لە یادی ٨ی مارس دا
بەڕاستی ئێوەش ناخۆشتان کردوە!
محەمەد هەریری
لەو
یادەدا دەمتوانی وەک نیمچە ڕۆشنبیرەکان بەس پیرۆزبایەکی گەرمتانم لێکردبا وهەزار
نەفرەتم لە کۆمەڵگایە ژن کوژەکەمان کردبا ، کە شەو رۆژ وا وەسفی دەکەن، دەمتوانی
لە ئێوەی فێمینست سەرەڕۆیانەتر هەزار نەفرەتم لە باوکسالاری وناموس وشەڕەف پەرستی
کردبا، بەڵام هەرچەندە لەگەڵ هەمو مافێکی شەرعی ویاسایی ئێوەم، بەڵام ئەو
ئایدیۆلۆژیایەی ئێوە گرتوتانە بەر بەر لە هەر کەسێك خۆتان تەدمیر دەکات ئینجا
کۆمەڵگا وخێزان ومنداڵەکانمان، ئێوە بەس ئەفسانەکانی فێمنزمان بۆ دەگوێزنەوە
پشتتان لە هەزاران ڕەخنەی جیدی دەکەن کە خودی فێمنستەکان لە فێمنزمیان گرتوە،
ئەوان هاواریانە لەدەست ئەنجامە کاولکارەکانی بیرۆکە شەڕانگێژەکانی فێمینزم، ئێوە
سورن ئێمەش بەو ڕێگایە کاولکاریە دابەرن.
کوردستان
ورۆژهەڵات بە گشتى جەور وستەمێکى زۆرى لێدەکرێت لە دژى ئافرەتان، کەس ناتوانێت
نکولی لێبکات، ولەم بوارەدا دەیان نوسین وهەوڵم هەبوە بۆ بەرچاو رونکردنەوەی
دەوروبەرم بەو ستەمانەی کە لە ئافرەت دەکرێت، بەڵام ئەو دۆزە گرنگە پێویستى بە
ئافرەتانێک هەیە پەنجە بخەنە سەر زامە هەقیقیەکان نەک لە یەکەم وشەدا بڵێن دەبێت
ئافرەت ئازاد بێت وخاوەنى لاشەى خۆی بێیت وچۆنی بەکار دەهێنێت هەقی خۆیەتى!! بۆ
چما لە کلتوری ئێمە ودەوروبەرمان ولەو وڵاتانەى ئێمە پیاویش خاوەنى ڕەهاى لاشەى
خۆیەتى تا ئافرەت خاوەنی بێت؟!
کاریگەری
فێمینزمی خۆرئاوایی بەسەر بزوتنەوە فێمێنزمیەکانی خۆرهەڵات ولە نێوانیانیشدا
فێمنیزمی کوردی زۆر بە زەقی دەردەکەوێت، هەرچەندە هەندێ بزوتنەوە فێمێنزمیەکانی
خۆرهەڵات هەوڵدەدەن بیروڕاکانی فێمینزمی لە قاڵبیکی لایقتر ورتوش بۆکراودا پێشکەش
بکەن، تا ببێتە مایەی قبوڵ کردن لە نێوەندی کلتوری ناوخۆدا، هەندێکی تریشیان لە
بزوتنەوە فێمێنزمیەکان وئافرەتە فێمنستەکان زۆر بە روقایمی وتا رادەی وەقاحەت لە
خاوەنی خودی فیکرەکانیش تێیدپەڕێنن، لە نێو ئەوانەش کورد وەك میللەتێکی ژێرچەپۆك
ئیبتلا بوە بە دەست ژمارەیەکی زۆری ئافرەتی فێمنیستی تاراوگە بە ژمار یەک وهی
ناوەوەش تا ڕادەیەک، کە زۆر ناشیانە وبێ عەقڵانە کەوتونەتە قامچی کردنی خۆیان
ومیللەتەکەیان بە شێوازێك بارە نالەبارەکە نالەبارتر دەکەن لە جیاتی چاکی کەنەوە،
لەبەر نەشارەزاییان بە مێژوو وکلتور وعەقڵیەت وڕۆحی نەتەوەکەیان، ئەوەی دێتە سەر زمانیان
نایگێڕنەوە وادەزانن بەو جۆرە وتارە سەقەتە زۆری پێ ناچێت شۆڕشێکی ماتریارکی
سەرتاسەری بەرپا دەکەن وسەرلەنوێ کۆمەڵگایەکی خورافی ماتریارکی لە کوردستان دروست
دەبێت کە تێیدا ژن وپیاو یەکسان نابن، بەڵکو ژنەکان باڵا دەست دەبن لە
جینۆکراسیەتی دایک سالاریدا.
(بزاڤی ئازادیخوازى ئافرەتان) کە لە ڕۆژئاوا دەستى
پێکرد، کاردانەوە بوو بۆ چەوساندنەوە وکەبت کردن ونکولی کردن لە مافەکانی
وکەسایەتى لە کۆمەڵگایەکانی ڕۆژئاوا، لەو مافانەش مافی مولکایەتى ومافی سیاسی لە
هەڵبژاردن وخۆ کاندید کردن ویەکسانی لە کرێی کار وچەندین مافی تر.
شەپۆڵی دوەمی فێمینزم
پاش بازدانی ژیارى رۆژئاوا لە خانەى هیومانیزم بەرەو
میکانیزمى ماددى، وپێداگرتن لەسەر بەها مادیەکان لەسەر حیسابی بەها مرۆیی
ومەعنەویەکان، وبایەخدان بە کاری بەرهەمهێنانی دەرەکى (بەرهەمى مادى)، لەسەر
حیسابی بەرهەمهێنانى ناوەکى (بەرهەمهێنانی مرۆڤى دروست)، وپشت لێکردن لە هەموو ئەو
بەهایانەى کە مرۆڤایەتى لەوەتى هەیە کۆکن لەسەر ڕیزلێگرتن وپیادەکردن وپاراستنیان.
فێمینیزمیش وک گوزارشێکی سروشتی ئەو وەرچەرخانە لە ژیارى خۆرئاوادا سەری هەڵدا ولە سۆنگەی ئەو
جیهانبینیە بێ ڕۆحەوە فێمینیزم لە جیاتی هەوڵی بەدەستهێنانی مافی تری ئافرەت بدات،
لە جیاتی ئەوە هەردەم پێی دادەگرێت لەسەر بیرۆکەى ئەو جیاوازیە قوڵانەى لە نێوان
پیاو وئافرەت هەن، کە لە تێڕوانینێکى کێشە ئامێز وکێشمە کێشی:(من وئەویتر)
سەرچاوەیان دەگرت، وەک بڵێی هیچ مەرجەعیەتێکى هاوبەش لە نێوانیاندا نەبێت، یان هیچ
مرۆڤایەتێکى جەوهەرى هاوبەش لە نێوانیان نەبێت، بۆیە رۆڵی دایک لەو تێڕوانینە
دەپوکێتەوە، خێزانیش وەک دەزگایەک هیچ قودسیەتی نامێنێت، ودەبێتە بارگرانیێکی
خوێنتاڵ، کە هەرگیز کەس پێی تەحەمول نەکرێت.
فێمینیزم بزاڤى ئافرەتانى وەرچەرخاند لە خەباتکردن لە
پێناو بیرۆکەى مافە مرۆییى وکۆمەڵایەتى وئابوورى وسیاسیەکانى ئافرەت بۆ بیرۆکەى
ناسنامە، وتێڕوانینێکى مەعریفی ئەنترۆپۆلۆژی کۆمەڵایەتی تایبەت بە کێشەگەلێکی وەک
رۆڵی ئافرەت لە مێژوو ماتریارکیەت وبابەتەکانی ژەندەر ودەلالەتى مێینەیی ئەو
هێمایانەى کە ئادەمیزاد بەکاریان دەهێنێت.
یەکەم
هەنگاوی فێمێنزمی سەراع وکێشمەکێش بە ڕابەرایەتى گێرمین گریر Germaine Greer کە
لە ١٩٧٠کتێبێکى نووسی بەناوى (مێینەى خەسێنراو)
The
Female Eunuch کە دەتوانین بڵێین
بیناغە دامەزرێنەری شەپۆڵی دوەمی فێمنیزم بوو.
لەو
کتێبەدا کە لە ناونیشانەکەیەوە ناوەرۆکیت بۆ ساغ دەبێتەوە، گێرمین گریر
دەڵێت:"ئافرەت نازانێت پیاو چەندە ڕقی لێیەتى، وچەندە فێردەکرێن بۆ ئەوەی
ڕقیان لە خۆیان ببێتەوە.." ئەو کتێبە جاڕدانى شەڕێکى بێ ماناى بێ پاکانە بوو
لە نێوان ئافرەتان وپیاوان بیرۆکەى سەرەکى ئەو کتێبە ئەوە بوو کە خێزانی ناوەکى nuclear family (چەمکێکە سۆسیۆلۆژەکان مەبەستیان لەو خێزانەیە
کە لە باوک ودایک ومناڵەکان پێک دێت، واتە خێزانى ئاسایی) ژینگەیەکى خراپە بۆ
ئافرەتان وبۆ بەخێوکردنى منداڵان، واتە لەناو بردنى خێزانى ئاسایی یەکێک بوو لە
ئامانجە سەرەکیەکانى، وهەڵمەتێکى سەرتاسەر بوو بۆ سەر پیاو ونێرایەتى وداواى دەکرد
ئافرەت پێویستە (ئیکتیفاى زاتى) هەبێت دوور لە پیاو!! هەر بۆیەش گێرمین
هاوڕەگەزباز Lesbian بوو.
لەگەڵ هاتنە ناوەوەى ئەو باڵە لێزبیانە سەرەڕۆیە بۆ ناو گۆڕەپانى خەباتی ئافرەتان
هەموو خەباتەکەى ئافرەتانى ڤایرۆساوى کرد بە ڤایرۆسی لێزبیانەتى ودژایەتى کردنى
پیاو چەمکى نێرایەتى. ئەگەر ئەو جۆرە فێمینیزمە سەرەڕۆیە لە ژیاری ڕۆژئاوا ولە
ژینگەى تەکنۆلۆژی وفیکرى وبەهایی ئەوان جێی ببێتەوە، کە من دەزانم چەندە مەکروهە
لاى خەڵک، وزۆربەى ئافرەتانیش، چۆن بوونى ئەو جۆرە فێمینیزمە لە کوردستان پاکانەى
دەبێت؟!
فێمینیزمى مارکسیسیزمى ئەو قوتابخانە یە فیکرییە بوو کە
ئیلهام بەخشی سەرەکى قوتابخانە فێمینیزمیەکان بوو.
مارکسیزم پەیوەندى نێوان پیاو وئافرەت لە خێزاندا لە
چاویلکەى کێشەى چینایەتیەوە دەبینێت، هاوکێشەى پیاو ژنیش وەک هاوکێشەى دەرەبەگ
وجوتیار، بۆرژوا وپرۆلیتار، کرێکار وسەرمایەدار دەبینێت. ئەنگلز دەڵێت :
"یەکەم کێشەى چینایەتی لە مێژوودا لە نێوان پیاو وئافرەت دا بووە لە سایەى
زەواجى یەکانەیی monogamy لە خێزاندا پیاو بۆرژوا، وئافرەتیش
پرۆلیتاریایە" هەرەها دەڵێت : "
کەوابوو زەواجی یەکانەیی شێوەی هەرەبەرزى زەواج نییە، بە پێچەوانەوە بریتییە لە
چەوساندنەوەى ڕەگەزێک بۆ ڕەگەزێکى تر، جاڕدانى کێشەیەکى وایە کە هەرگیز مێژوو بە
خۆیەوەى نە بینیوە"!!! فێمینیزمى ڕادیکاڵ لە ژێر کاریگەری بیرورا
رادیکاڵەکانی مارکسیزم سەری هەڵدا، ئەو قوتابخانە یە ترسناکترین قوتابخانەى
فێمینیزمە، وبەڕای من بەشی هەرە گەورەى فێمینیستانى کوردستان وجیهان لە خیتابی
فیکریان پەیڕەو لەو قوتابخانە یە دەکەن، یان کەوتونەتە ژێر کاریگەرى ئەو قوتابخانە
یە، جا بە ئاگایی بێت یان بێئاگایی. ئەو قوتابخانە یە پێی وایە، چەوسانەوەى ئافرەت
لە ژێرخانى هەمەلایەنەى هەموو ئەوەى
مرۆڤایەتى بەرهەمى هێناوە وهەیەتى، لە فیکر وفەلسەفە وئایین وڕەوشت وبەهاکان ویاسا
...هتد، سەرچاوە دەگرێت.
بۆیە پێویستە ئەو هەموو ژێخان وموفرەداتانە
هەڵوەشێنرێنەوە وسەرلەنوێ دابڕێژرێنەوە، چونکە هەمووى لە دەستکردى پیاوە، وبە
جۆرێک دروستکراوان لە خزمەتى پیاوان وباوکسالارى دابن، وبەهیچ جۆرێک ڕەچاوى
بەرژەوەندى ئافرەتانى نەکردوە.
زۆر لە ڕابەرانى قوتابخانەى فێمینیزمى ڕادیکاڵ لە پێناو
پابەند بوون بە فێمینیزمى، هانى ئافرەت دەدەن بۆ لێسبیانیتی ، ڕابەرێکى ڕادیکاڵی
فێمینیزم (بەنچ Bunch) پێی وایە تەنها ئافرەتى لێسبیان دەتوانێت
فێمینیستێکى ڕاستەقینە بێت، وچاکترین تێگەیشتنیش بۆ لێسبیانیزم lesbianism
، ئەوەیە کە ڕەتکردنەوەیەکى شۆڕشگێڕانەیە بۆ هەموو دەزگایەکى نێر وپیاوانە.
هەروەها ڕابەرێکى ترى فێمینیزمى ڕادیکال ئەدرینی ریچ Adrienne Rich پێی وایە کە heterosexuality (واتە پەیوەندى سێکسی پیاو
وژن) بناغەى سەرەکى کۆمەڵایەتى هێشتنەوەى زاڵبوونى پیاوانە بەسەر ئافرەتان، بۆیە
لێسبیانیزم lesbianism بە بنچینەى بەرگریکردن لە دژى باوکسالارى
دادەنێت، وئافرەتى لێسبیانیش پێناسە دەکات وەک ئافرەتێکى بەهێز کە توانیویەتى
دەستبەردارى پیاو بێت لە لایەنى سێکسی وسۆزیەوە.
لە ئاکامی ئەو سەرەڕۆیە ژەندەریش پەیدا بوو کە بەپێی
ئینساکلۆپیدیای بەریتانی: پێناسنامەی ژەندەری بریتیە لە هەستکردنی مرۆڤ بە خۆی وەک
نێر یان مێ، کە لە زۆربەی حالەتەکاندا پێناسنامەی ژەندەری وتایبەتمەندیە
جەستەییەکان تەبان، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا هەستی مرۆڤ کۆک وتەبا نیە لەگەڵ
تایبەتمەندیە جەستەییەکان..
واتە تایبەتمەندیە جەستەییەکان جێگیرن بەڵام پێناسنامەی
ژەندەری وتایبەتمەندیە جۆریەکان قابیلی گۆڕانن چونکە ڕەسەن نین وبەشێوەیەکی
کۆمەڵایەتی دروست دەبن. یانی بۆی هەیە پیاو بیت حەزت لە هاوسەری کردنی پیاو بێت،
یان هەر حەز بکەیت ببیتە ژن، یان بە پێچەوانەوە، هەر بۆیەش فێمنستێكی بەناوبانگی
وەك ئەدریان ریچ لە وتارە بە ناوبانگەکەی Compulsory Heterosexuality and Lesbian Existence[1] [مەیل بۆ ڕەگەزەکەی تر بە
زۆرەملێیی وبوونی لێزبیانیزمی] ١٩٨٠ دژی Heterosexuality پەیوەندی ومەیلی سروشتی
رەگەزی دروستی نێوان ژن وپیاو دەوەستێت ودەڵێت ئەو مەیلداریەی ژن بۆ پیاو
سەپێندراوە بەسەر ئافرەت لەلایەن ڕژیمی باوکسالاریەوە، کە بەسروشتی وحەتمی
دەیزانێت ولە ڕێگای رۆمانە ڕۆمانسیەکان دەیچەسپێنێت، ودەیەوێت مەیلداری بۆ لێزبیانیزمی
وهاوڕەگەزی وەک لادانێك وئینحرافێك نیشان بدات [!!!] ودژی هەرجۆرە پەیوەندیەکی
هاوڕەگەزی نێوان ئافرەتانە.!!!!
ئەمڕۆ فێمەنستە
نەخوێندەوارەکانی کورد کە هەندێکیان هێشتا جیاوازی نێوان پیتی ح و ع ناکات بەو
بیروڕایە سەرەڕۆیانە بەو خیتابە پڕ لە سوکایەتیە بۆ کۆی کلتوری کۆمەڵگاکەیان، بەو
گیانە پڕ لە کێشە وسەراعەی نێوان ژن وپیاو دەیانەوێت کێشەکانی ئافرەتی کورد
چارەسەر بکەن، کە گوێیان بۆ دەگریت دەزانیت چەندە هەرزەکارانە ودەبەنگانە
بەربونەتە گیانی ئەو ئافرەتە بەستەزمانانەی کورد کە گیریان خواردوە لە نێوان ستەمی
کۆمەڵگا وفشاری بەشێك لە نێوەندە ئاینیە توندڕەوەکان ولە نێوان ئەو خیتابە
پلاستیکیە بێ روحەی کە نەك چارەسەری کێشەکانیان ناکات، بەڵکو کێشەکانیان قوڵتر
دەکەنەوە لە ڕێگای ئەو خیتابە تەحریزیە وهاندەرەی بۆ ئافرەتەکان بۆ ڕوبەڕوو بونەوە وتەحەدا کردنی هەموو جۆرە بەهایەک، لە
ئەنجامیشدا کۆتایی هێنان بە کێشەکە بە بە کوشتدانی کچەکە یان بە ڕاکردنی بۆ
پەناگەکانی ئافرەتان کە بەداخەوە بۆتە شوێنێكی مەشبوهـ وگومانلێکراو لێیەوە زۆربەی
ئافرەتەکان بەرەو چارەنوسێکی خراپ دەبردرێن!!
فێمنستێکی کورد بەناوی رێکپۆش
عهزیز بۆ نمونە لەیەک چاوپێکەوتندا، داوا دەکات کورد هەمووی ببن بە یەزیدی، گوایە
دینێکی خۆماڵیە وڕێگا بە پەیوەندی سێکسی کچ وکورانیان دەدەن پێش زەواج، باسی دوعای
جوانەمەرگیش ناکات ئەو کچە یەزیدیەی لەسەر پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان بە
درندانەترین شێوە کوژرا!
یان لە لاساییە فێمەنستە
سەرەڕۆیەکانی وەک ئەدریان ریچ دەڵێت پەیوەندی سروشتی و دروستی نێوان ژن وپیاو
سەپێندراو ئیجباریە و روانگهیهکی دیکاتۆریانهیه له مهسهلهی سێکسدا!!!
"دوای ئهوهش مهسهلهی
سێکس پهیوهندیهکی مرۆیهیه و مهرج نیه له نێوان ژن و پیاوێکدا بێ heterosexualitet . ئهمرۆ پهیوهندیه
سێکسیهکانی نێوان ژن و ژن Lesbisk
پیاو و پیاو homosexuell
هێندهی مهسهلهی هێترۆ سێکسوالیتت گرنگه، وه یا رهنگه بۆ ههندێ کهس مهسهلهی
سێکس تهنهاannoni
له رێی عادهی سریهوه به ئۆرگاسم بگات، رهنگه ئهمه راستیهکی رههای کۆمهڵگهی
ئێمه بێ که مهسهلهی سێکس تهنها به ژنێک و پیاوهێکهوه دهبهستن. که ئهمه
هێترۆنۆرماتی heteronorm
پێ دهڵێن مانای ههموو مرۆڤهکانی کۆمهڵگه به زۆر و ئیجباری پهیوهندیه
سێکسیهکانیان دهبێ له نێوان ژن و پیاوێکدا بێت که له راستیدا ئهمه روانگهیهکی
دیکاتۆریانهیه له مهسهلهی سێکسدا.'!!
یان هەموو سنوری لۆژیک وریزی
بەرامبەر تێدەپەڕینێت کاتێ دەڵێت: " گهر ئێمه بزوتنهوهی راسته قینهی
فێمێنیزممان ههبووایه دهبوو به لۆری لاعابهی ئتۆماتیکی سێکسیان لهبهردهم
پهرلهمانی کوردستان ههڵبرشتایه، چونکه یهکێک لهپاساوهکانی ئهوان بۆ مهسهلهی
فره ژنی ئهوهیه که ژمارهی ژن زیاتره لهپیاو لهکوردستان گهر پێوانهی ژن
بهپێی گونی پیاو بێت ئهوا زۆر لهعابهی سێکسی ئۆتۆماتیکی ههیه که زۆر لهو
پیاوانه باشترن بۆ ژن که باوهریان به فره ژنی ههیه، رهنگه ژن لهرێی ئهو
لهعابهیهوه باشتر به پلهی ئۆرگاسم بکات تا ئهو پیاوهی ژن دهکاته کۆیلهی
خۆی و لهشێ بهکار دههێنێ بۆ مهسهلهی سێکس."
لە سایتی وارڤین کلیپێك دانراوە
بە ئینگلیزی کۆمەڵێك کچی ئەمریکی لەوسەر هاتوەوە هانی کچان دەدەن بۆ بەکارهێنانی
جەستەیان بە پێی ئارەزووی خۆیان، زۆر بە زمانێکی تەحریزی وهاندانەوە دەڵێن:"
ئەمە جەستەی خۆمە، چۆن بمەوێ وەها بەکاری دەهێنم. خۆم کۆنترۆڵی منداڵبوونم دەکەم ،
ئەمە جەستەی خۆمە,,, هەر کەسێك کە
خۆم بمەوێ خۆشەویستی لەگەڵ دەکەم. لەگەڵ ئەو کەسە دەخەوم کە خۆم دەمەوێت… لەگەڵ
کەسێك هاوسەرگیری دەکەم کە خۆم هەڵیدەبژێرم جا پیاو بێت یان ژن، ئەمە جەستەی خۆمە من بریار
دەدەم هەر شتێک بچێتە ناو ئەندامی زاوێزێم وکەی؟!... ەسەر جەستەی خۆم تاتوو دەکەم،
میکیاژ دەکەم، خۆم دەڕازێنمەوە. ئەمە جەستەی خۆمە. ئەمە جەستەی خۆمە. خۆم بڕیار
لەسەر جەستەی خۆم دەدەم. بڕیاردان لەسەر جەستەی خۆم هیچ پەیوەندی بەتۆوە نییە.
ئەمە جەستەی خۆمە، هی تۆ نییە.
http://warvin.org/Videod.aspx?=hewal&jmara=30"!!
لە کۆمەڵگا پیاویش تا ئەو
رادەیە ئازاد نیە لە بەکارهێنانی جەستەی بە بێ هیچ سنورێك ویاسایەك. لەو یادەدا
پێویستە ئافرەتانی کوردستان بەو خیتابە سەرەڕۆیەی خۆیان دابچنەوە و کۆمەڵگا
تەلەفزیۆنی تێک چوو نیە تا بە مست وشەق لێدان چاک ببێتەوە، لە جیاتی شەو رۆژ هێرش
بکەنە سەر چەمکی ناموس پەرستی وشەرەف، چاکترە هەوڵی تێگەیشتن لە قوڵایی ئەو
چەمکانە بدەن، خەڵک بەو قسە پڕ لە سوکایەتیانە دەستبەرداری شەرەف نابن، بە بڕوای
من چۆن کۆمۆنیزم نەیتوانی قەڵاچۆی ئیمان بکات لە دڵی ئیماندارن لە جیاتی خۆی ڕوخا،
ئەوها فێمنیزمیش ناتوانێت قەڵاچۆی چەمکی شەرەف بکات کە بە قەد چەمکی باوەڕ بە خوا
قوڵە لە ناخی هەموو جیهانی ئیسلامی بە کوردستانیشەوە،ئەو هەوڵانەش بە کۆتایی خۆی
کۆتایی پێ دێت.
[1]
http://www.transasdocorpo.org.br/uploads/ed00a77290ee205d3d0f16a97cf54628.pdf
Compulsory Heterosexuality and Lesbian Existence.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق