الأحد، 7 ديسمبر 2014

ئیسلام وەك ئاینێکی جەنگاوەر! ١-ە



ئیسلام وەك ئاینێکی جەنگاوەر!
١-٥
محەمەد هەریری

چونکە ئیسلام لە بنەڕەتدا وەك دینێکی جەنگاوەرانە هاتە ئارا، بۆیە موفرەداتی شەڕ و جیهاد و شمشێر و غەزوو وتوندوتیژی ڕەگێکی دوور ودرێژی داکوتاوە لە کۆی ئیسلام ومێژووی ئیسلامدا، وبە ئەنجامیش لە دەروونی تاکی موسڵماندا. دینی جەنگاوەر مەبەستم لەو دینەیە کە تەنها بە بانگەوازی ئاشتیانە و بە دەعوە و قسە بۆ خەڵك کردن بڵاونەبوبێتەوە و خۆی نەپاراستبێت، بەڵکو بێ هێزی و بانگەوازی تەنها لە قۆناغێکی کاتی نواندبیت، وەك قۆناغی مەککی، ولە قۆناغی مەدەنی دواتر خۆی پڕ چەك کردبیت بۆ پاراستنی خۆی و دوایی بۆ پەل هاوێشتنی. دینی یەهودیەت یش ئەو سروشتە جەنگاوەریەی هەیە، زۆربەی پێغەمبەرانیان حاکم و فەرمانرەوای دەوڵەت وسوپا بوون و وەك ئیسلام دیانەتگەلێکی جەنگاوەر بوون. بەڵام مەسیحیەت و بودایەت بۆ نمونە دوو دیانەتی تەبشیرین و بە تەنها بانگەوازیان بەکار دەهێنن بۆ بەردەوام بوونیان، هەرچەندە مەسیحیەت خیانەتی لێ‌کرا لەسەر دەستی پاپا و کاهینەکانی کە لە دیانەتیکی بانگەوازیەوە گۆڕیان  بۆ دیانەتیکی جەنگاوەر.
لەو باسەدا، من باسی ستەمکار و ستەملێکراو، دەستدرێژی کەر و دەستدرێژی بۆسەرکراو ناکەم، چونکە ئەوە بابەتێکی ترە، خودی ئیسلام دیانەتێکی تەبشیری ڕووت نەبوو لە بەکارهێنانی چەك وهیز وەك دینەکانی تر، کە تەنها بە بانگەوازی کردن هەوڵی بڵاوبوونەوەیان دەدا، چونکە لە بنەڕەتدا ئیسلام وەک دینێکی شمولی و کودەتایی و یەکلاییکەرەوە هات و هیچ بژاردەیەکی بۆ کۆمەڵگای عەرەبی قورەیشی مەککە نەهێشتەوە جگە لە ڕووبەڕوو بوونەوە. لە کۆی بڵاوبوونەوە و باڵکێشانی ئیسلام بەسەر جەزیرەی عەرەبی و شەڕەکانی پێغەمبەر [د.خ] و قورەیش و هۆزە عەرەبیەکانی تر، وشەڕی لەگەڵ هۆزە جولەکەکان و هەموو غەزەواتەکان کە ژمارەیان ٢٩ شەڕ وغەزوەیە و سەرەڕای ٣٨ بەعسە وسەریە ناردن بۆ شەڕ. ئەو هەموو شەڕ وغەزەواتانە بێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر دەروونی مێژوویی ومیزاجی دینداری تاکی موسڵمان، بە زانا و خەڵکی ئاساییەوە، ودەبێتە سەرچاوەیەکی ئیلهام و سرووشی موسڵمانان، بە تایبەتی ئەگەر شەڕ و فتوحاتە دینیەکانی تری دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدین و ئەمەوی وعەباسی وهتد، بخەینە سەر، هەروەها شەڕە تایفیەکانی تری خەواریج و موعتەزیلە و شیعە وسونە وخاچ پەرستەکانیش . وەك گووتم من باسی ڕەوایەتی وناڕەوایەتی ئەو شەڕانە ناکەم، بەڵکو زیاتر باسی دامەزراندنی نمونەیەکی دینی جەنگاوەری دەکەم، کە دەق بە پێچەوانەی دینە تەبشیریەکانی تر بوە وەك مەسیحیەت لە لایەنە تیۆریەکەیەوە بەلایەنی کەم، کە هانی شوێنکەوتانی دەدات بە ئەوپەڕی سەبر ودان بەخۆدا گرتن بەرامبەر ناحەزان و دوژمنانیان، هەتا ئەگەر شەقێکیان لە ڕووی ڕاستیان دا، دەبیت ڕووی چەپیشی بۆ هەڵسوڕێنیت! هەروەها خاڵێکی تری مەسیحیەت وەك دیانەتێکی تەبشیری جیای دەکاتەوە لە دیانەتێکی جەنگاوەری وەك ئیسلام بریتیە لە مونافەسە نەکردنی دەسەڵاتداران لەسەر حوکم و گرتنە دەستی جڵەوی دەسەڵات، [ئەوەی خوا واز لێبینە بۆ خوا، ئەوەشی بۆ تزار بۆ تزار] هەرچەندە مەسیحیەت لەسەر دەستی پاپاکان وکاهینەکانی ئەو دوو خاسیەتە گرنگەی خۆی لە دەستدا، ئێستا لە پاش ڕێنیسانس و شۆڕشی پیشەسازی لە ئەوروپا، چۆتەوە قەبارەی جارانی خۆی، بەبێ شەڕ و بێ کێشمەکێش کردن لەگەڵ فەرمانڕەوایان کاریگەریەکی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵك.  هەتا دینی جولەکەش ئەو خاسیەتەی هەوڵدان بۆ حوکمی دینی تا ڕادەیەکی زۆر لە دەست داوە، ئەگەرچی بۆتە سەرجاوەی ئیلهام و سروشی زایۆنیزم، کە ئەفسانەکانی جولەکە وتەورات بەکار دەهێنێت لە پڕۆژەکانی.
- عیبادەت یارییە لە چاو جیهاد!
لە ئیسلامدا، جگە لە بەشێکی زۆری ئەهلی تەسەوف نەبێت، هەموو ئەوانەی کە هاتوون لە ئیمامەکان و زانایان و مەزاهیبەکان و موفەسیرەکان و موحەدیسەکان و فەقیهەکان بە ڕادەیەکی زۆر کاریگەری ئەو لایەنە جەنگاوەریەی ئیسلامیان پیوە دیارە لە شێوازی بیرکردنەوە و قسەکانیان و فەتواکانیان و هەڵسەنگاندنەکانیان و شەڕ وکردەوەکانیشیان. ئەو شیعرە بەهێزەی عبدالله بن مبارك بە چاکترین شێوە گوزارش لەو ڕوحە جەنگاوەریەی ئیسلام دەکات، کە عبدالله کوڕی موبارەك وەك نامە بۆ فضیل بن العیاض نارد، تیایدا ئەو ڕوحە جەنگاوەرە دەخوێنینەوە کە لە چاو جیهاد دا گاڵتەی بە عیبادەتی عابیدێکی ناوداری وەك فضیل دێت، ئەو قەسیدەیەی کە ڕۆژانە لەسەر مینبەرەکان دەیڵێن و دەیڵێنەوە ، بەچاکترین شێوە گوزارش لەو ڕوحە جەنگاوەرەی ئیسلامدا دەکات، کە دەڵێت:
يا عابدَ الحرمين لو أبصرتْـَنا ... لعلمتَ أنَّكَ في العبادةِ تلعبُ
مَنْ كانَ يخضبُ خدَّه بدموعِه ... فنحورنُـا بدمـائِنا تَتَخْضَبُ
أوكان يتعبُ خيله في بـاطل ... فخيـولنا يوم الصبيحة تتعبُ
ريحُ العبيرٍ لكم ونحنُ عبـيرُنا ... رَهَجُ السنابكِ والغبارُ الأطيبُ
ولقد أتـانا مـن مقالِ نبيِنا ... قولٌ صحيحٌ صادقٌ لا يَكذبُ
لا يستوي غبـارُ أهلِ الله في ... أنفِ أمرئٍ ودخانُ نارٍ تَلهبُ
هذا كتابُ الله ينـطقُ بيننا ... ليسَ الشهيدُ بميـتٍ لا يكذبُ
ئەی خواپەرستی ناو دوو حەرەم ئەگەر دەمان بینیت.....دەزانی تۆ لە عیبادەتەکانتا خەریکی یاری کردنی
ئەوەی ڕوومەتی بە فرمێسکەکانی تەڕ دەبێت ....ئەوا ئێمە ناوقەدمان بە خوێنمان سوور هەڵدەگەڕێت
یان ئەوەی ئەسپی لە ناهەقدا ماندوو و تاودەدات .....ئەسپەکانی ئێمە هەر لەبەرەبەیاندا ماندووە
با بۆنی خۆشی عەبیر بۆ ئێوە بێت، عەبیری ئێمە.....چەخماخەی قاچی ئەسپەکانە و بۆنی تۆزوخۆڵ لای ئێمە پەسندترە
قسەی پێغەمبەرە وپێمان گەیشتووە ....قسەیەکی ڕاست ودروست ودوور لە درۆ
تۆزوخۆڵی پیاوانی خوا یەکسان کۆنابیتەوە لە ....لووتی کەسێك لەگەڵ دووکەڵی ئاگرێکی بڵیسەدار
 [ئاماژەیە بۆ فەرمودەی: لا يجتمع غبار في سبيل الله في منخر عبد ودخان جهنم]
ئەوەتە کتێبی خوا داوەریمان دەکات ...کە شەهید مردوو نیە و درۆ ناکات
ئاماژەیە بۆ چەندین ئایەت بۆ نمونە:{ وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتاً بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ } [آل عمران:169]

سەیر لەوەدایە ئەو قەسیدەیە ناودارە کە لە دەیەها کتێبی تەفسیر وحەدیس و مێژوو باسی کراوە وبۆتە کەلەپۆرێك، دەیەها زانا و دیندار بە نمونە دەیهێننەوە، هەتا درۆ و هەڵبەستراویش بێت کاری خۆی کردووە، کەچی ئێستا و تازە بە تازە دەڵێن ئەو حەدیسە لاوازە لە ڕووی سەنەد ومەتنەوە! و دەڵێن ماقول نیە کەسێکی وەك عبداللە بن المبارك عیبادەت بە یاری بشوبهێنێت! ئەو حەدیسە لە سەنەدیش لاواز بێت ئەوە لە مەتن هەرگیز لاواز نییە، چونکە سەدەها دەق هەیە لە قورئان و سونەدا لە کۆی گشتیدا ئەو مانایە دەبەخشێ، کە هیچ عیبادەتێك ناگاتە جیهادکردن لە پێناو خوادا، هەتا لە سونەتدا  عیبادەتەکانی هەشتا ساڵ بە شەوێک لە شەوەکانی ئێشکگیری جیهاد یەکسان دەکات! بۆیە بەڕای من ئەو قەسیدەیە زۆر بە وردی وبلیمەتی گوزارش دەکات لەو ڕووحە جەنگاوەرەی دینداری موسڵمان کە گاڵتەی بە تقوس و رێکارە ئاینیەکان دێت لە بەراوردا لەگەڵ ئەو فەزڵەی جەنگاوەر لە جیهاددا دەستی دەکەوێت!
- ڕوحی جەنگاوەری لە قوڕئان‌دا
لە دەقەکانی ئیسلامدا کە هێندە زۆرن ناکرێت باسی هەموویان بکرێت زۆر بە بەرزی و بە دنەدانێکی ئاشکرا و ڕاشکاوەوە باسی گەورەیی جیهاد و موجاهیدان و شەهیدان دەکرێت. لە قورئاندا بەو شێوەیە باسی فەزڵ وگەورەیی جیهاد و موجاهیدان کراوە:
[إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ.] سورة التوبة الآية 111
[به‌ڕاستی خوا، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه (به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارێکی به‌خشنده‌یه، هه‌ر خۆی به‌خشێنه‌ری گیان و ماڵ و سامانه، که‌چی ئاوا مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئیماندارانداو نرخێکی نه‌بڕاوه، نرخێکی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بڕیارداوه، کاتێک له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا ده‌کوژن (له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا)، یان ده‌کوژرێن و (شه‌هید ده‌کرێن)، ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر خوایه و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی، که‌واته زۆر دڵخۆش و کامه‌ران بن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوه و به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی نه‌بڕاوه و بێ سنوور.]
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى تِجَارَةٍ تُنْجِيكُمْ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ * تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ * وَأُخْرَى تُحِبُّونَهَا نَصْرٌ مِنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ.] سورة الصف الآيات 10-13
[( 10 )   ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌ستنیشانی بازرگانیه‌کتان بۆ بکه‌م، که له سزایه‌کی به ئێش ڕزگارتان بکات؟!
( 11 )   سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئینجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له‌ڕێگه‌ی خوادا به به‌خشینی ماڵ و سامانتان، وه به‌خشینی خۆتان (واته: ماندووکردنی جه‌سته و بیروهۆشتان، تا به‌خت کردنیان له‌پێناوی خوادا) بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکتر و به‌فڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
( 12 )   ئه‌وسا خوا له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه له چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت و جاریه، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دندا، به‌ڕاستی ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره و بێ‌سنوور.
( 13 )   جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه و کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، ئه‌و مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێک، گه‌ر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن)

{ وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتاً بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ } [آل عمران:169]
[( 169 ) هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.]

[وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ]  (154) البقرة
[( 154 )   جا هه‌رگیز به‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خوادا ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌بن، مه‌ڵێن: مردوون، نه‌خێر ئه‌وانه زیندوون و به‌ڵام ئێوه هه‌ست به زیندوویه‌تی ئه‌وان ناكه‌ن.]
قال تعالى: {قل هل تربصون بنا إلا إحدى الحسنيين ونحن نتربص بكم أن يصيبكم الله بعذاب من عنده أو بأيدينا فتربصوا إنا معكم متربصين} [سورة التوبة:52].
( 52 )  بڵێ: ئایا ئێوه له یه‌کێک له‌و دوو سه‌رئه‌نجامه چاکه زیاتر چاوه‌ڕوانی چیمان بۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ ده‌خوازین (که: یان سه‌رکه‌وتنه، یان شه‌هید بوون) ئێمه‌ش هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین خوای گه‌وره به‌ڵاو سزایه‌کی تایبه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، یان به‌ده‌ستی ئێمه تووشی شکستی و نه‌هامه‌تی ببن، ده ئیتر ئێوه خۆتان مه‌ڵاس بده‌ن و چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین.
ابن کثیر دەربارەی{أو بأيدينا} دەڵێت: واتە کوشتن و بەکۆیلەگرتنیان، تەبەریش دەڵێت: ئیـە چاوەڕوانی لە خوا دەکەین ئەو کافرانە ئەشکەنجە بدات بە دەستی ئێمە بەر لە ئەشکەنجەی ئاخیرەت و سەربڕینیش لەناو ئەو ئەشکەنجانەدایە.!
قال ابن كثير في قوله تعالى {أو بأيدينا}: (أي القتل أو السبي)، وكذا قال الطبري، فنحن ننتظر بهؤلاء الكفار أن يعذبهم الله بأيدينا قبل عذاب الآخرة والنحر يدخل في ذلك.

ماویەتی