الاثنين، 2 مارس، 2015

کێن ئەوانەی داعش دروست دەکەن؟!

کێن ئەوانەی داعش دروست دەکەن؟!

محەمەد هەریری

لەسەر ئاستی گشتی جیهانی ئیسلامی هۆکارێکی زۆر هەن کە بەژداری دەکەن لە پیشەسازی داعش و داعشیەت، ئەگەرچی خۆشیان وەك دژی داعشیەت نیشان بدەن، وچەندین بەرنامەی میدیایی و حکومییان هەبێت بە ناوی جەنگان لە دژی توندڕەوی و تیرۆریزم.
یەکەم بەرهەمهێنەری داعش دەوڵەتی ناموبارەکی سعودیەیە کە  لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە منداڵەکان فێری دەمارگرژی و دوژمنکاری دەکات دژی ناموسڵمانان و موسڵمانانی مەزهەبەکانی تری نا وەهابی، ئەگەر بزانیت ٢٥ هەزار قوتابخانەی حکومی هەیە و پێنج ملیۆن قوتابی تیایدا دەخوێنێت، وسەرەڕای ١٩ قوتابخانەی ئیسلامی سعودی لە خۆرئاوا وەک ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا هەیە، کە پەروەردە دەکرێن لەسەر ئەو مەنهەجە بوغزاویەی سەلەفیەت، دەبێت قەبارەی زیاندان لە ئاشتی ومرۆڤایەتی و لێبوردەیی چەند بێت؟!!
ئەگەر لە ئەکادیمیەی مەلیك فەهد لە لەندەن، وەك ڕۆژنامەی دەیلی تێلێگراف کاتی خۆی ئاماژەی پێدا بوو، لە یەکیك لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بۆ منداڵەکان هاتبوو: باسی نمونەی دینە بە تاڵەکانی وەك مەسیحیەت و جولەکایەتی و بت پەرستەکان بکە، ونمونەش بدە لەسەر مەسخ کردنی جولەکە بۆ مەیمون وبەراز؟! ئەوە لە لەندەن بگوزەرێت کە یاسا هەرگیز لێبوردەیی نیشانی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە نادات، گوایە چاویان بە مەنهەجەکەیان خشاندۆتەوە بۆ ئەوەی بە کەڵکی گونجان بێت لەگەڵ پێوەرە ئەوڕوپاییەکان! ئەی دەبێ لە ناو سعودیە چ بگوزەرێت؟!
کاتێ منداڵێکی دەساڵی لە خانەی هەتیوان لیی دەپرسن کێ نمونەی باڵای ئەوە، لە وەڵامدا دەلیت: بن لادن!! دەبیت بزانن ئەوان بەو مەنهەجانە داعشیەت دروست دەکەن. بۆیە سەیر نەبوو کە ١٥ لە ١٩ ی ئەوانەی کردەوەی ١١ی سەپتەمبەریان کرد لە سعودیەکان بوون، زۆرترین ڕێژەی داعش ونوسرەتیس لەوان پیك دێت. کاتێك شێخێکی توندڕەوی سعودی بەناوی یوسف الاحمد، کە داوای کرد هەتا حەڕەم بڕوخێنرت لەبەر تێکەڵاوبوونی پیاوان وژنان، ودژی مامۆستای ژنە بۆ منداڵانی یەك ودووی سەرەتاییش، لە سەری لیستی دانەرانی کتێبی [الفقه و السلوك] ی پۆلی یەکەمی سەرەتاییدا دەبێت، دەبیت ئەو منداڵانە چیان لێ دەرچێت؟
کەوالی داعشیەکانی تکریت دەڵێت موسڵمانان بە شیعە وسونەوە کافرن، وسونەکان کافرن چونکە شوێنکەوتەی ئەبو حەنیفەن، کە ئیمامی بیدعە ولادانە لە دین، لە کوێ فێربووە ئەگەر لە کتێبەکانی سەلەفیەکانی جرح وتعدیل فێر نە بوبێت؟ ئەگەر هەزاران ڕیوایەتی نەدیتبێت لەسەر تەکفیر کردنی ئەبو حەنیفە لەلایەن ئەوانەی ناودەنرێن بە سەلەفی ساڵح؟ من لە کتێبێکدا ناوی دوو سەد سێ سەد سەلەفی ساڵحم خوێندەوە کە ئەو پەڕی سوکایەتی وتەکفیر وتەبدیع بە ئەبو حەنیفە دەکەن!
وتمان ئەوانە دەوڵەتی بەدونشین و بیابانی عەرەبن، بەڵام گوناه نیە لە وڵاتێکی وەك کوردستان لە پێناو پلانێکی سیاسی ئەمنی کورتبیندا، دەرگای ئەو کۆمەڵگایە جوان و دوورە لە توندرەوی دینی، لەسەر پشت بکەینەوە بۆ ڕێچکە وکەسانێك کە کارخانەیەکی لەسەرخۆی داعشن؟! ڕاستە بۆ نمونە سەلەفیە مەدخەلیەکان ئەمڕۆ ئێوە بە وەلی ئەمر دەزانن، دژایەتی هەموو جۆرێك چالاکی مەدەنی و سیاسی دەکەن، بەڵام لە نێوان سەلەفیەتێکی داعشی و سەلەفیەتێکی مەدخەلی یەك دوگمەیە، چونگە ژێرخانی مەنهەجەکە هەردووکیان یەکن، توڕە بوونێك و هەڵچونێك و فشارێکی توندڕەوان بەسە بۆ ئەوەی مەدخەلیەك ببێتە سەلەفیەکی داعشی. ئینجا هەتا لە حاڵەتی مەدخەلیزمیش، کەسێکی ناحەز بە کۆمەڵگا وکرانەوەی دروست دەبێت، بەچاوی گومان دەڕوانێتە دین و ئیمانی ئەو خەڵکە، سەد تۆمەتی بیدعە و فسوق و لادانی دەخاتە پاڵ، تەنها کە دەگەنە سەر حاکم بێ دەنگ دەبن، هەتا حاکم نەوروژێنن تا هێدی هێدی کۆمەڵگا دەکەنە داعش، وگەنجانێکی دابڕاو لە واقیع و ولە کۆمەڵگا و لە میللەت و لە سەردەم دروست دەکەن جیهان بڕوخێت بەسەر میللەتەکەی گوێی لێ نیە و مێشێك میوانی نیە، گرنگترین شت ئەوەیە کەس نەچێتە سەر قەبر و لە کاتی بانگدان کەس سەڵەوات لە پێغەمبەر [صلی الله علیە وسلم] نەدا، شەرواڵەکان کورتکرێنەوە، و ڕیشەکان بەردرێنەوە، و سمێڵکەکان قووت کرێنەوە، ڕووپۆشەکان بەردرێنەوە!! هەر بۆیەش کە دەبینی لەو ساتە ناسکانەی کە تێیدان کە کوردستان ڕووبەڕووی دڕندانەترین هێرس بۆتەوە، تەلەفزیۆنی ئامۆژگاری دەڵێی لە بەهەشتی سەلەفی ساڵح دەژێت، هەر وەعز وپرسیار و وەڵامە لەسەر بیدعە و سونە و، و عەزابی قەبر و نیشانەکانی دەجال و مەهدی و لێدانی کاسێتەکانی ئیبن عسیمین و ئەلبانی وشێخەکانی تری سەلەفیەت.
داعشیەت بە ترسنۆکی ڕۆشنبیرە ئیسلامیەکان دروست دەبێت، لەوانەی لە ترسی توندڕەوان ناوێرن هەتا وتارێك بڵاوکەنەوە ئەگەر پیچەوانەی کرد لەگەڵ چەمکەکانی سەلەفیەتی توندڕەو.
داعشیەت بە لەرزەلەرزی ئیخوان و بەناو وەسەتیەکان دروست دەبێت، کاتێك شەو و ڕۆژ باس باسی میانڕەویی دەکەن، بێ ئەوەی چالاکیەکی کاریگەریان هەبێت بۆ پوچەڵکردنەوەی بنەماکانی سەلەفیەت! نەك هێندە بەڵکو زۆرجار ژمارەیەکی زۆری ئەو وەسەتیانە لە ژێر کاریگەری مەنهەجی سەلەفیەتدان، و زۆرجار پێت جیا ناکرێنەوە!
داعشیەت بەوە دروست دەبێت کە مێردمنداڵێك دەچێتە کتێبخانەکان تەنها نامیلکەی بچوك و ڕەنگا و ڕەنگ  و لوس وپوسی سعودی و خەلیجی  سەلەفی وەهابی دەدۆزێتەوە بە خۆڕایی، یا بە نرخێکی زۆرکەم، لە بارامبەردا یەك نامیلکەی میانڕەو نادۆزێتەوە ئەو منداڵە ڕزگار بکات لەو گێژاوەی تووندڕەویدا.
داعشیەت وا دروست دەبێت کە دەوڵەمەندە دەبەنگەکان پارەیەکی زۆر دەدەنە پڕۆژەیەکی بێ کەڵکی بڵاوکردنەوەی فیکری داعشیەت، بەڵام وەك داعشەکان پێیان گوناهە دینارێك سەرف کەن لە پڕۆژەیەکی فیکری دینی میانڕەودا لە ترسی قیامەت!!
داعشیەت سپۆنسەری جیهانیشی هەیە، کاتێك وڵاتانی خۆرئاوا هەوڵی بەهێزکرنی ئەو ئاڕاستەیە دەدەن لەناو ئیسلامیەکاندا تا هێندەیتر شۆرەت و ناوی ئیسلام و موسڵمانان بزڕێ. هەتا ڕێگا بۆ خۆش کردنیان بۆ خۆپیشاندان و چالاکی نواندن و زەق کردنەوەیان لە میدیای خۆرئاواییش هەوڵێکن بەو ئاڕاستەیە.

١١/٨/٢٠١٤
محەمەد هەریری




مونازەرەیەکی سەر شەقام لەگەڵ سەلەفیەکان

مونازەرەیەکی سەر شەقام لەگەڵ سەلەفیەکان
محەمەد هەریری

شەممەی ڕۆژی ١٦/٨/٢٠١٤  لە کاتی بازاڕکردن کۆمەڵێك سەلەفی شەروال و دیشداشە کورتم دیت لەو ساتانەدا کە دنیا هەمووی تووشی شۆك هاتووە لە دەست ئەو وەحشیگەرەی سەلەفیەکانی داعش، کەچی ئەوان لەسەر شەقامێکی گەورە و ناوداری لەندەن بە کۆڵێك ڕیش و کتێب و نامیلکەوە وەستا بوون، خەریکی ڕاگرتنی خەڵك بوون بۆ ئەوەی بانگەوازیان بکەن بۆ ئیسلام، سەیر لەوەدایە زۆرجار سەرنجم داوە زیاتر خەریکی ڕاگرتنی ئافرەت و کچۆڵەی جوانکیلەن، چونکە دەزانن زۆر لەو کچانە یەکەم زۆر بێ ئاگان لەوەی لە دنیا دەگوزەرێت، دووەم زۆربەیان ماندوو و هیلاکن بە دەست کار و خەوتن ماوەی ئەوەیان نیە شتێك موتابەعە بکەن یان بخوێننەوە لەسەر ئەوەی لە جیهاندا دەگوزەرێت، ئینجا لەبەر سروشتی سۆزداری و عاتیفی ئەو ئافرەتانە و حەزکردن بە ئەنجامدانی گۆڕان لە ژیایاندا، و تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ، لەبەر ختووکەدانی هەستی دایکایەتی و پێکەوەنانی خێزان و ماڵ و مێرد، کە لە خۆرئاوا ئەو دیاردانە زۆر بەرتەسک بوونەتەوە، ئافرەتان خێراتر وەڵامی بانگەوازی دینی سەلەفی دەدەنەوە بە بەراورد  لەگەل پیاوان، بەتایبەتی ئەگەر بزانین چۆن سەلەفیەت باسی ڕۆڵی ئاڵ و واڵای ئافرەتی موسڵمانی سەلەفیەت دەکەن، وەك شاژنی ماڵەوە و خزمەتدەکرێت و پیاوەکان لێی بەرپرسیارن و لەسەریانە هەموو پێداویستیەکانی جێبەجێ بکەن، بە مەرجێك ژنەکان زیندە بەماڵ بکرێن، و لە ژیانیاندا دوو جار دەرچن لە ماڵەوە، یەکەمیان لە ماڵی باوکیەوە بۆ ماڵی مێردی، دووەمیان لە ماڵی مێردەوە بە مردوویی بۆ ناو گۆڕ!!!
منیش کە بەلایان تێپەڕیم خۆم وا نیشاندا کە حەزم لێیە قسەیان لەگەڵ بکەم، بڕواتان بێت چونکە کچ نەبووم وەك لایکەکانی فەیسبووک کە زۆربەی بۆ کچان دەچێت ئەگەر بنووسن دارا دوو داریشی دی، هیچ مەیلێکی وای نیشان نەدا بۆ ئەوەی خوا هیدایەتم بدات! تا ناچار بووم خۆم گووتم: ئەوە چی دەکەی برادەر دەتوانم بزانم ئەو نامیلکانە چییە؟! گووتی: ئێمە خەڵك بانگ دەکەین بۆ خوا و ئیسلام، تۆ چیت برادەر؟! منیش گووتم: کام ئیسلام، لەو ساتە هەستیارانەی کە هەزاران تاوان و جینۆساید دەکرێت بە ناوی ئیسلام؟!
هەستم کرد تووشی شۆك هات، زانی کچێکی فەقیری بێ زانیاری دەست نەکەوتوە! گووتی ئێمە دژی هەموو جۆرێك کوشتن و بڕینین کە بەناوی ئیسلام دەکرێت، چونکە دژی قورئان و سونەتە!!
گووتم لەوە گەڕێ جارێ ئەگەر ئێستا لە دەوڵەتی خیلافەی داعش لە موسڵ یان لە سعودیە و کەنداو کۆمەڵێك بانگخوازی مەسیحی وەك ئێوە لەسەر شەقام بوەستن و بانگی خەڵك بکەن بۆ مەسیحیەت چی دەقەومێت؟! وەڵامی نەدایەوە، گووتم بێگومان دەگیرێن و دوور نیە بشکوژرێن، ئایە تۆ لەگەڵ ئەوەی ئەوانیش ئازادبن لە بانگەوازی کردن بۆ دینی خۆیان وەك ئێوە؟! ئایە تۆ لەگەڵ ئەوەیت ئێوە لێرە نەك ئازادبن لە بیروباوەڕتان، بەڵکو بانگەشەی خەلکیشی بۆ بکەن، کەچی مەسیحی و غەیرە موسڵمانەکان  ئازاد نەبن لە بیروباوەڕشیان؟! کەمێك شڵەژا، گووتی ئێمە لە بەریتانیان هەرکەسەی یاسای خۆی هەیە!!
کە دەڵێیت: ئێمە دژی هەموو جۆرێك کوشتن و بڕینین کە بەناوی ئیسلام دەکرێت، چونکە دژی قورئان و سونەتە!! چی دەکەیت ئەگەر ئەو کوشتن و بڕینە بە پشت بەستن لەسەر یەکێك لەو دووانە بکرێت؟ گووتی: موستەحیلە قورئان و سونە پاڵپشتیان بکات! گووتم منیش دەڵێم قورئان موستەحیلە پاڵپشتیان بکات، بەڵام ئەوان تەفسیری تایبەتیان هەیە بۆ قورئان و بەکاری دەهێنن بۆ مەرامی خۆیان، و ئایەتەکانیشی کە باسی قیتال و شەڕ دەکات هەمووی یان بەرگری لە خۆکردنە بەرامبەر دوژمنکاری یانیش بەستراوەتەوە بە هەل ومەرجی ئەو کاتە، بەڵام ئێوە وەك سەلەفیەت هاتوون یەك ئایەتتان گرتوە بە ناوی ئایەتی یان ئایەتەکانی السیف کە بە هۆیەوە هەموو ئایەتەکانی تری لێبوردەیی و یارمەتی خەڵکی غەیرە دین، و بڕیاردانی ئازادی بیروباوەڕ و ڕەتکردنەوەی زۆرەملێی لە سەپاندنی دیندا، نەسخ دەکەنەوە.
گووتی لە کام سورەت هاتووە؟! گووتم: سورەتی التوبة
فَإِذَا انسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ ۚ فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5)
( 5 )   جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون (که بریتیه له‌: ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم، ڕجب) ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو، یاخود به‌دیل بیانگرن، سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن، جا ئه‌گه‌ر (پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ) ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا، ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر ڕاست بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر به ڕاستیشیان نه‌بێت ئێوه حسابی ڕواڵه‌ت بکه‌ن).


قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ (29)
  (ئه‌ی ئیمانداران) دژی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی (ڕاست و دروستیان) به‌خواو به‌رۆژی قیامه‌ت نیه و ئه‌و شتانه‌ی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌رامیان داناوه به‌حه‌رامی نازانن و په‌یڕه‌وی دینی حه‌ق نابن، له‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه له (گاورو جوو) بجه‌نگن، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناچاری باج [جزیە و باج جیاوازن!] پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن.

وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (36)
[دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن.]
هەر بەو بۆنەوە سید قوتب یش بەو هەموو عەقڵ و بلیمەتیەوە پشتگیری لەو چەمکە سەلەفیەتە دەکات و دەربارەی ئەو  سورەتە و دەڵێت: "ئەو سورەتە [سورەتی التوبة] ئەحکامی کۆتایی بەخۆوە دەگرێت دەربارەی پەیوەندی ئومەتی ئیسلام بە هەموو ئومەتەەکانی تری سەر زەوی !!" هەروەها پێیوایە کە حوکمەکانی ئاشتیخوازی و تەبایی و هودنە کردن کە لە سورەتەکانی تردا هاتوون تەنها ئەحکامی قۆناغین، بەڵام ئایەتی شمشێر و ئایەتەکانی تری سورەتی التوبة بیناغەی [مەنهەجی خودایی بۆ جیهادی ڕەها دادانێت]!!
کە بەڕای ئەو ئەحکامی نوێی خستە سەر ئەو ئەحکامە قۆناغیانەی پێشوو، گرنگترینیان:" فەرمان کردنە بە جەنگان لە دژی ئەهلی کیتابی لادەران لە دینی خوا، تا سەرانە دەدەن بە ملکەچی..هیچیتر پەیمانی ئاشتی و هودنە یان لێ قبوڵ ناکرێت تەنها لەسەر ئەو بنچینەیەدا نەبێت، بنچینەی دانی جزیە و سەرانە، لەو حالەتەدا مافي پەیماندار [المعاهد] یان بۆ بڕیار دەدرێت، و ئاشتی بەرقەرار دەبیت لە نێوانیان ونێوان موسڵمانان"
گووتم لە قورئان گەڕێ تۆ باوەڕت بە سونەشە وەك قورئان؟! گووتی: قورئان وسونە هەردووکیان وەحین! گووتم باشە لە سونەدا هاتوە کە پێغەمبەر دەڵێت: وجُعِل رزقي تحت ظل رمحي!  گووتی کوا ئەو حەدیسە لە کوێ هاتوە تابلێتە سامسۆنگەگەکەی دەرهێنا بۆ گەڕان بەدوای! گووتم باشە تۆ بڕوات بەو حەدیسە هەیە، گووتی نازانم دەبێت زانایانی حەدیس بڕیار بدەن!!! دوایی گووتی ڕاوەستە برادەرێکی ترت بۆ بانگ دەکەم، ئەوی تری بانگ کرد، کەسێك بوو لە خەڵکی جەزائیر و مەغریب و ئەوانە دەچوو، هەرچەندە گووتی: خەڵکی هیندم! یەکسەر هات گووتی: کێشەی تۆ چیە برادەر لە گەڵ سونە؟! خەڵکی کوێی؟ گووتم عێراق. گووتی تۆ شیعی؟!
گووتم: بەدزەنیت پێت دەڵێ دەبێ شیعی بم، چونکە گووتم عێڕاق! من شیعی نیم و سونی شافیعیم، ڕەخنەشم لە  شیعە زیاترە لەسەر سونە! گووتی نابێت هیچ حەدیسێك رەتکەیەوە چونکە خوا دەڵێت: ئێمە وەحی دەپارێزین! گووتم: بەڵێ قورئانی مەبەستە. گووتی: تۆ دیارە قورئانی!! هەر حەزی دەکرد بمخاتە چوارچێوەیەکی تۆمەتە ئامادەییەکانی خۆی!
گووتم نەخێر باوەڕم بە حەدیسیش هەیە بەڵام بە هەمووی نا. گووتی چۆن بە هەڵبژاردن و گۆترە نا بێت! گووتم بە گۆترە نیە بەڵکو بە پێوەری قوڕئان و عەقڵە. گووتی بەس قورئان و سونە هەردووکیان وەحین [ویعلمهم الکتاب و الحکمة] ! هەموو سەلەف و ئیمام شافیعی یش وادەڵێت! گووتم ئەوە تێگەیشتنێکی هەڵەیە لە کتاب و حیکمەت، گوایە حیکمەت بە مانای سونەت دێت، بەر لە شافیعی تاک وتەرا ئەو قسەیە لەناو کەسانیک دەبیسترا، بەڵام شافیعی دامەزرینەری هەقیقی بیرۆکەکە بوو لە الرسالة و بەڵگە بە حەوت ئایات دەهێنیتەوە کە [الکتاب و الحکمة] پێکەوە دەبەستیتەوە! بەڵام نە زمانی عەرەبی دەڵێت حکمة بە مانای سونە دێت، نە قورئانیش پاڵپشتی دەکات چونکە ئەگەر لەو ئایەتە: لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ ] ١٦٤  ال عمران
[ سوێند بێت بێگومان خوا منه‌تی ناوه‌ته سه‌ر ئیمانداران کاتێک پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ڕه‌وانه کردوون له خۆیان ئایه‌ته‌کانی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌، دڵ و ده‌روونیان پاک و پوخت ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها فێری قورئان و داناییان ده‌کات، به‌ڕاستی پێشتر له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.]

ئەگەر لەو ئایەتە  [الکتاب و الحکمة] بە مانای قورئان وسونە بێت چونکە وتارەکە ئاڕاستە کراوە بۆ قەومی پێغەمبەر [د.خ] لە ئیمانداران، باشە لەو ئایەتەی کە لەسەر عیسی کوڕی مەریەم قسە دەکات، دەبێت الکتاب ئینجیل بێت، کەچی ناوی الکتاب و الانجیل پێکەوە دێت: وَيُعَلِّمُهُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ ]٤٨ ال عمران
ئینجا ئەگەر [الحکمة] ش سونە بێت، کەوابوو حەزرەتی ئیبراهیم و ئیسماعیل پێش هەزاران ساڵ کە ئەو دوعایەیان کردوە:[ رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] البقرة ١٢٩. مەبەستیان سونە بوو بێت، واتە هەستیان بە گرنگی سونە کردبوو پێش هەزاران ساڵ، کەچی نە پێغەمبەر باسی گرنگیەکەی کردبوو، بەڵکو نەهی کردبووش لە نووسینەوەی ونە هەتا پاش دوو سەد ساڵ لە وەفاتی پێغەمبەریش [د.خ] کەسێکی واش هەستیان بە گرنگیەکەی کردبوو؟! ]
ئینجا جارێکی تر ابن کثیر  لە تەفسیرەکەی دەڵێت دەربارەی الکتاب دەڵێت: الظاهر أن المراد بالكتاب ههنا الكتابة! وادیارە مەبەسست لە کتاب فێری نووسین کردن بێت! کەچی ئەگەر وتارەکە ئاڕاستەی پێغەمبەر [د.خ] کرابێت ئەوە مەبەستی قورئان دەبێت، دەبێت کە ئاڕاستەی عیسی [د.خ] بکرێت باسی ئینجیل بکات! دەربارەی الحکمة ش دەڵێت: والحكمة تقدم تفسيرها في سورة البقرة!! واتە بە مەعنای سونەت دێت، کە هەتا مەسیحیەکانیش نەیانزانیوە حەزرەتی عیسی سونەتی هەبوو بێت!!!
قورتبیش زیاتر سەرمان لێدەشێوێنت ودەڵێت: قوله تعالى { ويعلمه الكتاب والحكمة والتوراة والإنجيل} قال ابن جريج : الكتاب الكتابة والخط. وقيل : هو كتاب غير التوراة والإنجيل علمه الله عيسى عليه السلام.
الکتاب یانی نوسین و خەت دێت، هەروەها وتراویشە کتێبێکی ترە غەیری تەورات و ئینجیل خوا حەزرەتی عیسای فێرکردوە!! چ کتێبێك دیارە نهێنی بووە؟

ئینجا سونە و حەدیس دەیان ناسازی تێدایە لەگەڵ قورئان و دەیان وسەدان ناماقوڵیشی تێدایە لەگەڵ عەقڵ! گووتی: دەتوانی یەك نمونەم بۆ بینی؟ گووتم: حەزدەکەی دە نمونەت بۆ دەهێنم: بۆ پێچەوانەی قورئان حەدیسی مسلم ی کە لە ابو هریرە وەیە، کە دەلێت خوا بوونەوەری بە حەوت ڕۆژ دروست کردوە، کەچی قورئان دەڵێت بە شەش ڕۆژ : الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ[الفرقان:59]، حەدیسەکەش دەڵێت:
عن أبي هريرة قال أخذ رسول الله صلى الله عليه وسلم بيدي فقال خلق الله عز وجل التربة يوم السبت وخلق فيها الجبال يوم الأحد وخلق الشجر يوم الاثنين وخلق المكروه يوم الثلاثاء وخلق النور يوم الأربعاء وبث فيها الدواب يوم الخميس وخلق آدم عليه السلام بعد العصر من يوم الجمعة في آخر الخلق في آخر ساعة من ساعات الجمعة فيما بين العصر إلى الليل.
وەك نمونەی ناماقوڵیش حەدیسی البخاری یە دەربارەی زیناکردنی مەیمونێکی محصنی خاوەن مێردێکی پیر لەگەڵ مەیمونێکی تری جاحێل، و پاش زانینی مێردە پیرەکەی، گەلی مەیمونان کۆ دەکاتەوە وهەردووکیان بەردباران دەکەن وبە سزای خوا و گەلیان  و عمرو بن میمون یش کە سەحابیە دەڵێت لەگەڵ ئەوان ڕەجمم کرد.
[حدثنا نعيم بن حماد حدثنا هشيم عن حصين عن عمرو بن ميمون قال ثم رأيت في الجاهلية قردة اجتمع عليها قردة قد زنت فرجموها فرجمتها معهم.] صحيح البخاري
گووتی: برادەر ئەوە زانایانی فەرمودە بڕیار دەدەن کە ناسازن لەگەڵ قورئان یان نا، یان ماقوڵن یا نا! دوایی ئێمە خەریکی دەعوەین بۆ ئیسلام ئێمە کات و توانای ئەو گفتوگۆیانەمان نیە!! گووتم: ئەی نابێت جارێ خۆت بە تەواوی لە دینەکەت تێبگەیت ئینجا داوای خەڵك بکەیت بۆ هاتنە ناو ئیسلام؟!
هەر وەك ڕاکردن ڕایان کرد، ئەوەی پێی دڵخۆش بووم گەنجێکی تەمەن بچوكیان لەگەڵ بوو، زۆر بە شەوقەوە دەیڕوانیە من و گوێی بۆ قسەکانم گرتبوو، دەتگۆت بە دوای حەلی پرسیارێك دەگەڕا ونزیك ببوەوە لە چارەسەرکردن! کاک یوسفی کوڕم چەند وێنەیەکی مونازەرەکەی گرت، ولەگەڵ ئەو نووسینە بڵاوی دەکەینەوە.
١٨/٨/٢٠١٤





خوێندنەوەیەك لە كتێبی ئەو (حەسەن بەنا)ـیەى كە كەس نایناسێت

محەمەد هەریری

http://skurd.net/index.php/2014-07-26-15-02-03/891-2014-11-17-19-23-00
http://skurd.net/images/img/pdf/harery.pdf

جاشی بەعس و جاشی داعش كامیان ترسناكترە؟! محەمەد هەریری

http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=1406&Jmara=3172

سەلەفی بوون و گومان لە قورئاندا ئەوە نەسخی قورئانە یان تەحریفکردنە؟!

سەلەفی بوون و گومان لە قورئاندا
ئەوە نەسخی قورئانە یان تەحریفکردنە؟!

محەمەد هەریری

هیچ مەجالی تێدا نییە لە حاڵەتی سەلەفی بوون هەموو تەقدیس و بایەخ و پیرۆزی و کێشە لەسەرکردن و بەرگریت ئاڕاستەی حەدیسە و بەیت وبالۆرەکانی قال و قیلەیە. لە بەرامبەردا ئەوپەڕی فەرامۆشی و تێڕامان و پوکانەوەی پایە و داماڵین لە تەقدیسدا ئاڕاستەی قورئان دەکەیت. بۆیە بۆ نمونە ئامادەی شەڕی نیوەی ئومەت بکەیت و بیاندۆڕێنیت بۆ سەلماندنی [ناقصات العقل و الدین]ی ئافرەتان، نەوەك حەدیسێک بڕوشێت یان ڕاویەك بکەوێتە ژێر گومانەوە، بەڵام کاتێ دەیان حەدیس دەخوێنیتەوە کە گورزی گەورە لە ڕاست ودروستی قورئان دەدات، زۆرت پێ ئاساییە و بەدوای بڕ و بیانووی هێندە سوك و بچوك دەگەڕێیت بۆ تەئویلکردنێکی نا مەنتیقی ونائاسایی کە خەڵك بهێنێتە پێکەنین، دیسان ئامادە نیت دڵی موحەدیسەکان و حەدیس و ڕاویەکان بڕەنجێنیت، با تەئویلکردنە نا مەنتیقی ونائاسایی یەکانیشت کۆڵێك گومان وریب و شك بخاتە قورئان، کەچی ئەگەر کەسێکی نائیماندار گومانی خستە قورئان، یەکسەر ئایەتی [انا نحن نزلنا الذکر وانا له لحافظون] ی بۆ دەخوێنیتەوە، نازانی خۆشت باوەڕت بە حیفزکردنی قورئان نییە بەپێی ڕیوایاتە زۆر وزەوەندەکانت.  کاتێ گوێم لە ڤیدیۆیەکی شێخێکی سەلەفی دەگرت، کە بەو خەلەفاوە دەڵێن گوایە زاناترین کەسی سەر زەوییە لە عیلمی حەدیسدا، بە جۆرێك قسە دەکات ئیماندارانیش دەخاتە گومان  و گومانت لا دروست دەکات لەسەر ڕاستی و دروستی قورئان دا!

دەڵێت گوایە قورئان چەندین ئایەتی تێدا بوە و ئێستا نەماوە و کاریشی پێدەکرێت!!!! بێگومان ڕیوایەت زۆرە لەو بارەوە کە سورەت و ئایەتگەلێکی زۆر لە قورئاندا هەبوون ئێستا نەماون! ئەگەر بە لۆژیکی ئەهلی حەدیس بێت هێندە ڕیوایاتگەلی گومانخەر لە قورئان دا هەیە، نازانم چۆن دەتوانن شانازی بەوە بکەن کە قورئان پارێزراوە وەک تەورات وئینجیل نییە شتی لێ کەوتبێت یان دەستکاری کرابێت! چۆن دەڵێن ئەوەی گومانی لە حەرفێكی بێت کافر دەبیت، کەچی ڕیوایاتەکان دەڵێن سەدان و بەڵکو هەزاران ئایەتی لێ دیار نەماوە یان بزر بوە یان جەڵەب و ئاژەڵ خواردویەتی!!! ئەگەر ریوایاتی ئاشکرا بڵێت، سورەتی الاحزاب کە ٧٣ ئایەتە  نزیکەی بەقەد سورەتی البقرة بوو، یان درێژتر بوو، کە ٢٨٦ ئایەتە، وئایەتی ڕەجمیشی تێدا بوو!! [عن عمر وأُبي بن كعب وعكرمة مولى ابن عباس: "أنّ سورة الأحزاب كانت تقارب سورة البقرة، أو هي أطول منها، وفيها كانت آية الرجم"] لەو هەموو سەرچاوانە هاتوە: الاتقان 3: 82، مسند أحمد 5: 132، المستدرك 4: 359، السنن الكبرى 8: 211، تفسير القرطبي 14: 113، الكشاف 3: 518، مناهل العرفان 2: 111، الدر المنثور 6: 559

لە کۆنەوە چەندین بیانوویان بۆ ئەو حەدیسە گوماناویانە هێناوەتەوە، لە هەموویان خراپتر مەسەلەی نەسخە لە جۆری نەسخی لەفز و تیلاوەت یانی لادانی لە قورئان لەگەڵ مانەوەی حوکمی ئایەتەکان!! دەڵێن نەسخ سێ جۆرە ، یەکەم ئەوەی لەفز و حوکمی نەسخ کراوە، دووەم ئەوەی لەفزی ماوەتەوە و حوکمی نەماوە! و سێیەم ئەوەی لەفزی نسخ کراوە و حوکمی ماوەتەوە!! نسخی لە جۆری یەکەم و دووەم ماقوڵە و ڕێی تێدەچێت تا ڕادەیەك، هەرچەندە کەسانیک مشتومڕی زۆریشیان هەیە لەسەر ئەو دوو جۆرەش، ومنیش گومانم لە جۆری دووەمدا هەیە کە گوایە لەفزی ماوەتەوە و حوکمی نەماوە! ئەوە کێشەی من نییە ئێستا، بەڵکو ئەوەی کێشەیە بەشی سێیەمی نەسخە کە دەڵیت: لەفزی نسخ کراوە و حوکمی ماوەتەوە!!

- ئایەتی شیرپێدان

لە ڤیدیۆی هاوپێچی ئەو بابەتە ابو اسحق الحویني بە نمونە باسی چەندین ئایەت دەکات گوایە لە ناو قورئاندا نەماوە و حوکمی ماوە وەك ئەوەی عائشە [رض] دەگێڕێتەوە: کانت مما انزل من القرآن عشر رضعات معلومات یحرمن، ثم نسخن..... ، ومات رسول الله و هن مما یقرأ من القرآن!!! [ لە قورئاندا هەبوو ئایەتێك کە دە ژەم شیرپیدان حەڕام دەبیت، دوایی بوو بە پێنج!! دەڵێت ئێستا کەسانێک دەڵێن ئەوە لە قورئاندا نیە؟! پێشمان لێدەگرێتەوە ئەو بلیمەتە، بەڵێ لە قورئاندا نییە! ئێستا هیچ کێشەش نییە ئەگەر بڵێن ئەوە حەدیسە بڕایەوە، چونکە حەدیسیش لای ئەوان هەر حوکمی قورئانی هەیە، یەکیکە لە دوو وەحی یەکە! چی پێویست دەکات قسە دروست بکەن وبیدەنە پاڵ قورئان، کە هیچ لە قورئانیش ناچێت؟! لەناو دوو بەرگی قورئانیشدا نییە؟!

- زینای پیرەمێرد و پیرەژن!!

ئینجا باسی حەدیسێکی تر دەکات کە دەڵێت سابتە لە زید بن ثابت گوایە ئایەتێكمان لە کتێبی خوادا دەخوێندەوە دەیگووت: پیرەمێرد و پیرەژن، ئەگەر زینایان کرد بەردبارانیان کەن تا مردن، لەبەر ئەو لەزەتەی لەیەکتریان کرد، وەك سزایەك لە لایەن خواوە، خوا بەهێز و دانایە!!! : الشیخ و الشیخة اذا زنیا فارجموهما البتة بما قضیا من اللذة نكالاً من الله والله عزيز حكيم !!!! یانی ئەوەی بچوکترین تێگەیشتنی هەبێت لە کۆمەڵی ئادەمیزاد دەزانێت، کوڕ وکچی لاو وجاحێڵ ئەگەری دوچاربوونیان بە زینا هەیە لە ٩٩% حاڵەتەکاندا، زۆر بە دەگمەنە پیرەژن وپیرەمێردێك دوچاری ئەو هەڵەیە بن! کەچی بە قسەی ئەو حەدیسە بێت، خودا لە جیاتی ئەو هەموو گەنجانەی کۆمەڵگاکان هاتوە سەرکۆنەی پیرەژن وپیرەمێردان دەکات لەسەر زینا! ئەخر پیرەمێرد و پیرەژن، کەی تاقەتی زینایان ماوە تا بەردباران بکرێن تا مردن؟ دوایی لەزەتی چی لای پیرەمێرد و پیرەژنی داماودا ماوە؟! وەڵلاهی ئەوە نەك قسەی خوا نییە بەو لاوازیەی معنی و مبنی، بەڵکو باوەڕناکەم قسەی صحابی یش بێت، بەڵکو بە قسەی عاقڵێکیش ناچێت، تەنها درۆیەکە لە درۆ لەبن نەهاتوەکانی کتێبەکانی حەدیس.

- بێ سەروشوێن بوونی سورەتێك لە ١٢٩ ئایەت!

هەروەها لە صحیحی بوخاری لە وتارێکی عومری کوڕی خەتاب کە دەڵێت ئێمە کاتی خۆی لە قورئاندا ئەو ئایەتەمان دەخوێندەوە:  الا ترغبوا عن آبائكم ، فانه کفر بکم ان ترغبوا عن ابائکم!!!
لە  صحیحی مسلم هاتوە لە ابی موسی الاشعری  گوایە بانگی زانایانی  بەسرەی کردوە ، ٣٠٠ زانای قورئان بۆی کۆدەبنەوە و پێیان دەڵێت: ئەی زانایانی خەڵکی بەسرە قورئان بخوێنن و فەرامۆشی نەکەن، نەوەك دڵتان ڕەق بێت وەك ئەوانەی پێشوو دڵیان ڕەق بوو!!! ئێمە سورەتێکمان دەخوێندەوە لە درێژی و بەهێزیدا وەك سورەتی البراءة بوو ، ئەوەی لە بیرمە لیی ئەو ئایەتەیە کەدەڵێت: ئەگەر ئادەمیزاد دوو دۆڵی سامان هەبێت، داوای سێیەم دەکات، وتەنها خۆڵ چاو و دەروونی تێردەکات!!!  اتلوا القران ولا تناموا عنه فتقسوا قلوبکم کما قست قلوب من سبقکم!  وانە کان مما نقرا سورة في طول و الشدة مثل البراءة اذکر منها لو کان لابن ادم وادیان من المال لابتغا ثالثا، ولا یملآ جوف ابن ادم الا التراب!!!

دەبێت ابی موسی الاشعري مەبەستی کێ بێت کە دڵیان ڕەق بووە؟! کە دەڵێت: " قورئان بخوێنن و فەرامۆشی نەکەن، نەوەك دڵتان ڕەق بێت وەك ئەوانەی پێشوو دڵیان ڕەق بوو!!!" کە خۆی صحابی بێت دیارە قسە بۆ تابیعیەکان دەکات، پێش تابیعیش هەر صحابە هەن، کەوابوو مەبەستی دڵ ڕەقبوونی صحابەیە!! ئینجا دەڵێت: "ئێمە سورەتێکمان دەخوێندەوە لە درێژی و بەهێزیدا وەك سورەتی البراءة بوو!!" مەبەستی سورەتی التوبة یە کە ١٢٩ ئایەتە و ئاماژەش ناکات چی لێهاتووە، ئایە یەك سورەتی تەواو لەفزەکەی نسخ کراوەتەوە و حوکمەکەی ماوەتەوە؟! ترفع لفظها و تبقی حکمها!!! باشە دەبیت حیکمەت چی بێت سورەتێك لە ١٢٩ ئایەت هەمووی لاببرێت لە قورئان و هێشتا حوکمکەشی مابێت، تەنها شتێکیشی لە بیر مابێت لەو سورەتە مەزعومە ئەو قسەیە بیت: " لو کان لابن ادم وادیان من المال لابتغا ثالثا، ولا یملآ جوف ابن ادم الا التراب!!!" کە ئەوە حوکمیشی تێدا نییە بەڵکوو لە دەیەها پەندی پیشینانی میللەتاندا هاتوە، هەتا لە کوردیش ئەو پەندە هەیە کە دەڵێت: مرۆڤ مەگەر خۆڵ چاوی تێرکات، دەنا چاوی تێر نابێت!! دوایی کوا ئەحکامەکانی تری ناو ئەو سورەتە ١٢٩ ئایەتیە

تۆ وەرە بهێنە بەرچاوت، ئەگەر لە دەرسێکدا مامۆستایەك بێت و بڵێت فەسڵی پێنجەم لە کتێبەکەتاندا داخیلی تاقیکردنەوەیە و کەچی کتێبەکەش خۆی هەر چوار فەسڵە! چەند ساڵێک بەرلەوان داخیلی ئیمتیحان بوە و لە کتێبەکەدا هەبوە، بەڵام لە چاپی نوێدا ئەو  فەسڵە دەرکراوە، بەڵام حوکمیشی هەرماوە و لێی بەرپرسیارن لە تاقیکردنەوەدا!!!! دەبێت کاردانەوەی ئەو قوتابیانە چۆن بێت بەرامبەر بەو مامۆستایە؟! بێگومان لێی توڕە دەبن و تاوانباری دەکەن بە خەڵەفاوی، چونکە کە کاری پێدەکرێت بۆچی ناهێڵیت لەبەر چاوی خەڵك بێت تا ئەحکامەکانیان بیر بێتەوە؟!! لە کێ ڕوویداوە کە لەفز نەسخ بکرێت و حوکم بمینێت، ئایە نابێت حوکم لەفزێکی هەبیت بخوێندرێتەوە وبەڵگە بێت لەسەری؟! ئەگەر لەفز نەسخ کراوە کوا بەڵگەی ئەو حوکمە، ئایە حوکم تابیع وسەر بە لەفز نییە، ماقوڵە تابیع بمێنیت و ئەسڵ هەڵبگیرێت؟!
ئەو جۆرە نەسخ کردنە تەنها داهێنانێکە دەتوانین بڵێین بیدعەیەکە دەبوایە ئەهلی موحارەبەی بیدعە زیاتر خەریکی شەڕی ئەو بیدعەیە  جەوهەریانە بان کە گومان دەخەنە قورئان و کەسایەتی زۆر گەورەی ناو ئیسلام، نەک خەریکی  پانتۆل کورت کردن و ڕیش بەردان وسمێڵ قرتان! کێشەی ئەو برادەرانە ئەوەیە لە پێناو بە درۆنەخستنەوەی حەدیسێك  وتانە نەدان لە کتێبەکانی حەدیس و ئەوانەی دەیگێڕنەوە، ئامادەن گۆمێك خوێن بڕێژن و گومانیش بخەنە قورئان، بەڕاستی سەفقیەکی دۆڕاو دەکەن!

ئەوە لینکی ڤیدیۆکەیە:
https://www.youtube.com/watch?v=Otbp2_UrqaI


ئایە تف کردنە ناو جلی خۆت سوونەتە!


ئایە تف کردنە ناو جلی خۆت سوونەتە!
محەمەد هەریری

حەدیس بەردەوامە لە زیاتر وزیاتر شێواندنی وێنەی ئیسلام و دزێوکردنی ئەحکامەکانی و کەمکردنەوە لە گرنگی قورئان و شێواندنی وێنەی خودی زاتی پێغەمبەر [د.خ]  بەڵکو زاتی خوداش!
لە سەحیحی بوخاریدا دوو حەدیس هاتووە کە بە هەر پێوەرێکی کۆن ونوێ لێکبدرێتەوە شێواندنێکی ڕاشکاوە بۆ وێنەی پێغەمبەر [د.خ] و نیشاندنیتی لە شێوەیەکی سەرەتایی و نەزان بە بچوکترین ئادابی پاك وخاوێنی!
جارێ حەدیسێك هاتووە نازانم چۆن لەسەری ڕاوەستین کە دەڵێت: پێغەمبەر هەر تفێك و بەڵغەمێکی فڕێ دابێت بەر زەوی نەکەوتووە وبەڵکو هاوەڵانی لە ئاسمانەوە گرتیتیانەوە و لەدەم و چاو وپێستی خۆیان هەڵسویوە بۆ تەبەروك!
قال عروة عن المسور ومروان خرج النبي صلى الله عليه وسلم زمن حديبية فذكر الحديث وما تنخم النبي صلى الله عليه وسلم نخامة إلا وقعت في كف رجل منهم فدلك بها وجهه وجلده.

لە حەدیسێکی تردا گوایە ابي بردة لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: هاتمە لای پێغەمبەر [د.خ]  دیتم سیواکێکی بەدەستە وسیواک دەکات و دەڵێت: هۆع هۆع، وسیواکەکەی خستۆتە ناو دەمی وەك بڵێی هێڵنج دەدات.
حدثنا أبو النعمان قال حدثنا حماد بن زيد عن غيلان بن جرير عن أبي بردة عن أبيه قال أتيت النبي صلى الله عليه وسلم فوجدته يستن بسواك بيده يقول أع أع والسواك في فيه كأنه يتهوع. (باب السواك, كتاب الوضوء, صحيح البخاري)
یانی سیواکەکەی هێندە لە دەمی قوڵکردۆتەوە تا دەگاتە قورگی و گەدەی دەوروژێنێت! هەندێك لە شارحی حەدیس دەڵێن ئەوە بەڵگەیە کە زمان وقورگیش دەبێت بە سیواك پاك بکرێنەوە!

ئینجا حەدیسێکی تر لە هەمان باب دا باس دەکەن کە هیچ مرۆڤێکی عاقڵ نازانێت دەبێت سوودی تەشریعی و مێژوویی چی بێت هەتا ئەگەر ڕاستیش بێت، کێ هەیە پێمان بڵێت دەبیت سوودی ئەو حەدیسە چی بێت لە غەیری تانەدان لە کەسایەتی پێغەمبەر کە لە باب البزاق والمخاط ونحوه في الثوب هاتووە کە لە أنس بن مالك دەگێڕێتەوە: کە پێغەمبەر [د.خ]  تفی دەخستە جلوبەرگی خۆی!!
لەبیرمە لە منداڵی کاتی خۆی کە تفمان کۆدەبوەوە لەناو دەرسدا شتی وامان دەکرد لە ترسی مامۆستا نەمەن دەوێرا بڵێین بجینە دەروە بۆ تفکردن! نەماندەزانی سونەتێكیش جێبەجێ دەکەین بەو کارەمان! باشە ئەگەر ڕاستە هەموو کارێکی پێغەمبەر دەبێتە سونەت بۆ سەلەفیە حەدیسیەکان تفەکانیان ناخەنە ناو جل وبەرگیان بۆ ئیتیباعی سونە؟! ئەخر کێ سوود لەو حەدیسانە وەردەگرێت کە کەسێتی پێغەمبەر [د.خ] بە شێوەیە نێگەتیڤ وبێزراوە یشان بدات؟!

238
حدثنا محمد بن يوسف قال حدثنا سفيان عن حميد عن أنس بن مالك قال بزق النبي صلى الله عليه وسلم في ثوبه.  (كتاب الوضوء, صحيح البخاري)
ئەمڕۆ تفکردن لەسەر زەوی لەکاتی ڕۆیشتنت بەسەر شەقامەکاندا تابڵێی ڕەفتارێکی ناشیرین و نا شارستانیە، هەتا لەو کاتانەی کە کەسیشت لێدیار نیە، چونکە لەوانەیە کەسانێك لە پەنجەرەکانی ماڵەکانیانەوە چاویان لێت بێت، چ جای تف کردنە جل وبەرگی خۆت وەك چۆن منداڵ لووتی بە قٶڵی کراسی دەسڕیت! خۆزگە دەمانزانی حیکمەت چیە لە پشت گێڕانەوەی ئەو حەدیسانە؟!

الأحد، 7 ديسمبر، 2014

ئیسلام وەك ئاینێکی جەنگاوەر! ١-ە



ئیسلام وەك ئاینێکی جەنگاوەر!
١-٥
محەمەد هەریری

چونکە ئیسلام لە بنەڕەتدا وەك دینێکی جەنگاوەرانە هاتە ئارا، بۆیە موفرەداتی شەڕ و جیهاد و شمشێر و غەزوو وتوندوتیژی ڕەگێکی دوور ودرێژی داکوتاوە لە کۆی ئیسلام ومێژووی ئیسلامدا، وبە ئەنجامیش لە دەروونی تاکی موسڵماندا. دینی جەنگاوەر مەبەستم لەو دینەیە کە تەنها بە بانگەوازی ئاشتیانە و بە دەعوە و قسە بۆ خەڵك کردن بڵاونەبوبێتەوە و خۆی نەپاراستبێت، بەڵکو بێ هێزی و بانگەوازی تەنها لە قۆناغێکی کاتی نواندبیت، وەك قۆناغی مەککی، ولە قۆناغی مەدەنی دواتر خۆی پڕ چەك کردبیت بۆ پاراستنی خۆی و دوایی بۆ پەل هاوێشتنی. دینی یەهودیەت یش ئەو سروشتە جەنگاوەریەی هەیە، زۆربەی پێغەمبەرانیان حاکم و فەرمانرەوای دەوڵەت وسوپا بوون و وەك ئیسلام دیانەتگەلێکی جەنگاوەر بوون. بەڵام مەسیحیەت و بودایەت بۆ نمونە دوو دیانەتی تەبشیرین و بە تەنها بانگەوازیان بەکار دەهێنن بۆ بەردەوام بوونیان، هەرچەندە مەسیحیەت خیانەتی لێکرا لەسەر دەستی پاپا و کاهینەکانی کە لە دیانەتیکی بانگەوازیەوە گۆڕیان  بۆ دیانەتیکی جەنگاوەر.
لەو باسەدا، من باسی ستەمکار و ستەملێکراو، دەستدرێژی کەر و دەستدرێژی بۆسەرکراو ناکەم، چونکە ئەوە بابەتێکی ترە، خودی ئیسلام دیانەتێکی تەبشیری ڕووت نەبوو لە بەکارهێنانی چەك وهیز وەك دینەکانی تر، کە تەنها بە بانگەوازی کردن هەوڵی بڵاوبوونەوەیان دەدا، چونکە لە بنەڕەتدا ئیسلام وەک دینێکی شمولی و کودەتایی و یەکلاییکەرەوە هات و هیچ بژاردەیەکی بۆ کۆمەڵگای عەرەبی قورەیشی مەککە نەهێشتەوە جگە لە ڕووبەڕوو بوونەوە. لە کۆی بڵاوبوونەوە و باڵکێشانی ئیسلام بەسەر جەزیرەی عەرەبی و شەڕەکانی پێغەمبەر [د.خ] و قورەیش و هۆزە عەرەبیەکانی تر، وشەڕی لەگەڵ هۆزە جولەکەکان و هەموو غەزەواتەکان کە ژمارەیان ٢٩ شەڕ وغەزوەیە و سەرەڕای ٣٨ بەعسە وسەریە ناردن بۆ شەڕ. ئەو هەموو شەڕ وغەزەواتانە بێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر دەروونی مێژوویی ومیزاجی دینداری تاکی موسڵمان، بە زانا و خەڵکی ئاساییەوە، ودەبێتە سەرچاوەیەکی ئیلهام و سرووشی موسڵمانان، بە تایبەتی ئەگەر شەڕ و فتوحاتە دینیەکانی تری دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدین و ئەمەوی وعەباسی وهتد، بخەینە سەر، هەروەها شەڕە تایفیەکانی تری خەواریج و موعتەزیلە و شیعە وسونە وخاچ پەرستەکانیش . وەك گووتم من باسی ڕەوایەتی وناڕەوایەتی ئەو شەڕانە ناکەم، بەڵکو زیاتر باسی دامەزراندنی نمونەیەکی دینی جەنگاوەری دەکەم، کە دەق بە پێچەوانەی دینە تەبشیریەکانی تر بوە وەك مەسیحیەت لە لایەنە تیۆریەکەیەوە بەلایەنی کەم، کە هانی شوێنکەوتانی دەدات بە ئەوپەڕی سەبر ودان بەخۆدا گرتن بەرامبەر ناحەزان و دوژمنانیان، هەتا ئەگەر شەقێکیان لە ڕووی ڕاستیان دا، دەبیت ڕووی چەپیشی بۆ هەڵسوڕێنیت! هەروەها خاڵێکی تری مەسیحیەت وەك دیانەتێکی تەبشیری جیای دەکاتەوە لە دیانەتێکی جەنگاوەری وەك ئیسلام بریتیە لە مونافەسە نەکردنی دەسەڵاتداران لەسەر حوکم و گرتنە دەستی جڵەوی دەسەڵات، [ئەوەی خوا واز لێبینە بۆ خوا، ئەوەشی بۆ تزار بۆ تزار] هەرچەندە مەسیحیەت لەسەر دەستی پاپاکان وکاهینەکانی ئەو دوو خاسیەتە گرنگەی خۆی لە دەستدا، ئێستا لە پاش ڕێنیسانس و شۆڕشی پیشەسازی لە ئەوروپا، چۆتەوە قەبارەی جارانی خۆی، بەبێ شەڕ و بێ کێشمەکێش کردن لەگەڵ فەرمانڕەوایان کاریگەریەکی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵك.  هەتا دینی جولەکەش ئەو خاسیەتەی هەوڵدان بۆ حوکمی دینی تا ڕادەیەکی زۆر لە دەست داوە، ئەگەرچی بۆتە سەرجاوەی ئیلهام و سروشی زایۆنیزم، کە ئەفسانەکانی جولەکە وتەورات بەکار دەهێنێت لە پڕۆژەکانی.
- عیبادەت یارییە لە چاو جیهاد!
لە ئیسلامدا، جگە لە بەشێکی زۆری ئەهلی تەسەوف نەبێت، هەموو ئەوانەی کە هاتوون لە ئیمامەکان و زانایان و مەزاهیبەکان و موفەسیرەکان و موحەدیسەکان و فەقیهەکان بە ڕادەیەکی زۆر کاریگەری ئەو لایەنە جەنگاوەریەی ئیسلامیان پیوە دیارە لە شێوازی بیرکردنەوە و قسەکانیان و فەتواکانیان و هەڵسەنگاندنەکانیان و شەڕ وکردەوەکانیشیان. ئەو شیعرە بەهێزەی عبدالله بن مبارك بە چاکترین شێوە گوزارش لەو ڕوحە جەنگاوەریەی ئیسلام دەکات، کە عبدالله کوڕی موبارەك وەك نامە بۆ فضیل بن العیاض نارد، تیایدا ئەو ڕوحە جەنگاوەرە دەخوێنینەوە کە لە چاو جیهاد دا گاڵتەی بە عیبادەتی عابیدێکی ناوداری وەك فضیل دێت، ئەو قەسیدەیەی کە ڕۆژانە لەسەر مینبەرەکان دەیڵێن و دەیڵێنەوە ، بەچاکترین شێوە گوزارش لەو ڕوحە جەنگاوەرەی ئیسلامدا دەکات، کە دەڵێت:
يا عابدَ الحرمين لو أبصرتْـَنا ... لعلمتَ أنَّكَ في العبادةِ تلعبُ
مَنْ كانَ يخضبُ خدَّه بدموعِه ... فنحورنُـا بدمـائِنا تَتَخْضَبُ
أوكان يتعبُ خيله في بـاطل ... فخيـولنا يوم الصبيحة تتعبُ
ريحُ العبيرٍ لكم ونحنُ عبـيرُنا ... رَهَجُ السنابكِ والغبارُ الأطيبُ
ولقد أتـانا مـن مقالِ نبيِنا ... قولٌ صحيحٌ صادقٌ لا يَكذبُ
لا يستوي غبـارُ أهلِ الله في ... أنفِ أمرئٍ ودخانُ نارٍ تَلهبُ
هذا كتابُ الله ينـطقُ بيننا ... ليسَ الشهيدُ بميـتٍ لا يكذبُ
ئەی خواپەرستی ناو دوو حەرەم ئەگەر دەمان بینیت.....دەزانی تۆ لە عیبادەتەکانتا خەریکی یاری کردنی
ئەوەی ڕوومەتی بە فرمێسکەکانی تەڕ دەبێت ....ئەوا ئێمە ناوقەدمان بە خوێنمان سوور هەڵدەگەڕێت
یان ئەوەی ئەسپی لە ناهەقدا ماندوو و تاودەدات .....ئەسپەکانی ئێمە هەر لەبەرەبەیاندا ماندووە
با بۆنی خۆشی عەبیر بۆ ئێوە بێت، عەبیری ئێمە.....چەخماخەی قاچی ئەسپەکانە و بۆنی تۆزوخۆڵ لای ئێمە پەسندترە
قسەی پێغەمبەرە وپێمان گەیشتووە ....قسەیەکی ڕاست ودروست ودوور لە درۆ
تۆزوخۆڵی پیاوانی خوا یەکسان کۆنابیتەوە لە ....لووتی کەسێك لەگەڵ دووکەڵی ئاگرێکی بڵیسەدار
 [ئاماژەیە بۆ فەرمودەی: لا يجتمع غبار في سبيل الله في منخر عبد ودخان جهنم]
ئەوەتە کتێبی خوا داوەریمان دەکات ...کە شەهید مردوو نیە و درۆ ناکات
ئاماژەیە بۆ چەندین ئایەت بۆ نمونە:{ وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتاً بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ } [آل عمران:169]

سەیر لەوەدایە ئەو قەسیدەیە ناودارە کە لە دەیەها کتێبی تەفسیر وحەدیس و مێژوو باسی کراوە وبۆتە کەلەپۆرێك، دەیەها زانا و دیندار بە نمونە دەیهێننەوە، هەتا درۆ و هەڵبەستراویش بێت کاری خۆی کردووە، کەچی ئێستا و تازە بە تازە دەڵێن ئەو حەدیسە لاوازە لە ڕووی سەنەد ومەتنەوە! و دەڵێن ماقول نیە کەسێکی وەك عبداللە بن المبارك عیبادەت بە یاری بشوبهێنێت! ئەو حەدیسە لە سەنەدیش لاواز بێت ئەوە لە مەتن هەرگیز لاواز نییە، چونکە سەدەها دەق هەیە لە قورئان و سونەدا لە کۆی گشتیدا ئەو مانایە دەبەخشێ، کە هیچ عیبادەتێك ناگاتە جیهادکردن لە پێناو خوادا، هەتا لە سونەتدا  عیبادەتەکانی هەشتا ساڵ بە شەوێک لە شەوەکانی ئێشکگیری جیهاد یەکسان دەکات! بۆیە بەڕای من ئەو قەسیدەیە زۆر بە وردی وبلیمەتی گوزارش دەکات لەو ڕووحە جەنگاوەرەی دینداری موسڵمان کە گاڵتەی بە تقوس و رێکارە ئاینیەکان دێت لە بەراوردا لەگەڵ ئەو فەزڵەی جەنگاوەر لە جیهاددا دەستی دەکەوێت!
- ڕوحی جەنگاوەری لە قوڕئاندا
لە دەقەکانی ئیسلامدا کە هێندە زۆرن ناکرێت باسی هەموویان بکرێت زۆر بە بەرزی و بە دنەدانێکی ئاشکرا و ڕاشکاوەوە باسی گەورەیی جیهاد و موجاهیدان و شەهیدان دەکرێت. لە قورئاندا بەو شێوەیە باسی فەزڵ وگەورەیی جیهاد و موجاهیدان کراوە:
[إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ.] سورة التوبة الآية 111
[بهڕاستی خوا، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه بهوهی که بهههشت بۆ ئهوانهو بهشیانه (بهڕاستی پهروهردگارێکی بهخشندهیه، ههر خۆی بهخشێنهری گیان و ماڵ و سامانه، کهچی ئاوا مامهڵه دهکات لهگهڵ ئیماندارانداو نرخێکی نهبڕاوه، نرخێکی زۆر گهورهی بۆ بڕیارداوه، کاتێک له پێناوی ئهودا دهیبهخشن) ئهوانه دهجهنگن له پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا دهکوژن (له گۆڕهپانی جهنگدا)، یان دهکوژرێن و (شههید دهکرێن)، ئهو پاداشت و بهڵێنه بهڕاستی لهسهر خوایه و باس کراوه له تهورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ ههیه به قهدهر خوا بهوهفاو بهئهمهک بێت بۆ جێ بهجێکردنی بهڵێنهکانی، کهواته زۆر دڵخۆش و کامهران بن بهو مامهڵهیهی که ئهنجامتانداوه و بهو فرۆشتن و کڕینهی که لهسهری ڕێککهوتوون، بێگومان ههر ئهوهشه سهرفرازی و سهرکهوتنی نهبڕاوه و بێ سنوور.]
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى تِجَارَةٍ تُنْجِيكُمْ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ * تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ * وَأُخْرَى تُحِبُّونَهَا نَصْرٌ مِنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ.] سورة الصف الآيات 10-13
[( 10 )   ئهی ئهو کهسانهی باوهڕتان هێناوه، دهستنیشانی بازرگانیهکتان بۆ بکهم، که له سزایهکی به ئێش ڕزگارتان بکات؟!
( 11 )   سهرهتا باوهڕهێنانتانه به خواو پێغهمبهرهکهی، ئینجا ههوڵ و تێکۆشانتانه لهڕێگهی خوادا به بهخشینی ماڵ و سامانتان، وه بهخشینی خۆتان (واته: ماندووکردنی جهسته و بیروهۆشتان، تا بهخت کردنیان لهپێناوی خوادا) بێگومان ئهو کارهتان چاکتر و بهفڕتره بۆتان ئهگهر بزانن و تێبگهن.
( 12 )   ئهوسا خوا له گوناهو ههڵهکانتان خۆش دهبێت و دهتانخاته باخهکانی بهههشتهوه له چهندهها ڕوبار بهژێر درهختهکانیدا تێ دهپهڕێت و جاریه، ههروهها کۆشک و تهلاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخهکانی بهههشتی عهدندا، بهڕاستی ئا ئهوهیه سهرکهوتن و سهرفرازی و دهستکهوتی گهوره و بێسنوور.
( 13 )   جا شتێکی تریش ههیه که حهزی لێ دهکهن، ئهویش بهخشینی سهرکهوتنه لهلایهن خواوه و کردنهوهی وڵاتان و دڵهکانه، ئهو مژدهیهش بده به ئیمانداران (له ههموو سهردهمێک، گهر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مهزن)

{ وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتاً بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ } [آل عمران:169]
[( 169 ) ههرگیز وامهزانن و وادامهنێن ئهوانهی لهپێناوی خوادا شههید بوون و کوژران، مردوون، نهخێر وانیه، بهڵکو ئهوانه زیندوون، لای پهروهردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (ههمه جۆرو تایبهت) بههرهوهرن.]

[وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ]  (154) البقرة
[( 154 )   جا ههرگیز بهو كهسانهی له ڕێگهی خوادا دهكوژرێن و شههید دهبن، مهڵێن: مردوون، نهخێر ئهوانه زیندوون و بهڵام ئێوه ههست به زیندوویهتی ئهوان ناكهن.]
قال تعالى: {قل هل تربصون بنا إلا إحدى الحسنيين ونحن نتربص بكم أن يصيبكم الله بعذاب من عنده أو بأيدينا فتربصوا إنا معكم متربصين} [سورة التوبة:52].
( 52 )  بڵێ: ئایا ئێوه له یهکێک لهو دوو سهرئهنجامه چاکه زیاتر چاوهڕوانی چیمان بۆ دهکهن، لهکاتێکدا ههردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ دهخوازین (که: یان سهرکهوتنه، یان شههید بوون) ئێمهش ههمیشه چاوهڕێی ئهوه دهکهین خوای گهوره بهڵاو سزایهکی تایبهتی خۆیتان بهسهردا ببارێنێت، یان بهدهستی ئێمه تووشی شکستی و نههامهتی ببن، ده ئیتر ئێوه خۆتان مهڵاس بدهن و چاوهڕێ بن، بهڕاستی ئێمهش لهگهڵتاندا چاوهڕێین.
ابن کثیر دەربارەی{أو بأيدينا} دەڵێت: واتە کوشتن و بەکۆیلەگرتنیان، تەبەریش دەڵێت: ئیـە چاوەڕوانی لە خوا دەکەین ئەو کافرانە ئەشکەنجە بدات بە دەستی ئێمە بەر لە ئەشکەنجەی ئاخیرەت و سەربڕینیش لەناو ئەو ئەشکەنجانەدایە.!
قال ابن كثير في قوله تعالى {أو بأيدينا}: (أي القتل أو السبي)، وكذا قال الطبري، فنحن ننتظر بهؤلاء الكفار أن يعذبهم الله بأيدينا قبل عذاب الآخرة والنحر يدخل في ذلك.

ماویەتی