الاثنين، 9 مارس 2015

عەقلیەتی نیوبینی ئافرەتان!

عەقلیەتی نیوبینی ئافرەتان!
محەمەد هەریری

زۆر دەمێکە بیر لەو بە نیوبینینەی فەقیهەکان دەکەمەوە بۆ ژن، بۆچی وای لێهاتوە خودی ژن و خوێنی و کەرامەتی و نرخی بە نیوە دەبینن؟! ئەوەی ئەو بابەتەی خستەوە یادم نامە کراوەکەی بێگه‌رد تاڵه‌بانی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ سه‌وز بوو كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كردووه‌، ده‌ڵێ‌: "ده‌مه‌وێت دوور له‌سیایه‌ت به‌ڵكو وه‌ك ژنێك بۆ داكۆكی كردن له‌ هاوكارانم كه‌ له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌ڕێزتان ئه‌ندامی په‌رله‌مانن داوای روونكرنه‌وه‌ت لێبكه‌.... به‌پێی زانیاریه‌كانم باجێكتان داناوه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانتان كه‌ تا ئێره‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆتانه‌ به‌ڵام، ئه‌وه‌ی سه‌رسوڕمانی دروستكرد لای من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باجی ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌كانتان دوو ئه‌وه‌نده‌ی باجی په‌رله‌مانتاره‌ پیاوه‌كانتانه‌ ".!

یانی ئەگەر دەستکەوت دابەش بکرێت وەک میرات: للژکر مپل حڤ الانپیین جێبەجێ دەکرێت، کە پیاوەکە دوو بەش بەرامبەر یەك بەش بۆ ژنەکە وەربگرێت! باشە ئەوە ئایەتە ێ‌منا بالله.

بەڵام کە باج خرایە سەر مووچەی ئەندامانی پەرلەمان ئایەتەکە ئاوەژوو دەکەنەوە و دەبێتە للانپی مپل حڤ الژکرین!! بەڕای من ئەو عەقلیەتە نیوبینیەی ژن هەمووی لەسەر قیاسی شەهادەت دان و میرات بەشکردندا هاتووە! یانی مادام قورئان لە میراتدا دەڵێت: يُوصِيكُمُ اللهُ فِي أَوْلادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنْثَيَيْنِ، و مادامەکێ لە شایەدی دان دەڵێت: وَاسْتَشْهِدُواْ شَهِيدَيْنِ من رِّجَالِكُمْ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ، کەوابوو ئەو بە نیوەکردنەی میرات و سایەدیەی ئافرەتان لە ئاست پیاواندا، هانی فەقیهەکانی ئیسلامی داوە لە چەندین بابەتی تر ژن بە نیوە بکەن! بەڕای من تێڕوانینی کۆمەڵگای عەرەبی پێش ئیسلامیش ڕۆڵێکی بەهێزی هەیە لە فۆرمەڵەکردنی ئەو تێروانینە نیوبینیەدا! عەرەبەکانی جاهیلیەتی پێش ئیسلام دەیانگووت: "تەنها ئەو کەسە میراتمان دەگرێت کە شمشێر هەڵبگرێت و بتوانێت پارێزگاریمان لێبکات" "لا يَرثُنا إلا من يحمل السيفَ ويَحْمي البيضة"!!

 هەموو مەزهەبەکان یەك دەنگن لەسەر ئەو بە نیوە بینینەی ئافرەتان کۆکن! لە ژێر کاریگەری ئەو دوو پاڵنەرە فەقیهەکان هاتن خوێنبایی [دیه‌] ی ئافرەتانیان بە نیوەکرد بە چەندین حەدیسی زەعیف وبێ بنەما. لە بیانوویان بۆ پاکانە هێنانەوە بۆ ئەو پرەنسیپە نادروستەی بەنیوبینینی خوێن وژیانی ئافرەتان دەڵێن: ئیجماعی سەحابە هەیە لەسەر دیه‌، خوێنبایی ئافرەتان نیوەی خوێنبایی پیاوە، ئەوەش بۆ کەمڕێزی  وبچوك کردنەوە نیە، چونکە زیانی مادی بە کوشتنی ئافرەت کەمترە لە کوشتنی پیاو!! فەقیهە هاوچەرخەکان لە ژێر کاریگەری چەمکە مرۆییەکانی سەردەمدا زۆر بڕ وبیانوو دەهێننەوە بۆ پاکانە کردن بۆ ئەو نیوبینییەی ژنان، بەڵام فەقیهە کۆنەکان هەردەم ڕاستگۆترن و ڕاستەوخۆ هۆکار وعیلەتی ئەحکامەکانیان ڕاستەوخۆ دەڵێن!.  ئیبن حەزم لە إعلام الموقعین بە ئاشکرا دەڵێت: بە نسبەت دیه‌، خوێنبایی یەوە، لەبەرئەوەی ئافرەت ناقیسترە [کەمترە] لە پیاو، و پیاو سودی زیاترە لەو [ئافرەت]، چونکە پیاوان بۆشایگەلێك پڕ دەکەنەوە، ئافرەت پێیان پڕ نابێتەوە، لە بواری پایە دینیەکان و هەڵسوڕاندنی ویلایەتەکان و پاراستنی سنورەکان و جیهاد و ئاوەدان کردنەوەی زەوی، و ئەنجامدانی پیشەسازی، کە بەرژەوەندی گشتی بێ ئەو پیشەسازیانە نایەتە دی، و بەرگری کردنیان لە دنیا و دین، بۆیە نرخی ئافرەتان یەکسان نییە  لە دیه‌ و خوێنبایی. خوێنبایی ژنان وەک خوێنبایی کۆیلە و ماڵ وسامانیتر حسێب دەکرێت، حیکمەتی خوای خاوەن شەرع وا پێویستی کرد کە نرخی ئافرەتان بکاتە نیوەی نرخی پیاوان ، لەبەر ئەو جیاوازیەی لە نێوانیاندا هەیە.."

قال ابن القيم رحمه الله في: وأما الدية فلما كانت المرأة أنقص من الرجل، والرجل أنفع منها، ويسد ما لا تسده المرأة من المناصب الدينية والولايات وحفظ الثغور والجهاد وعمارة الأرض وعمل الصنائع التي لا تتم مصالح العالم إلا بها، والذب عن الدنيا والدين لم تكن قيمتهما مع ذلك متساوية وهي الدية، فإن دية الحر جارية مجرى قيمة العبد وغيره من الأموال، فاقتضت حكمة الشارع أن يجعل قيمتها على النصف من قيمته لتفاوت ما بينهما. ا.هـ  والله أعلم.
لە عقیقه‌ [گوێزەبانە] دا، واتە کاتێ منداڵ لە دایك دەبێت بۆ کوڕەکە دوو ئاژەڵ سەردەبڕێت و بۆ کچ یەک ئاژەڵ، بێگومان دەیان فەرمودە وقەول وئیجتیهادیان دروست کردوە بۆ سەلماندنی مەشروعیەتی ئەو بەنیوەکردنە! باوەڕتان بێت مرۆڤ وەك باوک، ئەگەر شعوری هەبێت شەرم دەکاتەوە ئەگەر کوڕی بوو دوو ئاژەڵ سەربڕێت و کە کچیشی بوو یەك ئاژەڵ! یانی ئەگەر کچ و کوڕێکی بوو لە یەك زگدا دەبێت لەبەر خاتری ئەو ڕێکەوتە یا قەدەرە بایۆلۆژیەی  Y و  X کە هێلکەی دایکەکە دەپیتێنێت، دەبێت دوو ئاژەڵ بۆ  Y و  X بکەیتە گۆزەبانە، ئەگەریش  X و  X بوو کە دەبێتە کچ، یەك سەر ئاژەڵی بۆ سەربڕی!!

لە مەسەلەیکی تری هەستیاردا، کە ئازادکردنی بەندەیە، ئەبو هوریرە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر [د.خ] فەرمویەتی: «أيما امرئ مسلم أعتق امرءا مسلما استنقذ الله بكل عضو منه عضوا من النار»، [هەر کەسێکی موسڵمان، موسڵمانێکی ئازاد کرد لە بەندایەتی ، خودا بە هەر ئەندامیکی لەشی بەندەکە، ئەندامیکی لەشی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ] لەو حەدیسە ڕەگەز دیارینەکراوە زۆر ماقوڵە، بەڵام ئەو عەقلیەتە نیوبینیەی ژنان هەدانادات تا ڕیوایەتێکی تر دروست دەکات، وەك لە ترمژی دا هاتوە کە پێغەمبەر [د.خ]  فەرمویەتی:  لم أعلم مخالفاً من أهل العلم قديماً ولا حديثاً في أن دية المرأة نصف دية الرجل [هەر موسڵمانێك دوو ژنی موسڵمان ئازاد بکات، دەبنە ڕزگارکەری لە ئاگر] واتە هەر دوو سەری ژنەکان سەرێکی پیاوەکە ڕزگار دەکەن، و چوارپێی ئەوان دوو پێی پیاوەکە و هاکەزا...!!!


 نازانم چ عەقڵیەتێکە بەدوای شتی وا نا ئینسانی و بێ مانا دەگەڕێت بۆ جەختکردنەوو لەسەر ئەو عەقلیەتە نیوبینیەی ژنان، کاتی ئەوە نەهاتووە ئەو نیوبینیەی ژنان لە فیقه  و تێڕوانینی دینی و مرۆییمان بسڕینەوە.؟! لە دەستوری قەتەردا شیخ یوسف القرچاوی بڕیاری یەکسانیدا لە خوێنبایی نێوان ژن وپیاودا وگووتی: " بەنیوەکردنی خوێنبایی ژنان هیچ بەڵگەیەكی ڕاست و ڕاشکاو مانای نییە نە لە کیتاب و نە لە سونە! هەرچەندە ئیمامی شافیعیش دەڵێت: لم أعلم مخالفاً من أهل العلم قدیماً ولا حدیپاً فی أن دیه‌ المرأه‌ نصف دیه‌ الرجل. [هیچ ناکۆکێکم لە ئەهلی عیلم نەدیوە ، نە کۆن و نە نوێ، کەوا خوێنبایی ژنان نیوەی پیاوە!!]

لە کۆنەوەش کەسانێکی زانای وەك أبو بكر اڵ‌صم، و ابن علیه، و لە نوێکانیش شێخ محمود شلتوت لە کتێبی الإسلام عقیده‌ وشریعه‌، و محمد أبو زهره‌ لە کتێبی العقوبه‌ و شێخ قەرەزاوی بڕوایان وایە کە خوێنبایی ژنان یەکسانە بە خوێنبایی پیاوان. بەڕای من هەتا ئەو دوو ئایەتەی میرات و شەهادەت دانیش ئەگەر لە هۆکارەکانی وردبینەوە، دەردەکەوێت هیچ موبەریرێکی واقیعی نەماوە، لە سایەی ئەو گۆرانکاریە گەورەیەی بەسەر ڕەەزی ئافرەتاندا هاتوە لە ڕووی پێگەیشتنی زانستی و کامڵبوونی مرۆیی و توانا عەقڵیەکانی، کە ناکرێت بە هیچ جۆرێک بەراورد بکرێن لەگەڵ ژنانی سەردەمی پەیام. جاروبار پیویستمان بە ئیجتیهادە لە نص یش، نەك وەک دەڵێن: ئیجتیهاد نییە لەگەڵ بوونی دەقدا،  لا اجتهاد مع النص!

١٩/١٢/٢٠١٤

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق