافى ئەوەمان هەیە ئاڵاى حیزب لە سەرەوەى ئاڵاى هونەر بەرز بکەینەوە بەڵکو دەبێت ئاڵاى حیزب لە سەرووى هەموو شتێکى تر بێت". لە پاش کۆنفرانسى بیستەمى حیزبى کۆمەنیستى سۆڤیەتى ماوەى واڵابوونى دووەم دەستى پێکرد، ئەو ماوەیە بە جۆشان وتەقینەوەى جەماوەرى لە گشت کەین وبەینى جیهانى کۆمەنیستى دەناسرێتەوە، نوسەرانى ئەڵمانیا هەوڵیاندا ئەو پەڕى سوود وەرگرن لەو دەرفەتە، بیروڕاى بوێرانە ونوسینى ئازاد بەدیار کەوتن بەجۆرێک ئەدیبان لە پاش شۆڕشى سپى پۆڵۆنیا وشۆڕشى خوێناوى هەنگاریا ببونە مایەى ناڕەحەتى ودڵەڕاوکێى پۆلیسى سیاسی کە بەو بارودۆخە هەراسان ببوون. لە تشرینى دووەمى ساڵى 1956 دا پڕۆفیسۆر( وۆلف غانگ هایخ) سە نووسەرى گۆڤارى (فەلسەفەى ئەڵمانى) گیرا بە تاوانى پیلان گێڕان بۆ سەرنگوم کردنى ڕژێمى فەرمانڕەوایى. لە پاش ئەو گرتنە بە ماوەیەکى کەم ژمارەیەکى زۆر لە ئەدیب وڕۆژنامەنوس وچاپکەر وخوێندکارانى زانکۆ گیران. هەروەها (مارتین بوچەر) یش لەسەر نوسەرى ڕۆژنامەى (فوشین پۆست)دەرکرا بە تاوانى بڵاوکردنەوەى وتارى (غوملکا) بەسەر ئەندامانى حیزبى کۆمەنیستى پۆلەندى. ئینجا پڕۆفیسۆر(هاریج) لە زیندان یاداشتێکى ئامادەکرد وویستى بیگەیەنێتە لێژنەى حیزب وهەروەها دانەیەکى ڕەوانەکردە باڵوێزخانەى سۆڤیەتى لە ئاکامدا دە سالڕ زیندانیان کردە کاڵاى باڵاى، ئەمەش چەند بڕگەیەکى ئەو یاداشتەیە: " ئێمە نامانەوێت نکۆڵى بکەین لە مارکسیسزم ولینینزم بەڵکو دەمانەوێت ئازادى بکەین لە کۆت وبەندى ستالینزم. ئێمە دەمانەوآ بە ڕێگایەکى ڕەوا وشەرعی بیروڕاکانمان لە ناو حیزب بهێنینە دى، بەڵام ڕەواى کارەکانمان دەگاتە چڵەپۆپەى کاتێک سەرکردایەتى ئێستاى حیزب بە ڕێگایەکى ناڕەوا ڕەفتارمان لەگەڵدا بکات…لێکۆڵینەوە وتوێژنەوە لە ناو حیزب بە تەواوى خنکێنراون هەروەک چۆن ڕۆژنامەگەرى خنکێنرا، کەچى لەگەلڕ ئەوەشدا ئەو نابووتىیەى کە چینى کرێکاران دووچارى هاتووە بە ئەنجامى پیلانەکانى بەکرێگیراوانى ئیمپریالیزم لێکدەدرێتەوە. ئێمە دەمانەوآ لە ناوەوە چارەسەرى گیروگرفتەکانى حیزب بکەین. پێویستە دەست بەسەرداگرتنى ئەندامانى حیزب لە ڕێگاى دام ودەزگاى حیزبەوە نەمێنآ. هەروەها مەترسى هەڵگیرسانى شۆڕشى جەماوەرى لە کۆمارى ئەڵمانیاى دیموکراتى هەر لە گۆڕآ دایە ئەگەر بێتو ستالینىیەکان هەر لە لوتکەى دەسەڵتداریەتى بمێننەوە" تاوانى هاریخ ئەوەندە بوو کە بە سەربەستى ڕێنمویەکانى کۆنفرانسى بیستەمى حیزب لێک دایەوە کەلە مۆسکۆ بەسترا بۆ بەرفراوان کردنى دیموکراتى ولەناو بردنى بەستەڵەکى دۆگماتیکى. پڕۆفیسۆرى هەنگارى جۆرج لۆکاش ناودارترین ئەدیبى مارکسى بوو لە جیهانى کۆمەنیستى هەروەها یەکێک بوو لە ڕابەرانى شۆڕشى بەلشەفى هەنگارى لە ساڵى 1919، هەروەها ئامادەى چەندەها کۆنفرانس وکۆبوونەوەى نێودەوڵەتى ئەدیبان وڕۆشنبیران بوە لە یەکیەتى سۆڤیەت، شاکارە هونەرىیە بەرزەکانى لەلایەن ڕابەوایەتى کۆمەنیستى پەسەند کرابوو. هەتا دەسەڵاتدارانیش لە ئەڵمانیاى دیموکراتى هانى نوسەرانیان دەدا بۆ خوێندنەوەى دانراوەکانى، بەڵام تەنها لەبەر بەژدارى کردنى چەند شاگرد وئەدەب دۆستانى لە شۆڕشى هەنگاریا دەسەڵاتداران داوایان لە نوسەران کرد (خۆیان لە بیروڕا زیان بەخشەکانى لۆکاش دورە پەرێز بگرن). لە سالڕى 1957 سەردەمى فشار وزۆرەملێیى سەرلەنوآ گەڕایەوە کەواى لە ئەدیبانى ئەڵمانیا کرد بە تەواوى متەق لە خۆیان ببڕن وبآدەنگ بن، ڕەخنەگرتنى ئاشکراش باوى نەما. ئەدیبانیش لە دانیشتنە ڕەسمیەکانیاندا تەنها چەند بڕیارێکى سادە وڕووکەشیان دەردەهێنا بۆ لایەنگرى کردنى حیزب، بەڵام (ئولبرێخت) هێزى لەبەر بڕا، هێندەى هانى نوسەران بدات ولێیان بپاڕێتەوە تا بنووسن وبەرهەم بێنن، بەڵام کەس گوێى پێ نەدا. ئەو مانگرتنە لە نوسین وقسەکردن دا بووە هۆى هێنانەکایەوەى ماوەیەکى کورتى واڵابون بەڵام جەنگى گوریس کێشەکآ هەر بە تووندى بەردەوام بوو لە نێوان نووسەر وگزیرى پۆلیسدا. ئەدیبانى چین دوچارى دڕندەترین هەڵمەتى ڕق و ڕیسواکردن دێن شێوازى چینى ستالینزم لە گەلڕ دوایى هاتنى هەڵمەتى سوپایى ساڵى 1949 گزیرە پۆلیسەکانى ماوتسى تونگ کەوتنە خۆ بۆ بەکۆمەنیست کردنى گەلى چین لە نێوان شەو وڕۆژێکدا. بڕیار وڕاپۆرتەکانى حیزبى کۆمەنیست دوپاتى دەکەنەوە کەوا پاکسازیکردنى لاشەیى چینە نەیارەکان وڕۆشنبیرەکان بەزەبر وزەگ تربوون لەوەى لە ڕوسیا وڕۆمانیا ئەنجام درا. ئەوانەشى کە مابوون شێوازى چینى ستالینزمیان گرتەبەر بۆ بە کۆمەنیست کردنیان. ئەو هەڵمەتە پاکسازیانە بۆ سەرپآ سپاردن ومل پآکەچ کردنی نەیارانى شۆڕش بە هوراکێشان وبەزم وشایى پێشوازى لێ دەکرا لە لایەن ڕابەر وسەرکردەکانىحیزب. بە پێى بیروڕاى(لوجیشینگ: سەرۆکى پۆلیسى نهێنى) بەرگرى کردنى کۆمەنیستى بە چەکى پیاوە چەتەکان ئەنجام نادرآ بەڵکو لە دڵى ملیۆنەها ئەنجام دەدرآ، بۆیە دروشمى (دڵەکان بدەن بەدەستەوە)ى داهێنا لە جیاتى چەکەکانیان بدەن بەدەستەوە. هەروەها گوتى: "نەیارانى شۆڕش دوو ڕێگایان لەبەردەم دایە: ڕێگاى مردن بۆ ئەوانەى بەرگرى دەکەن. دووەمیان ڕێگاى ژیان بۆ ئەوانەى دان بەتاوانیان دەنێن. دانپیاهێنانیش چاکترە لە نکوڵى لێکردن". (هان سوین) لە یەکێک لە چیرۆکەکانى باسى هەڵەکانى پاکسازى لاشەیى دەکات ودەلێت:"... دەهۆڵەکان دەنگ دەدەنەوە، بڵندگۆکان زایەڵەى دێت، دروشمە فریودەرەکانیش دار ودیواریان داگیر کردبوە، بەجۆرێک ئەو شتانە بونەتە ڕۆتینێکى ڕۆژانە. لە شەنگەهاى پۆلیس ناچار بوو بەدرێژى رۆخى ڕوبار پەرژین دانێن بۆ قەدەغەکردنى خەڵک لە خۆکوژى، هەتا واى لێهاتبوو خەڵکى دەترسان لە دەوروبەرى ساختمانە بەرزەکان هاتوچۆبکەن لە ترسى ئەوەى نوەوکا لاشەى خۆکوژانیان بەسەردا بەربێتەوە". پیاوانى پۆلیسى ماو گەلێک سەرکەوتوو بوون لە دەوڵەمەنکردنى زمان بە دەستەواژەى نوێی وەک (دەماغ شۆردن) (ئاراستەکردنى بیروڕاکان) (کلک بڕینى بەهایە کۆنەکان) (ئاکارى ناحیزبیانە)…هتد. بەو شێوەیە تۆقاندن چینى کردە سەربازگەیەکى پۆلیسى مەزن، تێیدا خەڵکى بە ئەشکەنجەدانى لاشەیى ودەروونى ناچاردەکران بۆ دانپێداهێنان. بەو شێوەیە دەبوایە گەلى چین(کلکى بەها کۆنەکانیان ببڕن) کە ڕەگى دەگەیشتە سەردەمە دێرینەکان، هەروەها دەبوایە خۆشیان ڕزگار بکەن لە شێوازى کلاسیکى ژیان ونکوڵیان کردبایە لە سروشت وڕۆشنبیرى نەتەوایەتى خۆیان، بە کورتى دەبوایە ببن بە گەلێکى کۆیلە وهەردەم دەست لەسەر سنگ بۆ جێبەجآکردنى فەرمانەکانى ئاغا ستەمکارەکانى حیزبى کۆمەنیستى.. ماوتسى تونگ ودەستەو دایەرەکەى ویستیان لە ماوەیەکى کورت ئەو گۆڕانکاریانەى لە سۆڤیەت ئەنجام دران بەسەر چینى بسەپێنن، ئایا تۆ بڵێى لەبەر فراوانى خاک وزۆری ژمارەى دانیشتوان بوو ویستیان چین بکەن بە کۆمەنیستى؟ یان مەبەستیان لەناو بردنى یەکێک لە دێرینترین وبەرزترین شارستانێتى مرۆڤایەتى بوو؟ یان ویستیان پەکین بکەنە پایتەختى جیهانى کۆمەنیستانى ئاسیا بەلایەنى کەمەوە؟ تآ ناگەین. ستەم کارانى سۆڤیەت 16 ساڵیان پێچوو بۆ دامەزراندنى دیکتاتۆریەتى سەرتاسەرى بەسەر ئەدەب، ئەوە بوو لە ساڵى 1934 لەخۆبوونەوە، بەڵام لە چین هەموو هەنگاوەکان لە ماوەیەکى پێوانەیى کورت وزۆر بەتووند وتیژ و دلڕڕەقانە هاوێشتران کە بووە هۆى کوشتنى سەدەها نوسەر و زیندانکردنى هەزارانیش. ڕابەرە کۆمەنیستەکانى چین بڕوایان بە چارەسەرکردنى مرۆڤ هەبوو لە رێگاى لاشەیىیەوە، بۆیە دەبینین هەزاران ڕۆشنبیر وهونەرمەند وزانا وئەدیبیان بێگارکرد لە کارە لاشەیىیە قورسەکان بە مەبەستى سەر لە نوآ بنیات نانەوەیان. قەسابخانەکانى فاشیستەکان یارى منداڵانە لە چاو قەسابخانەکانى کۆمەنیستەکان قۆناغى یەکەمى فشارکردن لەسەر ئەدەب لە ساڵى 1955 کۆتایى هات کاتێک ماوتسى تۆنگ جاڕى دروشمە بەناوبانگەکەیدا: (دەبا سەدەها خونچە بپشکوآ) کاردانەوەى ئەدیب ونوسەران زۆر خێرا بوو، هەر کەس لەلاى خۆیەوە ئەو هەلەى قۆستەوە ودەستى کردە نووسین بە سەربەستى هەتا واى لێ هات ڕابەرانى حیزب دوچارى چورتم وچەپۆکێکى توند هاتن. چونکە هونەرمەندان هەموو جۆرە چەکێکیان بەکار هێنا بۆ هێرش کردنە سەر ڕژێمى ستەمکار. هێرشەکان توند وتیژتر بوون لەگەلڕ هەڵایسانى شۆڕشى هەنگاریا. ئەوەى خوارەوەش نموونەیەکە لەو بابەتانە کە لەو ماوەیە دەنوسران کە بریتىیە لە نامەیەکى پرۆفیسۆر (یانگ کین شان) بۆ (ماوتسى تونگ) تێیدا دەڵآ: " دەستورمان سەربەستى نیشتەجێ و گواستنەوەى بە هاوڵاتیان ڕەوا دەبینێ، بەڵام لە ڕاستیدا لە نێو پێنج سەد ملیۆن جوتیار تەنها یەکێکیان مافى گواستنەوەى لە لادآ وە بۆ شار پآ نەدرا. لەلایەکى ترەوە دەستور دوپاتى دەکەنەوە کەوا سەربەستى هاوڵاتیان پارێزراوە بەڵام لە ماوەى هەڵمەتەکانى مل پێکەچ کردنى دوژمن ونەیارانى شۆڕش ئەو سەربەستىیە بە دڕندەترین شێوە پێشێل کرا، کاتێک خەڵکانێکى لە ژمارە نەهاتوو زیندانى کران ویان کوژران. جا ئەو ڕەفتارانە جگە لە جەوروستەم چى پآ دەڵێن. ئنجا نۆرەى ڕشتنى جامى ڕق وقینە هات بەسەر ڕۆشنبیران ئەوانەى دوچارى ئازار وئەشکەنجەیەکى وابێ بەزەییانەکرد هەتا جوتیارانیش ئامادە نین ئەو ڕەفتارانە بکەن لە گەلڕ دەرەبەگەکان. ژمارەى ئەو ڕۆشنبیرانەى کە جۆرى مردنى خۆیان هەڵبژاردبە خۆفڕێدان لەسەر بانەکان یان خۆ هاوێشتنە ڕوبار یان بەژەهر نۆشتن یان بە بڕینى خوێنەڕۆیان گەلێک لەوە زۆرترن لە ژمارە بێن. ئەگەر قەسابخانەکانمان بەراورد بکەین لە گەلڕ ئەو قەسابخانەى کە فاشیزمەکان لە شارى( نوشوستى) کردنیان دەبینین هى ئەوان یارى منداڵانە لە چاو ئەوانەى ئێمە"!! (هیباو)ى ڕۆژنامەنوس دەربارەى بڵاونامەکانى سەر دیوار (دیوارنامە) کە خوێندکارەکانى زانکۆ بڵاویان دەکردەوە، نووسى: "بەر لە ماوەیەک دەنگى هەورە تریشقەى بەهار بە چاکى نەدەبیسترا بەڵام ئێستا خونچە گوڵەکان گەشاونەتەوە ئەوەش بوە هۆى بەدیار کەوتنی یەکەم ڕۆژنامەى ڕەخنەى زانکۆیى لەسەر دیوارەکانى زانکۆى پەکین لە 19ى ئایار. ئینجا دوا بە دواى ئەو چەندین بڵاونامەى هاو ڕێچکە بە دیار کەوتن هەمووشیان دووپاتیان لەسەر ڕازاندنەوەى باخچەى دیموکراتى وفراوانکردنى سەربەستى بیروڕا دەکردەوە.. هەموو وایان دەزانى دەرگاى ئازادى بیروڕا کەوتۆتە سەر گازەراى پشت. بیروڕا دەربڕین بە ئازادى بە شێوەیەکى وا بڵاوببوەوە لە ناو زانکۆکان دەتگوت خوێندکارانی زانکۆکانى ئینگلیزن ولە باخچەى (هاید پارک) کۆبونەتەوە گفتوگۆ دەکەن بە ئازادى" ئنجا پەتایەکە گوێزرایەوە بۆ پەیمانگا وفەرمانگەکانى تر تا گەیشتە ئەو رادەیەى ئەو جۆرە دروشمانەمان بە ئاشکرا گوآ لێ دەبوو: (لێژنەى حیزب لە حوکمڕانى وەدەرنێن) (ڕۆژنامەکانى حیزب ڕاستى دەشارنەوە) جامى خەشم وقینەى خوێندکاران ومامۆستایان لە هەموو زانکۆیەک ڕژایە سەر حیزب. خوێندکاران ومامۆستایانى زانکۆى(نانکینگ) هەمان داواکانى خوێنکارانى زانکۆى پەکینینان دوبارە دەکردەوە. ئەو ڕۆژنامانە کە بەر لەو کاتە لەرزۆک وخۆپارێز بوون ئێستا زۆر بوێرانە کەم وکورتىیەکانیان دەخستە ڕوو چونکە خونچە گوڵە کراوەکان ببونە قەوزەى ژەهراوى. حیزب زۆر توڕەیى هەڵسابوو چونکە یەکەم جار بوو بەرەیەکى شۆڕشگێڕى لە ڕۆشنبیران وکرێکاران وجوتیارانى دەدیت والەیەک ڕیزى پتەودان لە دژى ئەو، هەرچەندە دەزگاکانى حیزب زەبەلاح بوون بەڵام دروشمى (سەد خونچەگوڵ) گزیرانى پۆلیسى سیاسى شپرزە کردبوو، چونکە لە سۆنگەى ئەو دروشمەوە ئەرکى چاوە دێرى کردنیان فەرامۆش کردبوو، لە ماوەى ئەو فەرامۆش کردنەدا مێژوو لاپەڕەیەکى نوآ وگەشاوەى تۆمار کرد لە ئەدەب وڕۆژنامەگەرى چیندا. حیزب سەر لە نوآ هەڵمەتکانى پاکسازى دەست پآ دەکاتەوە ئەو بارو دۆخەى کە لەو ماوەیە کورتەى واڵابوون هاتە گۆڕآ لە بەنداوێکى زۆر مەزنى هەرەس هاتوو دەچوو وتەوژمى لێشاوەکەى هەموو شتێکىلەبەر دەمى خۆیدا ڕاماڵى. بەو جۆرە لە ناکاو شەپۆڵەکانى سەربەستى قسەکردن ونوسینى بآ قەید وشەرت وڕەخنەى توند وتیژ دەورەى ڕابەرانى حیزبىدا. دەریشى خست هەولڕ وتەقەڵایەکانى شۆردنى دەماغ وئاراستەکردنى بیروڕاکان بە تەواوى نوشوستى هێناوە. بۆیە حیزب کەوتە خۆ بۆ هەڵمەت کردنى پاکسازى سەر لە نوآ: ئەو هۆیانەى کە پاڵى بە حیزبەوە نا بۆ توند وتۆڵ کردنى چاوەدێرى سەرلەنوآ ئەوە بوو نوسەران لە هەر چوار لاى جیهانى کۆمەنیست ئاگادارى ئەو ڕوداوانە بوون کە لە چین وبولگاریا وئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات وپۆلۆنیا وهەتا ڕوسیا کە ڕویان دەدا. حیزب هەستى دەکرد کە دروشمى (سەد خونچە گولڕ) وشل کردنەوەى کۆتى سەربەستى بیروڕا وەک داردەستێک بەکارهێنرا بۆ بەگژداچوونى دیکتاتۆریەتى حیزب. ئەوەى خوارەوەش چەند نمونەیەکە لەو جۆرە کاردانەوانەى لاى نوسەرانى ئەو گەلانە. ڕۆژنامەیەکى پۆلۆنى گوتى: " ئەوە خاڵى گۆڕانە لە چین واتە دەست هەڵگرتن لەو یاسا کۆنەى کە دەڵێت مارکسیزم کتێبێکى سەر مۆرى پیرۆزە ئەوەش ڕزگاربوونە لەو سەردەمەى کە ڕاستىیەکان بە یاسا دەخرانە بەر چاو نەوەک بە دۆزینەوە یان لە هەقیقەتدا". هەر زوو بەزوو ڕادیۆى بۆدابست لە ڕۆژى 25ى ئایارى سالڕَى 1957 ئەو کۆمێنتەى (تعلیق) خوێندەوە: "شێوازەکانى کۆمەنستى لە هەموو وڵاتێکدا ڕاست ودروست نین ولە هەموو قۆناغێکیش بەڕاست ودروستى بەڕِێوە نابرێن، دەتوانین بە تایبەتى پاش سەرکوتکردنى شۆڕشى چەواشەى ئەم دوایىیە بڵێین هەر بە تەواوى ڕاست نین. هەروەها پێویستە بڵێین هاوڕآیانى چین زۆر لە ئێمە توندتر وبآ بەزەیانەتر قەڵاچۆى چینى بەرهەڵسکارانیان کرد لە پاش ساڵى 1945، ئێستا دیموکراتىیەتى گەل لە چین چەسپاو وڕەگى داکوتاوە وبەئاسانى جآى پآ لەق ناکرآ، لەبەر ئەو هۆیە دەسەڵاتداران دەتوانن ئازایانە و دلڕ فراوانانە ئەو دیموکراتىیە بەر فراوان بکەن" هەر چۆنێکى بێت ڕابەرە کۆمەنیستەکان کە متمانەیان لاوازە بە ساغ وسەلامەتى ڕژێمەکەیان، سەرلەنوآ دەستیان دایەوە شێوازەکانى تۆقاندن، پاش ماوەیەکى کەم لە دەست لێ هەڵگرتنیان. لە نیوەى دووەمى ساڵى 1957 هەڵمەتى (چارەسەرکردنى هەموو گەل) دەست پێکرا. هەڵمەتى سەرلەنوآ توانەوەى بیرمەندەکان بە هۆى کارى لاشەیى وماسولکەیى دەستى پێکرد. جا بە پآ ئەو زانراوانەى کە ڕادیۆى پەکین بڵاوى کردەوە لە 26ى کانونى دووەمى ساڵى 1957 810.000 بیرمەند (مفکر،رجال الفکر) ئەو کاتە مەشقیان پآ دەکرا لە سەربازگاکانى کارى لاشەیى. گزیرێکى پۆلیس گوتى:" ئەو پایەى کە ئێستا دراوەتە بیرمەندان وپآیان دەڵێن کرێکارى هۆشمەندى باڵا پێویستە تەفرو تونا بکرێت، هەروا پێویستە پێشیان ڕابگەیەنین کەوا گۆڕانێکى لاشەیى سەر تاسەر چاوەڕێیان دەکات". ئەدیبان دەکرێنە کرێکارى کار دەست لە تەموزى ساڵى 1957 ( گەل ئامادە بوو بۆ هەڵمەتێکى رق ونارەزایى دژى بیرمەندە نەیارەکانى حیزب. ئینجا پۆلیسى ئاسایى وتەنانەت فەرمانبەرانى حیزبیش هێرشێکى سەرتاسەریان دەست پێکرد، خەڵکێکى گەلێک زۆریان کۆکردەوە لە کرێکاران وجوتیاران وخوێندکارانى زانکۆکان لە کۆبونەوەى گەورە گەورەدا، ئینجا چەندەها نامە وبروسکەى کراوەیان ڕەوانەى سەرکردایەتى حیزب کرد، تێیدا داوایان کرد چینى نەیار وبەرهەڵستکاران بە توندى سزا بدرێن. یەکێک لەو نامانە خوێندکارانى زانکۆى پەکین ڕەوانەیان کردبوو ئەوانەى بەر لە ماوەیەکى کورت حیزب وەسفى کردبوون بەوەى کە هەموویان فریودراون بە پڕوپاگەندەى بە کرآ گیراوان وکاسە لێسانى ئیمپریالیزم. هەر لە تەمووز ڕۆژنامەى (جن من جیە باو ) دان پێداهێنانەکانى بڵاوکردەوە ئەوەش چەند نمونەیەکن لەو دان پێداهێنانەى کە لە ناونیشانى وتارەکان بوون: (سەرم شۆڕ دەکەم ودان بە تاوانەکانم دەنێم لە بەردەم گەل) لە (شانگ بۆ شین) ەوە (نمایش کردنێکى هەڵەو تاوانەکانم) لە(هیوانگ شاو)ەوە (بەچۆک هاتنێ: بۆ لێبووردنى گەل) لە (هیونگ شى شیانگ)ەوە (بۆچى ئەو تاوانە گەورانەم کرد ؟) لە (تان تى وۆ)ەوە (دان بەتاوانەکانم دەنێم لەبەر دەم گەلدا) لە (مینى هیساو)ەوە بەپآى ڕاپۆرتە ڕەسمیەکان خوێندکاران ومامۆستایانى زانکۆکان لە ژێر کارتێکردنى ئەو هەڵمەتە ببونە هاوکار وپاڵپشتى جەرگ سۆز بۆ ڕژێم، بۆیە بە خێرایى بە دەست وبردانە قۆڵیان لە کارکردن هەڵماڵى ودەستیان کردە زەوى کێڵان وبەنداو دروست کردن. هەروەها ڕۆژنامە ڕەسمیەکان هەواڵى مامۆستا وخوێندکارە ڕاکردوەکانى سەربازگەکانى کارکردنى بڵاو دەکردەوە بەو شێوەیە نیوەى ئەندامانى یەکیەتى نووسەران(کە چوونە ناو ئەو یەکیەتىیە بە زۆرى بوو) بە خۆشى خۆیان بوونە کرێکار. لەو بارەیەوە (پراڤد)ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە لە پەکینەوە لە ڕۆژى 20ى تشرینى دووەمى ساڵى 1957، ئەوەش دەقەکەیەتى: "لە ئاکامى سەرلەنوآ ڕێکخستنەوەى ڕۆژنامە ئەدەبىیەکان وڕێکخراوەکانى یەکیەتى نوسەرانى چین، لەسەدا پەنجاى ئەندامانیان دەخرێنە بەر کارکردن لە بوارى کشتوکاڵدا. تەنانەت چەند نوسەرێکى چینى نیازیان وایە هەر لە بوارى کشتوکاڵدا کار بکەن وبژین". گەورەترین ئافرەتى ئەدیب دەکرێتە کارەرکەر لە چین هەندێک نوسەرى بەناوبانگ لەو ماوەیەدا چیان بەسەر هات ؟ ڕۆژنامەى (بیبلز دایلى) پەکینى لە ژمارەى 7ى ئابى ساڵى 1957 دا هەواڵى ئاشکرا بوونى "ڕێکخراوێکى بەرهەڵستکارانى حیزبى ئاشکرا کرد کە نوسەرێک هەڵگرى خەڵاتى ستالین، خاتو (تینگ لینگ ) و(شن چشى) نوسەر ڕابەرایەتى یان دەکرد. ئەو ڕێکخراوە پیلانى دادەنا بۆ هەڵکوتانە سەر حیزب لە کۆڕى نیشتمانى ئەدەبیات وهونەر لە مانگى تشرینى یەکەم" دوایى ڕۆژنامەکە بەو قسانە کۆتاى بە ووتارەکەى هێنا: "حیزبى کۆمەنیستى سورە لەسەر ئەوەى کە ئەدەب وهونەر پێویستە لە ڕاژەى ئامانجە سیاسىیەکان دابن پێداویستیەکانى قۆناغە جۆر بە جۆرەکانى شۆڕش دابین بکەن". (تینگ لینگ) یەکێک بوو لە کۆمنیستە بەرایىیەکان وبەرزترین نوسەر بوو لە گشت چین دا، ودانەرى ڕۆمانى (ڕۆژ لەسەر ڕوبارى شانگاکان هەڵدآ)یە، کە خەڵاتى ستالینى پآ وەرگرت لە ساڵى 1953. تینگ لینگ سەرکردە و ڕابەرى سەرسام کرد کاتێک قایل نەبوو نکوڵى لە کردەوەکانى بکات، هەر چەندە لەوەتى ساڵى 1931ئەندام بوو لە حیزب. ئینجا لەنێو هەڵمەتە ناوزڕانە ڕەسمیەکانى چین کە دوا بە دواى ئەوە دەستى پێکرد، تەنها باسى نمونەیەک دەکەین: ڕۆژنامەى (شینابوت) لە یەکى ئەیلولى ساڵى 1951 لە ژێر ناونیشانى (کارتێکردنى نەگریسى گیانى بۆگەنى (تینگ لینگ) ڕیشە کێش کەن) گوتى: ناڕەزایى وبێزارى سەرلەبەرى وڵات دادەگرێت کاتێ نوسەرێک لە یادى دەچآ کە(ئەرکى ئەدەب ئەرکى بورغى وواشەرە لە ئامێر ودەزگاى حیزب) ئینجا (تینگ لینگ) لە هەموو ئەرک و وەزیفەکانى دەرکرا. یەکێک لە سزاکانى یان بڵێن شێوازێکى تەمبآ کردنى ئەو کۆنە کۆمەنیستە کە 25 ساڵ بوو لەو حیزبەدا بوو، جۆرێکى تایبەتى بوو لە کارى قورسى ڕیسواکەر. لە سەریان کرد حەوش وبان وپلیکانەى ساختومانى یەکیەتى نوسەران لە پەکین پاک بکاتەوە. بایەخ دان بە چەندیەتى بەرهەمى ئەدەبى نەک بە چۆنیەتى لە ساڵى 1958 هەڵمەتى حیزب بە گوڕتر بو دژى ئەوانەى سەرپێچى فەرمانەکانى دەکردن لە نوسەرە (کۆنەپەرستەکان) ئەوانەى وا دەزانن "ئەرک و ئامانجى سەرەکى ئەدەب وهونەر باس کردنى هەڵە وکەم وکورتىیەکانى کۆمەڵگاکەمانە…" هەروەها حیزب تاوەنبارى کردن کەوا"دوژمنى حیزب وگەلن. خائن وتێکدەرن". لەوانەیە سەیرترین بەڵگەنامەى ئەدەبى لە جیهانى کۆمەنیستیدا ئەو نامەیە کراوەیە بآ کە یەکیەتى نوسەرانى چینى لە 7ى ئازارى ساڵى 1958 بڵاوى کردەوە. ئەوەش چەند بڕگەیەکى ئەو نامەیە: "ئەگەر نوسەران دە هەنگاوى گەورە بۆ پێشەوە باوێن لە کاتى هەنگاوە گەورەکانى سۆسیالیزم بۆ پێشەوە. بآگومان شتى سەرسوڕهێنەر، یەک بە دواى یەک ڕودەدات ؛ لە نێوەڕۆکى ئەو شتە سەر سەڕهێنەرانەوە دەیەها شیعر ودراما وڕۆمان دێنە کایەوە … هەروەک چۆن ئێمە دەمانەوآ (بڕى) بەرهەم هێنانى پۆڵا بزانین لە وڵاتەکەمان، بە هەمان شێوە گەل دەیەوێت (بڕى) بەرهەم هێنانى ئێمە بزانێت لە بوارى ئەدەبەدا. زانینى ئامانجەکان کردارى چاودێرى ئاسان دەکات وڕێگا خۆش دەکات بۆ گەشەسەندن و ڕەخنەى خودى. پێویستە لەسەر هەر یەکێک لە ئێمە خۆى بخاتە ژێر چاودێرى بەکۆمەلڕ وگشتى… ئەوانەى دەستیان هەڵگرتوە لە شیعر نوسین پێویستە هەر ئێستا وبە خێراى دەست بە نوسین بکەنەوە… پێویستە لەسەرمان شتێک داهێنین، کورت بآ یان درێژ. ئەگەر ئەو (ژمارانە) مان بەرهەم هێنا کە یەکیەتى نوسەران چاوەڕوانیمان ڵآدەکات، ئەو کاتە بوارى پاشەکشەکردن بۆ دواوە نامێنێت. چونکە هەر پاشەکشەیەکمان کرد ئەوا متمانەى گەل لە دەست دەدەین". لە پاش شەش مانگ سەرۆکى یەکیەتى نوسەران باسى ئەو هەنگاوە گەورەیەى کرد کە لە بوارى ئەدەب هاتە کایەوە: "لە مانگى حوزەێران وتەموز وئابى ئەم سالڕ ئەو شانۆگەریانەى کە پێشکەش کران، دوو هێندەى ئەو شانۆگەریانە بوون کە پار پێشکەش کران. هەروەها ژمارەى شیعر وڕۆمانیش دوو قات زیادیان کردبوو. جا لەبەر ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە نوسەران لە زیندان بوون، یان بۆ سەربازگەکانى کارکردن ڕەوانەکرابوون، داوایان لە ملیۆنەها کرێکار کرد بە خێراى دەست بدەنە نوسین، تاکو بیسەلمێنن کە پێویستیان بەو نوسەرانە نىیە(کەهونەر مەندن زیاتر لەوەى کۆمەنیستى سور بن) لەمەو دوا گرنگ نىیە نوسەران لە نوسین مان بگرن، چونکە کرێکاران وجوتیاران دەتوانن لە جیاتى ئەوان بنوسن !! ئاژانسى دەنگ و باسى چین لە 24ى ئەیلولى ساڵى 1958 ئەو هەواڵەى بڵاوکردەوە: "لەبوارى ئەدەب وهونەر دەتوانین سەرنجى گەشەسەنێکى باڵا وبآ وێنە بدەین لە نێو چینى کارگەران … لە سولد-هسین، لە ئوستانى هوبى نیوەى خەڵکى ئەو ناوچەیە کە ژمارەیان (400.000) کەسە لە بوارە جۆربەجۆرەکانى هونەرو ئەدەب کار دەکەن. تا ئێستا 14 ملیۆن مادەیان بەرهەم هێناوە لە شیعر وئەدەب ووێنە… هتد لە ئوستانى کیانگسو (300.000) کرێکار وجوتیار لە شەش مانگى ڕابردوودا نزیکەى 10 ملیۆن مادەى هونەرى وئەدەبىیان بەرهەم هێناوە، هەروەها کرێکارانى شانگاهاى(800.000) بابەتى هونەرى یان بەرهەم هێناوە لە سآ مانگ" لەو ڕۆژگارە 650 ملێۆن چینى بە ئارەزوى خۆیان کاریان دەکرد بە (حەماسەتێکى زۆرەوە). ئەوەى هەبوو خەریکى باڵندە کوشتن بوو هەشیان بوو بابەتى هونەرى بەرهەم دەهێنا. کە لەو ساتەوەختانەدا هەندێک ڕۆژنامەنووس دوچارى گیروگرفتێکى زۆر هاتن لە ئەنجامى ئاماژە کردنیان بۆ مافى سروشتى گەل لە 8 سەعات نووستن بەرێوەبەرانى. بەرهەم هێنانیش بەر پرسانى ڕۆشنبیرىیان ڕەخنە باران دەکرد لەبەر ئەوەى هانى کرێکارانیان دا بۆ خۆدزینەوە لە کارى بێگارى زۆرەملێ وبەفیرۆدانى چوار کاتژمێر بەبیانوى نوسینى چوار دێرە شیعرى دژمان وبێ ناوەڕۆک. هەرئەو جۆرە شیعرانەش بوون کە یەکیەتى نوسەران بە شانازیەوە دێر دێر دەیانژمارد. ڕۆژنامەى (بیبلز دایلى) پەکینى لە 21ى نیسانى ساڵى 1958 چەند نموونەیەکى لەو شیعرانە بڵاوکردەوە کە(ئەدیبە تازەکان) بەرهەمیان هێنابوو، ئەوەش نموونەیەکە: خۆشەویستم لە بنارى چیا لە هونگمیشوانگ نیشتەجێیە منیش نیشتەجێى باکورى چیام لە سینگهواتکون ویستم گۆرانیەکى بۆ بچڕم بەڵام چیاکە دەنگى بڕیم ویستم گوڵێکەى دیاری کەم بەڵام چیا نشینەکان تەگەرەیان خستە ڕێم ئەو سالڕ هەردوو بەرى چیا لە یەک خێزان کۆبوونەوە بۆ هاریکارى ئێستا دەتوانم هەموو ڕۆژێک بیبینم ئەوەش لە نموونە بەرزو باشەکان بوو، وا بزانم پێویست بە تەعلیق لێدان ناکات. ئەدیبان لە کارگەى پۆڵا کار دەکەن ئەم کەین وبەینەش سەرى نەگرت وئەنجامى چاوەڕوانکروى بەدەستەوە نەدا. ژمارەیەکى زۆریش لە نوسەران هەر بە بآ دەنگ لەسەر مانگرتنەکەیان بەردەوام بوون، هەندێکى تریش شتى وایان نووسى کە (بە کەڵکى بڵاوکردنەوە نەدەهاتن) هەندێکە تریش توانیان (بابەتى زیان بەخش دەربارەى کۆمەڵگەى چین) بڵاوبکەنەوە، کەلە ئاکامدا سزا دران. دیکتاتۆرى ئەدەب هاورآ (کومۆجۆ) سەر لە نوآ بەگژ (بیرمەندە کۆنەپەرستەکان) دا هاتەوە وگوتى :"هاوڵاتیان ڕازى نین لەو بیرمەندانەى کە نەیانتوانىهەنگاو بنێن بۆ پێشەوە"، وهەروەها گوتى: "مێژوو چاوەڕوانى کەسێکى دیارى کراو ناکات. مێژوو دژى سۆز وعاتیفەیە، کۆمۆنیستیش شۆڕشێکى بەردەوامی بآ بڕانەوەیە بۆیە دەبێت توانەوەى بیرمەندان لە بۆتەى شۆڕش ببێتە شۆڕشێکى بەردەوامى هەمیشەیى". ئەو بیرمەندە شۆڕشگێڕانەى کە نەیان زانى وشەى (پۆلیسى نهێنى)لە جیاتى ووشەى (مێژوو) دابنێن، هەر دەمودەست بە خێرایەکى سەرسوڕهێنەر زانیان کە پۆلیسى نهێنى چاوەڕوانى ئەو کەسانە دەکات کە (مێژوو) ڕازى نىیە چاوەڕوانیان بکات. لە 6ى ئازارى ساڵى 1956 ئاژانسى دەنگ و باسى نویآ چین ڕایگەیاند کەوا پێویستە لەسەر هەموو کەسێک (ئەوەى حیزب خۆشى دەوآ وپآى خۆشە، ئەویش خۆشى بوآ وپآى خۆش بێت وئەوەى حیزبیش ڕقى لێیەتى، ئەویش ڕقى لێ بێتەوە". ئەو نوسەرانەی کە توانیان خۆیان بدزنەوە لە سەربازگەکانى کارکردن یان زیندان کردن موچەیان لێ بڕین. ئینجا ڕۆژنامەى (بیبلز دایلى) لە 5ى تشرینىیەکەمى ساڵى 1958 هەواڵێکى بڵاوکردەوە وگوتى چاپ کەرانى پەکین پەیڕەوى چاپکەرانى شانگەهایان کرد لە هێنانە خوارەوەى ڕێژەى ئەوپارەیەى کە دەیاندا نووسەران بۆ (50%) پەنجا لەسەدا. ڕۆژنامەکە بڕوبیانوى بۆ ئەم کارە هێنایەوە وگوتى: "ئارەزوکردنى پاداشتى پارە وپول بوو کەپاڵى بە نوسەرانەوە نا بیرۆکەى خۆ پەرستى بورژوا گەشە پێ بدەن لە پێناو شۆرەت وناودارى ودەست کەوتە مادیەکان هەر ئەوەش بوو ئەو بیرۆکە چەوتەى گەورە کرد دەربارەى بێز لێکردنەوە لە کارى دەستى … بەڵام ئیمڕۆ ئەدیبان لە پێناوى سۆشیالیزم کاردەکەن، نەک لە پێناو شۆرەت و پارە و پول!". پاش چەند ڕۆژێک یەکیەتى نوسەران بە گەرمى ئافەرینى لێکرا لە سەرکەوتنى لە کۆکردنەوەى خوێنەران وڕۆمان نووسان وچیرۆک نوسان وڕەوانەکردنیان بۆ کارگەکانى پۆڵا بۆ کارکردن. هەر تشرینى یەکەمەوە ڕۆژنامە ڕەسمىیەکان ئاماژەیان بۆ ماندوویى وشەکەتى گەلى چین دەکرد، لە دەست سیاسەتى هەنگاوێکى مەزن بەرە وپێشەوە. ئەو کۆکردنەوە بەزۆرملێیانە بوە هۆى پڕ بوونى سەدەها گوند وناوچەى فراوان بەخەڵک سەرەڕاى ئەوەى کە خۆشیان پڕبوون لە دانیشتوان. وبەکورتى ئەو ناوچانە ببونە عەمارێکى بەشەرى پڕاوپڕ، ئەوەش بوە هۆى جیا کردنەوەى ئافرەتان ومنداڵان لە پیاوان ودانانى هەر دەستەیەک لە سەربازگەى تایبەتى خۆى. ڕۆژنامەکانیش لە سوچێکى شاراوەدا ئاماژەیان دەکرد بۆ ڕودانى دەبەرێک چوون وشۆڕشى ئاشکرا لێرە ولەوآ، تەنانەت خرۆشۆفیش لە بەردەم کۆنفرانسى بیست ویەکەمدا، حیزبىکۆمەنیستى چینى تاوەنبار کرد بە ڕوخاندنى ژێرخانى کۆمەنیستى بەو هەولڕ وتەقەڵایەى کە داى بۆ بازدان وگەیشتن بە کۆمۆنیزم بەر لەوەى بارودۆخى ئابوورى گونجاوى بۆ بڕەخسآ. ئەوەى گرنگە لەو دان پێهێنانەى خرۆشۆف ئەوەیە کە ئێش وئازارى ملێۆنەها چینى کە ناردران بۆ کارى بێگارى وزۆرەملێى هەمووى بە فیرۆ چوو. هەڵمەتێکى نوآ ى ڕق وقین بڕیارى لێژنەى ناوەندى دەرچوو بە کەمکردنەوەى هەڵمەتى کۆکردنەوە، ماوەیەکى واڵابوون هەر بە دواى ئەو بریارەدا هات نوسەران گەڕانەوە سەر نوسینى ڕاشکاو بآ پێچ وپەنا، بەڵام هێندەى نەبرد شۆڕشى تیبت هەڵگیرسا ودام ودەزگاى حیزبیش بە گوڕ کەوتەوە بەدڕەفتاى نواندن لەگەڵ نوسەر وڕۆشنبیر وهونەرمەندان، هەڵمەتێکى نوێى ڕق وقین دەستى پێکردەوە کە قوربانىیەکانى ژمارەیەکى زۆر بوون لە کەڵە ئەفسەرانى سوپا وخاوەن کارگەکان وخوێندکاران ومامۆستایان. بە گوێرەى کۆریاى باکور دەتوانین بڵێن هەمان بارو دۆخى چینە. چونکە حیزبى کۆمەنیستى لە کۆریا لەژێر سایەو ڕێنموویى فەرمانەکانى حیزبى کۆمەنیستى چین دەچێت بەڕێوە. سەرنجمان داوە کە بڕیارەکانى حیزب لە کۆریاى باکور هەردەم داوایەکى لە گەلە و بە شێلگێرىیەوە داوا دەکات لە نوسەرانى کۆریا لە پشت لێژنەى ناوەندى بوەستن وبەرگرى بکەن لە بڕیارەکانى: ڕۆژنامەى (تەنگ سنمون) دەمڕاستى حیزب داخوازىیەکانى حیزبىلە نوسەران لەو چەند خاڵە کورت کردەوە: 1-فێرکردن وگۆشکردنى گەل بە ئایدۆلۆژیەتى کۆمەنیستى. 2-نواندنى گەشبینى دەرهەق سەرکەوتنە چاوەڕوانکراوەکانى دوا ڕۆژ، ئەوەش تەنیا بەو نوسەرانە دەکرآ کە تەیار وئامادەباش بن بە تێروانینى مارکسیزم ولینینزم لەمەڕ جیهان. 3-دەبێت حیزب نوسەران ناچار بکات بە رێگاى حیزب وشێوازى حیزب بیرکەنەوە وبەرهەم بێنن وکار بکەن وبژین. ڕۆژنامەکە زیاتر لەسەرى ڕۆى وگوتى: نووسەر وهونەرمەندان هەرگیز لە ژیانیاندا سەر ناکەون ئەگەر خۆیان چەکدار نەکەن بە سیاسەتى حیزب وپشت نەبەستن بە رێنمویەکانى حیزب. پێویستە نوسەر وهونەرمەندان وەک مێوان وڕێبوار وسەیرکەرى بەر سێبەر نەبن. پێوستە بەشدارى بکەن لە ترش وتاڵى کرێکاران لە وێندەرآ لە گۆڕەپانى کارکردن، کەوا بوو دەبا دەورى لێژنەى ناوەندى حیزب بدەین بە ڕابەرایەتى (کیم ئیل سونگ) بەرەو پێشەوە هەنگاونێین وئاڵاى ڕیالیزمى سۆشیالیزمى بەرز بکەینەوە. بەڵام هەتا مانگى حوزەیرانى ساڵى 1959 نەمان بیست ئەو ئەدیب وهونەرمەندانەى کە بەشدارى تاڵى وسوێرى جوتیارانیان و کرێکارانیان کردبوو یەکێ‍کیان لەو گەشتە بگەڕێنەوە ! سەربازگەکانى گرتن لە ڤێتنامى باکور فوباو: باسترناکى ڤێتنامە گزیرانى پۆلیس لە ڤێتنامى باکور، ئەوانەى لە هەندێک لایەن سەرکەوتوتربوون لە مامۆستا چینىیەکانیان، دوچارى تەنگ وچەڵەمەیەکى زۆر هاتبوون بە دەست ئەدیبان ونوسەرانیان، ئەو ئەدیب ونوسەرانەى کە لەگەلڕ ئەو هەموو هەڵمەتە قەڵاچۆکردنە وەرزىیانەى دەرهەقیان ئەنجام دەدرا، بە گرتن ولەسێدارەدانیان، بەڵام هەر بەردەوام بوون لەسەر خەباتى سەختى بآ وچانى خۆیان، تەنانەت بەردەوامیش بوون لە نوسینى (بابەتى کۆنەپەرست وزیان بەخش وژەهراوى) لە توند وتیژترین ماوەکانى دژە هێرشى حیزب بۆ سەر ئەواندا. ڕێژەى کوشتن وخۆکوشتن بە شێوەیەکى ئاسایى وەکو هەموو وڵاتە کۆمەنیستەکان بەرز بۆوە، نەک بە تەنیا لە نێو نوسەراندا بەڵکو لە نێو ڕۆژنامە نوسانى گۆڤار وڕۆژنامەکانیشدا. هەموو بڵاوکراوە وچاپەمەنىیەکان لە سەرەتادا لە ژێر چاودێرى حیزب دەستیان بەکار کرد، گرنگترینیان (جیاى فام) و(نهان فان) بوون، کە دواى هەڵوەشێندرانەوە ولە جیاتى ئەوان ڕۆژنامەى (فان)یان دەرکرد لە سەرەتاى ساڵى 1957دا، بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى حیزب بەسەر ئەدەب. لە پاش دەرچونى یەک دوو ژمارەى تا ڕادەیەک باش.. یەکسەر مۆرى کۆنەپەرستى یان بە نێوچەوانى ڕۆژنامەى (فان) یش وەنا، ئینجا لە ساڵى 1958 هەر بەیەکجارى ناوى ون بوو. دوایى لە جیاتى ئەو ڕۆژنامەى (فان هوک) یان دەرهێنا، کە ئەویش چى نەبرد کەوتە بەر تەشەرە وتوانجى ڕەخنەکانى حیزب، ئەو حیزبەى کە بە هیچ ڕۆژنامەیەک ڕازى نەدەبوو. لە ڤێتنامى باکوور پاکسازیەکى گەورە وفراوان ئەنجام درا لە دژى چینى بەرهەڵستکاران بە یارمەتى دوو هاوپەیمانە گەورەکان یەکیەتى سۆڤیەت وچینى میللى. ئینجا کاڵاى نازناوى (وەرزێرە دەوڵەمەندە چەوسێنەرەکانیان ) بڕىیە باڵاى چەند وەرزێرەکى هەژار ونەدار وچەند جوتیارێکى بچوک، ئینجا بە سەدانیان لێ کوشتن وهەڵواسین. ئینجا با بێینە سەر باسى (فوباو) کە بە باسترناکى ڤێتنامیان ناو دەبرد، هەرچەندە جیهانى ڕۆژئاوا نوسەرى مەزنى سۆڤیەت (باسترناک) دەناسێت، بەڵام بە داخەوە فوباى مەزن وناسراو وناودار نىیە لەو جیهانە. فوباو لە یەکێک لە ڕۆمانەکانى (نزیک بوونەوەى ئاهەنگى زەماوەند) کەلە ئەیلولى ساڵى 1957 بە چاپى گەیاند، باسى ڕوداوى دڵدار ودلبەرێک دەکات کە تازە پێک گەیشتبوون، دوایى هەردوکیان دەگیرێن لە هەڵمەتى پاکسازى (کشتوکاڵىدا) ڕۆژنامەى (فان هۆک) لە ژمارەى مانگى ئابى ساڵى 1958 هێرشێکى توندى بردە سەر ئەو ڕۆمانە ونازناوى(ئابڕوبەرى) لێ نا، چونکە خێزانى کچەکە بە هەڵە پۆلێن کرابوو لە ڕێزى موڵکدارەکان، کە ئەوەش دوچارى سەر ئێشەیەکى زۆرى کردن، دوایى ڕۆژنامەکە لەسەرى ڕۆیى ودانى پێداهێنا کە: "ئەوانەى بەهەڵە لە ریزى موڵکداران حسێب کران لە هەڵمەتى پاکسازى کشتوکاڵیدا بآ گومان خەڵکێکى زۆر بوون" بەڵام دەستى هەڵبڕى لە دژى هەڵوێستى سەلبى نوسەر وگوتى: "بەکورتى، لە گۆشەنیگاى(فوباو) دا ڕژێمەکەمان بۆگەن و گەندەڵە. لە کاتێک دا دەبینین باسى دیمەنى ئەشکەنجەدانى ستەمدیدەکان وفەرمانەکانى لە سێدارەدان دەکات بە گازاندەو ناڕەزایىیەوە. لەلایەکى تر هەر بە دەگمەن نەبآ باسى سەرکەوتنەکان ودەسکەوتەکانمان ناکات، دەبینین فرمێسک دەبارێنآ بەسەر مەزارگەى سکرتێرێکى حیزب کە بە بآ تاوان لە سێدارە دراوە. بەڵام ورتەى لەدەم نایەتە دەر بەرامبەر گۆڕى مولکدارێکى ستەمکار وچلێس کە لە تەنیشت مەزارگەى ستەم لێکراوەکەیە سەرەڕاى ئەوەش ڕۆمانەکە ڕێبازى مەیدان خوازى سیاسى دژى هەڵەکانى پاکسازى گرتۆتەبەر. هەروەک هەموومان پآى ئاگادارین، کەوا ڕیشەکێش کردنى هەڵەکان وهۆیە سەرەکىیەکانى ئامانجى سەرەکى سیاسەتەکانى حیزبەکەمانە، سەبارەت بە ڕوداوەکانى ڕابردوو وئەو زیانانەى کە پڕ ناکرێنەوە وماوەیان بەسەر چووە، کەس مافى ئەوەى نىیە چاوەڕێى موعجیزە لە حیزب بکات وئەو زیانیانە تێهەڵێنێتەوە". لەگەلڕ ئەو ڕەخنانەش(فوباو) پاشگەز نەبۆوە ووەڵامى دایەوە وگوتى: "هەتا ئێستا خێزان گەلێکى زۆر وزەوەند هەن دەناڵێن لە ژێر بارى ستەم وناوزڕاندندا سەبارەت بە بۆرە پیاوانێکى وەکو ئێمە کە نەوێراین بەرگرى لە هەق بکەین لە ماوەى گەردەلولە نوآیەکەدا". "بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ڕاپۆرتانەى کە سازکراون لە پاش گرتنى ژمارەیەکى زۆر لە نوسەران، ئاماژە دەکەن بۆ نووسەرانێکى زۆر کە بەرگریان کردوە لە مافەکانى گەل، بەبەڵگەى ئەوەىکە زۆربەیان بونەتە میوانى زیندان وگرتوخانەکان". بستە باڵاى دڵ فراوان لە زەبەلاحى بآ دل چاکترە لە زنجیرەیەک وێنەى تەنز وکاریکاتێرىدا، نیگارکێش وڕۆمان نووس(تران دۆى)هێرشێکى توندى کردە سەر(ڕیالیزمى سۆشیالیزم) لە یەکەم وێنەى ئەم زنجیرەیە وێنەى هونەمەندێک دیارە کە سەرگەرمى نیگار کێشانى گوڵێکە بە ئەسپایى، لە وێنەى دووەمدا گزیرێکى نابەڵەد لە هونەر دیارە وپرسیارى ناقوڵا ئاراستەى نیگار کێشەکە دەکات، و دوپاتى دەکاتەوە کە پێویستە نیگار کێشان لە ڕاژە وخزمەتى پەیامى سیاسىدا بن. لەسەرەتا فەرمانى پێدەکات وێنەى کرێکارێک بکێشێت، (جا لەبەر ئەوەى کرێکاران وجوتیاران وسەربازان یەک پارچەن وجیا ناکرێنەوە)دەبێت وێنەى جوتیارێک وسەربازێکى تر بخاتە سەر تابلۆکەى. ئینجا گزیرەکە دەڵێت:" پێویستە هەر یەکێک لە کرێکار وجوتیار وسەرباز بە (دەستە وتاقم) پاڵپشت کرابێت بۆیە پێویستە وێنەى ئاپۆرەى جەماوەرێک بکێشێت لە پشتى هەر یەکێکیانەوە. لە کۆتایدا دەبینین نیگار کێشەکە پەتى ئارامى پچڕاوە وفڵچە وبۆیە وتابلۆکەى تووڕ داوەتە ئەو ناوە، وبە نائومێدى چاوى بڕیوەتە بەیداخ وجەماوەرى هەڵمەت بردوو، تابڵۆى گۆڵەکەش لە ژێر پآیان هەڵپڕوکاوە. هەروەها (تران دۆى) نوسەرى چیرۆکى(زەبەلاحەکان)یشە، ئەو زەبەلاحانە چیاکان دەبڕن و زەریاکان بێگار دەکەن، بە بآ ئەوەى گوآ بدەنە ناڵەى ئەوانەى لە سۆنگەى ئەو کارە قورسانەوە ئەنجن بە ئەنجن دەبن. نوسەر ویستویەتى بڵێت:" زەبەلاحەکان بە بآ دلڕ دروست کراون. پاڵەوانى ڕۆمانەکە گوزارش لە هەستى خۆى دەکات ودەڵێت: "ئەگەر بتوانرآ زەبەلاحى خاوەن هۆش ودلڕ دروست بکرێت، بآ گومان ئەوە شتى چاکە. بەڵام ئەگەر لە توانادا نەبوو، چاکترە کارەکەرى بچوک بە قەد باڵاى مرۆڤى ئاسایى دروست بکرێت بە مەرجێک خاوەن دلڕ ودەرونى فراوان بن) … لە کۆتایىدا (تران دۆى) گیرا ولە نووسینیش قەدەغەکرا. بەڵام لاى هەندێک نوسەرى تر زەبەلاحەکان بە تەنیا بآ دڵ نین بەڵکو بآ مێشکیشن، نوسەرى ڕۆمانى (گەلەکۆم بوونى ئامێرە میکانیکیەکان) ى(مین هوانگ) نەفامى ودەبەنگى وساویلکەیى گزیرە پۆلیسەکانى بوارى ئابوورى وپیشەسازى دەردەخات. بۆیە ڕۆژنامەى(نهان دان)ى ڕەسمى(مین هوانگ)ى تاوەنبارکرد بە خۆپەرستى ولووت بەرزى وتێکدەرى. (مین هوانگ)لەو چیرۆکەدا توانج دەگرێتە گەندەڵى پڕۆگرامى بنیات نەرانەى حیزب کە چۆن بە هەزاران گیان و ئامێرى فەوتاندوە. هەروەها (مین هوانگ) زۆر بە بآ شەرمانە زاتى ئەوەى کرد هێرش بباتە سەر یارمەتىیە جوامێریەکانى وڵاتە هاو ڕێبازەکان). پاش ئەوەى کە (مین هوانگ) بە ئەندامێتى کۆمەڵەى (تران دان) تاوەنبارکرا (تران دان) شاعیرێکى لاو بوو زۆر بە بآ رەحمانە هەڵسوکەوتى دەرهەق کرا لە سەربازگەیەکى زیندان، دوایى بۆ ماوەى چەند ساڵێک لەبەر چاوان بزر بوو) لەوانەیە ئەو نووسەرەش کە ناچارکرا بێدەنگەى لێ بکات دوچارى هەمان چارەنووسى تەم و مژاوى هاوەڵەکانى بوبێت. لە ماوەى نێوان مانگى شوبات و ئازارى ساڵى 1958دا (هەزارەها نووسەر و هونەرمەند و کەلە ڕۆشنبیران ئامادەى زنجیرە وانەیەک بوون کە حیزب ڕێکى خست بوو). کە ناونرا بوون بە (وانەکانى خەبات). ئەو ناونیشانى ناوێکى ڕوکەش بوو بۆ هەڵمەتى پاکسازى بیر وهۆشى بە کۆمەلڕ. بەژداربووانى ئەو کۆڕانەش (میوانانى) قوتابخانەکانى حیزب بوون. ڕۆژنامەى ((کیو کوک)) لە 27ى نیسانى ساڵى 1958 نوسیویەتى: ئەو نووسەرو هونەرمەندانەى کە ئامادەى ئەو کوڕانە بوون، ((لە سەرەتادا دانیان بە تاوەنەکانیان دانەهێنا. ئەوەش شتێکى نوى نىیە)). بەڵام دوایى ئیعترافیان کرد لەسەر خۆیان و ڕابەرانى چەتە و لادەرەکانى تر. ئینجا بەژدار بووان نامەیەکیان ئاراستەى (سنتکوم) کرد تێیدا پەیمانیان دا بوو کە بە پآى تواناى خۆیان بەژدارى بکەن لە (خەبات) بۆ چارەسەرکردنى دەروونى خۆیان وسەر لە نوێ بنیاتنانەوەى لە بۆتەقەى حیزبدا. لەدواى دا ئیعتیرافەکان و ڕەخنەخودىیەکان بە کۆمەلڕ لە ڕۆژنامەکان چاپکران، بە دواى ئەوەش چەندەها وتار لە ڕۆژنامەکان بڵاوکرانەوە، کە هێرشیان دەبردە سەریان وتاوانباریان دەکران بە دوو ڕوویى ، و داواى دان پێداهێنانێکى زۆرتریان لێدەکردن. ئەو ئیعتیراف پێکردنە وهێرش بۆ کردنە بە دواى ئەو ، شێوازێکى کۆنى بە ناوبانگە لە یەکیەتى سۆڤیەت وچین و وڵاتانى تر (لە ماوەکانى پاکسازىدا) چونکە کۆمەڵگەیەکى گەورە پێک دینآ لەپڕۆسێسى هەڵمەتى پاکسازى هۆش و شۆردنى دەماغ دا. هەندێک لە نووسەران پاش ئەوەى ئامادەنەبوون خۆیان تاوەنبار بکەن وئیعتیراف بکەن ون بوون. هەندێکى تریش تاوەنبارکران بە تێکدەر و ترۆتسکایەتى وەک (نگوین هوانگ و تران تیوباو) وگەلێکى تر ، هەروەها تاوەنبارکران بە دەست تێکەل کردن لەگەلڕ کۆنەپەرستان وسیخوڕانى ئیمپریالیزم. لە پاش چەند ڕۆژێک ، بە ڕەسمى جاڕى گیرانیان بە درا. تا ئێستاش نازانرآ ئایا لە سێدارە دراون یان نا. چۆن بەرگرى نووسەرە ئازادیخوازەکان هەرەسى هێنا لەماوەى مانگى نیسان و ئایارى ساڵى 1958 هەڵمەت بەردەوام بوو لە دژى هەندێک نووسەر (لەوانە سآ شاعیرى ناودار و دوو سەرنووسەر و چەند چاپکەر و مامۆستاى زانکۆ)ى تێدا بوون، ڕۆژ نەبوو ڕۆژنامانەى بە گەرمى هێرشیان نەکەنە سەر، ئەوەى مایەى سەرسوڕمان بوو کە ئەو ڕژنامانە شێوازە نەگریسەکانى پۆلیسى نهێنىیان بەکار دەهێنا دەستیان دەکردە بڵاوکردنەوەى چەندین تاوانە ساختەکۆنەکان و چەند نموونەیەک لە نامەکانى خوێنەران کە تێیدا داواى سەپاندنى تووندترین سزا و ئەشکەنجە دەکەن بەسەر تاوەنبارەکان، سەرەڕاى لێشاوێک لە سوک و ڕیسواکردنى کەسایەتى. لەپاشان لە هەموو لایەک تاوەنبار دەکران بە کاولکارى یا ترۆتسکایەتى یان هەر شتێکى تر.. ئەو شێوازە توندو تیژە بەمەبەستى چاوترساندنى ئەوانىتر بوو. لەگەلڕ ئەوەشدا هەر بەردەوام بوون لەسەر هەڵوێستى نەگۆڕیان. لە تەمووزى1958 یەکیەتى نووسەران چەند ئەندامێکى ناودارى دەرکردن چونکە (بەردەوام بوون لەسەر هەڵوێستى هەڵەیان) هەروەها ئەندامێتى چەندانىترى هەڵواسراسى ، ئاگادارىیەکى توند و تیژیشى ئاراستەى (هەندێک نووسەر کرا لەبەر ئەو کردەوە هەڵە و چەوتانە کە پآى هەڵسابوون). هەڵبەتە نووسەرە دەرکراوەکان ماوەى بڵاوکردنەوەى هیچ شتێکیان پآ نەدرا هەروەها چاپکەرانیش خۆیان لەو نووسەرانە لادەدا کە ئەندامێتى یان هەڵواسرابوو ، بەو شێوەیە بەرگرى ئەدیبان و نووسەران هەرەسىهێنا. دەبوایە حیزب کارى خۆى تەواو بکات. بەدەرکردنى ئاگادارى کردنەوەیەکى ڕەسمى دەرچوو ((کەوا پێوستە لە سەر هەموو کرێکارانى بیر لە هەر ئاست و پلەیەکدا بن خۆیان دامادەکەن و نۆرە بگرن بۆ ئەنجامدانى کارە لاشەیىیەکان لە کارگەکانى وڵات و لە تیپە سەربازىیەکان) لەسەرەتاى ساڵى 1959 رڕۆژنامەى ((گەلى ڤێتنامى)) گوتى هەموو نووسەران یان زۆر بەیان بەسەر کارگە وکانەکان پەرت و بڵاوکرنەتەوە بۆ فێربوونى کارێکى بەرهەم هێنەر. پۆلیسى ئاسایش بۆ خۆى چاوەدێرى و سەرپەرشتى هەڵمەتى خۆ گۆڕینى دەکرد بە هۆى کارە لاشەىیەکان. هێندەى نەبرد بە خێراىیەکى ئەندێشەیى وێنەى نووسەر و هونەرمەندان ڕۆژنامەکانى داگیر کرد، وبە بزەیەکى ساختەوە سەرگەرمى چالڕهەڵکەندن وزەوى کێڵان و کارەکانى تر بوون. بەڵام هەندێک لەو نامانەى کە هونەمەندان خۆیان نووسیبویان ئابڕوى بزە ساختەکانیان دەبرد، لە وانەش: (لەسەعات پێنجى بەیانى دا کار دەستى پێدەکرد) (ژەمەکانم گۆشت ناناسآ بە تەنیا ئاشناى گژوگیایە )! ! لە پاش سآ مانگ کۆبوونەوەیەکى یاد خستنەوە بەسترا بۆ بێگاران، نووسەر وئەدیبا و بیرمەندان هێشتا ئامادە نەبوون دان بە تاوانەکانیان دابنێن ، بۆیە سەر لە نوآ خرانە بەر بێگارى بۆ ماوەیەکى نادیار بە بیانوى ئەوەى (هێشتا تۆوى سۆشیالیزم لە دڵەکانیان چەکەرەى نەکردبوو.) هاوار لەو تاوانەم: خەونم بەسەربەستىیەوە دەدیت ! هەڵبەتە هەموو چین و توێژێک لەناو ڕۆشنبیران هاودەردى هونەرمەندان و نووسەرانیان بوون. ئەوەتا لە 13ى تشرینى دووەمى ساڵى 1958 ڕادیۆى هانۆى ڕایگەیاند کە هەر چەند ولات گەلێک پێویستى بە پزیشک ونۆژداران هەیە (لەگەلڕ ئەوەشدا تیپى دووەم کە پێک هاتبوو لە 1300 مامۆستا و خوێندکار لە پەیمانگاى پزیشکى و دەرمان سازى هانۆى، بەرەو ناوچەى (هاى دۆنگ) بە ڕێکەوتن بۆ کارى لایى) هەر لە مانگى ئەیلول یش 300 ئەکتەرى کوڕ و کچ ى شانۆ نیشتمانىیەکان (بە خۆشى خۆیان) بۆ کارکردن هاتنە پێشەوە. ئینجا مامۆستاى فەلسەفە (تان دوک تاو) دانى پێدا هێنا کە ڕۆژنامەى فەرەنسى بە کۆمەڵەى نووسەرانى ((نهان فان)) داوە کە (ڕاستى مەسەلەى هەنگاریاى شێواندبوو و هێرشیشى بۆ سەر یەکیەتى سۆڤیەت کردبوو..) هەروەها دانى بەوە هێنا کە گوتویەتى: (سەرکەوتن بۆ دیموکراتیەتى دژى ستالینزمە) ئینجا درێژەى بە قسەکانىدا وگوتى: (مەبەستم لە دووپاتکردنەوە لەسەر سۆشیالیستى یۆگسلاڤى و پۆلونى ئەوە بوو ستایشى لایەنە چارەسەرکراوەکانى بکەم کە هاوتاى ڕێبازى بۆرژوازى بوون.. ئاى لەو تاوانەم: من خەونم بە دیکتاتۆریەتى پرۆایتاریاوە دودیت بۆ مسۆگەرکردنى تەرزە سەربەستىیەک وەکى ئەوەى لە فەرەنسادا کرا. ) ڕۆژنامەى ((نهان دان)) لە 28و29ى نیسانى ساڵى 1958 نوسیبوى: (تاوانى هەرە گەورەى نووسەران ژەهراوى کردنى بیر و هۆشى لاوان بوو ) ((خویندکارانى زانکۆ بە بیروڕاى نووسەرانى دەستەى (نهان فان و جیام فام) ژەهراوى بووبوون، لەپاش تەواوکردنى خوێندنشیان بە هەر چوار لاى وڵات پەرش و بڵاودەبوونەوە بە مێشکێکى ئاخنراو بە بیروڕاى ژەهراوى ئەو نووسەرە کۆنەپەرستانە. بۆیە دەسەڵاتدارانى گوند وشارۆچکەکان ڕوو بە ڕووى گیرو گرفتێکى زۆر دەبوونەوە لە سۆنگەى کارتێکردنى ئەو کۆمەڵە بەد ناو و بەد کارانە) کاکڵەى وتارەکە لەو چەند دێرە خۆى دەنواند: ئەوەى مایەى نەنگى و شەرمەزاریە ئەوەیە کە بڕوبیانوەکانى کۆمەڵەى (بیتۆفى) لە هەنگاریا، وکۆمەڵەى (پۆپروستۆ) لە پۆلۆنیا، و کۆمەڵە ڕاست ڕەوەکانى چین ، کۆمەڵەى ((نهان فان_جیاى فام)) لە وڵاتەەکەمان … هتد.. هەمووى یەک تەرزن و لە یەک سەرچاوە هەڵدەقوڵێن) ئەدیبانى وڵاتە کۆمەنیستىیەکان دوچارى دژوارترین و نالەبارترین و سامناکترین پیشە هاتوون. ئەدیبان لەماناى دیکتاتۆریەتى پڕۆلیتاریا ناگەن لە نێو شەپۆڵە یەک بەدواى یەکەکانى داخستنى وواڵابوون و دیسان داخستنیدا ، نێوەرۆکى ئەو تاوانانە دەگۆڕێن کە ئاڕاستەى نووسەرانیان دەکەن: 1- جوان سازى و نایاب کارى بە لادانێک دادەنرێت روەو (هونەر لە پێناوى هونەردا)هەروەها کۆنەپەرستى وڕاکردنە بۆ ڕابردوو، وبەرەو بابەتە نا سیاسىیەکان. 2- خۆ کێشانەوە لە سیاسەت ، و نووسینى ناسیاسى. نووسەران کەنارگیر دەکات لە قوللەبەرزەکانیان ولەسەر بابەتە کلاسیکىیە گۆشەگیرەکان دەبێتە هەوێنى نوسینەکانیان وئەنجامەکەشى بەوانە دەگات: (مێژوو) لە پێشبرکآ بە جێیان دێڵآ. چونکە شان بە شانى (کاتە بەنرخەکانیان ناچن بە ڕێوە) بەڵکو (دەبنە کۆسپى بەردەم ڕەوڕەوەى پێشکەوتنى مێژوو) لە ئەنجامدا دەبنە چەند (گۆشەگیرێکى دوور لە گەل). (لە کاتێکدا لاوان و کرێکاران و جوتیاران لە ناخى دڵەوە لە ژێر سایەى سەرکردایەتى حیزبە مەزنەکەمان یەک دەگرن، لەو کاتە پیرۆزەدا نووسەران لە دورگەى هونەرەکانیاندا گۆشەگیرى دەکەن) هۆى ئەو هەڵە تاوانانەش دەگەڕێتەوە بۆ: ئەوەى نووسەران بە چاکى توێژینەوەى مارکسیزم و لینینزمیان نەکردوە، بۆیە ناتوانن بە شێوەیەکى ڕێک و پێک بیربکەنەوە ولەماناى دیکتاتۆریەتى پرۆلیتاریا و لە ماناى کۆمەنیستىدا بگەن. کە بە بەرزترین پلەلە پەیژەى گەشەسەندنى مرۆڤایەتى دادەنرێت. بى گومان ئەو تاوانانەش سزاى توندیان بە دواوەیە کە، لە ئاکامدا هەندێک نووسەر کۆلڕ دەدەن و بە چۆک دادێن ، هەندێکیش خۆیان دەدەنە دەست پیلانەکانى حیزب بە شێوەیەکى کاتى ، هەندێکى تریشان لە مانگرتنى بآ دەنگىیان بەردەوام دەبن. لە جیهانى کۆمەنیستىدا شەش دەستەى سەرەکى گرنگ و جۆراوجۆرهەن لە نووسەران: 1-لە نووسینى قەدەغەکراوان. 2-ئەوانەى دەوێرن بنووسن. 3-ئەوانەى دەوێرن نەنووسن. 4-ئەوانەى ناوێرن بنووسن. 5-ئەوانەى ناوێرن نەنووسن. 6-خۆبەئەدیب و نووسەر زانانى لە فەرمان بەرانى حیزب.) لە ماوەى تۆقاندان و خەفەکردندا تەنیا نووسینەکانى دەستەى پێنجەم و شەشەم بڵاودەکرێتەوە. لەو ماوەنەدا گەل ناچار دەبێت پەنا بەرێتە بەر ئەدەبى نیشتمانى و ئەدەبیاتى کلاسیکى جیهان. واش باوە ماوەکانى سەرکوت کردنى ماوەى واڵابوونى بە دواوە بێت. لە ماوەى تۆقاندن و سەرکوت کردن دا نووسەرە پەسەند کراوەکانى لاى حیزب دوچارى ڕق و کینەى جەماوەر وخوێندکاران وجوتیاران و کرێکاران دەبن. چونکە نووسەرى بە کرآگیراو ترسنۆک گۆرە نووسەر گەلێک زۆرن. بەبەڵگەى ئەو شیعرە زۆرانەى کە نووسراون بۆ ستایش کردنى ستالین وماوتسى تونگ و هوشى منە و راکۆزى و هتد. لە ڕاستیدا هەندێک لەو نووسەرانە زیاتر مایەى بەزەیى پێداهاتنەوە بوون نەک ڕق لێ بوونەوە، چونکە زۆربەى گەل دان بەو ڕاستیە دەنێن ، کەوا نووسەر و ڕۆژنامەنووسان دوچارى دژوارترین وسامناک ترین پیشە هاتوون لە ژێر سایەى ڕژێمە کۆمەنیستەکاندا. چونکە ئەوانە تاکە کەسانێکن کەلە توانایان دا هەیە گوزارش بکەن لە ناڕەزایى وئێش وئازار وخواستەکانى گەل. بە کۆیلە کردنى گەل کاردانەوەى سەرکردایەتىیەکانى حیزب لە وڵاتە کۆمەنیستەکان نەک بە تەنیا پێَک دەچوون بەڵکو دەقاو دەق چوون یەک بوون. بەردەوامیش بەزمەکەیان نوآ دەکردەوە بە هەڵبەستنى چەند تاوانێکى نوآ ، بەڵام ئەوەى مایەى پێکەنینە لەو باس و خواسە ئەوەیە تاوانە نوآیەکان هەر بە تەواوى بە پێچەوانەى تاوانە کۆنەکان دەبن؛ 1-چالاکى سیاسى دژى حیزب. ڕۆمان و شانۆگەرى و کورتە چیرۆک و شیعرەکانیان هێرشى سیاسین دژى ڕژێم. 2-ئەدیبان ونووسەران بیرو هۆشى تازە پێگەیشتوان ژەهراوى دەکەن وهەست و سۆزى خەڵک لە دژى حیزب دەرژێنن. بە قسەى خۆیان دەڵێن (حیزب بەرگرىلێکەرى ڕاستەقینەى بەرژەوەندیەکانى کرێکار و جوتیاران نىیە ) 3-(نووسینە ئاشوب گێڕوڕوکەش کراوەکانیان دەل هان دەدەن بۆ کۆبوونەوە لە دەورى خۆیان) … هەروەها گەل دەلاوێننەوەو ستایش دەکەن و فریوى دەدەن بۆ شول هەلکێشان لە دژى شۆڕش. 4-((پێیان وایە ئەوان لە حیزب چاکتر لە کۆمۆنیزم و لینینزم دەگەن) ((لە هەمان کاتدا ئابڕوى خۆیان دەبەن کاتێک دەڵێن دکتاتۆریەتى پڕۆلیتاریا ڕووپۆشى دیکتاتۆریەتى سەرکردەکانى حیزبە) لەدوا ماوەى خاوبوونەوەى چنگى تۆقاندن نووسەرە کەنارگیر ودورە پەرێزەکان دەبن بە هێما و مەشخەڵى شۆڕش لە دژى بیروکراتىیەتى ستەمکاران. شیعر و ڕۆمان و کورتە چیرۆک و شانۆگەرىیەکان دەست دەکەن بە گوزارش کردن لەبارودۆخى ڕاستەقینەى وڵات: بەو جۆرە پەردە هەڵدەدەنەوە لەسەر فێک وتەڵەکەکانى گزیرە سیاسى یەکان ئەوانەى لەجیاتى (بنیاتنانى دوا ڕۆژێکى گەشەدار، گەلیان دەکردە کارەکەر و کۆیلەى دوڵەت.) نووسەران هەستو سۆزى گەلیان جۆش دەدا چونکە ئەوەى بە چاوى خۆیان دەیان دیت بۆیان دەخستنە قالبى ئەدەب ووبۆیانیان بە دیار دەخست کەوا ژیانى داماو و تۆقێنەریان هەرگیز ناشێت ببێتە بنچینەى بەختیارى مرۆڤایەتى لە ئایندەدا. هەر چەندە ڕژێم دەیەوێت گەل تآبگەیەنێت کەوا گزییرانى پۆلیس شەڕى چینایەتى دەکەن لە پێناو ئەوان و بەرژەوەندى ئەوان ، بەڵام گەل گەیشتۆتە ئەو باوەڕەى کەوا جەنگى گزییرانى پۆلیس بە تەنیا دژى گەلە و هەر سەرکەوتنێکیش بەسەر چینى بەرهەڵستکار واتە سەرکەوتنە بەسەر گەل زیادکردنى ئێش و ئازاریەتى گەل دەگەیەنێت. ئەو ڕۆمان و کورتە چیرۆکانەى کە لە ماوەى واڵابوون دا دەنووسرێن باسى ژیانى ناهەموارى کرێکارانى پیشەسازى دەکەن لە پاش هەر بڕیارێکى ساختەى نوێ ى حیزب بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى کار و بەرهەم هێنان و نزم کردنەوەى کرێآ ڕاستەقینە. ئەو سەرکەوتنە مەزنانەى حیزب بەسەر کرێکاران وەکو سەرکەوتن بەسەر چینى دوژمناندا لە قەڵەم دەدرێت. لە پاش کوشتنى ملیۆنەها جوتیارى دەوڵمەند واتە (کۆلاکەکان) گزییرانى پۆلیس ڕووى شەڕەنگێزیان بۆ لاى ئەو کەسانە وەرگێڕا گوایە(گیانى کۆلاک دەیان بزوێنآ)، مەبەستیان ئەو جوتیارە هەژارانە بوون کە ئاواتەخوازى ژیانێکى باشترن. لە ئاکامى ئەو هەموو کێشمەکێشمەدا گەیشتە ئەو ئەنجامەى کرد کەوا مەبەست لە دوژمنانى گەل هەر گەلە و کەسىترنا!!! ئەدیبان ناتوانن ببن بە بورغى و واشەرى بچوک لە ئامێرى حیزب سەرکەوتنەکان بەردەوام بوون بەسەر بیرمەندە بەیدەست کراوەکان و قوتابىیە شۆڕگێڕەکان ، ویەکا خوڕە بەسەر گەلى ڕاپەڕیو وهەروەها بەسەر ئەوانەى حەز بە ژیانێکى کۆنى خێزانى دەکەن ، و بڕوایان بە پایەندە پیرۆزەکانى خێزان و ڕەوشت و ئاکارى دوور لە شەڕى چینایەتى هەیە، لە سەرووى هەموشیانەوە بەسەر ئەو کەسانەى کە خۆیان ناکەنە بورغى وواشەرى بچوک لە ئامێرى مەزنى حیزبدا. دوایى شەڕ دەست پێدەکات دژى (داب و نەریتى کۆن کە هەزاران ساڵە بەردەوامن) کە لە ڕاستیدا جەنگە لە دژى ئاین و نەتەوەو نیشتمان پەروەرى. هەروەها جەنگ دەگێڕدرێ لە دژى ڕیالیزمەکان (ئەوانەى واقیعە سەلمێندراوەکان پەسەند دەکەن بەسەر واقیعە لادەر و فریودەرەکانى حیزب). ئینجا گزییرانى پۆلیس بەردەوام دەبن لە لێدانى دەهۆڵى سەرکەوتن بەسەر گەلدا. لەو هەموو کەین و بەینە بۆمان بە دیار دەکەوێت ئەو دوژمنەى گەل کە ئەوان باسى دەکەن هەر مرۆڤە ! لەو لێکۆڵینەوەیە ، کە مەبەستى سەرەکیمان چاوپێخشاندنێک بوو بەو ئەزموونە زۆرەى بەرهەم هێنانى ئەدەبى ئاڕاستەکراو ، تەنیا چەند بەڵگەنامەیەکمان پێشکەش کرد وەک نموونە لەگەڵ کورتەیەکى دیاردەکانى ئەو گیروگرفتەى کە بابەتى باسەکەمانە. دەبآ هۆیەکى گرنگ و بە هێز هەبێت کە ترس و بیم و دڵەڕاوکێى گزییرانى پۆلیسمان بۆ ڕاڤە بکات لە کاتى دەبەرێک چوونیان لە گەلڕ نووسەران و ئەدیبان و هەنەرمەندان. هەروەها حیزب کە بآ هودە چاوەڕوانە بلیمەتێک سەر هەڵدات و گوزارشى لە ئاوات و ئامانجى حیزب بکات بە جۆرێکى پێویست. دەبآ لە پشت ئەو چاوەڕوانىیە بآ هوودەیە هۆیەک هەبێت. پێویستە هۆیەکى سەرەکى هەبێت کە ئەو دیاردە سەیرەمان بۆ ڕوون بکاتەوە ، بۆچى هەتا ئەدیبە پەیامدارە کۆمەنیستەکانیش ئەو شتە بەرهەم ناهێنن کە حیزب لێیان چاوەڕوان دەکات. لەگەلڕ چاوپۆشین لە تێکڕاى ئەو هۆ و دیاردانە ، من وا هەست دەکەم کە هۆى سەرەکى ئارەزووى سەرپآ نەواندنى تەواوى ئەدەب ناسازى نێوان حیزب و مرۆڤایەتىیە. ئەو ناسازىیەش دەتوانآ بۆمانى ڕوون بکاتەوە بۆچى حیزب هەردەم دەڕوانێتە هەر ئەدەب وهونەرێک وەک نەخۆشىیەکىکەڤنار وشەڕێکىکۆمەڵایەتى. لەوانەشە ڕاڤەکەى لەو هەل مەرجە نالەبارە بێت کە تیورى کۆمەنیستى تێیدا بە شێوەیەکى پڕاکتیکى جێبەجآکرا، ئەویش ئەزەلیەتى شەڕى چینایەتىیە، کەوا پێویست دەکات گەل بەردەوام (دوژمنێکى گەل) هەبێت. لە پاش قەڵاچۆکردنى چینە دوژمنکارەکان کە لە چینى باڵا وناوەندى و چینى موڵکداران وپیشەسازان و سەڕافەکان و بازارگانەکان پێک هاتبوون، دیکتاتۆریەتى پڕۆلیتاریا چەسپێنرا. ئایا شەڕەکە کۆتاى پآ هات ؟! نەخێر بەڵکو شەڕەکە گوێزرایەوە بۆ لادآ، چونکە (شێوازى ژیانى جوتیار بە شێوەیەکى ئۆتۆماتیکى بەرەو سەرمایەدارى ئەبات ). بە لەناوبردنى چینى جوتیارە دەوڵمەندەکان و حالڕناوەندىیەکانیش نەوەستان، بەڵکو ئەو جارەیان چینى دوژمن لە کێڵگە گشتىیەکان ڕکەى گرتبوو (اعتێام) دەبا شەڕەکە بگوێزنەوە ئەوآ. حیزب جەنگ دژى چینى مرۆڤایەتى دەگێڕآ مارکسیزم و لینینزم دەڵێت چینى کرێکار ((بەرژەوەندى هەقیقى)) خۆى نازانێت هەروەها کرێکاران بەبآ کارگێرێکى لێهاتوو زوو دەبنە نێچیرى ڕێبازى یەکیەتىیە بازرگانىیە بورژوازىیەکان کە دژى دیکتاتۆریەتى پڕۆلیتاریان ، کەوا بوو پێویستە کرێکاران ڕابەرایەتى بکرێن لە لایەن پاسەوانانى پێشەوەى چینى کرێکار: واتە حیزبى کۆمەنیستى پێشڕەو. بەڵام ئەو پێشەواو پێشڕەوانە ناتوانن ڕۆڵى سەرکردایەتى و ڕابەرایەتى کردن بگێرن ، چونکە کەس و ئەندامانى حیزب بە بآ سەرکردایەتى ناوەندى باڵا توشى دووبەرەکآ حیزبایەتى وشیرازە پچڕان دەبن. چارەسەریشى بریتیىیە لە (ناوەندێتى دیموکراتى )(ئەوەش ناوێکى ڤیستڤاڵىیە دەیانەوآ لە ڕێگایەوە ئەندامانى حیزب حوکم بکەن بەهۆى دەزگاى حیزب) ئەو چارەسەرەش هەموو جۆرە جموجۆڵى سیاسى و گفتوگۆو لێکۆڵینە لە ئەندامانى حیزب وەیاساغ دەکات. هەر پرسیارێک پەیوەندى بە رێباز وجێبەجآکردنى هەبێت ڕەوانە دەکرێتە سەرکردایەتى ناوەندى تا تەم ومژى لەسەر لاببرێت، جا ئەو سەرکردایەتىیە ناوى بولیتبۆرۆ بێت یان بریزیدیۆمى حیزب بێت یان هەر ناوێکى تر بێت ، بەڵام دوژمنانى گەل هەر لە گۆڕآ دان ونابڕێتەوە هەتا لەناو ئەو لاشە قەبەو زلەشدا، بەڵکو لە رێزى پێشەنگى پڕۆلیتاریاش هەن. هەر ئەندامێکیش لە ئەندامانى حیزب دوژمنێکى چاوەڕوان کراوە.کەوابوو دەبێ دەم نادەم پاکسازى ئەنجام بدرێن.… بۆیە جوتیاران و کرێکاران و ئەندامانى حیزب و ئەندامانى بریزیدیۆم بەپآى پێناسەى تیورى پراکتیکى (دوژمنى چاوەڕوانکراون) ، چونکە دوژمن هەر کەسێکە ئەگەر ئامێرێک و نوێڵێکى مل کەچ نەبێت لە ژێر چنگى ئەو دیکتاتۆرەى کەلەسەر لوتکە چوار مەشقى دانیشتوە. لەو کێشەیەشدا نووسەران و هونەرمەندان بەیدەست وکەوى ناکرێن بەئاسانى چونکە نووسەران و هونەرمەندان لەسەر سروشت و ئامانجى مرۆڤ ، لەگەل گزییرانى پۆلیس هەرگیزاو هەرگیز ڕێک ناکەون. چونکە لە ڕاستیدا ئامانجیانە مرۆڤ هەر وەک مرۆڤ بمێنێتەوە. ناوەڕۆک بابەتەکان لاپەڕە -پێشەکى -ئەدەبى سۆڤیەتى: نمرەى پێوانەى تۆمار دەکات... -نوسین دژى جەور وستەم لە ئەوروپاى ڕۆژهەڵات. -ئەدەبى هەنگاری: خوێن وزیندان وشۆڕش. -ئەدەبى پۆڵۆنى: لادان لە دارێژگەى دەق گرتوو. -ئەدەب لە چیکۆسلۆفاکیا وبولگاریا وڕۆما: ڕزگار بوون لە تەونى جاڵجاڵۆکە. -ئەڵمانیایى ڕۆژهەڵات: دابەزینێکى سامناک لە بەرهەمى ئەدەبى وهونەرى. -ئەدیبانى چین دوچارى دڕندەترین هەڵمەتى ڕق وڕیسواى دەبن. -سەربازگەکانى گرتن لە ڤێتنامى باکور. -ئەدیبان لە وڵاتە کۆمەنیستەکان دوچارى دژوارترین ونالەبارترین وسامناک ترین پیشە هاتوون.