الاثنين، 9 مارس 2015

نە ژن فریشتەن هەموویان و نە پیاویش هەموویان ئەهریمەنن!

نە ژن فریشتەن هەموویان و نە پیاویش هەموویان ئەهریمەنن!
محەمەد هەریری

درندەیی پیاو و ئاشتیخوازی ژن لە ژینگەیەکی تەندروست دەردەکەوێت، نەك لە خاکێك داب ونەرێت و وتاری دینی و یاسا هەمووی لە بەرژەوەندی پیاو بێت، پیاوی باش لە نێو ئەو خاکە بە دیار دەکەوێت، ئایە ئەو ژینگەیەی کە لایەنگیری لێ دەکات، بۆ بەرژەوەندی خۆی وەبەری دەهێنێت یان وەك مرۆڤێکی تەندروست مامەڵەی یەکسان لەگەڵ خوشك و ژن و هەموو ئافرەتێك دەکات! فریشتەیی ژن لەو خاکەی کە پیاوستانە دەرناکەوێت، فریشتەیی ژن لەو وڵاتانە دەردەکەوێت کە یاسا و فەرهەنگ و دامەزراوەکان هەمووی بەلای ئافرەتاندا دەیشکێننەوە، ژن دەتوانێت بە تەلەفۆنێك بۆ پۆلیس پیاوەکەی بخاتە سەر شەقام، و تاوانباری کات بە توندوتیژی و نەهێڵێت هەتا منداڵەکانیشی ببینێتەوە! ئەو تورکمانەی لە هەولێر باشە، گرنگ ئەوەیە لە ئەنقەرە باش بێت، یان ئەو مەسیحیەی لە عەنکاوە و شەقڵاوە باشە، گرنگ ئەوەیە لە سوید خۆپیشاندان نەکات لە دژی کورد وپێشمەرگە. دیاردەیەکی نا هاوسەنگی دزێو لە ناو نێوەندی ڕۆشنبیری کوردی بڵاو وباوە، و ناوە ناو  سەرهەڵدەداتەوە، بە تایبەتی لە کاتی کارەساتە کۆەڵایەتیەکان و کوشتنی ژن دا،  مەبەستم لە دیاردەی سوک و ڕیسواکردنی پیاوە، پیاو بە گشتی وەک ڕەگەزێك، نەک ئەو پیاوانەی کە تاوانەکەیان ئەنجام داوە! نازانم ئەگەر وڵاتان بەو لۆژیکە حوکمیان کردبا، دەبوایە لە ئوسترالیا هەموو ئێرانیەکی شیعە دەرکرابا، لە ئەمریکا سعودی نەمابا، لە هەولێر کوردیکی ئێرانی نەمابا، لەبەر هەڵەی چەند کەسێکی تاوانبار و نەخۆش و تیرۆرست! بەڵی چەند کەسێك لەبەر هۆی جۆراوجۆر، هەندێکیان باش و هەندێکی زۆر سەلبی خۆیان دەکەنە ساحێبی دۆزی ژن و وەك پیاوێك جوێن بە خۆشیان دەدەن تا بە پیاویتر ڕادەگات! هەندێك لەو برادەرانە گومان لە هەستی مرۆڤایەتیان ناکرێت، بەڵام زۆر بە خراپی و ساویلکانە گوزارشی لێدەکەن، هەشیانە وەك چیرۆکنووسێکی کوردی ناودار، هەر لەبەر خۆ ڕاوەشان لە پێش ئافرەتان و غەریزەی مێبازی مەرایی دەکات و جوێن بە خوا و ئەرز وئاسمان وخەڵك وکورد و پیاو دەدات لە یەك جوملەدا! ئەخر برا تۆ کەوتیتە ناو دژەوانەیەکی زۆر ساویلکانە پی ئەوەی پێی بزانیت! تۆش پیاوی کەچی بەو شێوەیە ئینتیحاریە بەرگری لە ژن دەکەیت، ئایە ئەوە بەڵگە نییە کە هەزاران و سەدان هەزاران و ملییۆنەها پیاوی سەر ئەو زەمینە بەرگری لە ژن و مافی ژن دەکەن؟! من وەك پیاوێك لەسەردەمی زگورتیاتی و پاش پێكهێنانی خێزانیش، بەرگری زۆرم لە مافەکانی ئافرەت کردوە بێ ئەوەی خۆم بکەمە کلاون و موهەریجی ژنان، ئەوانەی ئاگاداری نووسینەکانمن دەزانن سەبارەت بە بەرگری کردنم لە مافە ڕەواکانی ژن لە نێوەندە دینیەکان، چەندین ڕەخنە و تانە و تەشەرم بۆ هاتووە، هەندێکیان تا سەرلێواری تەکفیر کردنیان بردووم! تا ماویشم دژی ئەو داب ونەریت نۆرمە کلتوری و ئاینیە ساختانە دەجەنگێم، کە پیاویش قوربانیەتی، نەك هەر ژن! و دەست لەو بەرگریکردنەش هەڵناگرم چونکە ئافرەت لای من نیوەی تەواوکەری هاوکێشەی ئینسانیەتن. بەڵێ ئافرەتی کورد هەرچەندە وەزعی لە ئافرەتی زۆر کۆمەلگایتری ئیسلامی باشترە بەڵام، بیگومان لە ئاستی پێویست نیە، و پێویستی بەکاری باشر و زۆرتر و هاوسەنگتر هەیە، ئەو قسە ڕەق وسوکانەی دژی پیاوانی دەنێرن هیچ لە کێشەکە چارەسەر ناکات، چونکە ئەو زمانەی کە سەرکۆنەی پیاوی پێدەکرێت، زمانی کەسێکی ڕۆشنبیر و دوور بین و هاوسەنگ نیە، و هەڵبەتە بەکارهێنانی ئەو تەرزە زمانە بە شایەنی کەسێکی خاوەن غەمی فەرهەنگی هەقیقی نابینم. ئەوە زمانی گروپێکی فێمنستی ئایدیۆلۆژی فاشیل و فاشیستن تا سەر ئێسقان، هەتا لە نیوەندی فێمنستیش ڕەزایان قورسە. ئەوە زمانی فێمیزمی ئەسکەندنافی و فیمینیزی سوێدی توندڕەوە، کە لە فیلمێکی دۆکیومێنتاری کە پێشتر بڵاومان کردۆتەوە دەربارەی توندرەوترین فێمنستانی سەر زەوی کە فێمسنتە سویدیەکانن، ئەوانەی وەك لەو فیلمە دەردەکەوێت بە ئاشکرا دەڵێن: ناونانی پیاو بە ئاژەڵ هێشتا مەرایی کردنە بۆ پیاو! پیاو تەنها ماشینیکی زاوزێ کردنە یان دیلدۆیەکی ڕۆیشتوە...یەکێ لە قوربانیەکانی فێمنیزم لەو فیلمە دەڵێت:  هەموو پیاوان بکوژن!! من پەیوەندیم لەگەڵ زۆر پیاو لە ژیانمدا بڕیوە، من زۆر بە زەحمەت هیچیتر دەتوانم پەیوەندیم هەبێت بە پیاوی تر. هەستێکی خۆشە هەر لە دەوروبەری کچان بیت، ئەو دەوروبەرەی کە تێیدا دەتوانی خۆت بیت!!!...ئەو فێمنستە توندرەوە ڕادیکاڵانە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ جەنگی جیهانی  هەرماجیدۆنی ژنان وپیاوان: جەنگ لە دژی ئافرەت لە جیهان و سویدیش دەگوزەرێت. ئێمە ئامادەباشی دەکەین لە پەناگاکان ولە ڕێکخراوەکانی تری ئافرەتان!! ئێمە نەخۆشخانەی مەیدانی دروست دەکەین؟!!!
بۆیەش فێمنستی سویدیمان بە نمونە هێنایەوە، چونکە زۆربەی هەرە زۆری فێمنیزمی کوردی بە پیاوە فێمنستەکانیشەوە [!] لەو کانیاوە لێڵ ونامرۆیی وفاشیستەی فێمینیزمی سویدی ئاویان خواردۆتەوە، وهەڵگڕی هەمان تێڕوانین و بیرە شەڕانگێژیەکانیانن!"[١]
ناکرێت نە ئافرەتانمان، نە پیاوانمان ئەو زمانە سەقەتە و یەو وتارە ڕەگەزیە فاشیستە بەکار بهێنن لە دژی پیاودا، کە لەوانەیە ژمارەیان لە ژمارەی ژنانی فێمنستی ئاکتیڤ زۆرتر بێت، لەوانەی کە خەبات دەکەن بۆ مافەکانی ئافرەتان.
بەڕاستی دوورە لە دادگەری و ئینسافەوە ئەو هەموو قوربانیانەی باوکانمان بۆ ئێمەیان داوە لە کارکردنی بەردەوام و لەبەر سەرما و سۆل و گەرمایی، و ناچار بوونە تەنازول بۆ هەزاران کەسی هیچ وپوچ بکەن، بەس لە پیناو ئەوەی منداڵەکانیان لە کچان و کوڕان  و ژنەکەیان ئاتاج بە کەس نەبن، چوونە بۆ بەرەکانی شەڕ بۆ پەیداکردنی پاروە نانی خێزانەکەیان بەوپەڕی لە خۆبوردەیی و میهرەبانی و خۆشەویستیی، عار و شورەیی نیە ئەو هەموو قوربانیانەی پیاوان لەبیر بکەین؟! وبڵێین پیاو بەس هێزی هەیە و سۆزی نییە؟! ئێمە نابێت بەو چاوە سوکەوە سەیری پیاو بکەین، دەبێت ڕەخنە لەو داب ونەرێتە دزێوانە بگرین کە ئەرکی جێبەجێکردنی ئەو داب ونەرێتەی  بە دژی ئافرەتانە، خستۆتە سەر شانی پیاو. نە ژن فریشتەن هەموویان و نە پیاویش هەموویان ئەهریمەنن! لە وڵاتێکی ئەسکەندنافی بووم چیرۆکی بەدڕەوشتی وبی بەهایی وام دەبیست لە ژنانی کورد، هەر مرۆڤ لەگەل بیستنیدا باشە ڕقی لە هەموو ڕەگەزی ئافرەت نابێتەوە. یەك نمونە: کابرایەك شەو وڕۆژ سێ چوار منداڵی خۆیی و ژنەکەی بەخێو دەکرد، و کاریشی هەبوو لەبەر خاتری ژنەکەی،  لە ماڵەوە دانیشتبوو بێکار تا بوار بۆ ژنەکەی خۆش کات بخوێنێت و ڕەگەزنامە بە دەست بهێنێت، لە قوونی منداڵ شوشتنەوە و ناندانیانەوە بگرە تا دەگاتە جل شوتن و قاپ شوشتن وچێشت لینان و بردنە قوتابخانە وبردنە دەرەوە بۆ یاری هەمووی لەسەر شان بوو، کەچی ژنەکەی لە خوێندندا دەستی لەگەل منالە ورتکەیەکی خوێڕی ئیمۆی لە خۆی بچوکتری بە چەندین ساڵ تێکەڵ کردبوو، بە دزی پیاوەکەی دەچوە ماڵی ئەو منداڵە و دەشیهێنایەوە ماڵەکەی خۆشیان، کاتێ پیاوەکە ڕۆژێك بۆ دەرەوەی شار ڕۆیشتبا!! پاش جیابوونەوەش، ئێستا ژنەکە هەوڵی ئەوەش دەدا باوکەکە مناڵەکان هەر نەبینێت، هەرچەندە مناڵەکان باوکیان لە دایکیان خۆشتر دەوێت، لەبەر ئەوەی هەر باوکەکە خزمەتی کردوون، ئەویش بێخەم لەگەڵ منداڵە ئیمۆکە ڕادەبوێرێت! دەیان چیرۆکیتری بێویژدانی ژنانم گوێ لێبوە، کە پیاوی خۆیان بە کوشت داوە بۆ زەوقێك، کچی بچوکی خۆی کوشتوە، چونکە بە پەیوەندی دایکی زانیوە! بێگومان من ناڵێم پیاوەکان فریشتەن، بەڵام ناشڵێم ئەهریمەنن، و ناشڵێم ژنان فریشتەن و هەڵبەتە ناشڵێم ئەهریمەنن! بەڵام کە ژن لە کوردستان هیچ ناکەن ئەوە ژینگەکەیە وای لێکردوون کە هیچی ئەوتۆیان پێ نەکرێت، بۆیە دەبێت هەوڵی پەروەردەیەکی هاوسەنگی هەردوو رەگەزەکە بدەین لەسەر بنچینەی هەق، نەك هێز. لە هەر شوێنێك ستەم هەبوو دژی ژن دەبێت بە شێوازێکی هاوسەنگ بەرەنگاری بینەوە، نەك بە سوکایەتی کردن بە پیاو!
 
ڤیدیۆکە...
 
  

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق