الاثنين، 9 مارس 2015

میلیشیاتە شیعیەکان کێشەیەکی گەورەیە لەوانەیە کورد راکێشێت بۆ شەرێکی تایفی ڕەنگ!

میلیشیاتە شیعیەکان کێشەیەکی گەورەیە لەوانەیە کورد راکێشێت بۆ شەرێکی تایفی ڕەنگ!
محەمەد هەریری

کوشتنی مەلا صلاح جمال گه بەدەستی میلیشیاتی بەدر کێشەیەکی گەورەیە لەوانەیە کورد راکێشێت بۆ شەرێکی تایفی ڕەنگ! بەر لە هەموو شتێك بە توندترین شێوە ئەو کارە تیرۆرستە مەحکوم دەکەین، کە هەموو بەڵگەکان کۆکن لەسەر ئەوەی بە دەستی ئەو داعشیە شیعیانەی بەدر و حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە، دەبێت یەکێتی بزانێت گەورە باجەکەی ئەو شەڕە لە کاتی هەڵگیرسانیدا ئەوان دەیدەن بە پلە یەك. پێویستە یەکێتی بە زووترین کات وەڵامی داخوازیەکانی خەڵك بداتەوە، نەهێڵێت ئەو میلیشیاتە بۆگەنە فەوزەویە هیچیتر پێی گڵاویان بخەنە ناو هیچ شار ودێیەکی کورد، بابەس بیت تەنازول بۆ ئێران و چڵکاوخۆرانی ئێران لە عێڕاقدا.

 ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ خۆپیشاندانی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ دووزخورماتوو دژی‌ كوشتنی‌ مامۆستایه‌ ئاینیەکە، هەستم بەوە نەدەکرد، ئەو شارە شارێکی کوردە و لەسەر کێشەیەکی کوردی ئەو هەموو خەڵکەی کورد وا وروژاون! ئەو مەلایە کوژراوە لەوە دەچێت مەلایەکی سەلەفی سونی بێت، کە ئەندامیشە لە وەقفی سوونی، وڕەوتی خۆ پیشاندانەکەش زیاتر وەك سایتێکی سوونی عێراقی عەرەبی وەسفی دەکات بە سەرەتای ڕاپەڕینی خەڵکی ئەنبار دەچێت! ئەو هەموو چاکەت ڕەشانەی لەو خۆپیشاندانە بوون،کە دەتگووت ئیعلانی داعشیەتی خۆیان دەکرد بە ناڕاستەوخۆ، و ئەو چەك هەڵگرتن و دەمامكکردنی دەمووچاویان لە شێوازی خەڵکی عەرەبی سوونی دەچوون، وەك لە کورد، و هەروەها گوتنەوەی هێما ودروشمی دینی زیاتر کوردی وەك ئەو سوونە عەرەبە لاوازانەی بن دەستی میلیشیاتی شیعە نیشان دەدات! کورد وپێشمەرگە لەبەر نامەزهەبیەتی ئاڕاستەیان، وەك هێزێکی گەورە و سەردەستی عێڕاق و بەهێزتر لە سوپای فشۆڵی نیشتیمانی دەردەکەوێت، و جیهان هەمووی ستایشی دەکەن، پێویست ناکات کورد خۆی بخاتە هەڵوێستی لاوز!

کورد نابێت ڕابکێشرێتە ناو ئەو کێشە تایفیە، ودەبێت پێگەی پێشمەرگە لەو شارە بەهێزبکرێت و هێزە کوردیەکان بەرگری لە هەموو کوردێک بکەن بەبێ ڕەچاوکردنی ئینتیمای دینی یان ئایدیۆلۆژی. ئەوە مانای ئەوەش نیە ڕێگە بە چەوساندنەوەی مەزهەبی بدەن لەو ناوچانە، ئەگەر ئەو جۆرە کێشانە ڕێگای پێ بدرێت تەشەنە بکات، گەنجێکی زۆری کوردی ئەو ناوچانە لەبەر هۆکاری ناوەخۆ لە پفدانی ڕەوتە سەلەفیەکان کە زۆر ئامادە وتەیارن بۆ شەڕی شیعە وسونە، و کاردانەوەیان بۆ ئیستیفزازی میلیشیات و هێزە شیعیەکان، دوور نیە پەنا بۆ داعش ببەن و ببن بە کێشە وسەرئێشە بۆ کوردیش!

چونکە ئیستیفزازات و قەسوەت وبێ ڕەوشتی میلیشیا شیعیەکان هیچ سنورێك نازانێت، و ئەوان هۆی سەرەکی بوون لە بەداعش بوونی ئەو ڕێژەیە گەورەیەی سوونەی عەرەب، چونکە خەڵکانێکی بەنجکراوان بە تلیاکی مەزهەبی و فەتوای تایفی گوێ بە هیچ نادەن لە پێناو ڕازیکردنی خوای مەزهەبیان!

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق