الأحد، 15 مارس 2015
















زنجیرەی تۆقێبەرەکان!
Mohammed Hariri's photo.لە حەدیسزانیدا ئەو زنجیرەیەی کە حەدیسەکە دەگێڕنەوە دەم بۆ دەم، کە دەلیت [عن متوهم عن غیر متأکد عن ضائع عن کاذب عن صائع] دەڵێن سەنەد و سلسلەی حەدیس، زنجیرەی گێڕەڕەوەکان.
لە کۆمەلگا ئیسلامیەکان، زنجیرەیەکی تر لە سایەی ئەو مەلا بەڵایانەی کە کاریان بەس ژەهراوی کردنی دڵ ودەروون ومێشکی ئەو ئومەتەیە، دروست بووە کە زنجیرەی تۆقیوەکانە.
یەکەم بنچینەی ئەو زنجیرەیە لەسەر دەقگەلێکی تووند وتیژ بنیات نراوە، کە پڕیەتی لە قەسوەت وکوشتن وبەتاڵان بردن و بە کەنیزەک کردن و جوێن و هەڕەشە وسوتاندن و سەربڕین!
ئەو دەقانە لەلایەن کاهینەکانی میحرابی تووندرەوی باش لەبەر کراون و بەکاری دەهینن لە دەرس و وتارەکانیان و سیمنارەکانیان! کۆمەڵگای ناهوسیار و خەوتوو زۆرترین کاتی بۆ قسەکردنی و گوزارش کردنی ئەو بیروڕایە تەپیو و تۆقینەرانەی ئەو مەلایە بەڵایانەی تەرخان کردوە، بە وتاری هەینی و دەرسی مزگەوت وبەرنامەکانی تیڤی و رادیۆ و سیمنار وکۆڕ! بۆیە ئەو بیرە تۆقێنەرە بە خۆشحاڵیەوە دەگوازرێتەوە بۆ کادیرانی حزبی دینی و دیندارە نەخوێندەوەراکان و منداڵکارە بی فەرهەنگەکان، وئافرەتە بێ سەوادەکان! ئەوانیش هەر بە خۆبەخشی دەبنە پاسەوانی ئەو بیروبۆچوونە تۆقینەرانەی مەلابەڵاکان ولە جیاتی ئەوانیش پارێزەری لێدەکەن بە قەد کەرەکەی قانیع ڕەزان!
لە سایەی ئەو دەسەڵاتەی کە ئەو هەموو کاتە تەرخان دەکات بۆ قسە وبیرە تۆقینەرەکانی ئەو مەلا بەڵایانە، زۆربەی کۆمەڵگا ڤایرۆسی تۆقینەری دینی هەڵدەگرن، تەنها نوخبەیەکی کەم نەبێت، و بەشێکی کەمی چینی مامناوەندی نەبێت کە نا ڕازیە لەو جەوە تۆقێنەرە!
ئەو بەشەش کە نارازین، بەشێکیان بوێرانە لێیان دێنە دەنگ و تا سەر ئێسقان دژی ئەو بیروباوەڕە تۆقێنەرانە دەوەستنەوە، چەند کەسێکی ئازادی بوێر نەبێت، دەنا کەس ناوێرێت پشتگیریشیان لێ بکەن، هەتا ئەگەر سەد لە سەد پشتگیری بیروباوەڕیشی بکەن! بەشەکەی تر نارازی لەو وەزعە کە بەشی هەرە گەورەیە، زۆربەی ژیانیان بە ترس ولەرز دەبەنە سەر بە دزی ولە نێو دڵی خۆشیان ناوێرن ڕەخنە لەو زنجیرەیەی تۆقینەران بگرن، هێندە ترسنۆك و خۆپەرستن نەك ناوێرن پشتگیری لە داکۆکیکاران بکەن لە مافەکانیان و مافی مرۆڤ بە گشتی لە دژی ئەو مەلا جڕ وجانەوەرانەی ئەشکەوتەکانی جەزیرەی عەرەبی، بەڵکو زۆرجار بە ناچاری ماستاو و ڕیکاریش دەکەن بۆ زنجیرەی تۆقێبەرەکان، وبەبێ دەنگیش ناوەستن، بۆ سەلماندنی ملکەچی وملشۆڕییان بۆ کاهینەکانی توندڕەوی و زنجیرەی تۆقێبەرەکانیان قسەش بەو نوخبەیە دەڵێن کە بەرگری لە مافەکانی ئەوانیش دەکات وبە ناچاری دەبنە ئەڵقەیەك لە زنجیرەی تۆقێبەرەکان! ئەو میانرەوە دەبەنگ و ترسنۆکانە نووسەرێکی عەرەب جوان ناوی ناون بە [الابلە المفید] واتە دەبەنگی سوودلێکراو!
محەمەد هەریری
١٥/٣/٢٠١٥

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق